بمرێ تێرۆریزم، به‌ڵام با"بژی" تێرۆریست!
به‌كر ئه‌حمه‌د
baker.ahmed@comhem.se
"زیندانه‌كانمان خاچی سوور لێی ڕازییه، یه‌عنی خواش لێی َڕازییه" (1) به‌م ده‌ربڕینه
ته‌نزئامێزه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش، هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رانبه‌ر مه‌رگی
زیندانییه‌كی ئه‌نساردا ده‌رده‌بڕێت. هه‌واڵێكی كورت و چاره‌نووسی " ئیسماعیل
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن" كۆتایی دێت. به‌ڵام "ئه‌نساربوون"ی قوربانی، خوێنه‌رێكی زۆر له
به‌رانبه‌ر پرسیار و ڕامانێكی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقیدا ڕاناگرێت. ئاخر ئه‌نسار بوون،
ته‌واوی خه‌سڵه‌تێكی ئینسانی له ئیسماعیل حه‌سه‌ن ده‌كاته‌وه و مه‌رگی ئه‌م
پیاوه، له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كانی ئاسایش‌دا له هه‌مان بێده‌نگیدا نوقم ده‌كات.
ئه‌گه‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له گیراوانی ده‌ستگاكانی ئاسایش كارێكه و زۆر
كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نییه كه ڕوو بدات، ئه‌وا له‌به‌رانبه‌ر به‌شێك له
گیراوه‌كانی ئه‌م ده‌ستگایه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به تاوانه‌كانی كرده‌وه‌ی
تێرۆریستی و ئینتیما بۆ ئه‌م گروپانه تاوانبارده‌كرێن، نه‌ك هه‌ر نكۆڵی لێ
ناكرێت، به‌ڵكه دڕنده‌یی ئه‌م هێزه تێرۆریسته، دڕنده‌یه‌كی دیكه‌ی له
ناخی ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا دروست كردووه تا كو
ئه‌شكه‌نجه‌دان و ته‌نانه‌ت مه‌رگی لایه‌نگرانی ئه‌م گروپانه، ئاهێك به دڵدا
نه‌هێنێت. به واتایه‌كی دی، جه‌وهه‌ری هه‌موو كرده‌ووه‌یه‌كی تیرۆریستی، خوڵقاندنی
كه‌شوهه‌وایه‌كی خوێناوی و نیشاندانی مه‌رگه وه‌ك قسه‌كه‌رێكی ڕه‌سمی ئه‌و
داوایه‌ی كه گروپی تێرۆریست ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات. هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی
تێرۆرسیتی، به هه‌ر ئامانجێك كه له پشتییه‌وه‌یه‌تی، تێرۆركردنی خودی كۆمه‌ڵگا و
ئینسانه‌كانی ناوییه‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر ئه‌م
كرده‌وه‌یه به هه‌مان ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یامه تێرۆریستییه دێته وه‌ڵام،
جیاوازییه‌ك له نێوان تێرۆریست و خه‌باتگێرێكی دژی تێرۆردا نامێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر
كه‌مێك زیاتر له‌م ده‌ربڕینه وردبینه‌وه، ئه‌و كات بۆمان ئاشكرا ده‌بێت، كه
په‌یامی تێرۆریزم كه تۆقاندن و مه‌رگه، وه‌ختێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت
جه‌ماوه‌رێكی به‌رینه‌وه ده‌كرێته‌وه به هه‌مان په‌یام به‌ڵام له ژێر ناوی "دژی
تێرۆردا"، ئیتر تێرۆریزم وه‌ك كرده‌وه و چالاكییه‌كی سیاسی، به دوا په‌یامی خۆی
ده‌گات و سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ستدێنێ، لانی كه‌م له بارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیمبوڵییه‌وه.
ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر له‌م ده‌ربڕینه‌دا به مانای به‌شداریكردنێكی چالاكانه نییه له
كرده‌وه‌ی دووباره كوشتنه‌وه‌ی كه‌سی تێرۆریستدا، به‌ڵكو كاردانه‌وه نیشانه‌دان و
پاسیڤبوونی ئه‌وه له ڕێگه‌ی گرنگیی نه‌دان به‌م پرسیاره:" مردنی هاوڵاتییه‌ك له
ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا". هه‌ر ئه‌م مردنه‌ش كه ده‌بێته جێگای تێڕامانی من. مه‌رگی
هاوڵاتییه‌ك كه بڕیار بوو له‌ڕێگه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستییه‌وه هاوڵاتییه "كافر"و
"بێئیمان"ه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ناوبه‌رێت و كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌رانبه‌ردا،
شوناسی "هاوڵاتیبوون" له‌و وه‌ربگرنه‌وه و وه‌ك تاوانبارێك هیچ مافێكی بۆ
نه‌هێڵرێته‌وه. كۆششی من له‌م نووسینه‌دا له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات، كه تاوانبار
بخاته‌وه شوێنی شیاوی خۆی وه‌ك ئینسانێكی تاوانبار له‌به‌رانبه‌ر سیسته‌می دادی
كۆمه‌ڵگادا. سیسته‌مێك بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری عه‌داله‌ت بێت، ده‌بێت شوناس و ڕاستگۆیی
خۆی له چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی تاوانباراندا ده‌ربخات.
كۆمه‌ڵگا و دوژمنه‌كانی:
ئه‌گه‌ر لیستی قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردوستان زۆرن و كۆمه‌ڵێك هۆكاری بۆ
ده‌هێنرێته‌وه كه كورد به‌هۆیه‌وه بۆته قوربانی، ئه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م
لیسته درێژه، ده‌كرێ له وێناكردنی كورددا بێت وه‌ك دوژمنی سه‌ره‌كی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تیایدا ژییاوه. به‌عس بۆ لێدان له نه‌یاره‌كانی خۆی، به كورد و
هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی ناو عێراقه‌وه، سه‌ركه‌وتووانه له كیِشانی وێنه‌ی "دو‌ژمنێك"ی
ناوخۆیدا، پاساوی هه‌موو ئه‌و قه‌تڵوعامانه‌ی داوه‌ته‌وه. پیشه‌سازی به‌دوژمن
دروستكردن، ڕێگای یه‌كه‌می هه‌موو ئه‌و قه‌تڵوعامانه بوون كه به‌عس له عێراقدا
ئه‌نجامی داون. قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێت، ده‌بوایه له كۆمه‌ڵگادا وێنه‌ی وه‌كو
دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كۆمه‌ڵگا وێنا بكرێت. كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جێگایه‌ك بۆ
جوڵه‌و ده‌رفه‌تی هاوڵاتییان ناهێڵێته‌وه، ئه‌وا ڕوخسار و ناوی دوژمنه‌كان هه‌موو
ڕۆژێك له زیادبووندان. ڕۆژێك ده‌بێت كورد بێت، ڕۆژێك شیعه، ڕۆژێك ئه‌و
بازرگانانه‌ی شتییان به‌گران فرۆشتووه. ڕۆژێك ئه‌وانه‌ی ڕیشییان هێشتووه‌ته‌وه و
هتد.
