چرکه‌کان له‌چاوه‌ڕوانیدا ناوه‌ستن
زوڵه‌یخا
ته‌مه‌ننا شلۆقی نه‌کردووم
له ئێستادام
فریای هه‌ڵگرتنی جوانی
له‌ڕۆحما
ناکه‌وم
ده‌مه‌وێ
چاوم پڕکه‌م له وێنه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی پڕبووبم
له‌نور
وه‌ک ئه‌وه‌ی خودا تیشکێکی گرتبێته دڵم
وه‌ک ده‌روێشه‌کانی ڕومی
به جلێکی سپییه‌وه
سه‌ما ده‌که‌م
سه‌ما، تا گه‌یشتن به وه‌جد
سه‌ما...
تا دڵ له تاریکی، ڕۆح له نهێنی خۆی
ئازاد ده‌بێ.
ئه‌ی خۆر
تۆ
په‌له‌ی ئاوابوونته و
من نامه‌وێ ئه‌م ڕۆژه ئاوا ساده تێپه‌ڕێ
نامه‌وێ له‌حزه‌کان وا ئاسان تێپه‌ڕن.
خۆڵ ده‌بارێ
ئێواره به‌رگێکی دی ده‌کاته به‌ر هه‌موو شتێ
خه‌ونه‌کانم
له‌و ڕه‌نگه پڕته‌قاڵییه‌ی خۆڵ بارینا
شێتانه ده‌ڕژێنه سه‌رمه‌وه.
تیشکی خۆر دێته ژووره‌که‌م
کۆتایی هه‌فته‌یه و
ژووره‌که‌م وه‌ک ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگ بێ
شێواوه،
سه‌ر له‌نوێ ئاماده‌م
بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه.
هه‌ر به‌و ساده‌ییه تامکردنی ژیان
دواده‌خه‌م
تا هاتنی پێنج شه‌ممه‌یه‌ک
تا کڕینی کراسێکی ئاودامانی بنه‌وشه‌یی
تا کاتی ئاوابوونی خۆر.
له‌زه‌تبردن ده‌به‌ستمه‌وه
به هه‌ڵاتنی خۆر
به چاوه‌ڕوانی...
به ژماردنی ڕۆژه‌کان
تا واده‌ی داکردنی بارانێک.
له‌زه‌تبردن له‌جوانی دواده‌خه‌م
تا کاتی هاتنه‌وه‌ی که‌سێک له سه‌فه‌ر،
تا ده‌رکه‌وتنی که‌وانه‌ی مانگ،
تا دایسانی ڕووناکی کزی ئه‌ستێره‌کان،
تا ڕوانین
له باڵای شاری به گڵۆپ داپۆشراو،
تا گوێگرتن له‌ده‌نگه هێمنه‌کانی شه‌و،
له پێکه‌نینی منداڵ
جوانی ده‌به‌ستمه‌وه
به گرتنی ده‌ستی که‌سێک
له پیاسه.
شتانێک له‌ناومدان
ده‌ستمده‌گرن و
بۆ سه‌رزه‌مینێکی دی ده‌مبه‌ن
له‌وێدا ڕه‌نگه من غه‌ریبه‌یه‌کی دڵپڕبم،
ڕه‌نگه ئه‌وکات به‌دڵێکی نوێوه بگه‌ڕێمه‌وه،
ئه‌وکات ڕه‌نگه له‌زه‌تبردن میقات نه‌که‌م
تا هاتنی شه‌و،
تا بیستنی خوڕه‌ی بارینی باران،
تا دایسانی ڕووناکی کزی ئه‌ستێره‌کان،
ئه‌وکات ڕه‌نگه پڕبووبم
له شتانێک
که چاوم هه‌میشه کراوه بهێڵنه‌وه،
که هه‌موو له‌حزه‌یه‌ک له‌سه‌رپێ ڕامگرن
له‌به‌رده‌م جوانیدا،
ئه‌وکات ڕه‌نگه هه‌ناسه‌دان به‌س بێ
بۆ بینین.