ده‌ڕۆم .. له به‌رزاییدا ده‌ژیم
زاناسامان
له‌رۆخى ئه‌م كاكێشانه ده‌چمه ده‌رێ
پێ ده‌نێم به دڵى خۆمدا
به‌رزاییه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم بۆ نووسینه‌وه
ماڵێك دروست ده‌كه‌م له (با)
كتێبێك هه‌ڵده‌گرم
و ئه‌یده‌م به‌كۆڵما
مناڵێك له قه‌رسیلى گیا ده‌هێنمه ژیانه‌وه
شانه‌یه‌ك له شنینه‌وه پێكده‌هێنم و
سه‌رى شۆڕه‌بییه‌كانى پێداده‌هێنم،
به‌رزاییه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم بۆ گێرانه‌وه
له‌وێوه به هه‌مووتان ده‌ڵێم:
تكایه.. گه‌ر ژیانتان خۆش ده‌وێت..؟؟
واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڵه هه‌ورانه بكه‌ن
كه ڕۆژانه دێنه سه‌ردانم
گه‌ر مه‌به‌ستانه نه‌مربن
كه پایز هات ..
بچنه خه‌وێكى شیرینه‌وه
به‌ڕۆحتان بڵێن:
حیكایه‌تێكمان بۆ بگێره‌وه
تا كۆتایى ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵیدا بین..؟!
به‌رزاییه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم بۆ نووسینه‌وه
له‌وێ.. ده‌بمه شه‌ریكى ئاسمان
هاورێیه‌تى له‌گه‌ڵ باڵنده‌كاندا دروست ده‌كه‌م
به(با) ده‌ڵێم:
به‌خێرایدا، بچۆره خواره‌وه
ئه‌و رۆحانه، پێویستیان به پاكبوونه‌وه‌یه
بچۆره خواره‌وه
به‌دڵه‌كاندا تێنه‌په‌ڕیت
دوور نییه زه‌وى جه‌رگى نه‌سوتێت..؟!
رێگاكان پڕ نه‌كه‌یت له‌خۆت
تۆزى غروورى باخچه‌كان داده‌پۆشێت..؟!
به‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كاندا ره‌ت نه‌بیت
ته‌مى بوغز ده‌یانگرێت،
به‌رزاییه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم بۆ گێرانه‌وه
پڕبێت له خه‌ونى كه‌ڵه‌گه‌ت
تژیبێت له جوانیى
رۆح له‌وێدا، منالاَنه
وركى قه‌ڵه‌مێك بۆ نووسین بگرێت،
به‌رزاییه‌ك، هه‌ر ده‌ستم به‌رزكرده‌وه
یه‌كسه‌ر ته‌وقه له‌گه‌ڵ خودایا بكه‌م و
پێى بڵێم: .. هه‌ر هێنده‌ى نیگایه‌ك
و به‌س
سه‌یرێكى خواره‌وه بكه
چۆن وه‌چه‌كانى ئاده‌مت
به وه‌نه‌وزى گریانه‌وه
خه‌ریكى نووسینه‌وه‌ى
ڕۆژه‌كانى نـــــــامورادین،
به‌رزاییه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم بۆ دووركه‌تنه‌وه
ده‌ڕۆم و له‌وێوه
قه‌سیده‌یه‌كتان بۆ ده‌نێرم
هێنده درێژبێت
له گۆڤارێكدا به به‌ش به‌ش دایبه‌زێنن
واده‌كه‌م له‌جوانییدا
هه‌موو ماڵێك له كتێبخانه‌كه‌یدا... هه‌یبێت
ئه‌و پرسیارانه ده‌نووسمه‌وه
كه كچه بچكۆله‌كه‌م ده‌یانكات
ئه‌و نیگایانه داده‌رێژم
هى ژنه میهره‌بانه‌كه‌من،
ده‌چم له‌و به‌رزاییه‌دا ده‌ژیم
كه جێپێى كه‌سى لێ نییه
ئاوێته به‌و شتانه ده‌بم
ده‌مێكه بۆیان ده‌گه‌ڕێم
عاده‌ت به خۆخواردنه‌وه‌ى خۆمه‌وه ده‌گرم
په‌نجه بۆ ئه‌و خه‌ونانه ڕاده‌كێشم
كه ده‌بێت بیانهێنمه‌دى
له به‌رزاییدا..
رێگایه‌ك دروست ده‌كه‌م بۆ گه‌یشتن به عه‌شق
ده‌كه‌ومه ئه‌زبه‌ركردنى
چرپه‌چرپه‌كانى شنه‌با
له خاكوخۆڵى ئه‌وێ
دیوارێك له‌نێوان
ڕۆح‌و جه‌سته‌مدا به‌رزده‌كه‌مه‌وه
سه‌نگه‌ر ده‌گرم بۆ پاراستنى جوانیى
گۆڕانێكى وا دێنمه كایه‌وه
هه‌موو دنیا بێنێته زه‌لاله‌ت
له‌وێ....
له‌وێ خۆم به چنینه‌وه‌ى گه‌لاَوه خه‌ریك ده‌كه‌م
واده‌كه‌م دره‌خته‌كان قاقایان بگاته عه‌رشى فه‌له‌ك
له په‌لكیان جۆلانه دروست ده‌كه‌م
بۆ فڕین..
واده‌كه‌م گیاكان
هێند دڵیان خۆش بێت
نه‌زانن سیسبوون چییه ؟
به جواناویى خۆم تینوێتیان ده‌شكێنم
ئاورنگى گوڵه‌كان ده‌كه‌م به‌عه‌تر
سه‌رو دڵۆپێك ده‌نێرم
بۆ ئه‌وانه‌ى تا ئێستا نه‌مناسیون
چه‌هچه‌ى ئه‌م زه‌مه‌نه
ڕاده‌كێشم به‌دواى خۆمدا
له‌وێ، ده‌ستى خۆم ده‌گرم و
پیاسه به‌ناو كاكڵه‌ى شیعردا ده‌كه‌ین
نامه‌یه‌ك ده‌نێرم بۆ هاوڕێكانم
تێیدا باسى به‌رزاییان بۆده‌كه‌م
بۆیان ده‌نووسم بێنه لام،
له به‌رزاییه‌وه بڕوانن
تا سه‌رو (شیعر) له خۆیاندا به‌رنه‌وه
بۆ كۆلاَنه‌كانى مناڵى
ده‌بێت هێنده شێتانه بدوێن
یارى به ژیان بكه‌ن،
پێیان ده‌لێم : كه‌هاتن
هه‌رچى حیكایه‌تتان هه‌یه به‌جێیبهێڵن
چونكه به‌رزایى
پڕه له‌حیكایه‌تى نه‌وتراو..
به‌رزایى ئه‌وه‌نده شتى لێیه
عیشق ته‌جره‌به‌ى نه‌كردووه ،
له به‌رزاییدا..
مه‌رگ شتێكه بوونى
نییه
ژیان قه‌سیده‌یه‌كه
به‌شى هه‌ر هه‌موومان ده‌كات .. بۆ نووسینه‌وه