کاتێک
پیشه‌سازی قوربانیی دروستکردن، ده‌بێته پیشه‌سازی
ڕۆحبه‌خشینه‌وه به ده‌سه‌ڵات
نووسینی
به‌کر ئه‌حمه‌د
20ی مارسی 2006
کاره‌ساتی خۆپیشاندانی هه‌زاران که‌سی شاری هه‌ڵه‌بجه و سووتاندنی مۆنیومێنتی
هه‌ڵه‌بجه، رووداوێکی زۆر گرنگی ئه‌م چرکه‌ساته
مێژووییه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردوستانه. له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵی ڕه‌شی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌دا
خه‌ریکه مێژووییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد، له‌باری سیمبوڵییه‌وه
ده‌خرێته ژێر پرسیار. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ده‌ستبردنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی
شه‌هیده‌کان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه سیاسیه‌ی که هه‌موو خه‌سڵه‌تێکی فه‌ردی
له‌وان داته‌کاندووه و کردوونی به موڵکی خۆ. به واتایه‌کی دی، کاتێک کوڕوکچی
قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی زیاتر له مانگێکدا به ده‌سه‌ڵاتی
ڕاده‌گه‌ێنن له مه‌راسیمی ئازیزه‌کانی ئه‌واندا فرمێسَک
هه‌ڵنه‌ڕێژن و بۆیان نییه بێنه شاره‌وه، به‌م په‌یمانه‌ی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ست
ده‌بن، له ڕێی چاوه‌کانی کامێراشه‌وه، نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی کورد، به‌ڵکو
هه‌موو جیهان ئه‌م ڕووداوه ده‌بینێت.
هاوکاتیش ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان خه‌ریکه به‌و ئاڕاستانه‌دا ده‌برێت که ده‌ستێکی
نهێنی له پشت ڕووداوه‌که‌وه هه‌بێت. ئه‌وه‌یشی که گرنگییه‌کی گه‌وره به‌م
ڕووداوه ده‌دات، نه‌ک سووتاندنی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌ڵکو ئه‌و بڕیاردانه
گرنگ وسنوورجیاکه‌ره‌وه‌یه که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگه‌ی "خۆبه‌خاوه‌نکردنه‌وه"ی
قوربانییه‌کانی خۆیانه‌وه، ده‌یانه‌وێ ئه‌م موڵکدارێتییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ناسیونالیزمی کورد بۆ شه‌هیده‌کانی هه‌ڵه‌بجه کۆتایی پێ بێت.
به‌ڵام چیرۆکی "ده‌ستێکی نهێنی"، ده‌یه‌وێ ئه‌م حه‌کایه‌ته‌مان به جۆرێک بۆ
بگێڕێته‌وه تا ته‌واوی ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان و مه‌غزا گرنگه‌که‌ی بشادرێته‌وه و
ڕووداوه‌کان و ده‌رئه‌نجامه‌کانی به‌و جۆره ته‌فسیر بکرێت که ده‌سه‌ڵات
خوازیاریه‌تی.
هه‌ر بۆیه‌ش "ده‌ستێکی نهێنی"، خه‌ریکه خودبه‌خود جێگه به ده‌سته‌واژه‌ی "تابووری
پێنج" ده‌گرێته‌وه و له ژیانی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌ی
کۆمه‌ڵگای کوردستاندا وه‌ک کابووسێک به سه‌ر سه‌رییانه‌وه تارمایی داده‌نێت.
کۆششی من له‌م وتاره‌دا، گه‌ڕانه به شوێن ئه‌و مه‌غزا سیمبوڵییانه‌ی که دوکه‌ڵی
مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه به ڕه‌شی و له‌سه‌ر سینه‌ی ئاسمانی ساماڵی شانزه‌ی سێی 2006
دا ده‌ینوسێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش "ده‌ستێکی نهێنی"، له په‌یوه‌ند به سووتاندنی
مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئاماژه‌یه‌کی به‌ر ده‌که‌وێت و ئه‌و ڕق‌و توڕه‌ییه‌ی که
ده‌ڵێ" ئه‌م مۆنیومێنته به‌ڵای گیانی ئێمه‌یه‌و باشتر وایه هه‌ر نه‌مێنێت"،
جێگایه‌کی تایبه‌تی.
ده‌ستێکی نهێنی و دوژمن دروستکردن
ده‌ستێکی نهێنی له‌مڕۆدا بووه‌ته وته‌زای ئه‌و دوژمنه‌ی که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا
بوونی هه‌یه و ناوی نییه. لانی که‌م ئه‌گه‌ر چیرۆکی ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌ی
ته‌فسیرکردنی "ده‌سته نهێنی"یه‌که بێت. له باشترین حاڵه‌ته‌کانیشدا، ڕوخساری
ئه‌م ده‌سته نهێنییه بۆ زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان له‌به‌رچاودایه.