به‌ڵام ئایا پرۆسه‌ی به دوژمنكردنی هاوڵاتییانی كۆمه‌ڵگایه‌ك ته‌نها دیارده‌ی
سیسته‌مێكی تۆتالیتاره؟ ده‌كرێ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه له‌سه‌ر ساده‌ترین بنه‌ما
دیموكراتییه‌كان ڕاوه‌ستاوه هه‌مان پیشه‌سازی دوژمن سازكردن به‌رده‌وام بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دووه‌مییان گه‌لێك گرنگتره. بۆیه به‌بڕوای من، وه‌ڵام به
"به‌ڵیِ"یه‌و ئیمكانی ئه‌م دوژمنانه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه. له
دیموكراتترین وڵاته‌كانی ئه‌مڕۆ دنیادا، "كۆچبه‌ر" ،" موسوڵمان"، "هۆموسێكسوال"، "كه‌مایه‌تی
ئیتنی" و ته‌نانه‌ت "بێكار"یش گه‌لێك له‌و دوژمنه ناوخۆییانه‌ن كه له‌گه‌ڵ گۆڕانی
هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابووریدا ده‌كرێ بێنه سه‌ر شانۆ. ئه‌گه‌ر له‌ناوبردنی
دوژمنه‌كانی كۆمه‌ڵگا دیموكراسییه‌كان، له‌ناوبردنێكی فیزیكییه نییه وه‌ك
دوژمنه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك عێراقی به‌عس، ئه‌وا پرۆسه‌ی له‌په‌راوێزه‌وه‌خستنی
هاوڵاتییان و جیاكردنه‌وه‌یان له گێتۆی تایبه‌تیدا و سازاندنی ده‌یه‌ها ده‌ریاچه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی یاسادا، چه‌نده‌ها گۆانتانامۆی جۆراوجۆر، كاردانه‌وه‌ی
سیسته‌می دیموكراتی بووه و ڕه‌خنه‌كان به‌رانبه‌ریدا له ئاستی نێونه‌ته‌وایه‌تیدا
هه‌تا بڵێی گه‌وره‌یه.
وه‌ڵامدانه‌وه به "به‌ڵی" بۆ بوونی دوژمنی جۆراوجۆر له سیسته‌می پارلمانتاری و
دیموكراسی خۆرئاوادا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. تا له‌وێوه، بێ پۆشینی به‌رگێكی
ئایدیۆلۆژی تایبه‌ت به دوژمنه‌كانی كۆمه‌ڵگ، ئه‌وان وه‌ك خۆیان ببینین و ڕووتبكرێنه‌وه
له‌و شوناسه جۆراوجۆرانه‌ی كه به بیستنی ناوییان، ڕه‌زامه‌ندی كوشتنییان
ده‌ده‌ین. چونكه بیستنی ناوی "ئه‌نسار"، وه‌ك ڕێكخراوێكی تێرۆریستی، ئه‌رێیه‌ك له
ناخی هاوڵاتییانی كۆمه‌ڵگادا دروستده‌كات كه به له ناوبردنییان، هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌كمان نه‌بێت. ئاخر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیدا دڵڕه‌ق
و نا مرۆڤانه مامه‌ڵه ده‌كات، ناكرێت له به‌رانبه‌ر دۆسته‌كانی كۆمه‌ڵگادا
میهره‌بان بێت. هۆكاره‌كه‌یشی زۆر ڕۆشنه. پرۆسه‌ی به دوژمنكردن، ئه‌گه‌رێكی
كراوه‌یه و زۆر ئاسان دوژمنه‌كان جێگۆڕكی ده‌كه‌ن و دۆسته‌كان جێیان ده‌گرنه‌وه.
كۆمه‌ڵگاو دوژمنه‌كانی له كوردوستاندا
دوژمنه‌كانی كۆمه‌ڵگا له كوردوستاندا له دوای ڕاپه‌رینه‌وه كۆمه‌ڵێك ناوی
ئاماده‌ن. به‌رجه‌سته‌ترین ناوی ئه‌م دوژمنانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی، خودی
جه‌ماوه‌ری كوردوستانه. جه‌ماوه‌رێك كه له نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تایی و
ئازادییه‌كانیدا، ناوه ناوه ده‌ڕژێته شه‌قام و گورزێك له ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌شێنێت.
تابووری پێنج، له مێژووی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌ی ڕابردوودا، هیچ ڕوخسارێكی شاراوه
نه‌بووه جگه له جه‌ماوه‌رێكی نڕازی. ئیسلامی سیاسی له دوای كاره‌ساتی خێڵی
حه‌مه‌وه، ده‌بێته دوژمنێكی دی. "ئاژاوه‌گێڕ" و ده‌ستی نهێنی" ، دوو دوژمنی
ئاماده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نڕه‌زایه‌تییه‌كانی كوردستانی چه‌ندینی مانگ پێش ئێستاكه‌ن.
ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ناسینی ئه‌م دووژمنه جۆراوجۆرانه له‌مڕۆدا
به جۆرێكه كه ئاستی مامه‌ڵه‌یه‌كی تووندوتیژتری ده‌سه‌ڵاتی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌واندا،
له ئاستێكی دیاریكراودا داناوه و باڵانسی دڕنده‌ترنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاگرتووه..
له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی توندی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا به‌رانبه‌ر به گیراوه‌كانی ئه‌م
دواییه‌ی كوردوستان، هێشتاش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه جورئه‌تی كوشتنی ئه‌م "دوژمن"ه
جۆراوجۆرانه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌كراوه به جیا له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به تۆڕه‌كانی تێرۆریزمی ئیسلامین.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه لایه‌نگرانی ئه‌م هێزانه له ئاسایش‌دا گیان له
ده‌ستده‌ده‌ن و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م "دوژمن"نانه‌ی
كۆمه‌ڵگادا ، كوژه‌رترین بێده‌نگی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگایه.
به‌ڵام كوشتنی "كوردی دوژمن" له عێراقی به‌عسدا، یه‌كه‌مین ڕێگا بوو بۆ كوشتنی
ئه‌و سه‌ربازه‌ی ئاماده‌ی كوشتنی ئه‌م دوژمنه ناوخۆییه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقی نه‌بوو.
به هه‌مان شێوه بۆ ئه‌و هاوڵاتییه‌شی كه له كاتی گولله‌بارانكردنی هاوڵاتییانی
سه‌ر شه‌قامه‌كاندا چه‌پڵه‌ی لێنه‌ده‌دا. واتا دیفاعكردن له نه‌كوشتنی دوژمنێكی كۆمه‌ڵگا،
خود به‌خود ، ده‌بێته دیفاعێك له‌و دوژمنانه‌ی دیكه‌ی تری كۆمه‌ڵگا كه ده‌كرێ له
پاڵ دوژمنی سه‌ره‌كیدا بكوژرێن.
له جێگایه‌كی ئه‌م وتاره‌دا، خوازیاری ئه‌وه بووم كه به‌رگی دوژمن و
ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵگا دابماڵرێت و هیچ پێوه‌رێك و به‌رگێكی ئایدیۆلۆژی بۆ
دیفاعلێكردن یان نه‌فره‌تلێكردن بۆ دوژمنی كۆمه‌ڵگا دانه‌نرێت. بۆئه‌وه‌ی به
چاوێكی ڕووته‌وه له دوژمنه‌كانی كۆمه‌ڵگا بڕوانین و ته‌واوی شوناسه شۆڕشگێڕ و
ناشۆڕشگێڕییه‌كانیان لێبكه‌ینه‌وه. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌ختانه له بڕیاردانی
كوشتنی دوژمنه‌كانی كۆمه‌ڵگادا شه‌ریك نه‌بین. ئه‌م دیده له هه‌موو سیسته‌مێكی
قه‌زائیدا، به‌ردی بناغه‌یی سه‌ركه‌وتنی عادیلانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یه كه هه‌ر
داوه‌رێكی دادگا ده‌بێ بیدات. به كورتییه‌كه‌ی، كۆششی من لێره‌دا بۆ وتنی ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه ئیمكانی وتنی له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، ڕووبه‌ڕووی
كۆمه‌ڵێك ئیتیهاماتی گه‌وره‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش وتنی : بمرێ تێرۆریزم، به‌ڵام با
"بژی" تیرۆریسته!
بۆ تێگه‌یشتن له‌م ده‌ربڕینه‌ی سه‌ره‌وه، با سه‌رنجێك له‌و موڕاله دوو فاقییه‌ی
كه‌یسی دادگایكردنی سه‌ددام بده‌ین.
