ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و
به‌زاندنی سنووره‌كانی نێوان تاك و گشت.
نووسینی به‌كر ئه‌حمه‌د
21ی ئازاری 2005
هه‌واڵه پچكۆله‌كان، كه‌مترین ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان داگیرده‌كه‌ن. به‌ڵام
هێشتاش هه‌واڵێكه و چه‌ند دیّڕێكی له تووێی ڕۆژنامه‌دا داگیركردووه. زۆر جار
ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی بچكۆله ده‌یڵێت، مانشیستی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه له توانایدا
نییه. چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ك بخه‌ره سه‌ر چه‌ند مێزێكی جۆراوجۆر و سه‌رنجی ئه‌و
كه‌سانه بده كه لای ئه‌و مێزانه‌وه داده‌نیشن و ڕۆژنامه‌كه ده‌گرن به
ده‌سته‌وه. یه‌كێك له هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، یه‌كێكی دی
له لاپه‌ڕه‌ی كولتوری و ئه‌ده‌بییه‌وه، سێیه‌مییان، ناوخۆییه‌كان،
چواره‌مییان، ڕه‌نگه به ته‌نها سه‌یری وێنه و ناونیشانی وتاره‌كان بكات و
دواتر له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێبكات كه خۆی ده‌یه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مه
ڕه‌نگییه‌ی كه خوێنه‌ران بۆ خوێندنه‌وه هه‌یانه، هێشتا به‌شێكی زۆری
هه‌والّه پچكۆله‌كان، پانتاییه‌كی ئێجگار گه‌وره داگیرده‌كه‌ن.
من له‌م وتاره‌دا سه‌رنجم ده‌چێته سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بچكۆلانه‌ی كه دوو
ڕۆژنامه‌ی كوردی ، "هاولاتی" و "جه‌ماوه‌ر" له دوو ژماره‌ی ئه‌خیریاندا
بڵاوییانكردۆته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی له‌و هه‌واڵه بچكۆلانه‌ی دووا ژماره‌كانی هه‌ر دوو ڕۆژنامه‌ی
ناوبراوه ده‌سپێبكه‌م، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتم له‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی
ئه‌و هه‌واڵه بچووكانه ده‌بێت كه له ناوه‌ڕۆكدا، ده‌كرێ هه‌واڵی ئێجگار
گه‌وره بن و چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی و كولتوری بچووكیانیكردوونه‌ته‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم: هه‌واڵی كوشتن و خۆسووتاندنی ژنانه كه سه‌رتاپای
ڕۆژنامه‌كانی كوردستانی داگیركردووه و هیچیشیان له چه‌ند دێڕێكی كورت
تێناپه‌ڕن. ڕه‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی له بچووكنیشاندانی ئه‌م هه‌واڵانه له
پله‌ی یه‌كه‌مدا له گه‌وره‌یی ژماره‌ی ئه‌م دیاردانه‌دا بێت كه كۆمه‌ڵگا وه‌ك
كارێكی ڕۆتینی چاویلێده‌كات و هێنده دووباره بوونه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگاش،
نه‌ك هه‌ر هه‌موو هێزه‌كانی ناوی، له لای ئاسایی بۆته‌وه. هۆكارێكی دی
په‌یوه‌ندی به جێگا و ڕێگای قوربانییه‌كانی ئه‌م دیاردانه‌وه‌ن كه له
كه‌مترین ئیمكانانه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌هره‌مه‌ندن.
پاش ئه‌م ڕوونكردنه‌وه كورته، با سه‌رنجێك له هه‌ندێك له و هه‌واڵه
بچووكانه بده‌ین كه ته‌وه‌ری باسه‌كه‌ی منه.
كه‌یسی یه‌كه‌م: ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له 204ی ڕ 2ی مارسی 2005دا ده‌نووسێت:"
ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ر ژنێكی 60 ساڵه" درێژه‌ی هه‌واڵیش بریتییه :" له
گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، ڕۆژی 24ی شوبات چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو
ده‌چنه سه‌ر ماڵی ژنێك به ناوی( نه‌رمین سه‌عید ناكام)كه ته‌مه‌نی 60 ساڵه
و عه‌زییه‌تی ده‌ده‌ن. دوای ئه‌وه‌ی نه‌رمین به‌بێ جل و به‌رگ، به‌به‌ستراوه‌یی
دوو شه‌و و ڕۆژێك له ماڵه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، پۆلیس به ڕووداوه‌كه
ده‌زانێت و ده‌گه‌ێنرێته نه‌خۆشخانه. پاش پشكنینی دانێكی شكاوه و گیانی
شوێنی چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی لێدانی تووندی پێوه ماوه. نه‌رمین ناكام ماوه‌ی 12
ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به
ته‌نیا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت. لیوا (ئه‌حمه‌د عه‌لی عارف)به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی
سه‌رچنارئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێهۆشه و له
نه‌خۆشخانه‌یه و ناتوانێت قسه بكات.، تا ئێستا وته‌ی وه‌رنه‌گیراوه."
