نووسه‌ر و مه‌نفا
ترس له‌سه‌فه‌ر، ترسه له ژیان، چونکه ژیان بۆ خۆی
سه‌فه‌ره
توانا : ئه‌گه‌ر وونبوون به‌شیکی گه‌وره‌ی هه‌موو
سه‌فه‌رێک بێت، نووسه‌ر جودا له خه‌ڵکی تر چه‌ندێکی له‌و وونبوونه به‌رده‌که‌وێت؟
به مانایه‌کی تر مه‌نفا بۆ نووسه‌ره‌کان چه‌ندێک شوێنی خۆدۆزینه‌وه و چه‌ندێکیش
جێگای وونبوونه؟
هیوا قادر: من به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێموانییه که به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌فه‌ر وونبوون
بێت، به پێچه‌وانه‌وه من پێموایه به‌شێکی گه‌وره‌ی سه‌فه‌ر دۆزینه‌وه‌یه.
دیاره من له‌و ترسه مێژووییه‌ی ناو دنیای کوردی ده‌گه‌م که به‌رامبه‌ر
سه‌فه‌ر هه‌یه‌تی، ئینسانی کورد کائینێکه هه‌میشه له سه‌فه‌ر ده‌ترسێت، هه‌میشه
سه‌فه‌ر ده‌یشڵه‌ژێنێت و ئارامییه ساده‌دڵییه‌که‌ی تێکده‌دات. چونکه له یادوه‌ری
ئینسانی کوردا سه‌فه‌ر واتا نه‌گه‌ڕانه‌وه، یاخود دۆڕاندنی به‌شێکی گه‌وره له
خۆی و له‌ده‌ستدانی ئه‌و گڕوگه‌رمییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له ژیانه
کۆگه‌لییه‌که‌ی خۆیدا هه‌یه‌تی.
مێژووی ئینسانی کورد زیاتر مێژووی به‌جێهێشتن و ماڵئاوایکردنه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی
مێژووی به‌خێرهاتن و سه‌قامگیربوون بێت. مێژوویه‌که پڕه له کاره‌ساتی له
ده‌ستدان و زنجیره‌یه‌کی یه‌کبه‌دوای یه‌ک له دۆڕاندن، سه‌فه‌ر و کۆچ و ڕه‌وکردن و
تاراوگه‌بوونیش به‌شێکی گه‌وره له کۆی ئه‌و له‌ده‌ستدان و دۆڕاندنانه پێکدێنێنن.
له چه‌قی یادوه‌ری ئینسانی کوردا سه‌فه‌ر واتا به‌جیهێشتن، به‌جێهێشتنیش له
زۆرینه‌ی کاتدا واتا له‌ده‌ستدان یاخود نه‌بینینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌یبووه. نه‌ک
ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر و گه‌ڕانه‌وه مانایه‌ک بووبێتن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و ناسینی دنیا
و هێنانه‌وه‌ی شتی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا، ئه‌مه ئه‌و ترسه دێرینه‌یه که وای له
ئینسانی کورد کردووه هه‌میشه له سه‌فه‌ر بترسێت و سڵیلێبکاته‌وه.
دیاره هه‌موو هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی ئینسانی کورد بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ڕێگه‌ی
پارێزگاریکردنیه‌وه بووه له شوێن، چونکه شوێن هه‌میشه فاکته‌رێک بووه بۆ
مانه‌وه‌ی و پیشاندانی شوناسی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌بوون
له‌سه‌ری. له خوێندنه‌وه‌ی ئێستاماندا بۆ ڕابردوو تێده‌گه‌ین که چه‌ند شوێن
یاریده‌رێکی گرنگ بووه بۆ مانه‌وه‌ی کورد و نه‌فه‌وتانی وه‌ک میلله‌تێک که
له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی جار له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتیشدا ژیاوه. بۆیه
سه‌فه‌ر و کۆچ له زۆر حاڵه‌تدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خۆناسین و شوناسه‌ی کورد
وه‌ستاوه‌ته‌وه که فاکته‌رێکی گرنگی مانه‌وه‌ی بوون.