به جیا له ئه‌نسارولئیسلام، که به جۆرێک ده‌سته‌که‌ی ئاشکرایه و ڕاشکاوانه
ده‌ستی خۆی ڕاگه‌یاندووه، ئێمه ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ده‌ستی ترین که ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له هه‌ردوو ناوچه‌که‌دا، هه‌م ده‌نگییان له‌گه‌ڵدا ده‌گۆڕێته‌وه و هه‌میش
له‌سه‌ر کیسه‌ی یه‌کتری ده‌ژین. به زمانێکی تر، ته‌واوی ڕه‌وته جیاوازه‌کانی
ئیسلامی سیاسی که تۆڕێکی گه‌وره له سازمان و ئه‌حزابی جۆراوجۆر له خۆی ده‌گرێت،
ناویان هه‌یه، ڕۆژنامه‌یان هه‌یه، به‌ر پرسییارانیان له که‌ناڵه ئاسمانی و
ئه‌رزییه‌کانه‌وه ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆیان هه‌یه، ده‌گرێته‌وه.
"ئه‌م مۆنیومێته ده‌بێت بسوتێنرێت چونکه به مه‌عبه‌د وه‌سفده‌کرێت"،
گێڕه‌ره‌وه‌ی وته‌کانی ئه‌م ده‌سته نهێنییه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ده‌سته پێویستی به
قه‌ڵه‌باڵغییه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕۆژی شانزه‌ی سێ نییه تا ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجامبدات.
چونکه هێنده سه‌ربازانی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی بۆمبی ئینسانی له‌به‌ر ده‌ستدایه،
که زۆر ئاسان ئه‌نجامده‌درێت.
گوتاری "له مه‌عبه‌دچوونی" مۆنیومێتی هه‌ڵه‌بجه، شتێک نییه له شانزه‌ی سێ‌دا
به‌رجه‌سته بوو بێت، به‌ڵکو بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که ئاسان ڕابه‌رانی خۆپیشاندانه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه ده‌ناسێته‌وه و ڕاپێچی زیندانییان ده‌کات، بۆ ئه‌رکی خسته ژێر
کۆنترۆڵکردنی ئه‌و هێزانه ناگرێت ئه‌ستۆی خۆی؟ بۆ له گه‌ڵ ئاماده‌یی ئه‌م
هه‌ڕه‌شه‌یدا، هیچ ئیقدامێکی ئه‌منی نیشاننادات و له باری سه‌ربازییه‌وه ، ئه‌م
مۆنیومێنته ناپارێزێت کاتێک له ماوه‌ی مانگێک زیاتردا ده‌زانرێت که ئه‌و
خۆپیشاندانه ئه‌نجامده‌درێت؟
به بڕوای من، له‌گه‌ڵ دڕنده‌یی هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسیی‌دا، پێم وا نییه
بزووێنه‌ری سه‌ره‌کی سووتاندنی مۆنیومێنت، هێزه‌کانی دژی مه‌عبه‌د بن. به‌ڵام
ئه‌گه‌رێکه و تا ڕوونبوونه‌وه‌ی لایه‌نی زیاتری ئه‌م کێشه‌یه، له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه تاکه ته‌فسیرکه‌ری ئه‌م ڕووداوه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌سه‌ڵاتی کوردی
له‌به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م سکانداڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌دا، به شوێن
دروستکردنی دوژمنێکه‌وه‌یه، که له هه‌موو دوژمه‌کانی دیکه زیاتر
له‌به‌رده‌ستدایه.
هه‌ڵبژاردنی دوژمنێک له سه‌ربازانی ئیسلامی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییان
بخاته ئه‌ستۆ، یه‌کلاکردنه‌وه‌ی حساباتێکی سیاسی دیکه‌یه که له خۆپیشاندانی
ڕۆژی یادی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت. هاوکات به داتاشینی ڕوخسارێکی تایبه‌تی
بۆ ئه‌و ده‌سته‌ی له پشت سووتاندنی مۆنیومێتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌یه، سه‌رجه‌می په‌یامی
ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ونده‌بێت و فشاری قورسی ئه‌م سکانداڵه سیاسییه له
ئاستی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا، که‌متر ده‌کاته‌وه. ئاخر هێشتا قسه له‌سه‌ر ده‌ستێکی
شاراوه له ئارادا نییه، که‌چی کۆردۆ باکسی، به ئاژانسی "تی تی" سوید
ڕاده‌گه‌ێنێت که "تێرۆریسته‌کان" له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌وه‌ن. به
واتایه‌کی دی، گوتاری ده‌ستی شاراوه، نه‌ک ته‌نها کار له‌سه‌ر خاڵیکردنه‌وه‌ی
ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌و ترس و
دڵه‌ڕاوکییه‌ش لای کۆمه‌ڵانی خۆپیشانده‌ر دروستده‌کات، که خۆی له قه‌ره‌ی هیچ
خۆپیشاندانێکی دیکه نه‌دات و ده‌می ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ببه‌ستێت. یه‌کێک له‌و
جومگه گرنگانه‌ی که یاساکانی "دژی تێرۆر" له ئه‌مریکا و وڵاته ئه‌وروپییه‌کان
هێناویه‌ته ئاراوه، هه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه که هاوڵاتییان ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌ی "تێرۆریزمدا" ده‌سبه‌رداری به‌شێکی زۆر له ئازادییه سیاسی و فه‌ردی و
مه‌ده‌نییه‌کانی خۆیان بن. ده‌ستی شاراوه، به جیا له‌و په‌یامه‌ی که له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێدا، بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییانه‌ی تره که ئێمه پێمان وایه،
هه‌مانه و هێشتا نه‌که‌وتووینه‌ته جه‌نگی دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌یان.
ده‌ستێکی دیکه‌ی شاراوه و ڕوخسارێکی دیار
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌یش، نه‌سووتاندنی مۆنیومێنت
بێت، ئه‌وا ڕه‌وتی خۆپیشاندان و ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی ئاسایش، جه‌برێکی تایبه‌تی
دروستده‌کات که مۆنیومێت ده‌بێ بسووتێنرێت. که‌سێک ده‌یه‌وێت له چۆنێتی سووتاندنی
مۆنیومێنت و چرکه‌ساتی په‌لاماری خۆپیشانده‌ران ئاگاداربێت، ده‌توانێت گوێبیستی
ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی ڕادیۆی هاوپشتی بێت، که ڕۆژی 18ی مارسی 2006 ،
له‌گه‌ڵ که‌سانێک له ڕابه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ئه‌نجامدراوه.
چه‌ندین جار و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا، هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر شوێنی
مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه، وتار و سکاڵای جۆراوجۆری به‌رهه‌مهێناوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
بۆچی ئه‌م مۆنیومێنته له خواره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاردا دروستکراوه؟ پرسیاری ئه‌و
کورتیله نامانه بوون که له گۆڤار و ڕۆژنامه جۆراوجۆره‌کانی ناوخۆدا
بڵاوکراونه‌ته‌وه. ساده‌ترین ده‌ربڕینێکیش که ئه‌و وتارانه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن،
له‌سه‌ر "شوێنی مۆنیونێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یه". شوێنێک که ڕه‌مزی مه‌رگه‌ساته‌کانی
قوربانییه و نزیکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی مه‌سیحی سه‌ر خاچدا هه‌یه.
"مه‌سیحی قوربانی به‌سه‌ر خاچه‌وه، هێنده‌ی جێگایه‌کی گه‌وره و ئه‌فسووناوی
داگیرده‌گات، که ئیتر ئینسان ناتوانێت ئه‌و جیهانه له خاچ ببینێت که له پشت
خاچه‌که‌ی ئه‌وه‌وه‌ن و ئاینی مه‌سیحی خوڵقاندوویه‌تی. وێنه‌ی مه‌سیحی قوربانی
ده‌بێته هێند وێنه‌یه‌کی گه‌وره که ئیتر قوربانییه‌کانی مه‌سیحییه‌ت توانی
ده‌نگهه‌ڵبڕیینییان نابیت و به ژماره‌ی ملیۆنی خاچه‌کانییانه‌وه، ناتوانن سامی
خاچی مه‌سیح بشکێنن" (1)
بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان، مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته مۆنیومێنتی ئه‌و ده‌موچاو
جه‌سته به‌گازخنکێنراوانه‌ی که له شانزه‌ی سێی 1988وه هێشتاکه نه‌نێژراون.
واتا ده‌بێته مۆنیومێنتی ئه‌و کوژراوانه‌ی ئه‌مان هه‌موو ڕۆژێک به جه‌سته‌ی
نه‌ناژراویاندا ده‌ڕوانن. واتا مۆنیومێنت، وه‌ک خاچه‌که‌ی مه‌سیح، له ڕۆژی
دروستکردنییه‌وه ڕێگرییه‌کی گه‌وره‌ی پێکهێناوه تا ژیانی ئه‌و دیوی مۆنیومێنت
نه‌بینرێت. بۆیه مۆنیومێنت بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و دیواره‌یه که به هۆیه‌وه
ژیانی واقعی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان که له په‌راوێز و نه‌بوونیدا خۆی ده‌بینێته‌وه،
به شاراوه‌یی بهێڵرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ینه‌تئاوایه ببینرێت، ده‌بێت
سه‌رنجی چاوه‌کان و کامێراکان بۆ ئه‌و شوێنه ڕابکێشرێت که باڵای به‌رزی مۆنیونێنت
ڕێگا نادات ده‌رکه‌وێت. مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه له دیدی قوربانی خۆیه‌وه بۆ وێنه‌ی
خۆی وه‌ک قوربانییه‌ک، نه‌ک وێنه‌ی کورد بۆ هه‌ڵه‌بجه، گه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه،
که ئه‌گه‌ر وه‌ک قوربانی لێی نه‌ڕوانرێت ناتوانرێت د‌رکی پێبکرێت. بۆیه‌ش بۆئه‌وه‌ی
گۆڕستانی له‌خاچدراوه‌کانی مه‌سیحییه‌ت ده‌رکه‌وێت، ده‌بێت مه‌سیح بۆ ساتێکیش بێت،
له خاچ بهێنرێته خوار. ئه‌وه‌یشی توانای بینینی ملیۆنه‌ها ئینسانی دیکه‌ی هه‌یه
که له پشت خاچه‌که‌ی مه‌سیحه‌وه‌ن، ئه‌و دیده‌یه که له چاوی قوربانییه‌کانی
مه‌سیحه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته وێنه‌ی مه‌سیح. .
