لێبووردن
به‌کر ئه‌حمه‌د
25ی جانیوه‌ری 1998
ده‌چمه به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵ
و
له ڕوخساری ئه‌و گوڵانه وردده‌بمه‌وه
به سیس بوویی و لاره‌ملی ڕاوه‌ستاون.
داواده‌که‌م که بمبوورن.
ئاخر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌جێمهێشتن.
گوڵ بۆ بمرێ؟
به تایبه‌تی له به‌هارا و
کاتێکیش که هۆی مردنی، ئینسانی بێ.
ده‌چمه به‌ر تابلۆی کۆتره‌کان.
به‌وانیش ده‌ڵێم بمبوورن.
چۆن هێشتوومه ئه‌و کۆترانه
هه‌موو ڕۆژێک، به ده‌ماری خوێن لێڕۆشتوویی ڕواندادا
که به شاشه‌ی تیڤییه‌که‌مدا
ده‌ڕژێته خوار، چاو هه‌ڵبێنن؟
تابلۆ ده‌به‌م،
له دیواری پشت تیڤییه‌که
هه‌ڵیده‌واسم.
به‌و هیوایه‌ی گمه‌ی کۆتره‌کان دووباره
له ماڵه‌که‌مدا ببه‌ستم.
25.1.1998