به‌ڵام له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌م مانا گشتیی و ترسه گشتییه لای ئینسانی کورد
بۆ سه‌فه‌ر، به‌ده‌م دۆڕاندنی به‌شێکی له‌و خه‌ونه دێرینه‌ی که مانای مانه‌وه‌ی
ئه‌وی به‌ستبۆوه به شوێنه‌وه که‌مێک گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی هۆشیارییه‌کی ساده به‌رامبه‌ر به سه‌فه‌ر وه‌ک په‌رچه‌کردارێک دژ
به‌و مانا کۆنانه، له‌گه‌ڵ ئاسانبوونی هه‌لی سه‌فه‌ر و دروستبوونی کوێرییه‌کی
کۆگه‌لییش به‌وه‌ی که به‌جێهێشتنی نیشتمان واتا ده‌ستگه‌یشتن به سه‌رزه‌مینی
ئازادی و هه‌موو ئه‌و شته مادی و مه‌عنه‌وییانه‌ی که ئینسانی کورد لێی بێبه‌ری
بووه.
ئه‌مه ئه‌و جۆره تێڕوانینه مێژوویی و گشتیانه‌ن که له پشتی مانای سه‌فه‌ر و
ترس له سه‌فه‌ره‌وه وه‌ستاون. که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چیتر شوێن ته‌نها مانای
مانه‌وه نه‌گه‌یه‌نێت.
دیاره پێویسته ئێمه ماناکانی سه‌فه‌ر و کۆچ و ته‌راوگه "مه‌نفا"
تێکه‌ڵنه‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر هه‌موویان قسه‌بکه‌ین.
من پێموایه سه‌فه‌ر واتا بینینی شوێنێکی جیاوازتر له‌وه‌ی که تۆی لێیت، واتا
بینینی کولتوری جیاوازتر له‌وه‌ی که تۆ هه‌ته، قسه‌کردن به زمانێک که زمانی تۆ
نییه و پێی بیرناکه‌یته‌وه، واتا بینینی وێنه‌ی خۆت له چاوی که‌سێکی تردا که
ناتناسێت یان زۆر ئاشنات نییه، لێره‌وه ئیدی سه‌فه‌ر کرده‌ی به‌راوردکردن
دێنێته‌پێشێ، به‌راوردکردنیش واتا دۆزینه‌وه‌ی جوانی و ناشیرینی له خۆت و له‌وه‌ی
به‌رامبه‌رتدا، دواتریش دروستبوونی پرسیار له‌به‌رده‌م جوانی و ناشیرینییه‌کانی
خۆتدا، هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای هاویاری و هاوبه‌شی یه‌کتریدا، ئه‌مانه هه‌مووی
ئه‌و دۆزینه‌وه سه‌ره‌تاییانه‌ن که له سه‌فه‌ردا ئینسان فێریان ده‌بێت. من هیچ
کام له‌مانه‌ی که باسیان ده‌که‌م به دۆڕاندن نازانم هێنده‌ی به سه‌ره‌تای
دۆزینه‌وه نوێکان دایانده‌نێم. به‌ڵام دیاره درککردنیش به‌و جوانی و ناشیرینیانه
و بینینیان به‌نده به هۆشیاری ئینسان خۆیه‌وه، بۆ ماناکانی ئینسان بوون و
هه‌ره‌ها خوێندنه‌وه‌مان بۆ ماناکانی شوناس و کولتور که هه‌میشه ڕوو له گۆڕانن.
ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و هۆکاره ئالۆزو ووردانه‌ن که ئینسان له‌سه‌ره‌تای سه‌فه‌ردا
ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ لیشاوێکی زۆر له هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی و هه‌ستکردن
به تانهایی و که‌س نه‌ناسیی.
دیاره تا ئێستا سه‌فه‌ر له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، نه‌بۆته دیارده‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری. نه‌بۆته هۆکارێک بۆ له‌زه‌تبردن و سه‌رگه‌رمی، له‌بیریشت
نه‌چێت که ترس هه‌میشه ئه‌و حه‌زی کونبینییه له ئینساندا ده‌کوژێت که هه‌ڵگری
که‌شفکردن و دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێیه. به‌تایبه‌تی بۆ سه‌فه‌ر و بینینی ئه‌و
سه‌رزه‌مینانه‌ی تر که دوورن له ئینسانه‌وه و ته‌مه‌نای بینینیانی هه‌یه،
ئه‌مه‌ش دیاره ساده‌ترین حه‌قی ئینسانه که ده‌کرێت موماره‌سه‌ی جۆرێک له‌و
ئازادی گه‌ڕان و بینینانه بکات که له رێگه‌ی سه‌فه‌رکردنه‌وه پێیده‌گات.
