له ژێر "كڵاو"ه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاویدا
به‌كر ئه‌حمه‌د
baker.ahmed@comhem.se
"شۆرِشی تاك، شۆرِشی پاك"، ناونیشانی سێدییه‌كی فه‌رهاد سه‌نگاوییه. له به‌شێك
له ماڵپه‌رِه كوردییه‌كاندا نووسراوه:" سی دی فه‌رهاد سه‌نگاوی دژی حكومه‌تی
هه‌رێم"، هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌تی دژی حكومه‌تبوونه‌یه‌تی، من واداری گوێبیستی ئه‌م سی
دیییه ده‌كات. ئه‌مه نه‌ك به مانانی ئاشقبوونی من بۆ دژی حكومه‌تبوونێكی
كوێرانه، به‌ڵكو كه‌سی ناوبراو، هه‌تا ئێستاش یه‌كێك له‌و ده‌نگه مێدیاییانه‌یه
كه شار بانگده‌كاته‌وه باوه‌شی دێ و ئه‌مرِۆش بۆ باوه‌شی دوێنێ. زه‌مه‌نێكی زۆر
دوور نییه كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌مان ده‌نگ و هه‌مان حه‌ماسه‌ی
خه‌باتی شاخ، بانگه‌وازی من و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كرد، بچینه پشت
"دوژمنه‌كان"ی ئه‌مرِۆی فه‌رهاد سه‌نگاوییه‌وه. ئه‌گه‌رچی به‌كارهێنانی
ده‌سته‌واژه‌ی " دوژمن"، پاش گوێگرتن له سی دییه‌كه، وه‌ك به‌كارهێنانێكی
چه‌واشه‌كارانه دێته‌به‌رگوێ.
با گوزه‌رێكی كورت به ناو به‌شه‌كانی ئه‌م سی دییه‌دا بكه‌ین. له به‌شی
یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتایی، گوێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و دژایه‌تییه گه‌وره‌دا
ده‌مێنێته‌وه كه په‌یامی( نه‌خۆت خۆمم، نه خۆم خۆتم) ده‌یه‌وێت بیدركێنێت.
فه‌رهاد له‌م سێدییه‌دا، نه‌ك هه‌ر ره‌ئی شه‌خسی خۆی ده‌رده‌برِێت، به‌ڵكه
به‌سه‌ریشتدا فه‌رزیده‌كات.
"خۆرِێكخستن له‌سه‌ر رِێبازی لیبراڵ دیموكرات" رِه‌چه‌ته‌ی ئه‌و هاتوهاواری
تاكپه‌رستی و تاكگه‌راییه‌ی فه‌رهاده كه وه‌ك ئیلهامێكی تازه، بۆی هاتووه‌ته
خواره‌وه. "تا تاك ئازاد نه‌بێت، كه‌س ئازاد نابێت". بۆیه‌ش بانگه‌وازی لاوانی
كورد ده‌كات ببنه "پیاوه ئاسنین"ه‌كه‌ی نه‌وه‌ی مارگریت تاتچه‌ر. به‌ڵام
بانگه‌وازی "تاكپه‌روه‌ری و تاكپارێزی و تاكهانده‌ری"، هێنده برِده‌كات كه
په‌خشانێكی رِازاوه‌ی له شاخه‌وه دابه‌زیوی، بۆ ناو دۆڵ بێت نه‌ك بۆ شار. ئاخر
كاتێك ئه‌م تاكه نایه‌وێت به شوێن كه‌ركوكه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاویدا كه
بۆوه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌بێ وه‌ك شێخ یاسینی كۆنه سه‌ركرده‌ی حه‌ماس جوله‌كه بخاته
ده‌ریای ناوه‌رِاسته‌وه، نارِوات و ده‌ڵێ: من ده‌كرێ دیدێكی تر و جیاوازترم بۆ
كه‌ركوگ هه‌بێت، ئه‌وا فه‌رهاد سه‌نگاوی، ده‌سرِێژێك وشه‌ی گرِداری به سه‌ردا
ده‌ته‌قێنێت و ده‌بێژێ: (كوردستانی ئێمه هه‌ر تۆی، گۆرٍستانی ئێمه هه‌ر تۆی، كه
تۆش نه‌بی ، شه‌رمه هه‌بین."
ئه‌وه‌ی كه گومان لای من دروستده‌كات له په‌یوه‌ند به "نالیبراڵبوون"ی فه‌رهاد و
ئه‌و هێلّه فیكرییه‌ی ده‌م له لیبراڵبوون ده‌كوتێ له كوردستاندا، ئه‌و
باڵاده‌ستییه گه‌وره‌یه‌ی ناسیونالیزمه له ناو قسه‌كه‌رانی ئه‌م رِه‌وته‌دا.
ئه‌گه‌رچی من دڵنییام كه لیبرالیزم له كوردستاندا، به بوونی له‌شكرێكی گه‌وره
له خوێنده‌وارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كه گله‌یی و گازنده‌كانییان له ده‌سه‌لاتی
رِه‌سمی ناسیونالیزمی كوردی، ناچارییانده‌كات به‌رگێكی لیبرالانه له‌به‌ربكه‌ن،
مانه‌وه‌ی قودسه گه‌وره‌كانی ناسیونالیزمه بۆ لیبراڵه‌كانی كوردستان. ئاخر ناكرێ
تۆ ئیسلامی سیاسی بیت و ماركسیست بیت، ناكرێ ناسیونالیزمێكی سه‌له‌فی بیت و ده‌م
له لیبراڵبوون بكوتیت. بانگه‌وازی "تاكپه‌روه‌ری و تاكپارێزی و تاكهانده‌ری "
سه‌نگاوی له كوێی هاوكێشه‌ی "گه‌ر كه‌ركوك نه‌بێت، شه‌رمه هه‌بین"دا
جێیده‌بێته‌وه. كوا ئه‌و تاكه داماوه‌ی ده‌وێرێت بڵێ: هیچ شه‌رمه‌زارییه‌ك نییه
ئه‌گه‌ر له پرسیاری "تۆڵه‌به‌زه‌بره‌ی" سه‌نگاویدا، شه‌ریك نه‌بم.
