ئازادکردنی د.که‌مالی سه‌ید قادر و زیندانیکردنی سیسته‌می قه‌زایی کوردستان
به‌کر
ئه‌حمه‌د
10ئه‌پریلی 2006
له‌هه‌ر شوێنێکدا سیسته‌می لێبووردنی "تاوانبار"، چ له شێوه‌ی لێبوردنی تاکه
که‌سی و گشتیدا بوونی هه‌بێت، ئیشکالییه‌تێکی گه‌وره له سیسته‌می قه‌زائیدا
ئاماده‌یی هه‌یه. له‌و وڵاتانه‌دا که لێبووردن وێردی سه‌رزاری سه‌رکرده و
به‌رپرسیارانی قه‌راری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تین، سیسته‌می سزا به هه‌موو ماناکانی
هه‌ڵگری ئه‌و چه‌مکه‌وه، پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌نی ژیانی ئینسانه‌کان
داگیرده‌کات. واتا ئه‌گه‌ر لێبوردن، ڕوخسارێکی "پۆزه‌تیڤ" ی که‌سی
لێببوردووده‌رکه‌ر ده‌داته ده‌ست، به‌ڵام به دیوێکی تریشیدا، دڕنده‌یی و
ڕووخسارێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌ش
نیشانده‌دات که لێبوردن ده‌کاته ڕێگاچاره‌ی ئه‌و گرفته‌ی که هاتۆته پێش.
لێبوردن، له‌گه‌ڵ ئاییندا ده‌بێته دژه‌وێنه‌ی چه‌مکی سزا. له هه‌موو ئایینه‌کاندا
ئینسان ڕووبه‌ڕووی خودایه‌کی میهره‌بان ده‌بێته‌وه که توانای لێبوردنی
ئینسانه‌کانی هه‌یه، هاوکاتیش ئه‌م دڵفراوانی و میهره‌بانییه‌ی که خواوه‌ند به
مه‌خلوقه‌کانی خۆی ده‌به‌خشێت، سنووردارده‌کرێت به‌و مه‌رجانه‌وه‌ی که ئینسان بۆی
نییه تێپه‌ڕێنێت. واتا ئه‌گه‌ر ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خواوه‌ند نه‌بوویت، ئه‌وا
ده‌رگا له‌سه‌ر چه‌مکی سزا له‌به‌رده‌مدا ئاواڵه‌یه.
هه‌ر بۆیه‌ش له ڕێگه‌ی ڕیتواڵه‌کانی لێبوردنه‌وه، سه‌رکرده‌ی سیاسی، جێگۆڕکێیه‌کی
گه‌وره به بوونی زه‌مینی خۆی ده‌کات و به‌رگێکی ته‌واو ئاسمانی و ئایینی
له‌به‌رده‌کات. واتا کاتێک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی له ڕێگه‌ی لێبوردنه‌وه،
دڵفراوانی و میهره‌بانی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کێشه‌ی هاولاتییانی
ژێرده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی نمایش ده‌کات، هاوکاتیش په‌یامێکی دیکه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه
به ژێرده‌سته‌کانی خۆی ده‌به‌خشێت. په‌یامێک که پووخته‌که‌ی له‌وه‌دا
چرَده‌بێته‌وه:" ده‌توانم ژیانتان پێببه‌خشمه‌وه و لێشتانی وه‌ربگرمه‌وه."
ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی لێبوردنێکی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی نمایش ده‌کات، خودی
میهره‌بانی و دڵفراوانی سه‌رکرده نییه له پله‌ی یه‌که‌مدا، به‌ڵکو نمایش‌کردنی
کولتوری "سزایه" که به گوێی کۆمه‌ڵگادا ده‌درێت.