كه‌یسی دووه‌م: له ڕۆژنامه‌ی (جه‌ماوه‌ره‌وه): ژ 166 ڕ 28ی شوباتی 2005:"
ژنێك به ناوی ئامینه كه خێزانی عوسمان گه‌ناوییه و نازناوی مێرده‌كه‌ی
عه‌بدولشه‌هیده، مێرده‌كه‌ی ماوه‌ی شه‌ش مانگه له ئاسایشی سلێمانی گیراوه
له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر، شایانی باسكردنه ئه‌م ژنه له شه‌وی هه‌ینی 11ی شوباتی
2005 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه كه وا ته‌سه‌ور ده‌كرێ به چه‌قۆ كوژرابێ
كه برینێكی له گه‌رووی ملییه‌تی و برینه‌كه‌ی تریشی له‌سه‌ر شانییه‌تی. دوای
كوشتنیشی ڕووت ڕووت كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن بكوژه‌كه‌وه. ئه‌م ژنه دوو مناڵی
هه‌یه به ناوی ( شه‌یما و شاتوو). له ڕۆژی 132 شوباتدا ، كه‌سوكاری
ژنه‌كه‌یان بردۆته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌وێ به خاكیان سپاردووه كه ژنه به
ڕه‌چه‌ڵه‌ك هه‌ولێرییه و مێرده‌كه‌یشی خه‌ڵكی گوندێكی بناری پشده‌ره. مێردی
ئه‌م ژنه سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه . دوا ی گه‌ڕان به دراوسێ نزیكه‌كانی
ئه‌م ماڵه‌ی كه ژنه‌ی لێكوژراوه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ژنه لایه‌نی
ئه‌خلاقی زۆر باش بووه و له ڕووی مادییه‌وه كه‌م ده‌ست و هه‌ژار بوون. تا
ئێستا بكوژی ئه‌م ژنه دیار نییه."
كه‌یسی سێیه‌م: هاوڵاتی ژ 215 ڕ 9ی مارسی 2005." ڕۆژی 2ی مارس كوڕێكی ته‌مه‌ن
19 سال له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، تووشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی ده‌بێت و به
كڵاشینكۆف دوو گولله‌ی به‌خۆیه‌وه ناوه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م گیانی له ده‌ست
دا. ئه‌و لاوه ناوی (ئاغا قادر مسته‌فا)یه و پێشمه‌رگه بووه له هێزی
به‌رخۆدانی پارتی."
پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی ڕۆژنامه‌گه‌ڕی كوردی بۆشاییه‌ك له ژیانی شه‌خسی
ئینسانه‌كاندا به نه‌شاراوه‌یی ناهێڵێته‌وه؟ چ سنوورێك له نێوان فه‌ردی
وگشتیدا هه‌یه؟ كام زانیارییه ده‌كرێ شه‌خسی بێت و كامانه‌ش ده‌كرێ بخرێنه
به‌رچاوی گشت؟
له هیچ یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، گومانێك لای خوێنه‌ر نامێنێته‌وه
كه كه‌سی كوژراو، ده‌سدرێژیكراوه سه‌ر، خه‌ڵكی چ گه‌ڕه‌كێكه، ناوی چییه و
ته‌نانه‌ت ناوی مناڵه‌كانیشی چییه، ئینتیمای حزبیه‌كه‌ی چییه؟ ته‌نانه‌ت له
هه‌ندێك هه‌واڵه‌كاندا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مپێدان،
به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، نووسه‌ری هه‌واڵ كۆمه‌ڵێك پانتایی گه‌وره له دیدی
خۆوه بۆ خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵێت كه هیچ مه‌وزوعییه‌تێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری تیا
نامێنێ: " وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ژنه لایه‌نی ئه‌خلاقی زۆر باش بووه و له
ڕووی مادییه‌وه كه‌مده‌ست و هه‌ژار بوون."