سه‌ددام یه‌كێك له دوژمنه گه‌وره‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای عێراقه. دادگاییه‌ك بۆ
تاوانه‌كانی ئه‌م دوژمنه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراق سازكراوه. ئه‌م جه‌للاده، مافی
ئه‌وه‌ی پێدراوه كه به‌به‌رچاوی مێدیاكانی دنیاوه، تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌و
تاوانانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ودا ئه‌نجامدراوه، بدركێنێت. ئه‌گه‌ر
چی ئه‌م دادگاییه، له بناغه‌دا داهێنانێكی قه‌زای عێراق نییه، به‌ڵام له ژێر
فشاری ئه‌مریكادا، هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ملییان پێداوه. به كورتییه‌كه‌ی،
ئه‌م دادگایه، به هه‌موو كه‌موكوڕی و نڕۆشنییه‌كانییه‌وه، پێمانده‌ڵێت، با
سه‌ددام بژی و له كونجێكی تاریكدا، سه‌رگوزشته‌ی دڕنده‌ییه‌كانی ون نه‌بێت. به‌ڵام
له هه‌مان ولاتدا و له‌به‌رانبه‌ر دوژمنێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا كه كرده‌وه‌ی
تێرۆریستی ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵكو تاوانباركراوه به ئینتیما بۆ گروپێكی تێرۆریستی،
كه‌سانێكی دیكه ده‌كوژرێن. نایه‌ڵن بژین. به واتایه‌كی دی، بانگه‌وازی من بۆ "بژی
تێرۆریست"، بانگه‌وازی بژی مافی ژیانی تاوانباره كه ده‌بێت یاساییانه له‌گه‌ڵیدا
مامه‌ڵه بكرێت.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بژی "تێرۆریسته"ی مندا
ده‌نووسێ:" نه‌ك ئه‌و كه‌سه، به‌ڵكو سه‌دانی تریش هه‌ن تا ئێستا حیجزن و به بڕیاری
دادوه‌ر نه‌گیراون، مادام یاسای تێرۆر نییه، ئه‌ی به‌چی یاسایه‌ك بیانگرین، ئه‌ی
ئه‌و حاكمه به‌ڕێزه‌ی سه‌رۆكی لێژنه‌كه‌یه یاسای تێرۆری بۆ من ناردووه تا به‌و
یاسایه بیانگرم."
كه‌واتا، له كوردستاندا، نه‌ك گوانتانامۆییه‌ك، بگره ده‌یه‌ها گوانتانامۆی نهێنی
هه‌یه و سه‌ده‌ها هاوڵاتی به تاوانی ئینتیما بۆ بزووتنه‌وه‌كانی ئیسلامی سیاسی،
له‌و دورگه نه‌بینراو و بێ یاسایانه‌دا گیراون.
یاسای دژه تێرۆر و گوانتانامۆ
بۆ به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش، نه‌بوونی یاسای دژه‌تێرۆره كه ئه‌م دۆخه "نائاساییه"ی
خوڵقاندووه. به‌ڵام ئیشكالییه‌ته‌كه لێره‌دایه. گوانتانامۆ كه مه‌نزڵگه‌ی
به‌شێكی گه‌وره‌ی گیراوه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكایه له ئه‌ڤغانستاندا، زاده‌ی
خوڵقاندنی "دۆخێكی نائاسایی"ه له ناو چوارچێوه‌كانی یاسادا. واتا گوانتانامۆ
ئیستیسنایه‌ك نییه له قاعیده‌دا، به‌ڵكو خۆی قاعیده‌یه‌كه بۆ خۆی. گوانتانامۆ
كۆششێكی یاسای ده‌سه‌لاتدارێتی قه‌زای ئه‌مریكییه تا به‌ناوی پارێزگاریكردن له "ماف"وه
چوارچێوه‌یه‌كی "نا ئاسایی" بخوڵقێنێت بۆ به‌رقه‌راركردنی داد. واتا له‌و شوێنه‌دا
كه ده‌سه‌ڵات پێویستی پێیه‌تی، به ناوی یاساوه، خودی یاسا هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و