من له وتاری" قوربانییه‌کانی من له هه‌ڵه‌بجه‌دا، موڵکی گشت نین" (2)، ئاماژه به
پرۆسه‌ی له خۆنامۆبوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌م که له شانزه‌ىسێوه، به ده‌ستییه‌وه
ده‌ناڵێنێت. له خۆنامۆبوونێک که به کورتییه‌که‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیا
و هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو واقعدا چڕم کردۆته‌وه. هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فانتازیا، به‌و
هه‌ڵه‌بجه‌یه ناوده‌به‌م، که ئێمه وه‌ک کورد له فه‌نتازیای خۆماندا جێگایه‌کی
تایبه‌تییمان بۆ داناوه و باشترین کاره‌کته‌ره‌کانی ئه‌و مه‌رگپه‌رستییه ڕووته‌یه
که له شانزه‌ی سێ‌دا، نیشانی ده‌ده‌ین. هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو واقعیش، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ییه زیندووانه‌یه که گازی کیمیاوی نه‌یکوشتوون و نه‌بوونی و
له‌په‌راوێزداکه‌وتنییان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ڕۆژانه‌یانه. هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ک که
ته‌رمی قوربانییه‌کانی چیدی هی خۆی نین و له مامه‌ڵه و سه‌ودای سیاسه‌تدا،
که‌سێکی دیکه خاوه‌نییه‌تی.
له شانزه‌ی سێوه، ته‌رمی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر شانی بزووتنه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی کورده‌وه‌یه و پایته‌خت به پایته‌خت، شار به شار و وڵات به وڵات
ده‌گێڕدرێت.
له شانزه‌ی سێی 1988وه، ئێمه له‌به‌رانبه‌ر پیشه‌سازی قوربانیسازکردنێکداین له
هه‌ڵه‌بجه که ده‌ربڕینی ساده‌ی جه‌ماوه‌ر بۆی" هه‌ڵه‌بجه بۆته تووره‌که‌ی سواڵی
حزبه کوردییه‌کان"، به گوێی که‌سمان نامۆ نییه.
هه‌ر بۆیه‌ش مه‌سافه‌یه‌کی گه‌وره له نێوان مۆنیومێنت و هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو واقعی
پشتی مۆنیومێته‌وه دروستبووه. مه‌سافه‌یه‌ک که له‌خۆنامۆبوونی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان
ساده‌ترین ده‌ربڕینی ئه‌و دۆخه‌یه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی که
هه‌ڵه‌بجه‌ییه زیندووه‌کانی ئه‌مڕۆکه خۆیانی تیا ده‌بیننه‌وه، سووتاندنی
مۆنیومێت، پرۆسه‌ی خۆده‌ربازکردنێکی سروشتی ئه‌م ئینسانانه‌یه له‌و دۆخه نامۆییه
گه‌وره‌یه‌ی ئه‌وان که له شانزه‌ی سێوه به ده‌ستییه‌وه ده‌نالێنن.
بۆیه‌ش سووتاندننی مۆنیۆمێنت، ناشتنی ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه‌یه که به هۆیه‌وه
ده‌سه‌ڵاتێک له نیشاندانی ئه‌واندا، سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئیمکاناته مادیی و
سیمبوڵییه‌کانی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه. واتا ئه‌گه‌ر مۆنیومێنت، له‌لایه‌که‌وه
سه‌رچاوه‌ی سه‌روه‌ت و سامانێکه که به‌سه‌ر که‌سانی دی‌دا ده‌ڕژێت و
له‌مبه‌ریشه‌وه نه‌هامه‌تی کۆده‌بێته‌وه، که‌واته هۆکاری مانه‌وه‌ی چییه؟
سووتاندنی مۆنیومێنت، واتا سروشتیکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه که قوربانی به
وێنه‌ی خۆیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نزیکده‌کاته‌وه که
هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو واقیعه.