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانینی من ده‌بێت له‌م وتاره‌دا، لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات كه
تاوانبار یاخود قوربانی، له هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌یسانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا و له
به‌شێكی گه‌وره‌ی هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، له ته‌واوی خه‌سڵه‌ته
ئینسانییه‌كانی خۆیان ده‌كرێن و به ڕووت و قوتی ده‌خرێنه به‌رچاوی گشتێكی
گه‌وره. پرسیار ئه‌وه‌یه: جێگاوڕێگای حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كان، نه‌ك هه‌ر
وه‌كو قوربانی ، به‌ڵكو وه‌ك تاوانبارێكێش، كێ ده‌یپارێزێت. كاتێك كه‌سێك له
دادگادا تۆمه‌تی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆچی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی
ده‌بێته حاكم و بڕیاری خۆی نه‌ك هه‌ر له ساڵۆنی دادگادا، به‌ڵكو له به‌رچاو
جه‌ماوه‌رێكی به‌رینی گشتیدا ده‌رده‌كات؟
له هیچ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی ئه‌وروپادا، هیچ كام له‌و هه‌واڵانه ناتوانرێت
به‌سه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژنامه‌دا تێپه‌ڕێت و سه‌رتاپای
هه‌واڵه‌كه نه‌گۆڕدرێت. ڕۆژانه له وڵاتێكی وه‌كو سوییددا هه‌واڵی كوشتن و
كاره‌سات و ماڵگڕتێبه‌ربوون و چه‌نده‌ها شتی تر بڵاوده‌كرێته‌وه و له هیچ كام
له‌و هه‌واڵانه‌دا، ئاماژه‌یه‌ك به قوربانی و تاوانبار وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوییان
چییه و له چ شوێنێكی شاردا ده‌ژین، نابینرێت. "به هۆی كێشه‌یه‌كی
خێزانییه‌وه، وه‌ك یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت، ژنێك
ده‌گه‌ێنرێته خه‌سته‌خانه له ڕۆژئاوای شاری یۆتۆبۆریدا."
ئه‌وه‌ی كه نووسینی هه‌واڵی كێشه‌یه‌كی خێزانی به‌م شێوه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌رده‌بڕێت، به زه‌ڕڕه له ڕاستی و دروستی هه‌واڵ كه‌م ناكاته‌وه و خاڵی
جه‌وهه‌ری كه ڕۆژنامه‌نووس ناچار ده‌كات كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی شه‌خسی به
ده‌ستنیشانكردنی قوربانی نه‌كات ، یاسای ئه‌ساسی سوید له په‌یوه‌ند به
چاپه‌مه‌نی و یاسای زانیارییه تایبه‌تییه‌كانی تاكه.
من هیچ یاسایه‌كی تایبه‌تی كوردستان‌م له‌به‌رده‌ستدا نییه تابزانم هیچ نه‌بێت
له‌باری قانوونییه‌وه به‌كارهێنانی ناوی سیانی و دوانی و شوێنی ژیان و
ته‌نانه‌ت ناوی مناڵ‌یش چه‌ند له بڕگه یاساییه‌كاندا شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه له
په‌یوه‌ند به پاراستنی حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كانه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه
دڵنیام ده‌كات كه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی وا له ئارادا نه‌بێت، نه‌بوونی هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌ك هه‌ر گروپی به‌ڵكو شه‌خسیشه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پرۆسه‌ی
په‌رده‌هه‌ڵماڵینه فه‌ردییانه‌دا كه له ته‌واوی ڕۆژنامه‌كانی كوردستاندا
ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ی كه له پشت ئه‌م بێده‌ربایستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه كاتێك
ڕۆژنامه‌كان ئه‌م هه‌واڵانه به‌و شێوه‌ی سه‌ره‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه، له خاڵی
یه‌كه‌مدا: چه‌ندێتی ڕاستی و دروستی هه‌واڵه، واتا كه‌سی ڕۆژنامه‌نووس،
پێیوایه به‌م وورده‌كارییه شه‌خسییانه، هه‌واڵ له چوارچێوه‌یه‌كی
ڕاستگۆیانه‌تردا جێده‌خات و ئیعتیبارێكی زیاتری پێده‌به‌خشێت.
خاڵێكی تر كه جێگای ئاماژه‌پێدانه، به‌زاندنی سنووره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری
و كاری ده‌سگاكانی پۆلیسه، پرسیارێك كه له وڵاتانی ئه‌وروپادا جێگای
مشومڕێكی گه‌وره‌یه. واتا ڕۆژنامه‌نووس بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێت ده‌بێته
پۆلیسێكی نا یاسایی و ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سگای پۆلیس ده‌بوایه ئه‌نجامی
بدایه، ئه‌و ده‌یكات و به‌مه‌ش كاری پۆلیسی ئاسانتر كردۆته‌وه. هاوكات مێژووی
كورتی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا و نه‌بوونی كادرانێكی چالاكی ئه‌م
بواره، ناكرێت وه‌ك هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م بێده‌ربایستییه گه‌وره‌یه سه‌رنج
نه‌درێت.
