دیدار لەگەڵ ئارام کاکەی فەلاح لەسەر ڤیستڤاڵی گەلاوێژ، سازدانی هەرێم عوسمان
پرسیاری 1: ئایا سیازده‌هه‌مین فیستڤاڵی گه‌لاوێژ تا چه‌ند
توانیوێتی له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریدا کار بکات؟ به واتا فیستڤاڵ بۆته ده‌روازه‌یه‌ک
بۆ پێگه‌یاندن ؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: نه‌ک ته‌نها فیستڤاڵی گه‌لاوێژ، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و
فیسڤاڵ و کۆڕ و بۆنانه‌ی تریش که به گشتی له کوردستان ده‌به‌سرێن، زیاتر
ڕوویه‌کی ڕیکڵامیان هه‌یه، نه‌ک هێزێک بیه‌وێت له ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیریدا کار بکات
و ده‌روازه‌یه‌ک بێت نه‌وه‌یه‌کمان پێ بناسێنێت که ده‌یه‌وێت سیماکانی خۆیمان
پێشان بدات. من باسی ئه‌و چیرۆک و شیعره خراپانه ناکه‌م که به‌شدار ده‌بن و ئه‌م
فیستڤاڵ بۆ ئه‌و فیستڤاڵ تێکستێک ده‌نێرن و ده‌یبه‌نه‌وه و به دوو دێڕیش نازانن
شیعر و چیرۆکی تازه‌ش چ مانایه‌کیان هه‌یه و ده‌بێ چۆن بن. به‌ڵام من خۆم بۆ
نموونه پێش فیستڤاڵ چه‌ند چیرۆک و شیعرم به ده‌ست گه‌یشتن که هه‌ندێکیان باش
بوون و شایانی ئه‌وه بوون که به‌شدار بن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه کۆتایی وه‌ک بۆ
نموونه، چیرۆکی ( ماچێکی سارد) ی شاعیر و چیرۆک‌نووس زوڵه‌یخا.
پرسیاری 2 : ئایا به‌رێزتان بانگهێشت کرابوون وه‌ک لیژنه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندن؟ ئایا ئه‌و تێکستانه‌ی به‌شداریان کردبوو تا چه‌ند داهێنانی تیا
ده‌بینرا؟( چونکه فیستڤاڵ بانگه‌شه بۆ داهێنان ده‌کات).
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح :نه‌خێر، ڕاستت ده‌وێ من خۆشم نازانم بۆ داوه‌ت کرابووم؟
هه‌رچه‌نده من سوپاسی لیژنه ده‌که‌م بۆ داوه‌ت کردنیان به‌ڵام ناوی من و هیوا
قادر له رۆژنامه‌دا بڵاوکرابووه‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ی له فیستڤاڵه‌وه به ئێمه
وترا بێت.ئیدی ده‌ڵی چی؟ ئه‌و داوه‌ت کردنانه‌ی کوردستان زۆر بێ به‌رنامه‌ن و به
هۆی ئه‌م و ئه‌وه‌وه‌یه، نه‌ک داوه‌ت کردنێکی فه‌رمی وه‌ک هه‌موو وڵاتانی
دونیا.دیاره ئێمه له‌وه‌دا جارێ ماومانه. سیازده فیستڤاڵه جارێ ئێمه نازانین
چۆن داوه‌ت ده‌که‌ین و بۆ ده‌یکه‌ین. بۆیه من له سه‌ره‌تادا وام ده‌زانی که من و
هیوا له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنداین، به‌ڵام که له لیژنه‌وه هیچ تێکستێکمان
به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت، خوشمان نه‌مانده‌زانی بۆچی داوه‌ت کراوین.