به‌ڵام درکاندنی ئه‌م ڕاستییه کارێکی وا ئاسان نییه. به تایبه‌ت له دۆخێک‌دا که
کۆمه‌ڵێک به ده‌مووچاوی ئاشکراوه بێنه سه‌ر شاشه‌ی تێڤێکان و ئه‌م ڕاستییه
بدرکێنرێت و زیندانه‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بکات. ئه‌گه‌رچی له‌پاش ئه‌و بۆمبارانه
خه‌سته‌ی مێدیای ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردییه‌وه، ئه‌م په‌یامه به‌ڕۆشنی لێره
و له‌وێ درکێندراوه.
به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که ئیسان په‌لاماری ناسکترین لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی
خۆی ده‌دات و گڕی تێبه‌رده‌دات. به‌ڵکو دۆخی هۆلۆکۆستی جووه‌کان کۆمه‌ڵێک نموونه‌ی
زیندومان ده‌خاته به‌ر ده‌ست.ئه‌گه‌ر له دۆخی تووڕه‌یی جووه‌کاندا، هیچ
مۆنیومێنتێکی زیندوو نه‌سووتێنراوه، به‌ڵام له ئاستی مه‌عریفه و لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئه‌و مێژووه‌دا، دوکه‌ڵی سووتاندنه مێژوویه‌که‌ی هۆڵۆکۆستی جووه‌کان، له دوکه‌ڵی
مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه که‌متر نییه. به واتایه‌کی دی، ئه‌گه‌ر ئاستی لێکۆڵینه‌وه
و شکاندنی تابووه‌کان بۆ ڕووناکبیرانی جوو فه‌راهامه، ئه‌وه ده‌کرا ئه‌م پرۆسه‌ی
سووتاندنی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه، سووتاندنێکی ڕه‌مزییانه بوایه، نه‌وه‌کو جه‌بری
چه‌کڕاکێشان، ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی بهێنایه‌ته ئاراوه. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ڕۆشنی
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان له مه‌راسیمی ده‌سه‌ڵات که نابێت له شانزه‌ی سێی 2006دا
بگیرێت، خستنه‌وه‌ژێر پرسیاری خودی مۆنیومێنته که چیدی ناتوانێت خاوه‌نی ئه‌و
سیحره بێت و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش له په‌یمانی خۆی په‌شیمانکاته‌وه. واتا
به‌رله‌وه‌ی مۆنیومێنت له باری واقعییه‌وه دوکه‌ڵی تێبه‌ردرێت، له باری
سیمبوڵییه‌وه، به و په‌یمانه، ئاگری تێبه‌ردرا.
پێته‌ر نۆڤیچ و سووتاندنی مێژووی هۆلۆکۆست
تێزێکی تیۆری که نۆڤێچ ، پرۆفیسۆری شیگاغۆ که له‌سه‌رجه‌می لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری ئه‌وه‌یه که:" ئه‌و جووه گه‌ردوونییه‌ی که به‌شێکی
گه‌وره‌ی نووسه‌رانی جوو بانگه‌وازی بۆده‌که‌ن له‌دوای هۆڵۆکۆسته‌وه، گۆڕدراوه به
بڕوا بوون به خۆجیاکرنه‌وه‌ی جوو و قوربانیسازکردن له‌و" هه‌ر بۆیه‌ش
ده‌سته‌واژه‌یه‌کی له چه‌شنی ئه‌مه‌ی خواره‌وه، ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی ئه‌و
لێکۆڵینه‌وانه‌ی که نۆڤێچ به ده‌ستی هێناون:" (3) هۆکاری مانه‌وه‌ی جووه‌کان
له‌مڕۆدا ، زیاتر په‌یوه‌ندی به هیتله‌ره‌وه هه‌یه تاوه‌ک خواند"
چ تراژیدیایه‌ک و گڕتێبه‌ردانێکی ویژدانییه کاتێک که‌سێکی جوو بێت و ئاوا
ڕاشکاوانه بڵێ: ئه‌گه‌ر جووله‌که له‌مڕۆدا زیندووه، هۆکاری مانه‌وه‌که‌ی
په‌یوه‌سته به هیتله‌ره‌وه نه‌وه‌ک به قودره‌تێکی ئیلاهییه‌وه. واتا ئه‌وه
هیتله‌ره که جووه‌کانی ڕزگارکرد نه‌وه‌ک خودا. ئه‌گه‌ر که‌مێک ده‌ماری هه‌ست
ونه‌سته‌کان گرژنه‌که‌ین وردتر له‌م ده‌ربڕینه سه‌رنج بده‌ین، هه‌ستده‌کرێت
کۆمه‌ڵێک ڕاستی شاراوه‌ی تێدایه که ناکرێ فه‌رامۆش بکرێن. ئه‌گه‌ر چی هیتله‌ر، به
قڕکه‌ری جووه‌کان ده‌ناسرێت و کوره‌کانی ئینسانسووتاندنی ئاوشویتش به ناوچه‌وانی
هیتله‌ر و نازیزمی ئه‌ڵمانییه‌وه، وه‌ک له‌که‌یه‌کی شه‌رمازاری ده‌مێنێته‌وه،
به‌ڵام به دیوێکی تریشیدا، ناسیونالیزمی جوو، له‌سه‌ر به پیشه‌سازی
قوربانیدروستکردنی جووه‌کان، جوویه‌کی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی خوڵقاندووه.