به‌ڵام هۆكاره‌كان چه‌نده گه‌وره بن، هیچ له‌و ڕاستییه ساده‌یه كه‌م ناكاته‌وه
كه ژیانی ئینسانه‌كان و حورمه‌تی شه‌خسی ئه‌وان، جێگای په‌رده له‌سه‌رلادان
نییه له به‌رچاوی جه‌ماوه‌رێكی به‌ریندا كه كاریگه‌رییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مه‌ترسیدارتره ئه‌گه‌ر ئه‌و چوارچێوه كولتورییه
له‌به‌رچاو بگرین كه هه‌واڵی تیادا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپادا كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئینساندۆستی
گه‌وره له مێژوویه‌كی درێژدا، ئاستی حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كانی له
په‌یوه‌ند به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ته‌واوی مافه فه‌ردی و
مه‌ده‌نییه‌كانیادا به‌م ڕۆژگاره گه‌یاندووه، كارێكی ئێجگار حه‌یاتییه كه
ئه‌م پره‌نسیپه وه‌ك نه‌ریتێكی مۆدێرن و وه‌ك ترادیسۆنێكی ئینساندۆستانه، له
مێدیای كوردیدا جێبكه‌وێت. ئه‌وه‌یشی كه گرنگییه‌كی گه‌وره به
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوی شه‌خس و شوێنی ژیان و ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه
فه‌ردییه‌كانی دیكه‌ی ئینسان ده‌دات، ئه‌و چوارچێوه كولتورییه‌یه كه
كۆمه‌ڵگای كوردی خۆی تیا ده‌بینێته‌وه. به واتایه‌كی دی، ئه‌و كولتوره
باڵاده‌سته‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا به له دایكبوونی تاكێكی ئازاد نادات
تا خۆی به‌رپرسیاری كرده‌وه چاك و خراپه‌كانی خۆی بێت، نه‌ك كرده‌وه‌كانی ئه‌و
له پرۆسه‌ی په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و به كۆلێكتیڤێكی گه‌وره‌تری وه‌ك بنه‌ماڵه و
عه‌شیره‌ت و نه‌ته‌وه وه بپێورێت و ڕوخسارێكی یه‌ك ده‌موچاوی بكاته
ده‌موچاوێكی گه‌وره‌ی ئه‌و گروپانه. ئه‌گه‌ر قسه‌وباسه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له كوردستاندا گوێچكه كه‌ڕ ده‌كات و هیچ ئاكامێكی گه‌وره‌ی
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دیار نییه، ئه‌وه ده‌ستپێكردن له پاراستنی
حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كانه‌وه بۆ دروستكردنی تاكێكی ئازادی دابڕاو له
كولتووری كۆلێكتیڤیستییانه‌ی خێڵ و ئایین و نه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترین و گرنگترین
هه‌نگاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه ده‌بێت. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به بێ تاكی
ئازاد، نه‌ك زه‌مینه‌كانی نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵكو قسه‌كردنیش له‌سه‌ری ،
نوكته‌یه‌كی بێ تامه.
ئاشكراكردنی ناوی تاوانبار و
قوربانی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا
كاتێك زه‌مینه‌كانی "هه‌ڵاواردن"، واتا مامه‌ڵه‌كردنی جیاواز به ئینسانه‌كان
له كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌یی هه‌بێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگا و هێزه ئینساندۆسته‌كانی
ناوی ده‌بێت كارێك ئه‌نجام بده‌ن تا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵاواردنه كه‌م
كه‌نه‌وه یان نه‌یهێڵن. به‌وه‌ی له ڕۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆی ئه‌وروپادا،
زه‌مینه‌كانی ڕاسیزم و دژایه‌تی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به شێوه‌ی سیسته‌مێك
ڕێگری له‌به‌رده‌م تاكه‌كانی سه‌ر به‌م گروپانه پێكده‌هێنێت له ته‌واوی بواره
كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كاندا، به نموونه له بازاڕی كاردا، بۆیه پێشنیاری
ئه‌وه‌ی كه داخوازیینامه‌ی كاركردن ده‌بێت به بێ ناو، ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی كام
وڵاته‌یه له ئه‌ساسدا، به شێوازێكی نهێنی بهێڵرێته‌وه تا كو خاوه‌نكار
نه‌توانێت ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێت كه سه‌ر به گروپی خۆیه‌تی. واتا خاوه‌نكار
ته‌نها داخوازیینامه‌یه‌كی كاری له‌به‌رده‌مدایه كه تواناییه فه‌ردییه‌كانی
ئینسان بڕیارده‌بێت شیاوی فڵانه كاره یاخود نا.