چوارچێوه‌یه‌كی "نائاسایی" بخوڵقێنێ به ناوی دیفاع له داده‌وه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی نییه تا ئه‌م هه‌لومه‌رجه "نا ئاسایی"ه
بخوڵقێنێت، بوونی سه‌ده‌ها گیراو ئه‌شكه‌نجه‌دانییان و ونكردنییان هیچ له ناوه‌ڕۆكی
ئه‌و شته ناگۆڕێت كه ئه‌مڕۆ كاری پێده‌كرێت. واتا ئه‌گه‌ر گله‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایش له داوه‌ری كه‌یسی ئیسماعیل ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن له نه‌بوونی یاسای تێرۆره،
ئه‌وا ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه یاسای دژه‌تێرۆری ئه‌مریكی و زۆرێك له وڵاته
ئه‌وروپییه‌كان خوڵقاندوویه‌تی، خودی گوانتانامۆ و سه‌ده‌ها زیندانی دیكه‌ی نهێنی
شاره‌كانی ئه‌وروپایه كه وه‌ك سكانداڵێكی یاسای و دیموكراتی ناویده‌برێت. ئه‌گه‌ر
گوانتانامۆ چه‌مكێكی تازه‌ی داهێنراوی ناو ڕه‌خنه‌كانی سیسته‌می دادی ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه،
ئه‌وا چه‌مكی "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش"ی به‌عس دۆخێكی "نائاسایی" زه‌مه‌نی
كۆمه‌ڵگایه‌كه كه له ساڵی 1968ه‌وه تا كۆتایی هه‌شتاكان، عێراقی كرده
گوانتانامۆیه‌كی گه‌وره. به‌عس له ڕێگه‌ی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌وه، كه
خوڵقاندنی چوارچێوه‌یه‌كی "نا ئاسایی" بوو له ڕێگای خودی یاسا خۆیه‌وه،
گه‌وره‌ترین ئاوشویتسی بۆ كۆمه‌ڵگای عێراق خوڵقاند. ناو و ڕوخساری قوربانییه‌كانی
به‌عس ده‌بوایه به ناو چوارچێوه یاساییه‌كانی ئه‌م مه‌جلیسه‌دا تێپه‌ڕیایه، تا
دواتر له عه‌رعه‌ر و نوگره سه‌لمان و ئه‌بو غرێب، بۆ ته‌رمی قوربانییه‌كان بگه‌ڕایتایه.
خوڵقاندنی دۆخێكی "نائاسایی" له ناو زیندانه‌كانی كوردوستاندا ئه‌گه‌ر یاسای
دژه‌تێرۆریش ڕێگای پێبدات، ده‌كرێ مه‌نزڵگای هه‌موو ئه‌و دوژمنه جۆراوجۆرانه‌ی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان بێت له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا. كۆمه‌ڵگایه‌ك بێده‌نگی له
به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه نا ئاساییه‌دا هه‌ڵبژێرێت، ده‌بێ ڕۆژگارێك باجی قورسی
ئه‌م بێده‌نگییه‌ی خۆی بدات.
به‌ڵام ئه‌م پرسیاره هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانیانه‌وه
هه‌یه، ئه‌گه‌ر شه‌هامه‌ت و جورئه‌تی دیفاعكردننیان هه‌بێت له تێرۆریستان، هێنده
پرسیاری دادوه‌ران و كه‌سانی یاسا ناسی كۆمه‌ڵگای كوردییه. گروپێك كه له‌سه‌ر
گرتنی هاوڕییه‌كی خۆیان مانده‌گرن و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر
چاره‌نووسی هاولاتییانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا، بێده‌نگن.
سه‌رچاوه‌كان
1 رۆژنامه‌ی ئاوێنه ژ 35 لا 1
2 بۆ شاره‌زابوون سه‌باره‌ت به دۆخی "نائاسایی"، كه‌ڵك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی
جۆرجیۆ ئاگامبن وه‌رگیراوه له كتێبی
Res Publica، 1-2، 2004