وێنه‌یه‌کی سێ لا
شیعری به‌کر ئه‌حمه‌د
ئازاری 1999
سه‌گی
ماڵی دراوسێکه‌م
زۆر ده‌مێکه، وه‌ڕینی له‌بیرچۆته‌وه.
که‌ناریی هاوڕێیه‌کم
باڵه‌کانی بۆ هه‌موو شتێک به‌کاردێنێ، فڕین نه‌بێ.
ماسی حه‌وزی ئاشنایه‌کم
نه‌شه‌پۆل ده‌ناسێته‌وه
نه ده‌شزانێ ده‌ریا هه‌یه له حه‌وزه‌که‌ی ئه‌و به‌رینتر.
هاوسێکه‌م و هاوڕێکه‌م و ئاشناکه‌شم
له ڕۆشتن و به‌رگپۆشین و خه‌وبینین و
تا له خه‌ونه‌کانیشیاندا
سێ جیهانی له‌یه‌ک دوورن
ئه‌گه‌رچی هه‌ر سێ پێکه‌وه‌ش، جیهانێکن.
بۆ هاوسێکه‌م، سه‌گ و مناڵ وه‌کو یه‌ک وان.
مه‌ستترین ساتی هاوڕێکه‌م، نوقوومبوونه له ناو گۆرانی زینداندا.
ئاشناکه‌شم، ئه‌گه‌رچی ماسی خۆشده‌وێ، به‌ڵام له ده‌ریا ده‌ترسێ.
ئازاری 1999