ئه‌شقێکی سه‌یر
به‌کر ئه‌حمه‌د
ده‌ریا ده‌یوت: ئه‌گه‌ر به‌خواستی من بوایه
نه‌مده‌هێشت ڕووباری دڵدار
سه‌ری ماندووی به تاوێری تیژدا بدا‌و
به که‌ندڕی ڕێگای تووشدا ، لاشه‌ی ناسکی بخشێنێ.
یان له پشت زیندانی گه‌وره‌ی به‌ربه‌ستێکدا
بۆ دیدارم، چه‌ند وه‌رز و چه‌ند ساڵ بکێشێ و
بێده‌نگی شه‌پۆله‌کانی، ڕایبژه‌نێ.
ده‌ریا ده‌یگوت:
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بوایه
سه‌ری خۆمم بۆ هه‌ڵده‌بڕی
ده‌مم ده‌نا به ناو ده‌می زنه‌یه‌وه.
تا هه‌ناسه‌ی ورده شه‌پۆلی تازه‌بووی
تێکه‌ڵ به سینه‌ی من بوایه
تاکو به‌لێوهه‌ڵمژینێ
به‌خۆمه‌وه بمبه‌ستایه.
ئه‌وساش وه‌ک یارێکی دڵسۆز
له ناو که‌ژاوه‌ی ماچمدا
بۆ شاری خۆم، ببردایه.
25 دیسه‌مبه‌ری
1993