كاتێك سه‌رنجێكی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ده‌یت، هه‌ستده‌كه‌یت، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ش
پڕ له هه‌ڵاواردنی گه‌وره‌یه و ڕۆژانه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه. تۆ ئه‌گه‌ر
به دارشه‌ق بڕۆیت، نا‌توانیت داوای كارێك بكه‌یت كه دارشه‌ق پێ بوونیش، له
ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كه كه‌مناكاته‌وه. كاتێكیش دێیته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی
كه په‌یوه‌ندی به كه‌یسی كوشتنی ئینسانه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، ئیتر
ئینسان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كۆدی كولتوری تردا خۆی ده‌بینێته‌وه كه نه‌ك
هه‌ڵاواردن ده‌كاته پرۆسه‌یه‌كی حه‌تمی، به‌ڵكو ژیان و چاره‌نووسی ده‌یه‌ها
كه‌سی دی به‌خۆیه‌وه له بۆشاییه‌كی گه‌وره‌دا هه‌ڵده‌واسێت.
دیارده‌ی خۆكوشتنی كه‌سێكی سه‌ر به‌خێزانێكی دیاریكراو، یاخود كوشتنی له‌لایه‌ن
كه‌سێكی دییه‌وه، خۆسووتاندنی كچێك، یان كوشتنی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه ، هیچ
كام له مانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به خودی قوربانی و تاوانباره‌وه نییه.
به‌ڵكو تۆڕێك له په‌یوه‌ندی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وری كه‌سی كوژراو و كوژه‌ر
ده‌دات و ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕه‌هه‌ندی فه‌ردییانه‌ی خۆی ده‌رده‌هێنێت و
ده‌یكاته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. كه‌م نین ژماره‌ی ئه‌و كچ و
كوڕانه‌ی كه به‌هۆی كاره‌ساتی كوشتنه‌وه كه برا یاخود خزمێكی دی تیایدا وه‌ك
كوژراو یاخود كوژه‌ر بووه، له پرۆسه‌یه‌كی گۆشه‌گیری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن. بیستنی ده‌سته‌واژه‌ی:" كچی فڵانه كابرایه كه كوڕه‌كه‌یان
له‌سه‌ر فڵانه كێشه كوژرا"، ده‌رخستنی ئه‌و تۆڕه بینراوانه‌ی كاریگه‌ری
دیارده‌ی كوشتنێكه كه نه كچی كابرا ده‌ستی تیادا هه‌بووه، نه خوازیاری
خوڵقاندنی بووه. به‌وه‌ی كه كرده‌وه‌ی فه‌ردی ئینسانه‌كان به گه‌ردنی شه‌خسی
ئینسانه‌كاندا هه‌ڵناواسرێت و كولتورێكی باڵاده‌ستی كۆمه‌ڵگا ئه‌م تاكه به
خێزان و عه‌شیره‌ت و ته‌نانه‌ت به نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر
بۆیه‌ش دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خسییه‌كانی كوژراو كوژه‌ر، ئێمه
له‌به‌رانبه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌دا ڕاده‌گرێت.
كاتێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئینسانه‌كان به‌نهێنی ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه
سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ته‌نها دوورخستنه‌وه‌ی
تاكه‌كان نییه له‌و فشاره سیاسییانه‌ی كه ده‌كرێ بكرێته سه‌رییان، به‌ڵكو
به‌شێكی گرنگی ئه‌م شاردنه‌وه‌ی ده‌نگه، له شاردنه‌وه‌ی ئینتیمای حزبی و
ئایدۆلۆژیای ئینسانه‌كاندایه كه هێنده كارێكی شه‌خسی و فه‌ردی
ته‌ماشاده‌كرێت، ئینسان پێویست ناكات بزانێت فڵانه كه‌س ده‌نگی بۆ كێ داوه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌واڵی كه‌یسی یه‌كه‌م كه :" ده‌ست درێژی ده‌كرێته
سه‌ر ژنێكی 60 ساڵه و به‌بێ جل و به‌رگ، به‌به‌ستراوه‌یی دوو شه‌و و ڕۆژێك له
ماڵه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه" و ناو و ناونیشانی گه‌ڕه‌كی ژنه‌ی ده‌ستدرێژیكراوه
سه‌ر ده‌خرێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه، ئه‌وا ئیتر ژنه‌ی قوربانی، نه‌ك هه‌ر
خاوه‌نی خۆی نییه له میحنه‌تێكدا كه تێیكه‌وتووه، به‌ڵكو به جه‌سته‌یه‌كی
ڕووته‌وه وه‌ك تاكێك له به‌رانبه‌ر چاوێكی گه‌وره‌ی گشیدا نیشانده‌درێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆده كولتورییه كوژه‌رانه‌یش له‌به‌رچاو نه‌گرین كه كۆمه‌ڵگای
كوردی له ده‌وری جه‌سته‌ی ڕووتدا به تایبه‌تی هی ژنان، ئه‌وا هیچ پێوه‌رێكی
ئینسانیش ڕێگامان پێنادات حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كان ئاوا هه‌ڕاج بكرێت.