واتا لێبوردن، لێره‌یه نه‌وه‌ک میهره‌بانی و دڵگه‌وره‌یی سه‌رکرده به گویێ
کۆمه‌ڵگادا بچرپێنێت، به‌ڵکو لێره‌یه تاکو په‌یامی "تێنه‌په‌ڕاندنی سنووره‌کان و
گه‌وره‌یی و جه‌لاده‌تی ده‌سه‌ڵات هێنده‌ی تر تۆخکاته‌وه"
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که چه‌مکی لێبوردن به‌شێک له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی
داگیرده‌کات و له به‌رپرسیاری بچووکی فڵانه کارخانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌ستگا
سیاسییه‌کان هه‌ر یه‌که و به‌جۆرێک په‌یڕه‌وی ده‌کات،
هاوڵاتییان ده‌بنه ئه‌رزوحاڵنووسی ئه‌و گرفتانه‌ی که
زۆر ساده ئیمکانی چاره‌سه‌ریان هه‌یه و به‌ڵام ناچارن ده‌سته و دوعا، "سه‌رکرده"،
جا به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک بێت، یان سه‌رۆکی وڵاتێک ، ئاوڕێک له ئاهونزاکه‌ی
ئه‌وان باته‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش کارێکی هێنده سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه که سه‌رتاپای ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی
به حزبی و غه‌یری حزبییه‌وه، جێگایه‌کی هێنده فراوانی بۆ عه‌رزوحاڵی هاوڵاتییان
ته‌رخان بکات. عه‌رزوحاڵێک که له‌لایه‌ن مێدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه به "فراوانی
پانتاییه‌کانی مه‌مله‌که‌تی ڕاده‌ربڕین و ئازادی هاوڵاتییان له ڕه‌خنه‌گرتن له
ده‌سه‌ڵات" ناوزه‌د ده‌کرێت، به دیوێکی تریشدا، ئیفلیجبوون و له‌کارکه‌وتنی
ته‌واوی سیسته‌می کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نمایش ده‌کات.
هه‌ر بۆیه‌ش سه‌یر نییه، هاوڵاتییانی شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی کوردستان بۆ کێشه‌ی
ڕاکیشانی شه‌قامێک، نامه ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌ککۆمار یاخود سه‌رۆکی حکومه‌تی ناوخۆیی
بنێرن.
به واتایه‌کی دی، له‌پاڵ ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که چه‌مکی لێبوردن له زه‌ینی
ئینسانه‌کاندا دایده‌نێت و له‌سه‌ره‌وه به کورتی ئاماژه‌م پێدا، لێبوردن، ده‌بێته
گۆڕهه‌ڵکه‌نی داموده‌ستگای مه‌ده‌نیش. ئیتر کێشه‌ی نه‌بوونی کورسی له
قوتابخانه‌یه‌کدا، گرفتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی قوتابخانه‌یه‌ک نییه که ده‌بوایه به‌ڕێوه‌به‌ر
له ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی خۆیه‌وه به شوێنییه‌وه بێت، به‌ڵکو ده‌بێته نامایه‌ک و
بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌رزده‌کرێته‌وه.
لێره‌وه‌یه که لێبووردنی نێچیره‌ڤان بارزانی ، ڕووخساری میهره‌بانئاسای خۆی ون
ده‌کات و ئه‌و دیوی چه‌مکی لێبووردن به ته‌واوه‌تی ئاشکرا ده‌کات. ئه‌ویش خستنه
سه‌ر پشتی ده‌رگای زیندانه بۆ زیندانییه‌ک و دیلکردنی سیسته‌می قه‌زاییه له
شوێنی‌دا. کرده‌وه‌یه‌ک که ڕه‌نگه بۆ که‌سانێک که له ڕووخساره
میهره‌بانئاساکه‌ی چه‌مکی "لێبووردن" گه‌یشتبێتن، هێنده سه‌رنجڕاکێشه‌ر نه‌بێت
کاتێک سزادان ده‌بێته ڕووخساری دیوه‌که‌ی تری چه‌مکی "لێبوردن".
به‌ڵام تراژیدیا ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌م لێبووردنه‌دا سزاده‌درێت، خودی
سیسته‌می قه‌زایی کوردستانه که له نمایشێکی گاڵته‌جاڕیدا سزا
ده‌رده‌کات و هاوڵاتییان زیندان ده‌کات، که‌چی
کاتێک ده‌بێت به کۆمه‌ڵگا بڵێت سزاکانم هه‌ڵه‌بوون و به‌و هۆیه‌وه تاوانبار ئازاد
ده‌که‌م، ده‌ستێک له پشتی ئه‌وه‌وه دێت و زیندانی ده‌ردێنێت و ئه‌و له زیندانی
قوربانیدا داده‌نێت. چه‌ند تراژیدیاکه‌کی گه‌وره‌یه، له‌به‌رانبه‌ر زیندانیکردنی
سیسته‌می قه‌زایی کوردستاندا، نه داوه‌رێک، نه محامییه‌ک، نووزه له ده‌مییه‌وه
ده‌رنه‌یه‌ت؟