به‌ڵام گه‌ر بێینه سه‌ر باسی سه‌فه‌ر و مه‌نفا بۆ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران، ئه‌وا
ده‌که‌وینه به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک مانای جیاواز که هه‌ر تاکه و به جۆرێکی جیاواز
پراکتیکی ده‌کات و مانای لێکنه‌چووی ده‌داتێ، به‌ده‌ر له‌و هاوبه‌شییه که‌مانه‌ی
مانای مه‌نفاش که زۆرینه‌ی نووسه‌ران ڕه‌نگه له‌سه‌ری ڕێکبکه‌ون،
دیاره سه‌فه‌ر بۆ نووسه‌ر یه‌کێکه له هه‌ره گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی ناسینی
ئینسان و بینینی جیاوازی کولتوره‌کان، که‌م نووسه‌ری دنیا هه‌ن که هه‌میشه له
سه‌فه‌ردا نه‌بن، چونکه سه‌فه‌ر به‌و دیوه نادیارانه‌ی ئینسانت ده‌ناسێنێت که
پێش سه‌فه‌ر نا‌توانیت له مانا ڕۆتین و باوه‌کانیدا بیانبینیت. له‌بیریشمان نه‌چێت
سه‌ره‌تای به‌ریه‌که‌وتنی کلتووره‌کانیش له سه‌فه‌ر و نزیکبوونه‌وه له
یه‌کترییه‌وه ده‌ستپێده‌کات، که ئێستا یه‌کێکه له پرسیاره گرنگه‌کانی
جیهانگیری و هه‌روه‌ها هونه‌ری پێکه‌وه ژیانی ئتنییه جیاوازه‌کان له‌ناو ئه‌و
وڵاتانه‌ی که کۆچکردووان تێیدا نیشته‌جێن.
به‌ڵام مه‌نفا بۆ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران جۆرێکی تری به‌جێهێشتنه که له
ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی تره‌وه ده‌وه‌ستێت که بۆ کۆچ و سه‌فه‌ر هه‌مان
بوو.
من هه‌میشه ده‌ڵێم " گه‌ر تۆ جارێک مه‌نفی بوویت، ئه‌وا هه‌میشه مه‌نفیت"، دیاره
مه‌نفی بوونیش له سه‌ره‌تاوه یان مه‌نفی بوونێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، یاخود
مه‌نفیبوونێکه که به‌سه‌رتدا سه‌پێنراوه. که دواتر مانه‌وه له مه‌نفا و
ئه‌زمونکردنی ژیان له مه‌نفادا، جیاوازییه‌کی به‌رچاو و ئه‌وتۆی وا له نێوان ئه‌م
دوو جۆره مه‌نفی بوونه‌دا ناهێڵێته‌وه، چونکه که تۆ که‌جارێک مونفی بوویت،
ئه‌وا هه‌میشه مه‌نفیت.
کاتێک تۆ دوای ساڵانێکی زۆر مانه‌وه‌ت له مه‌نفا ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ نیشتمان.