به ده‌ربڕینێکی دی، ئه‌گه‌ر جوو له‌مڕۆدا بوونێکی گه‌ردوونی هه‌یه، ئه‌وه ئه‌م
سوپاسگوزارییه بۆ هیتله‌ر ده‌گه‌رێته‌وه که به قه‌تلوعامی ئه‌وان، ناوی جووی
هه‌میشه زیندوو ڕاگرت. ئه‌وه‌یشی ڕه‌هه‌ندێکی زیندووگه‌راییانه به جووی
گه‌ردوونی دوای هۆڵۆکۆست ده‌به‌خشێت، ناسیونالیزمی جووه که له ته‌رمی
قوربانییه‌کانی ئاوشویتش گه‌وره‌ترین پیشه‌سازی قوربانیدروستکردنی وه‌گه‌ڕخستووه و
ئه‌م پیشه‌سازییه‌شی وه‌ک گوتارێکی سیاسی له ناو چوارچێوه ئایدیۆلۆژییه‌کانی
ناسیونالیزمی جوودا، جێکردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه نیگایه‌وه سه‌رنجی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بده‌ین، ئه‌وا
ده‌تواننی بڵێین که قه‌تڵوعامی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، ده‌بێته یه‌کێک له شاده‌ماره
گه‌وره‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییه‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌ی کردۆته هی خۆی و سروتێکی
ئاینی موقه‌ده‌سی له گوتاری که‌رنه‌ڤاڵه حزبییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ
خوڵقاندووه. هه‌ر بۆیه‌ش له هیچ تاکێکی کوردی قبوڵناکات به چاوێکی
ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له‌م که‌رنه‌ڤاڵی مه‌رگپه‌رستییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بڕوانێت.
بۆیه به جه‌ختکردنه‌وه له تێڕوانینی نۆڤیچ، ئه‌مجاره‌یان به له‌به‌رچاوگرتنی
قه‌تلوعامی کورده‌کان له هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌وا سه‌ددام، هه‌م جه‌للاده و هه‌میش
ڕزگاریکه‌ری کورده‌کان. واتا جه‌للادێک که قه‌تڵوعام ده‌کات و ڕزگاریکه‌رێکێش که
ناوی کورد له ئاستێکی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا، وه‌ک قوربانییه‌کی هه‌میشه‌یی، له
ناوشیاری ده‌سته‌جه‌معی خه‌ڵکی جیهاندا جێده‌خات. له‌گه‌ڵ جێکه‌وتنی کوردی
قوربانیدایه له ئاستێکی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا، که ناسیونالیزمی کورد ده‌بێته
ده‌مڕاستی ئه‌م قوربانییانه و پیشه‌سازی دووباره قوربانیدروستکردن له کورد،
ده‌بێته یه‌کێک له جومگه گه‌وره‌کانی گوتاری ناسیونالیزمی کوردی. به مانایه‌کی
دیکه، ئه‌گه‌ر سه‌ددام له جینۆسایدی کورده‌کاندا، ده‌بێته ئه‌و ڕزگاریکه‌ره‌ی که
ناوی کورد له ئاستێکی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا له ونبوون و فه‌رامۆشکردنه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی جیهانیدا ڕزگارده‌کات، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردیش وه‌ک هێزێکی
ئۆپۆزیسیۆن، له که‌ناری گوومناو بوون و ته‌نانه‌ت بێناوبوونی خۆیه‌وه، له ڕێگه‌ی
قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه، ڕزگار ده‌بێت و ناو و شوناس و جێگه‌یه‌کی گه‌وره‌تر
له هاوکێشه نێونه‌ته‌وایه‌تییه‌کاندا داگیرده‌کات. لێره‌وه‌یه که کاره‌ساتی
شانزه‌ی سێی 2006، گه‌وره‌ترین ئه‌زمه‌ی ئه‌خلاقی بۆ ناسیونالیزمی کورد دروستده‌کات.