وه‌ک خۆتان ده‌زانن، من نووسه‌رێکم که که‌مێک جیاواز ده‌نووسم له نه‌وه‌ی پێش خۆم
و نه‌وه‌ی خۆم، که ده‌ڵێم جیاواز، مه‌به‌ستم باشتر نییه، ده‌زانم که‌سانێک هه‌ن
حه‌ز ده‌که‌ن وا تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه ڕه‌خنه له‌سه‌رم، به‌ڵام
ده‌یڵێمه‌وه که‌مێک جیاواز، من وام زانی که‌سانێک که ئاگایان له‌و
جیاوازییانه‌یه و وا به وردی ده‌خوێننه‌وه که ده‌یانه‌وێ ئه‌وه ببێته
بابه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مندا که‌مێک باسی سیمای ئه‌و جیاوازیانه بکرێت که
لای من و له چیرۆکی کوردی‌دا هه‌یه، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه ناوی من له پرۆگرامی
رۆژی دووه‌مدا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕ ده‌نووسرێت، که کارێکه به هه‌موو که‌سێک
ده‌کرێت، له‌و کاته‌دا غه‌مێکی قورس دایگرتم، ئاخر ئێوه له سویده‌وه من داوه‌ت
ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی کۆڕێک ببه‌م به‌ڕێوه که به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌و
خه‌ونانه‌دا ناگونجێت که من هه‌مه.
پرسیاری 3 : ئایا ئێوه له چه‌ند فیستڤاڵی گه‌لاوێژدا
به‌شداریتان کردووه؟ ئایا چ جیاوازییه‌ک به‌دی ده‌که‌ن له سیازده‌هه‌مین فیستڤاڵ
به به‌راورد به ساڵانی پێشوو؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح : من ئه‌مه یه‌که‌م جاره بێم بۆ فیستڤاڵی گه‌لاوێژ، قه‌ت
به به‌رهه‌میش به‌شداریم نه‌کردووه. به‌ڵام که‌م تا زۆر ئاگام له‌و
به‌رهه‌مانه‌یه که ده‌خوێنرێنه‌وه، به‌شداری ده‌که‌ن و هه‌ندێ جاریش ئه‌و
شانسه‌یان پێ نادرێ که به‌شدار بن، له‌لای خۆمه‌وه به ده‌گمه‌ن چیرۆک و شیعرێکی
باشی تیا ده‌بینم، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاستی لێکۆڵینه‌وه له چاو ساڵانی تر که‌مێک
باشتر بوو، وه ئه‌وانه‌ی بردیشیانه‌وه شایانی ئه‌وه بوون بیبه‌نه‌وه و ده‌ست
خۆشییان لێ ده‌که‌م.
پرسیار4 :ئایا هه‌ست ده‌که‌ن گه‌نده‌ڵی و لادان له ئه‌رکی
ڕۆشنبیری له‌م فیستڤاڵه‌دا هه‌بووبێت ؟ به‌رێزتان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن ده‌ستی
ده‌سه‌ڵات یان ده‌ستێکی ده‌ره‌کی سانسوور دابنێ له‌سه‌ر خه‌ڵات به‌ره‌کان؟ به‌واتا
مافی تێکستێکی باش به تێکستێکی خراپ پێشێل بکات؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: به‌ڕاستی بۆ ئه‌مساڵ من نازانم و بمزانیبایه به بێ سێ و
دوو ده‌مووت و قه‌ت له شتی بێ مانای وا بێده‌نگ نابم، به‌ڵام ناتوانم له خۆمه‌وه
هیچ بڵێم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که هه‌موو هێزی دونیا ناتوانێک به خه‌ڵات
به‌خشینی درۆ تێکستێکی ناشرین جوان بکات. سه‌یر بکه برام! هه‌چ تێکستێک خه‌ڵاتی
برده‌وه‌و دوای ساڵێک له‌بیر کراو وبیر چووه‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که به ڕاست