جارێکی تر ڕووبه‌رووی مه‌نفایه‌کی تر ده‌بیته‌وه که زێدی خۆ‌ته، من پێموایه
سه‌ره‌تای مه‌نفیبوونی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ر له‌و ساتی به‌ریه‌ککه‌وتنه تاڵه‌وه
ده‌ستپێده‌کات، که ئیدی هه‌ست ده‌کات نیشتیمانیش درێژبوونه‌وه‌یه‌کی تری
مه‌نفایه، ئه‌مه ئه‌و موسیبه‌ته گه‌وره‌یه‌یه که زۆرینه‌ی نووسه‌ران و
ڕۆشنبیران تێێ ده‌که‌ون. ئه‌م حاڵه‌ته جۆرێکی تایبه‌ته له‌هه‌ستکردن به
ته‌نهایی که نووسه‌ر هه‌ست ده‌کات له هه‌موو شوێنێک وونده‌بێت له ناو خۆیدا
نه‌بێت، بۆیه شوێنه‌کان مانای جارانیان نامینێت و ده‌بنه جێی وونبوونی به‌رده‌وام
به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ببنه شوێنی مانه‌وه و شوناس و خۆناسین. هه‌ره نمونه‌ی
به‌رچاوو دیاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ماناکانی ناو هه‌ردوو
قه‌سیده‌که‌ی نالی و سالمه. من پێموانییه که نالی هه‌رگیز به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
نه‌یتوانیبێت جارێکی تر سه‌ربکاته‌وه به سلێمانی دا، به‌ڵکه ئه‌وه هۆی
تێگه‌یشتنی نالی خۆی بووه له ماناکانی مه‌نفا و شێواندنی پیرۆزی شوێن که
وایلێکردووه بڕیاربدات جارێکی تر سه‌ر به سلێمانی و ده‌شتی شاره‌زووردا
نه‌کاته‌وه.
تێڕوانینی نالی بۆ مه‌نفی بوونی خۆی به‌نده به دوورکه‌وتنه‌وه و له ده‌ستدانی
شوێن و ئه‌و هه‌سته ناسیۆنالیستیه‌یه‌وه که له دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی
بابانییه‌کانه‌وه له لای دروستبووه. چونکه نامه شیعرییه‌که‌ی نالی بۆ سالم
هه‌مووی لێپرسینه‌وه‌یه له شوێن، وه‌ک (شیوه‌سوور، سه‌رچنار، به‌کره‌جۆ، خاک و
خۆڵ، پردى سه‌رشه‌قام، دارى پیرمه‌سوور، کانى با، سه‌یوان، کانى ئاسکان،
خانه‌قا...). پرسه شیعرییه‌کانی نالی هه‌مووی لێپرسینه‌وه‌یه له‌و ڕۆژه
جوانانه‌ی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که به‌سه‌رچوون و ناگه‌ڕێنه‌وه، پڕه له
پرسیار‌و ئاهوناڵه بۆ ڕابردوویه‌کی بێگه‌رد و شیعریی. به‌ڵام ئایا مه‌نفی بوونه
سیاسی و شیعرییه‌که‌ی سالمیش لێره‌دا چه‌نده له ئاستی مه‌نفیبوونه سیاسی و
شیعرییه‌که‌ی نالی دایه به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشتیمانی وه‌ک شوێن به‌جێهێشتبێت؟ ئایه
ناکرێت بڵێین سالمیش له سلێمانیدا مه‌نفی بووه؟! ئه‌مه ئه‌و پرسیاره پڕ له پێچ
و په‌نایایانه‌ن که له‌سه‌ر ماناکانی مه‌نفی بوونی نووسه‌ر که‌ڵه‌که‌بوون. ئایه
ئه‌مه‌ش مانایه‌کی تری مه‌نفیبوون نییه به‌بێ به‌ستنه‌وه‌ی به کرده‌ی به‌جێهێشتنی
نیشتیمانه‌وه؟!
زۆر جار مه‌نفی بوونی نووسه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی به پیرۆزڕاگرتنیان، وه‌ک
مه‌نفیبوونی پێغه‌مبه‌ران وان، چونکه هیچ پێغه‌مبه‌رێک نییه له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌وییه سه‌روه‌ختێک مه‌نفی نه‌کرابێت له شوێنی خۆی. دیاره ئه‌م تێڕوانینه قسه
زۆر هه‌ڵده‌گرێت و نامه‌وێت له‌م پێچ و په‌نایه‌دا خۆم وونبکه‌م و فریای وه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌ی تۆ نه‌که‌وم له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا.
ئه‌و شێوه تێڕواینه بۆ مانای مه‌نفا و به‌ستنه‌وه‌ی به کرده‌ی به جێهێشتنی
نیشتیمانه‌وه له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا تا شێرکۆ بێکه‌س درێژده‌بێته‌وه که
به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌قی زیندوو بووه بۆ گوزارشتکردن له مه‌نفی بوونی خۆی و دووری
له شوێن.
