به‌ڕێوه به‌ره
و توالێت
شیعری به‌کر ئه‌حمه‌د
12ی کانونی دووه‌می 2005
مێژووی من له‌گه‌ڵ خواوه‌ندا
مێژووی شه‌وانی تاریکی داڵانێکی بێ گڵۆپه.
هه‌موو شه‌وێک به‌ر له نووستن، ده‌بوایه خوام هه‌ڵگرتایه و
به‌و داڵانه تاریکه‌دا بمبردایه
به ئه‌لحه‌مدو و بسمیلاوه، به چپه له‌گه‌ڵیا بدوێم
له گه‌ڵ خۆشما، بمبردایه‌وه ژێر جێگا.
ئای ئه‌گه‌ر داڵانی حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌مان
گڵۆپێکی پرته پرتکه‌ری هه‌بوایه
له‌گه‌ڵ خوادا، په‌یوه‌ندیمان چۆنی ده‌بوو؟
ئه‌ی مێژوومان، له کوێوه ئاوێزان ده‌بوو؟