مه‌گه‌ر بۆ قوربانی ڕاده‌په‌ڕێت و محامی و ده‌مڕاستی خۆی ده‌خاته به‌ر په‌لامارێکی
ئاوا ئاشکرای به‌ر چاوی کامێراکانی جیهان؟
بۆ ئه‌و کوردانه‌ی که له کۆتایی هه‌شتکاندا له ئه‌وروپا ژیاون، به جۆرێکی زۆر
سه‌رنجڕاکێش سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م خوێنڕێژییه‌ی سه‌ددام ده‌گێردرێته‌وه کاتێک دوای
وه‌ستانی جه‌نگ هه‌واڵی ماڵوێرانییه‌کانی کوردوستان جێگایه‌کی ئه‌وتۆی مێدیای
جیهانی داگیرناکات . هه‌ر بۆیه‌ش به قسه‌ی یه‌کێک له کادره‌کانی ئه‌م حزبانه:"
ئه‌و ڕۆژگاره نه خۆپیشاندانمان ما، نه هیچ چالاکییه‌کی دیکه‌ی سیاسی، ئاخر له
گه‌ڵ قه‌تلوعامی خه‌ڵکی کوردوستان، ئاسان خه‌ڵک ده‌هێنرایه سه‌ر شه‌قام و
جوڵه‌یه‌کی به کوردانی ده‌ره‌وه ده‌دا. له‌گه‌ڵ نه‌مانی خوێنڕشتن به و شێوه‌یه‌ی
له هه‌ڵه‌بجه‌دا بینرا، چالاکی سیاسی ئێمه‌ش، کۆتایی پێهات."
واتا ئه‌و سیسته‌می قوربانیسازکردنه‌ی به‌عس له مێژووی ڕه‌شی خۆیدا به‌رانبه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان تۆماری ده‌کات، به جۆرێک له جۆره‌کان ده‌بێته هۆکاری
ڕزگاریبه‌خشی خودی ناسیونالیزمی کوردیش . هه‌ر بۆیه‌ش پیشه‌سازی قوربانیدروستکردن
ده‌بێته یه‌کێک له پرۆژه گرنگه‌کانی دووباره خۆپێناسه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حزبی ناسیونالیزم و به‌بێ ئه‌م مێژووه خوێناوییه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان، ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته هیچ شتێکی دیکه شکنابات بۆ خۆ ناساندنی به جه‌ماوه‌ر. واتا ئه‌گه‌ر
لیستی قوربانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان له ناسیونالیزمی کورد بسه‌ندرێته‌وه، ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته هیچ شتێکی دیکه‌ی نییه خۆی پێوه با بدات. ئه‌وه‌ی له شانزه‌ی سێی
2006دا ده‌گوزه‌رێت، کۆششێکی که‌می له‌شکری قوربانییه‌کانی کورده بۆ ئه‌وه‌ی
کوژراوه‌کانی بکاته‌وه به موڵکی خۆیی و ئه‌م کۆنتراکته ئه‌زه‌لییه، لانی که‌م
له بڕگه‌یه‌کی ناسکیدا، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر بۆیه، هێنده‌ی هه‌ڵه‌بجه گوڕ و تین به بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد
ده‌دات، ئه‌نفال ئه‌و توانایه‌ی نییه. ئاخر هه‌ڵه‌بجه هه‌م له‌باری شوێنی
تراژیدیاکه و هه‌میش له‌باری دۆکۆمێنته وێنه‌ییه‌کانی که له‌سه‌ری هه‌یه، زیاتر
هه‌سته‌کان ده‌بزووێنێت وه‌ک له ئه‌نفال. سه‌یریش نییه له گه‌رمه‌ی جه‌نگی عێراق
و ئه‌مریکادا، ناسیونالیزمی کورد که‌سانێکی سه‌ر به حزب و بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆی
ده‌باته لای جۆرج بۆش و حه‌قانییه‌تێکی تری ئه‌خلاقی به په‌لاماری ئه‌مریکا بۆ
سه‌ر عێراق ده‌به‌خشێت. به‌ڵام له شانزه‌ی سێی 2006دا، ئێمه ڕووبه‌ڕووی
وه‌رچه‌رخانێکی دیکه‌ی گه‌وره‌ین له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندی نێوان ماته‌می
قوربانی بۆ کۆستی خۆی و ماته‌می ده‌سه‌ڵاتێکی حزبی بۆ ئه‌م کۆسته.
له شانزه‌ی سێی 2006دا، قوربانی ده‌یه‌وێت ببێته‌وه به خاوه‌نی کوژراوه‌کانی خۆی
و ڕێگه‌نه‌دات هیچ هێزێکی تر به‌به‌رچاوی که‌سوکاری قوربانییه‌کانه‌وه، ئه‌م
قه‌تاری جه‌نازانه بگێڕێت. به‌بڕوای من، ئه‌گه‌ر مۆنیومێنی هه‌ڵه‌بجه‌ش
نه‌سوتێنرایه، هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی زیاتر له پێنج هه‌زاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه که
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی حزبی بۆی نییه له‌و ڕۆژه‌دا بێته ناو شاره‌وه و که‌رنه‌ڤاڵه
مه‌رگپه‌رستییه‌یکه‌ی خۆی درێژه پێبدات، هیچ له گه‌وره‌یی په‌یامی خۆپیشاندانی
هه‌ڵه‌بجه که‌مناکاته‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م په‌یامه، خه‌ریکه له‌ژێر ته‌پووتۆزی
دروستکردنی ده‌مووچاوێکی دیاریکراودا بۆ دوژمنێکی "ده‌ستدار"، ته‌واوی ماناکانی خۆی
ونده‌کات. هاوکاتیش ئه‌مڕۆژه، سنوورجیاکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مێژووییه که
ده‌لاله‌ته سیمبوڵییه‌کانی له دووباره هارمۆنیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی
فه‌ردییانه‌ی که‌سوکاری قوربانییه‌کانه به ئازیزه له‌ده‌سچووه‌کانی خۆیانه‌وه.
