سه‌فه‌ر و مه‌نفا
تێکستی جوان هه‌میشه سه‌فه‌رێکی جوانه ، هه‌میشه ون بوونێکی جوانه و هه‌میشه‌ش
دۆزینه‌وه‌یه‌کی جوانه.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح، سازدانی _ توانا ئه‌مین
ئه‌گه‌ر زمان چه‌کێکی گرنگ بێت ،که نووسه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مێژوودا
په‌نای بۆ ده‌بات، ئه‌وا جوگرافیا چه‌کێکی دیکه‌یه، گرنگی شوێن له زه‌ینی نووسه‌ر
و جێهێشتن و خۆگرتن له شوێنه‌وه. نووسینه‌وه‌ی شوێن و هه‌ڵهاتن لێی، مه‌نفا و
یاده‌وه‌ری، مه‌نفاو کاراکته‌ری موسافیر، موسافیرێکی نووسه‌ر،نووسه‌رێک که
له‌ناشوێندایه‌و شوێنیش ده‌نووسێته‌وه،نووسه‌ره‌کان و قه‌یرانی ون بوون و
خۆدۆزینه‌وه له مه‌نفا. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاری پشت ئه‌م دێڕانه ،ئێمه
سه‌رنجمان له‌سه‌ر یه‌ک پرسیار تۆخ کرده‌وه، نوخبه‌یه‌ک له نووسه‌رانی کوردی
مه‌نفاشمان هه‌ڵبژارد، تا له ئه‌زموونی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان تاراوگه‌و
نووسه‌ر بنووسنه‌وه، (ئه‌گه‌ر ون بوون به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌موو سه‌فه‌رێک بێت،
نووسه‌ر جودا له خه‌ڵکی تر چه‌ندێ له‌و پشکه‌ی به‌رده‌که‌وێ ؟ به‌مانایه‌کی تر
مه‌نفا بۆ نووسه‌ران چه‌ندێ شوێنی خۆدۆزینه‌وه‌یه ،چه‌ندێکیش جێگای ون بوونه ؟
ئارام کاکه‌ی
فه‌لاح
گه‌ر ون بوون به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌موو سه‌فه‌رێک بێ ئه‌وا بۆ هه‌ندێ نووسه‌ران
دۆزینه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌تری هه‌موو سه‌فه‌رێکیشه . سه‌فه‌ر یه‌کێکه له
جوانترین ویسته‌کانی مرۆڤ.گرنگه مرۆڤ بزانێ له‌ودیو سنووره‌کانی خۆیه‌وه، له‌و
دیو شار و وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه کێی لێیه و چی لێیه و چ باسه ؟ به‌ڵام ده‌بێ ڕۆحی
خۆت به هه‌ندێ شت پڕ چه‌ک بکه‌یت ، ده‌نا به په‌شیمانی ده‌گه‌ڕێیته‌وه. من
لێره‌دا ده‌مه‌وێ که‌مێک باسی سه‌فه‌ر بکه‌م به‌ڵام هیوادارم ئه‌م نووسینه‌م به‌وه
نه‌درێته قه‌ڵه‌م که هانی گه‌نجه‌کان بده‌م بۆ سه‌فه‌ر ، نا ، من وا ناکه‌م، من
ته‌نها وه‌ک نووسه‌رێک باسی ئه‌زموونی خۆم ده‌که‌م ، سه‌فه‌ر چی به من به‌خشی و چی
لێ سه‌ندمه‌وه ؟ دوای بیست ساڵ غوربه‌تی و ژیانی تاراوگه ئیدی سنووری ئه‌م
به‌خشین و لێسه‌ندنه‌وه‌یه هێنده به چڕی ده‌چن به ناویه‌کدا که پرسیارێکی وا
له ئاستیاندا هێزێکی زۆرتری ده‌وێ تا ئه‌و دوو دونیا ئاڵۆزه له یه‌کتری جیا
بکاته‌وه.
بۆ تێگه‌یشتن له سه‌فه‌ر و ئه‌نجامه‌کانی ده‌بێ ئێمه بزانین کێ سه‌فه‌ر ده‌کات ؟
چونکه سه‌فه‌ر و ژیانی مه‌نفا له یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆرێت. بۆ
نووسه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که نووسه‌ر نین جیاوازن، له نێوان نووسه‌ران
خۆشیاندا دیسانه‌وه جیاوازه .چونکه سه‌فه‌ر کرده‌یه‌کی (تاک ) ه. بۆ ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی که ناتوانن له‌و وڵاته‌ی که سه‌فه‌ری بۆ ده‌که‌ن به باشی فێری
زمانه‌که‌یان بن زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ و مه‌نفا لای ئه‌وان هه‌ر ته‌واو ده‌بێته ئه‌و
دۆزه‌خه‌ی که ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاگره‌که‌ی به جۆش تر ده‌بێ و به تینتر ده‌تسووتێنێ.