ناوی كوژراو له دۆخی تاوانه‌كانی
شه‌ره‌فدا.
ئه‌گه‌ر پاراستنی حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كان پێمان ده‌ڵێت كه ناو و
ناونیشانی هیچ كه‌سێك چ وه‌ك قوربانی و چ وه‌ك جه‌للاد بڵاونه‌كرێته‌وه، ئه‌وا
له دۆخی قوربانییه‌كانی شه‌ره‌فدا كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر وامان لێده‌كات كه
ستراتیژییه‌كی تایبه‌ت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده دزێوه‌ی كۆمه‌ڵگای
كوردستاندا هه‌ڵبژێرین.
له ڕۆژگارێكدا دیارده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ژنانی كوژراو وه‌ك
سه‌رنجڕاكێشانێكی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌م دیارده‌یه كارێكی پێویست چاوی لێده‌كرا. به
تایبه‌تی له‌لایه‌ن مێدیای ده‌سه‌ڵات و بۆچوونی كۆمه‌ڵگاوه، بێده‌نگییه‌كی
گه‌وره له به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا باڵی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كێشا
بوو. ده‌سته‌واژه‌ی "له قائیمه‌كه‌دا بوو"، نه‌ك هه‌ر ده‌ربڕی بێده‌نگی له
به‌رانبه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا بوو، به‌ڵكو مۆری په‌سه‌ند لێدانی خۆی له
درێژه‌دانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌دا. كاتێك چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
به‌رابه‌ریخوازی ژنان ئه‌م پرسیاره ده‌خاته سه‌ر ئه‌جێندای سیاسی و له
پرسیارێكی خێزانییه‌وه ده‌یكاته پرسیارێكی سیاسی كۆمه‌ڵگا و ده‌كرێته
ته‌وه‌ری به‌رابه‌ركێی بزووتنه‌وه سیاسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كانی
كوردستان، ئیتر ستراتیژ ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه
گه‌وره‌یه‌دا ناچار به ناو و وێنه‌ی قوربانیه‌كانه‌وه ئه‌م گۆمی بێده‌نگییه
بشڵه‌قێنرێت و ڕوخسار و جه‌سته له خوێنهه‌ڵكێشراوه‌كان بكێشرێنه سه‌ر
لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان.
ئه‌وه‌ی له مڕۆدا بچووكترین ڕۆژنامه‌ی كوردستان له هه‌ر ژماره‌یه‌كیدا،
كۆمه‌ڵێك وردیله هه‌واڵی كوشتنی ژنانی تیادایه، ئێمه ده‌خاته به‌رده‌می
بێده‌نگییه‌كی گه‌وره‌تر كه جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بێده‌نگی زه‌مه‌نی
شه‌پۆله‌كانی ڕه‌شه‌كوژی ژناندا هه‌یه كه له‌سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه
ده‌ستی پێكرد. ئه‌مجاره‌یان بێده‌نگییه‌كه له وه‌ڕه‌زبوونی به‌شێكی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵگای كوردییدایه به هۆی هێنده دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌وه.
له ئێستادا ئێمه له دۆخی تێربوونی هه‌واڵێكداین كه هێنده به شه‌وقه‌وه
گوێمان بۆ شلكرد، تا وه‌ڕه‌ز بووین و به ناچاریش وه‌ك كورتیله هه‌واڵێك له
زه‌ینی خۆماندا جێ‌مان بۆ كردۆته‌وه. كاتێك ته‌له‌فزیۆنی عێراق هه‌واڵی
دیمه‌نه‌كانی جه‌نگی پیشانده‌دا له سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق و ئێران‌دا،
سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگا له به‌رانبه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆندا ده‌چه‌قین. كاتێكیش
جه‌نگ هه‌شت ساڵی ڕه‌به‌ق ده‌خایه‌نێت و دیمه‌نه‌كانی جه‌نگیش خوێناویتر ده‌بن،
كوژانه‌وه‌ی تێڤێكان، ده‌بێته كاردانه‌وه‌یكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و ته‌نها
سه‌رانی ڕژێم و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی به بینینی دیمه‌نه‌كان سه‌رمه‌ستده‌بن.
