ئه‌و ته‌قانه‌ی پۆلیسێك رِاناچڵه‌كێنێ
نووسینی به‌كر ئه‌حمه‌د
زیاتر له چه‌ند هه‌فته‌یه، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه له
ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكانێكی زۆری رِۆشنبیر و سیاسییه‌وه
ده‌درێته به‌ر فیشه‌ك و بریندارده‌كرێت. ده‌نگی ئه‌و فیشه‌كانه هه‌تا ئێستاش
كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی یاسایی به‌شوێن خۆیدا نه‌هێناوه. كه‌سی ته‌قه‌كردوو، به
پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی تا ئێستا له‌به‌رده‌ستدان، ئازادانه ده‌سورِێته‌وه.
ناوی كه‌سی ته‌قه‌لێكراو، له حه‌مه‌سه‌عیده‌وه بگۆرِه بۆ كه‌سێكی تری ناسراوی
ناو گۆرِه‌پانی رِۆشنبیری كوردی. گریمان په‌شێوه و ته‌قه‌ی لێده‌كرێ، با شێركۆ
بێكه‌س بێ، یان هه‌ر ناوێكی تر كه به گوێچكه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان ئاشنایه. كاردانه‌وه‌كان چۆن ده‌بوون؟
رِه‌نگه كۆمه‌ڵێك وه‌ڵامی ئاماده له دوای كردنی ئه‌م پرسیاره‌وه، ببیسترێت.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه رِیزبكه‌ین، با له‌و بێده‌نگییه‌وه بدوێین كه
كه‌یسی ته‌قه‌لێكردنی حه‌مه‌سه‌عید به شوێن خۆیدا ده‌یهێنێت. بێده‌نگییه‌ك كه له
خێرایی بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا نییه كاتێك ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌نجامده‌درێت،
به‌ڵكو له بێده‌نگی و ته‌نانه‌ت بێده‌ربایه‌ستی نیشاندانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
یاساییه‌دایه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌درێت.
ئایا ته‌قه‌كان ده‌چێته خانه‌ی تاوانێكی شه‌خسی و خێزانییه‌یه‌وه؟ ته‌قه‌كردن
له‌برایه‌كی خۆ له‌لایه‌ن برایه‌كی دییه‌وه؟ ئایا ته‌قه‌كان ده‌چێته خانه‌ی
تێرۆرێكی سیاسییه‌وه به‌هۆی ئه‌و پێشینه سیاسی و رِه‌خنه‌ییانه‌ی
حه‌مه‌سه‌عیده‌وه له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی "ی.ن.ك"دا؟
پێشینه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌قانه‌ی سه‌ر شه‌قامێكی سیلێمانی، هه‌ر چۆنێك بێت،
كاردانه‌وه نیشاننه‌دان له خۆ له‌لایه‌ن دادگا ی سلێمانی و نه‌گه‌رِان به‌شوێن
ئه‌نجامده‌ری تاواندا، نیشاندانی رِقێكی شه‌خسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیسته‌می یاسایی
سلێمانییه له‌به‌رانبه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوردستاندا. هه‌ر كاتێكیش سیسته‌می دادی
كۆمه‌ڵگا له‌ویستی شه‌خسی كه‌سانی یاسایی و له‌ژێر فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا
جوڵایه‌وه، ته‌قه‌كانی سه‌ر شه‌قامێكی سلێمانی، تاوانێك نییه به‌رانبه‌ر
هاوڵاتییه‌كدا ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵكو ته‌قه‌كردن بووه له سیسته‌می یاسایی
كۆمه‌ڵگا به گشتی.
حه‌مه‌سه‌عید نووسه‌رێكی تایبه‌تییه و ژماره‌ی دوژمنه شه‌خسی و سیاسییه‌كانی، له
ژماره‌ی دۆسته‌كانی كه‌متر نین. به‌ڵام بۆ یه‌ك ساتی كه‌میش بێت، به‌رگی ئینتیما
سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كان له‌به‌ر خۆمان داكه‌نین و له‌م كه‌یسه وردبینه‌وه،
هه‌ستده‌كرێت هاوڵاتییه‌كی كۆمه‌ڵگا، كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكارانه‌ی به‌رانبه‌ر
ئه‌نجامده‌درێت و سیسته‌می دادی كۆمه‌ڵگا، خۆی ناكات به خاوه‌نی. بۆیه ئه‌م
تاوانه و بێده‌نگی ده‌ستگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌به‌رانبه‌ریدا، له ته‌قه‌كردن
له هاوڵاتییه‌كی كوردستانه‌وه ده‌گۆرِێت به ته‌قه‌كردن له سیسته‌می دادی
كۆمه‌ڵگای كوردستان. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌شدایه، ئه‌و ته‌قانه‌ی پۆلیسێك
رِاناچڵه‌كێنێ، ناتوانێت سیسته‌می دادی كۆمه‌ڵگا خه‌به‌ركاته‌وه.