کوشتنی دوعا و شه‌ڕی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
به‌کر ئه‌حمه‌د
baker.ahmed@comhem.se
دوعا لوتکه‌ی ئه‌و دۆزه‌خه قاندراوه‌ی کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌یه که بۆ ژنان سازدراوه. له که‌یسی کوشتنی تاوانه‌کانی شه‌ره‌فدا،
زۆربه‌مان ده‌ستمان ناگاته وێنه‌کانی قوربانی و جه‌للاد. دوعا، زه‌بروزه‌نگی
به‌کارهاتووی به‌رانبه‌ر ژنان له ڕوبه‌رێکی تایبه‌تییه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ
پانتاییه‌کی گشتی. ئه‌مه گرنگترین ئاڵوگۆڕێکه که پرسیاری زه‌بروزه‌نگی
به‌کارهاتووی به‌رانبه‌ر ژنان به خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا.
له دۆخی کوشتنی دوعاکانی دیکه‌دا که له کونجی ماڵ و لاچه‌په‌کێک و که‌ناری
شارێکدا ڕووده‌دات، بۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که بۆ دوعای به‌حزانی گریان، زه‌بروزه‌نگ
و تاوانیش خه‌سڵه‌تێکی فه‌ردییانه‌ی وه‌رده‌گرت که تایبه‌ته به قوربانی و که‌سی
تاوانباره‌وه. دوعای به‌حزانی، زه‌بروزه‌نگی سه‌ر ژنانی له‌م چوارچێوه
تایبه‌تییه‌وه ده‌رهێنا و کردییه موڵکی گشت.
به واتایه‌کی دی، ئه‌گه‌ر کوشتنی دوعاکانی دیکه‌ی که ڕۆژانه هه‌واڵه‌کانییان له
ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا ده‌خوێنینه‌وه، توانای به‌هره‌مه‌ندبوونی له‌م چوارچێوه
کۆمه‌لایه‌تییه‌دا هه‌بوایه که دوعای به‌حزانی هه‌یه‌تی، پرسیاری یه‌کسانی له
کۆمه‌ڵگای کوردستاندا له‌ئاستێکی دیکه‌دا ده‌بوو. سوپاس بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی له
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که توانی پرسیارێکی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان که مێدیا و
ده‌سه‌لات ده‌یوسیت بێده‌نگه‌ی لێبکات و وه‌ک مه‌رگێکی دیکه‌ی کوشتنیی ژنان
نیشانیبات، بکاته پرسیارێکی چاره‌نووسساز و چاوه‌کانی کۆمه‌ڵگای ناوه‌وه‌ش
بکاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئازاری زه‌بروزه‌نگی به‌کارهاتوو بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی دوعا هێند
گه‌وره‌یه، که سنووره‌کانی نێوان (تایبه‌ت و گشت) ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا
دێت و چاره‌نووسی دوعا، په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به چاره‌نووسی پرسیاری
یه‌کسانییه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. ئه‌مه گرنگترین ده‌رسه‌کانی دوای
به‌ردبارانکردنی دوعایه بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زه‌بروزه‌نگی
به‌کارهاتوو له‌به‌رانبه‌ر ژناندا، ته‌نانه‌ت له تایبه‌تیترین که‌یسی ئه‌و دیو
ده‌رگا داخراوه‌کانی ماڵان‌دا، پرسیارێکی فه‌ردی نییه و کۆمه‌ڵگا لێی به‌رپرسیاره.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و به‌شێک له قه‌ڵه‌مه‌کانی پێمانده‌ڵێن:" هه‌لومه‌رجه‌که
ناسکه، دوعا له‌وه گه‌وره‌تر مه‌که‌نه‌وه". بۆیه‌ش کێشه‌ی مادده‌ی 140 و
هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسلامی سیاسی ده‌که‌نه دژه‌پروپاگه‌نده‌ی ئه‌و شه‌پۆله
گه‌وره‌یه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان له به‌رانبه‌ر کوشتنی دوعادا خوڵقاندوویه‌تی. به
کورتییه‌که‌ی: دیسانه‌وه قه‌وانی پیلانێکی ئاماده دژی گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌یه به
جۆرێکی دیکه ده‌وترێته‌وه. با که‌یسی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر مادده‌ی 140سه‌رنج
بده‌ین و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسلامی سیاسی.