ئه‌و بێده‌نگییه‌ی له‌مڕۆدا له‌به‌رانبه‌ر كوشتنی ژنان و بچووككردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كانی ئه‌واندا هه‌یه، زیاتر به دۆخی كوژاندنه‌وه‌ی
ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه كه دیمه‌نه خوێناوییه‌كانی جه‌نگ
له‌لای خه‌ڵكی دروستی كردبوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وامان لێده‌كات ناوی قوربانییه‌كانی تاوانی شه‌ره‌ف
ڕانه‌گه‌ێنین، به جیا له‌وه‌ی له دۆخی تێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی بیستنی ئه‌م
هه‌واڵه و كوژاندنه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی ناخمانداین، بناغه‌یترین
میكانیزمه‌كانی پشت به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی شه‌ره‌فن. واتا ئه‌و پایه
مادییه سه‌ره‌كییه‌ی كه تاوانه‌كانی شه‌ره‌فی له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه.
له دۆخی تاوانی شه‌ره‌فدا، ئێمه خۆمان له‌به‌رده‌م دوو په‌رچه‌كرداری
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌دا ده‌بینینه‌وه.
یه‌كه‌م: ژن ده‌كوژرێت و به نهێنی ده‌شاردرێته‌وه و هیچ پرسه و
سه‌ره‌خۆشییه‌كیش بۆ كه‌سی قوربانی ڕاناگیرێت. له‌م دۆخه‌یاندا، ئه‌نجامده‌رانی
تاوان، ئه‌م كوشتنه هێنده ساده و ساكار پیشان ده‌ده‌ن كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ
ڕووی نه‌دابێت و كوشنێك له گۆڕێك نه‌بێت. ئه‌م بێده‌نگی نیشاندانه ئه‌گه‌ر چی
پرۆسه‌ی سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه له پشتییه‌وه‌یه‌تی وه‌ك هه‌ر تاوانێكی
دیكه‌ی شه‌ره‌ف، هێنده به ئه‌عساب ساردییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه هیچ
جێگایه‌ك بۆ قوربانی ناهێڵێته‌وه و بێده‌نگی ئه‌نجامده‌رانی تاوان، بێقیمه‌ت
نیشاندانی كه‌سی كوژراوه.
دووه‌م: تاوانی شه‌ره‌ف ئه‌نجام ده‌درێت و تاوانباران بێده‌نگی هه‌ڵنابژێرن و
سه‌ربه‌رزانه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی خۆیان ده‌دوێن، چ له ناو
بنه‌ماڵه‌دا بێت و چ له هۆڵه‌كانی لیًَپرسینه‌وه‌دا بێت. ئه‌وان ده‌كوژن تا
شه‌ره‌فێكی دۆڕدراو بكڕنه‌وه، ئه‌وان ده‌كوژن و سه‌رێكی نه‌وی كه "زڕاندنی
شه‌ره‌ف"به‌رهه‌میهێنابوو، به‌رزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م پرۆسه‌ی
سه‌رزبه‌رزكردنه‌وه‌یه، ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی سیمبوڵییه به كۆمه‌ڵگای
ده‌وروبه‌ر كه تا پێش ئه‌نجامدانی تاوان، بنه‌ماڵه‌ی كچه‌یان به بێ شه‌ره‌ف
ده‌ناساند. ناساندنی ناوی كچی كوژراو، ناساندنی ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه
ئه‌م له‌كه‌ی عاره‌ی له ناوچه‌وانی خۆی كردۆته‌وه و له‌مڕۆوه سه‌ربه‌رزانه
ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكانی تردا به جۆرێكی دی ده‌چێته پێش
و ئه‌م په‌یامه به جۆرێكی دی ده‌گه‌ێنرێت. بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌ك
ئوردوندا، بنه‌ماڵه‌ی كچه‌ی كوژراو، په‌رچه‌مێكی سپی له‌سه‌ر ماڵه‌كانیان
هه‌ڵده‌كه‌ن تا به كۆمه‌ڵگای ده‌وره‌به‌رییان ڕابگه‌ێنن، كه په‌رچه‌می
شه‌ره‌فییان له‌مڕۆوه، هیچ په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی پێوه نه‌ماوه و سه‌رچاوه‌ی
له‌كه‌داربوونی ئه‌م شه‌ره‌فه سپییه‌مان، له گۆڕناوه.
كاتێك ناوی كچی كوژراو ده‌بێته سه‌نته‌ری سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و
جێگایه‌كی هێنده به‌رز له بڵندگووتنی پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی له‌ده‌ستچووی
بنه‌ماڵه‌دا داگیرده‌كات، ئه‌و كاته بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی كچی كوژراو، ڕێك به
مانای له‌پاڵدا ڕاوه‌ستانی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كانی شه‌ره‌فدا كۆتایی پێدێت.