لیبرالیزم، به‌ها موقه‌ده‌سه‌كانی خۆی هه‌یه، چۆن ناسیونالیزمیش قودسه‌كانی خۆی
هه‌یه. به‌ڵام له نێوان سه‌نتراڵه موقه‌ده‌سه‌كانی ئه‌م دوو رِه‌وته
فیكرییه‌دا، ئاسمان و رێسمانێكی گه‌وره هه‌یه. ناكرێ تۆ تاكپه‌روه‌ری قبوڵبكه‌یت
و هاوكاتیش ده‌رفه‌تێك بۆ تاك نه‌هێلّیته‌وه وه‌ك تاك بژی. به‌ڵكو تاوانی
شه‌رمه‌زاربوون له ژیانی به‌ناوچه‌وانه‌وه هه‌ڵبواسیت، ئه‌گه‌ر بۆ
موقه‌ده‌سه‌كه‌ی تۆ تێنه‌كۆشێت.
ئه‌گه‌ر ده‌نگی تاكپه‌روه‌ری و تاكپارێزی و تاكهانده‌ری
، جێگایه‌كی له هاتوهاواری
سه‌نگاویدا هه‌بایه، "زووكه‌ن، زووكه‌ن، خوێن ده‌ڵێ" ئاسان نه‌ده‌هاته سه‌ر
كاغه‌ز. به‌ر له‌وه‌ی خوێن هاواركات بۆ كه‌ركوك، جێگایه‌ك بۆ هه‌مه‌رِه‌نگی
ده‌بوایه بوونی بوایه. به‌ڵام به‌وه‌ی تاكپه‌روه‌رییه‌كه‌ی سه‌نگاوی ته‌نها
ماكیاجێكی ته‌زویره، ده‌نگی تاكه‌كانی دیكه‌ی ناو شاری كه‌ركوك، نابیسترێن و
له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهاده تازه‌یه‌ی سه‌نگاویدا، ده‌بێ یان پاكبكرێته‌وه، یان
شاربه‌ده‌ربكرێن.
په‌یامی سه‌نگاوی له‌م سی دییه نوێه‌دا، په‌یامێكی لیبرالانه نییه، به‌ڵكو تا
سه‌ر ئێسقان ناسیونالیزمێكی به خوێن تینووی له چه‌شنی ناسیونالیزمی به‌عسه.
رِه‌خنه‌گری ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی كورد نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌ی به
درِندانه‌تركردنی ناسیونالیزمی كورده. ئاخر نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه یاسایی و
ترادیسیۆنه‌ییه‌كانی ناسیونالیزمی كوردناچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ده‌نگهه‌ڵبرِینێكی
ناو هه‌مان خێزانی سیاسییه. تورِه‌بوونێكی نه‌وه‌یه‌كی ملكه‌چی باوكه نه‌ك بۆ
گۆرِین و له گۆرِنانی ده‌سه‌ڵاتی باوك، به‌ڵكو ئامۆژگاریكردنی باوكی خێزانه كه
ده‌كرێ كه‌مێك واوه‌تر بچێت.
به‌برِوای من، ده‌سه‌ڵاتی رِه‌سمی ناسیونالیزمی كورد، هێنده‌ی قازانج له‌م سی دییه
ده‌كات، به موو نایرِه‌نجێنێ. هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كۆششه
ئامانجدارانه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ خوڵقاندنی ئۆپۆزسیۆنی خۆی، هه‌میشه
ده‌بێ له ناو ریزه‌كانی خۆیه‌وه، كه‌سانێك په‌یدا بكات تا رِه‌خنه‌ی لێ‌بگرن.
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی به‌رنامه، پێكه‌نینی ده‌سه‌ڵاته به‌خۆی و زیانیش به
په‌زه‌كان ناگه‌ێنێت، ئه‌وا:"شۆرِشی تاك، شۆرِشی پاك"
، كۆششێكی دیكه‌یه بۆ
پاساوهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی
كه :" ئه‌گه‌ر 140 وا برِوا" وه‌ك سه‌نگاوی به كڵاو ناویده‌بات، ده‌كرێ به‌م
ئارِاسته‌یه‌شدا برِوات كه سه‌نگاوی پێشنیاری ده‌كات. . ئه‌م په‌یامه به پله‌ی
یه‌كه‌م بۆ خه‌ڵكی كوردستان نییه، به ڵكو بۆ ئه‌و كه‌ركوكییانه‌ن كه سه‌نگاوی
رِووی زمانی له‌وانه. ئه‌گه‌ر زمانێكی ئۆپۆزیسیۆن له‌م سی دییه‌دا هه‌بێت، هه‌ر
لێره‌دایه:ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، بۆچی تۆزێك به حه‌ماسییانه‌تر قسه ناكه‌یت؟