بۆ نووسه‌رانێک که رایان وابێت که شار و وڵاته‌که‌یان به‌هه‌شتێکی تاکه و له
هیچ شوێنێکی ئه‌م دونیایه دوباره‌ی نییه ، که هه‌ست ده‌که‌ن جوانترین شاریان
هه‌یه، سه‌وزترین وڵات و پاکترین هه‌وا بۆ هه‌ڵمژین و سازگارترین ئاو و به‌تامترین
خواردن، وه ئه‌م شتانه‌ش ته‌نها له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌وا
ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه زه‌حمه‌ته له هیچ شۆێنێکی تر بژی و بنووسێت، گه‌ر
واشی کرد ئه‌وا تێکسته‌کانی پڕ ده‌بن له فرمێسک و شیوه‌ن.
ئه‌و که‌سانه جوانی تر که‌متر ده‌بینن ، مرۆڤ ده‌توانێ وڵاته‌که‌ی خۆی به
ناشرینییه‌کانییه‌وه خۆش بوێ هه‌وڵ بدات بۆ گۆڕینی ، نه‌ک وا هه‌ست بکات ناشرینی
تیا نییه و هه‌موو شتێکی جوانه ، ئه‌م دیده ناتوانێ سه‌فه‌ر بکات ، سه‌فه‌ریش
بکات زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ، نه‌شتوانێ زوو بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا هه‌موو شه‌وێ به‌و
نیازه‌وه سه‌ر ده‌کاته سه‌ر سه‌رین که به‌یانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م دیده
ناسیۆنالیزمه له مێژووی ئێمه‌دا لای حاجی قادری کۆیی و پیره‌مێرد و شێرکۆ بێکه‌س
دا هه‌ر ته‌واو به‌رجه‌سته ده‌بێ.
ئه‌م سێ شاعیره گه‌وره‌ییه‌ی ئێمه مه‌نفایان لێ ده‌بێته دۆره‌خ و له‌وێوه
گۆرانی خۆیان ده‌ڵێن و فرمێسک هه‌ڵده‌ڕێژن. له‌م باره‌یه‌وه بێ گومان ون بوون
به‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌فه‌ره و هیچ شتێ پڕی ناکاته‌وه.
بۆ که‌سانێکی تر که بتوانن له‌و وڵاتانه‌دا که سه‌فه‌ری بۆ ده‌که‌ن فێری زمانێکی
باش بن و خۆیان بگونجێنن و بناسرێن و ئیش بکه‌ن و بێنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و
ڕادیۆکان و کتێبه‌کانیان وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانه‌که‌ی ئه‌و وڵاته و تێروانینی
خۆیان بگۆڕن و ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن جوانی وڵاتانی تر و شارانی تر ببینن و سوود له‌و
زه‌خیره گه‌وره‌یه‌ی فیکر و ئه‌ده‌بی ئه‌وان وه‌ربگرن ، بێگومان له‌م باره‌دا
خۆدۆزینه‌وه ، ده‌بێته به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌فه‌ر .ئه‌و نووسه‌رانه شار و
وڵاته‌که‌ی خۆیان خۆشده‌وێت ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا جوانی و سه‌وزایی و سازگاری
وڵاتانی تر ببینن بڕوایان پێ بێ ، تا بتوانن ئه‌زموونی خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند
بکه‌ن بۆ نووسین و ئه‌فراندن.
ئێستا ئیدی دونیا وه‌ک جاران نییه، سه‌فه‌ری ئێمه وه‌ک سه‌فه‌ری حاجی قادر و نالی
و پیره‌مێرد نییه، که ئه‌مانه سه‌فه‌ریان کرد هه‌ر به ته‌واوی له دونیای کورد
پچڕان و وه‌ک نالی ته‌نها شنه‌بای پۆسته‌چی ده‌توانێ نامه‌که‌ی بێنێته‌وه بۆ
سلێمانی.
ئێستا ئیدی ئێمه پێویستمان به سروه‌ی شه‌ماڵ نییه نامه و ده‌قه‌کانمان
بگه‌ڕێنێته‌وه وڵات، ئینتێرنێت باشترین و خێراترین پۆسته‌چی سه‌ر ئه‌م
ئه‌ستێره‌یه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و هۆیانه‌ی که نایه‌ڵێ ون بوون ببێته
به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌فه‌ر.
ساڵانی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م زه‌حمه‌تترین ساڵانی مه‌نفایه که تیایدا
نووسه‌ران هه‌ست ده‌که‌ن که ده‌ستیان به‌ستراوه‌ته‌وه و ناتوانن وه‌ک جاران
بنووسن، بۆ ئه‌مه‌ش کاتێ که‌مێک فێری زمانی ئه‌و وڵاته ده‌بن که لێی ده‌ژین
یه‌کسه‌ر ده‌ست به کاری وه‌رگێران ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی زمانێکی تۆکمه و باش
بزانن. ده‌ست کردنیش به وه‌رگێران دژه کردارێکه که نووسه‌ران پێی هه‌ڵده‌ستن بۆ
سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که ون نه‌بوونه. که نه‌خنکاون (من کاری وه‌رگێڕان ده‌که‌م ..
که‌واته هه‌م)، کاری وه‌رگێڕانێکی کرچ و کاڵ یان ده‌رکردنی گۆڤارێکی خراپ
ده‌رگایه‌کی وه‌همییه و نووسه‌ری ئێمه ده‌یه‌وێ به هؤیه‌وه بێته‌وه بۆ ناو
دونیای نووسینی کوردی. دونیایه‌ک که لێی که‌وتووه و نازانێ چۆن بیدۆزێته‌وه،
رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه‌کانی وڵات که بۆ ئه‌و ڕۆژێ له ڕۆژان مه‌ڵبه‌ندی
دڵنیایی بوون ئیستا رۆژ به رۆژ دوورتر ده‌که‌ونه‌وه ، ئه‌و کاته‌ی من هاتمه
ده‌ره‌وه ، ناردنه‌وه‌ی نووسینێک له مه‌حاڵ ده‌چوو.
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانم بۆ گۆڤاری (یه‌کگرتن) ده‌نارد، ئه‌و گۆڤاره بۆ زۆربه‌مان
یه‌کێ بوو له گۆڤاره گرنگه‌کان و په‌نجه‌ره‌یه‌ک بوو بۆ هه‌ناسه‌ی پاک. له دوای
ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، دونیا گۆڕا و سه‌رده‌مێکی تر هاته پێشه‌وه که به قووڵی
ماناکانی سه‌فه‌ر و مه‌نفای گؤڕی .من ده‌زانم که مه‌نفا و مه‌نفی بوون کۆمه‌ڵێ
ده‌مووچاویان هه‌یه و مه‌رج نییه هه‌ر به سه‌فه‌ر و دووره‌وڵاییه‌وه
ببه‌سرێته‌وه.
به‌ڵام پرسیاره‌که وام لێ ده‌کات که ته‌نها باسی ئه‌و جۆره مه‌نفایه بکه‌م که
له سه‌فه‌ره‌وه دێت. دوای ڕاپه‌ڕین ده‌رگاکان له سه‌ر نووسه‌رانی ده‌ره‌وه
کرانه‌وه ، به هه‌مان شێوه‌ش له سه‌ر نووسه‌رانی ناوه‌وه، زۆربه‌ی زۆری گۆڤاره
کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه وه‌ستان، دوای یه‌کگرتنی هه‌ردوو گۆڤاری یه‌کگرتن و ئازادی،
ڕه‌هه‌ند ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بوو که به هۆیه‌وه هه‌ناسه‌مان ده‌دا، ئه‌و گۆڤاره
زۆر شتی جوانی به ئێمه به‌خشی.
بێمه‌وه سه‌ر ون بوون، سه‌فه‌ر چه‌ندێ دۆزینه‌وه‌یه بۆ نووسه‌ران ئه‌وه‌نده‌ش ون
بوونه چونکه نووسین خۆی چه‌ندێک دۆزینه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش له ناو تێکستی جوان‌دا
سه‌فه‌ر و ون بوونه ، تێکستی جوان هه‌میشه سه‌فه‌رێکی جوانه ، هه‌میشه ون
بوونێکی جوانه و هه‌میشه‌ش دۆزینه‌وه‌یه‌کی جوانه .که‌من ئه‌و نووسه‌ره
کوردانه‌ی که هه‌میشه له نێوان دۆزینه‌وه و ون بووندا خوێنه‌ران دێنن و
ده‌به‌ن، که‌من ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه پرسیار ده‌که‌ن و ناگه‌نه وه‌ڵامه‌کانی
خۆیان، چونکه هه‌ر که گه‌یشتی به وه‌ڵامه‌کان، گه‌یشتی به یه‌قین ، ئه‌وا ئیتر
مه‌نفا و نووسینی تۆ سیمایه‌کی تر وه‌رده‌گرێت ،سه‌فه‌ری تۆ پێناسه‌یه‌کی تری
ده‌بێت. سه‌فه‌ر و نووسین زۆر له یه‌که‌وه نزیکن و زۆر شتی هاوبه‌شیان تییایه .