واتا پاش هه‌ژده ساڵ، که‌سوکاری قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌یانه‌وێت ببنه‌وه
به خاوه‌نی قوربانییه‌کانی خۆیان و کۆتایی به‌م مه‌رگپه‌رستییه بازرگانیئاسایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد بهێنن. هه‌ر بۆیه‌ش، ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد
تووشی گه‌وره‌ترین شۆکی مێژووی خۆی ده‌بێت و ده‌بێت بیسه‌لمێنێت ئه‌و خێڵی
شه‌هیده‌کانی من نین که لێم یاخیبوون.
ده‌رئه‌نجامه‌کان
به‌بڕوای من، ئه‌و په‌یامه‌ی خۆپیشاندانی شانزه‌ی سێی 2006 ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت،
به جیا له‌وه‌ی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه بسوتێنرایه یاخود نا، خستنه‌وه ژێرپرسیاری
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین موقه‌ده‌ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده که تا
ئاستێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی توانیویه‌تی، به موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵکی بناسێنێت.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: کاتێک خاوه‌نی قوربانییه‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له
شانزه‌ی سێ‌دا، پێمانده‌ڵێن: ده‌مانه‌وێ ئه‌م ته‌رمانه له ده‌ستی ئه‌وان
ده‌ربهێنین که بازرگانی به ته‌رمه‌کانی ئێمه‌وه ده‌که‌ن، ئیتر ته‌واوی سیسته‌می
یادکردنه‌وه‌ی ئێمه بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌وێته ژێر پرسیار. کاتێک که‌سێک ده‌ڵێ: له
سه‌ره‌خۆشی مه‌رگی باوک و خوشک وبراکانمدا، خۆم پرسه‌ی ماته‌مینی داده‌نێم و بۆ
که‌سی دی نییه بێته پرسه‌ی ماته‌مینی منه‌وه، چ عه‌زابێکی قوڵ و
شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره دامانده‌گرێت.؟ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێمه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی
ده‌که‌ین، له کوێی ئه‌م لۆژیکه تازه‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کاندا جێده‌بێته‌وه؟
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم: له کاره‌ساتی یانزه‌ی سێپتێمبه‌ردا، یه‌کێک له
گرنگترین سیمبوڵه عه‌سکه‌رییه‌کانی ئه‌مریکا که‌وته ژێر پرسیار. به‌وه‌ی که
ئه‌فسانه‌ی تواناییه‌کانی ئه‌مریکا هێنده گه‌وره ده‌کرێته‌وه که ده‌ربڕینێکی له
چه‌شنی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر چۆله‌که به‌سه‌ر کۆشکی سپی‌دا بفڕێت، ده‌ستگا
ئه‌منییه‌کانی ئه‌مریکا که‌شفی ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ پۆلی ئه‌و فڕۆکانه‌دا که خۆیان
ده‌که‌ن به تاوه‌ره‌کانی نیویۆرک و په‌نتاگۆندا، ئه‌م ئه‌فسانه‌یه هاڕه‌ده‌کات.
هه‌ر بۆیه‌ش به‌بێ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌وه‌ی که ئه‌م کرداره تێرۆریستی بوو یاخود
نا، ئه‌فسانه‌ی "گوێ له خشه‌ی مار و مێروو"بوونی ده‌ستگا جاسووسییه‌کانی ئه‌مریکا
که‌لێنێکی گه‌وره‌ی تێده‌که‌وێت. بۆیه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی کێیه ئه‌و ده‌سته
نهێنییه‌ی که مۆنیومێنت ده‌سووتێنێت، په‌یامی ڕاکێشانه‌ده‌ره‌وه‌ی قوربانییه‌کانی
خۆ له ژێر ڕکێفی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی که خۆی به باوکی قوربانییه‌کان ده‌زانێت،
وه‌ک ڕاستییه‌کی زۆر بچکۆله، به ئاسمانی دوکه‌ڵاوی هه‌ڵه‌بجه‌وه، ناکرێت
نه‌بینرێت.
سه‌رچاوه‌کان
1 له دۆزه‌خی ڕوانداوه، بۆ دۆزه‌خی شاری کوێرانی ساراماگۆ و وێنه‌ی مه‌سیح، به‌کر
ئه‌حمه‌د ماڵپه‌ڕی ماڵێک له ئاسمان.
2 قوربانییه‌کانی من له هه‌ڵه‌بجه‌دا، موڵکی گشت نین، به‌کر ئه‌حمه‌د هه‌مان
ماڵپه‌ر.
3 The Holocaust in American Life 1999; Peter Novic