به واتایه‌كی دی، بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی كچی كوژراو له ئاستێكی به‌رینی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه ڕۆژنامه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ، به مانای بوون
به بڵندگۆی ئه‌و خیتابه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له وتنه‌وه‌ی ناوی كچی
كوژراودا:" ئه‌وا شه‌ره‌فی له ده‌سچوومان كڕییه‌وه"، كۆمه‌ككه‌ری ئه‌م
پرۆسه‌ی سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و ئه‌نجامده‌رانی تاوانی شه‌ره‌فه.
به‌ڵام خاڵی گرنگی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوی ژن و كچی كوژراو له‌وه‌دایه، كه
بنه‌ماڵه‌یه‌ك كچه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاوانی شه‌ره‌ف ده‌كوژرێت، ئیتر كچا ن و
كوڕانی هه‌مان خێزان و بنه‌ماڵه، "فیلمیان ده‌سووتێت".
ئه‌ویشی كه له دروستكردنی سیناریۆی:" فیلم سووتاندنی" ئه‌ندامانی تری
بنه‌ماڵه‌دا كاریگه‌ری گه‌وره داده‌نێت، ئه‌و گه‌مه گه‌وره‌یه‌یه كه له
پشت تاوانی شه‌ره‌فه‌وه به تاك و گشت ده‌كرێت.
قوربانی له دۆخی تاوانی شه‌ره‌فدا، وه‌ك تاكێك خه‌سڵه‌ته فه‌ردی و
شه‌خسییه‌كانی خۆی ون ده‌كات و كرده‌وه و پراكتیكی ڕۆژانه‌ی، ده‌بێت كرده‌وه
و پراكتیكی گشتێكی گه‌وره‌تر كه خێزان و بنه‌ماڵه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش كوشتن ئه‌و
باجه گه‌وره‌یه كه ئه‌و ده‌بێ بیدات.ئه‌و وه‌ك تاكێك ده‌بێ له ناو بچێت، تا
گروپ به‌ها پیرۆزه‌كانی شه‌ره‌فی خۆی به سپێتی بهێڵێته‌وه.
بۆیه‌ش، بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی كچی كوژراو، وه‌ك چۆن به به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ری
بنه‌ماڵه كۆتایی پێدێت، هاوكاتیش، له پرۆسه‌ی :" فیلم سووتاندنی ئه‌ندامه كچ
و كوڕه‌كانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌د، كاریگه‌ری داده‌نێت." به واتایه‌كی دی ژنی
كوژراو له مه‌رگیشیدا تاكێك نییه و دووباره له بانگه‌وازكردنی تاكه‌كانی
دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌دا بۆ ژێر ڕكێفی هه‌مان دیدوبۆچوونی كولتوری شه‌ره‌ف،
ده‌بێته‌وه به به‌شێك له گروپێكی گه‌وره‌تر.
خاڵی جه‌وهه‌ری له بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوی قوربانییه‌كانی تاوانی شه‌ره‌فدا،
به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی قوربانییه به تاكێك له مه‌رگیدا، تا ڕێگا له
داخستنی ئه‌و ده‌رگایه بگرێت كه به ڕووی :" فیلم سووتاندنی ئه‌ندامه‌كانی
دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌دا ده‌خرێته سه‌ر پشت." به مانایه‌كی دی، بێ ناوكردنی
قوربانی له ڕاپۆرته‌هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كاندا، كردنه‌وه‌ی قوربانییه به تاكێك
كه مه‌رگی ئه‌و له ئاستێكی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر
ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزان دانه‌نێت.
ئه‌گه‌ر به قسه‌ی هه‌ندێك :" ئه‌وه ته‌نها مردووه‌كانه كه شه‌یتان
ده‌ستییان لێهه‌ڵده‌گرێت"، ئه‌وا بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوی ژنی كوژراو، به مانای
پرۆسه‌ی ده‌سكۆتاكردنی ئه‌و شه‌یتانه كولتورییه‌یه كه له مه‌رگیشدا، له
چاره‌نووسی ژنان نابێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ش نه‌توانێت قه‌ناعه‌تێكی وامان پێ ببه‌خشێت
بۆ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوی قوربانی و ته‌نانه‌ت جه‌للادیش له ڕاپۆرته هه‌واڵی
ڕۆژنامه‌كاندا، ئه‌وا حورمه‌تی شه‌خسی ئینسانه‌كان و هه‌ڕاجنه‌كردنی ژیانی
تایبه‌تی ئینسانه‌كان و كردنی به موڵكی گشتێكی گه‌وره‌تر، به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌و كۆده كولتورییانه‌ی كه تاوانی تیا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌كرێت گه‌وره‌ترین
هۆكارێك بێت بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خسییه‌كانی ئینسان.