نه‌یبردوته‌وه، یان له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌توانین تێی بڕوانین، تۆ لیژنه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندنت هه‌یه که چه‌ند که‌سێکن و چێژێکی تایبه‌تی به خۆیان هه‌یه،
ئه‌ده‌بیش چێژه و چێژی هه‌مووشمان جیاوازه‌و وه‌کو یه‌ک نییه.ڕه‌نگه تۆ چیرۆکێکت
پێ خۆش بێ و یه‌کێکی تر پێی باش نه‌بێت، به‌ڵام یه‌کێک له نووقسانییه‌کانی ئه‌م
فیستڤاڵانه ئه‌و وتووێژه گه‌رمه‌یه که جوانیی و ناشرینیی تێکسته‌کان ده‌خاته
به‌ر خوێندنه‌وه‌و بیر و سه‌رنجی جیاواز. ئه‌وه‌ی نوقسانه ئه‌وه‌یه که که‌س
نازانێت بۆچی ئه‌و تێکستانه ده‌یبه‌وه‌و بۆ ئه‌وانی تر نایبه‌نه‌وه،
پرسیاری 5 : ئایا چ سه‌رنجێکتان هه‌یه له‌سه‌ر فیستڤاڵ؟
ئایا فیستڤاڵ پێویستی به چ خزمه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێشبکه‌وێت له ساڵانی
داهاتوودا؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: بێگومان من له‌لای خۆمه‌وه سه‌رنجم زۆره‌و لێره‌دا به
کورتی ده‌ینووسم، بوونی ئه‌م جۆره فیستڤاڵانه به باش ده‌زانم و ڕه‌خنه
لێگرتنیشیان هه‌م دیسان به باش ده‌زانم تا به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ، ده‌مه‌وێ فیستڤاڵ
له‌و جۆره که وه‌ک ڕیکلامێکی گه‌وره ده‌بینرێت، بگۆڕدرێت بۆ فیستڤاڵێک که تێکستی
قووڵ به‌رهه‌م بێنێت و ڕۆشنبیرییه‌کی هه‌مه لایه‌ن بیبات به‌رێوه، پێم باشه که
وا سانسوور نییه له‌سه‌ر تێکسته ئه‌ده‌بییه‌کان و ده‌بێ ئه‌و لایه‌نه باشه‌ی
به‌رده‌وام بێت.هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک ئه‌دیب و ڕۆشنبیری سه‌ر به گه‌لی
جیاواز. به‌ڵام ده‌کرێ جوانتر بێ و بۆ نموونه وتووێژ له‌سه‌ر تێکسته‌کان به جدی
وه‌ربگیرێت و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌کرێ هۆڵیکی گه‌وره بۆ خوێندنه‌وه‌ی تێکسته‌کان
به‌کاربهێنرێت له به‌یانیاندا و بۆ ئێواره‌که‌شی چه‌ند ژوورێکی تری بچووک وه‌ک
ژووری پۆل که هه‌ر یه‌که‌یان له هه‌مان کاتدا به جیا وتووێژی تیا بکرێت، ئه‌وه‌ی
پێی خۆش بوو بچێ بۆ وتووێژی چیرۆک و ئه‌وه‌ی حه‌زی له شیعره بابچێ بۆ ژوورێکی تر
و ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌به‌سته بچێته ژووره‌که‌ی تر تا له شوێنێکی بچووکتردا
زیاتر گوێ له‌یه‌کتر بگیرێت، ئه‌مه‌ش له قازانجی تێکسته‌کان ده‌بێت.بۆ خه‌ڵاتی
هه‌ردیش ده‌بێ کۆمیته‌یه‌ک هه‌بێ ڕۆشنبیر که چه‌ند ناوێک ده‌ست نیشان بکات و
له‌ناو ئه‌و ناوانه‌شدا یه‌کێک هه‌ڵبژرێت، ئه‌مه‌ش ئیشی کۆمیته‌یه نه‌ک تاکه
که‌س، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م فیستڤاڵه‌دا ده‌بێ خه‌ڵات به باشترین کتێبی ساڵ بدرێت،
جا ئه‌وه چ کتێبی لێکۆڵینه‌وه بێت یان ڕۆمان و کۆمه‌ڵه چیرۆک یان شیعر و ئه‌وه‌ش
هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک ده‌ست نیشانی بکات، هه‌روه‌ها باشترین کتێبی وه‌رگێردراو بۆ زمانی
کوردی، تا زیاتر هانی نووسه‌ران بده‌ن بۆ نووسینی جوانتر و وه‌رگێڕانی باشتر.
16.11.2009