له هه‌ناوی هه‌ردووکیاندا دوودڵییه‌کی زۆر هه‌یه، حه‌زێکی زۆر ، خه‌ونێکی زۆر،
شه‌رێکی زۆر.
غه‌م هه‌یه و شادی هه‌یه ، گێڕانه‌وه و حیکایه‌ت هه‌یه. له هه‌ردووکیاندا
هه‌ستی ته‌واو ده‌که‌یت به ته‌نیایی. به ماندووێتی.. به گه‌ڕانێکی به‌رده‌وام ..
به دۆزینه‌وه‌ی شته شاردراوه‌کان ، به‌وه‌ی که تۆ هه‌میشه نه‌گه‌یشتووی به
ئه‌نجام.
ئه‌زمونی سه‌فه‌ر و هه‌ستی تاراوگه‌ی من دوای چه‌ند ساڵێکی زۆر پێم ده‌ڵێن که من
ئیتر کوڕی هه‌موو دونیا‌م، هه‌موو شوێنێ ماڵی منه و که‌چی له هیچ شوێنێک
ناحه‌وێمه‌وه، نه له ده‌ره‌وه و نه له وڵات، نه له ستۆکهۆڵم و نه له
سلێمانی. ئه‌مه ئه‌و شته نهێنییه‌یه که سه‌فه‌ر لێتی ده‌سه‌نێ به بێ ئه‌وه‌ی
به خۆت بزانی، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به گیرفانتا و تۆش خه‌یاڵ بردبیتییه‌وه.
به بێ ئه‌وه‌ی بزانی که‌ی لێی بردی ؟ چۆن بردی ؟ ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی بزانی
که چی لێسه‌ندوویت و چی پێداویته‌وه ،ئه‌مه ئه‌و گره‌وه‌یه که ده‌یدۆڕێنی،
نازانی چیت دۆڕاندووه، خه‌یاڵی دۆڕانێک که هه‌میشه لێت نابێته‌وه، به بێ
ئه‌وه‌ی بته‌وێ له نووسینه‌کانتا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، داده‌نیشی و به هێمنی بیر
له دۆڕاندنه‌کان ده‌که‌یته‌وه، دۆڕاندنه‌کان کۆمه‌ڵێ ده‌م و چاویان هه‌یه ، وه‌ک
ئه‌میبا شێوه‌یان ده‌گۆردرێ و نایانناسیته‌وه.
به‌ڵام له‌ولاوه تۆ ڕۆحت ده‌وڵه‌مه‌ندتره، کۆمه‌ڵێ زمان ده‌زانی و هێمنتر و
جوانتر سه‌یری دونیا و شته‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌که‌یت، هه‌رچه‌نده دڵت
ناسک‌تر بۆته‌وه ، به‌ڵام هه‌ڵچوونه‌که‌ی جارانت نه‌ماوه . کتێبخانه‌که‌ت پره له
کتێبی چاک ، کتێبێک که هه‌فته‌یه‌که له‌و په‌ڕی دونیاوه که‌وتۆته بازاڕه‌وه،
گه‌ر توانای کڕینیشت نه‌بێ ئه‌وا به ته‌له‌فۆنێک ده‌توانی له کتێبخانه‌ی
شاره‌کانی تریشه‌وه قه‌رزی بکه‌یت،
وه‌ک ده‌بینی هاوکێشه‌ی سه‌فه‌ر گه‌ر له تیۆریدا جوڵاندن بێ له خاڵێکه‌وه بۆ
خاڵێکی تر ، ئه‌وا له پڕاکتیکدا چوون به یه‌کدای کۆمه‌ڵێک دونیایه که ته‌نها
ماندووبوون و پێگه‌یشتن و زۆرخوێندنه‌وه‌ی خۆت ئه‌و په‌نجه‌رانه ده‌کاته‌وه‌و
داده‌خات ، هاوکێشه‌ی سه‌فه‌ر له مانا سیاسییه‌که‌یدا ڕاکردن بێ له سنوورێکه‌وه
بۆ سنوورێکی تر، ئه‌وا له باره ئه‌نتۆلۆژییه‌که‌یدا تێڕامانێکی ورده له
پێکهاته‌ی ئاوێنه‌کانی خود و ئیراده‌ی ئه‌و خوده، گه‌ر هاوکێشه‌ی سه‌فه‌ر له مانا
ده‌رونییه‌که‌یدا راکردن بێ له ته‌نیایی ، ئه‌وا له مانا ئه‌زموونی ژیانه‌که‌یدا
کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاکانه له سه‌ر ئه‌و خوده.
_ ڕه‌خنه‌ی
چاو‌دێر، ژماره 97 ساڵی 2008