با کوشتنی دوعا هێند گه‌وره‌نه‌کرێته‌وه کاتێک ئێمه سه‌روکارمان له‌گه‌ڵ
پراکتیزه‌کردنی مادده‌ی 140دایه. به کورتییه‌که‌ی هێشتاکه خاکمان به‌لاوه
گرنگتره له ئینسانه‌کانی سه‌ر خاک. به‌ڵام کیشه و نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان له ماوه‌ی زیاتر له 15ساڵ له تاقیکردنه‌وه‌ی "له‌سه‌ر خاکی خۆ ژیان" و
سه‌رکوتکردنی مافی ژیانێکی ئینسانیترییان، به زه‌قی ده‌دوێت. به کورتییه‌که‌ی،
که‌یسی دوعا پێمانده‌ڵێت، کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌مه زیاتر ناتوانێت پرسیاری ژیانی
ئینسان و مافه‌کانیان به قه‌رز بدات به مانه‌وه‌ی گه‌لی کورد. ناکرێت به ناوی
ڕزگارنه‌بوونی ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه ، ئاوشویتسی ژنان که په‌ره‌مێز
تاکه تاوانبارییه‌تی به پێی مێدیای ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی، درێژه به ژیانی خۆی
بدات.
به‌ڵام بۆ ده‌بێ چاو له که‌یسی دوعا بپۆشین کاتێک ده‌سه‌ڵات به چه‌کداره‌کانی
خۆیه‌وه پرۆسه‌ی که‌رامه‌تشکاندنی یه‌زیدییه‌کان ئه‌نجامده‌دا ت و پرسه‌ی
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وان له ئینتیما بۆ کوردبوونی خۆییان به جێگایه‌کی تر
ده‌گه‌ێنێت. ده‌سه‌ڵاتی کوردی به گشتی و پارتی به تایبه‌تی، له کرده‌وه‌ی
په‌لاماردانه‌کانی سه‌ر شێخانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕێز له خۆی ناگرێت و
ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت له به‌ردبارانی دوعادا که‌به به‌رچاو و گوێچکه‌ی خۆیه‌وه
ئه‌نجامدراوه، ئاشقانی یه‌کسانیخوازی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌م به‌ڵگه بێمانایانه
ساردکاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م مه‌له‌فه چۆن بۆ بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی کوردستان
کراوه‌یه و له ڕێگای مه‌رگی دوعاوه ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگا ، مامه‌ڵه‌یه‌کی ئینسانی
به نیوه‌ی ئه‌ندامه‌کانییه‌وه بکات و ده‌سه‌ڵات کۆتایی به‌م دۆزه‌خه‌ی ژنان
بێنێت، هه‌ر ئاواش بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد ده‌یه‌وێت ڕووی دڵڕه‌ق و دزێوی
خۆی بۆ جیهان بشارێته وه و سیاسه‌ته‌کانی خۆی درێژه‌پێبدات.
هاوکات ئه‌کته‌رێکی دیکه هه‌یه که له چیرۆکی موسوڵمانبوونی دوعا و پاشان کوشتنی
ئه‌ودا له‌سه‌ر ئه‌م شه‌هاده‌ته، ده‌یه‌وێت که‌ڵک له ڕووداوه‌کان وه‌ربگرێت. ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه به‌رله‌وه‌ی له که‌یسی دیفاعی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازییه‌وه
قسه‌ی کردبێت، له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێده‌کات بۆ خۆی گرنگه. ئه‌م چیرۆکه ڕاست بێت
یان هه‌ڵه، یه‌ک زه‌ڕه له جموجوڵه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که‌مناکاته‌وه.
کاتێک زمانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه کوشتن و سه‌ربڕینه، ئه‌وه له که‌یسی دوعاوه
نییه ئه‌م په‌یامه‌ی ڕاگه‌یاندبێت. چونکه له خوار سنووره‌کانی شاره‌کانی
کوردستانه‌وه، راوی عه‌لی و عومه‌ری خۆی ده‌کات.
که‌یسی دوعا، که‌یسێکه که ئایین تانوپۆی چنیوه و ناسیونالیزم به‌رگی
له‌به‌رکردووه. ناسیونالیزمی کورد له بێده‌نگی هه‌ڵبژاردنیدا له‌به‌رانبه‌ر
به‌ردبارانی ئه‌م کیژۆڵه‌یه‌دا، به شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه‌یه‌تی و
ئیسلامی سیاسیش له ڕێگای که‌یسی دوعاوه ده‌یه‌وێت ڕوخساری فاشیزمانه‌ی خۆی هێنده
نیشان کۆمه‌ڵگا بدات. بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی کوردستان له‌م نێوه‌دا، ده‌بێ
قۆناغی شیوه‌ن و فوغانی دوای مه‌رگی دۆعا جێبێلێت و له‌م گه‌مه پیسه‌ی ئه‌م
بزووتنه‌وانه‌ی تردا، پرسیاری عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و حورمه‌تی ئینسانی و
یه‌کسانی ئینسانه‌کان به‌رزرابگرێت.