دیاره دوای ئه‌ویش هه‌ندێک شاعیرمان هه‌ن که شوێن بۆته چه‌قی بیرکردنه‌وه
شیعرییه‌کانیان، به‌ڵام هیچ کام له‌و شیعرانه درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه نین،
به‌ڵکه چه‌ند شیعرێکی تاکو ته‌رای چه‌ند شاعیرێکن و وه‌ک ئه‌زموون درێژه‌یان
پێنه‌دراوه.
ئێمه نمونه‌ی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندیشمان هه‌یه، که له‌به‌ر زه‌برو
هه‌ڕه‌شه‌ی قادرییه‌کان سلێمانی به‌جێدێڵێت و دواتر له شام ده‌مرێت، به‌ڵام
مه‌نفای مه‌ولانا خالید، مه‌نفایه‌که که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شوێن چه‌قی
بیرکردنه‌وه نییه تێیدا، شوێن له قه‌ناعه‌تی سۆفیانه‌ی ئه‌ودا هێنده پیرۆز
نییه، که وه‌ک لای نالی پیرۆزبووه، چونکه نزیکبوونه‌وه‌ی مه‌ولانا خالید له
خودا په‌یوه‌ندی به نیشتیمانه‌وه نییه، به‌ڵام لای نالی شوێن و به‌جیهێشتنی شوێن
یه‌کێکه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌کانی هه‌ستکردن به مه‌نفی بوون.
ئه‌م نمونه‌یه‌ش بۆیه ده‌هێنمه‌وه تا بزانیت که ماناکانی مه‌نفیبوون له
نووسه‌رێکه‌وه بۆ نووسه‌رێکی تر مانای جیاوازی هه‌یه به‌پێی جیاوازی دنیابینییان.
ده‌کرێت مه‌نفا ببێته هۆی دۆڕاندنی شوێن، به‌ڵام دوای ژیانێکی دوور و درێژ له
مه‌نفا، ئه‌و کات شوێنیش مانای تر وه‌رده‌گرێت و هه‌مان ئه‌و مانا جوان و
بێگه‌ردانه‌ی نامێنێت که ته‌نها هه‌ر له ناو یادوه‌ریدا سه‌و‌ز و جوان و
زیندوون. ده‌کرێت منداڵی لای زۆر له شاعیران تا باقی بوونی عومر هه‌میشه
زیندووبێت و شوێنێکبێت بۆ سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ی دنیا، به‌ڵام نیشتیمان
ناتوانێت ئاوا به زیندوێتی بمێنێته‌وه، چونکه منداڵی له نادیاریدایه و نیشتمان
له دیاریدا، که پڕه له گۆڕان و هه‌ڵچوون و داچوون. منداڵی که‌ره‌سته‌یه‌کی
نه‌گۆڕه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی دنیا‌و جوانی، به‌ڵام نیشتیمان شوێنێکه که جوان بوونی
به‌نده به گۆڕانه‌کانی ڕۆژگاره‌وه.
ئه‌مانه ئه‌و پرسیاره ئاڵۆز و ئه‌گه‌رانه‌ن که تائێستا ئێمه به‌هۆی باسنه‌کردنی
ئه‌ده‌بی مه‌نفاوه خۆمان لێبواردووه.
من پێموایه سه‌فه‌ر و به‌جێهێشتنی نیشتیمان لای ئینسانی کورد سه‌فه‌رێکی
گلگامیشی نه‌بووه بۆ گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تدا، یان سه‌فه‌رێکی دۆنکیشۆتیانه و
خه‌یاڵی پاڵه‌وانبازیی، به‌ڵکه سه‌فه‌ری ئینسانی کورد و به‌جێهێشتنی نیشتیمان یان
به زۆره‌ملێ و زۆرلێکردن بووه یاخود هه‌ڵهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شوێنێکی تر
بدۆزێته‌وه بۆ ژیان. بۆیه زیاتر سه‌فه‌ری ئینسانی کورد له‌و بڕیاری ده‌رکردنه‌ی
ئه‌فلاتوون ده‌چێت که شاعیرانی له مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کاته‌ده‌ره‌وه.
له ئه‌زمونه جیاوازه‌کانی نووسینی مندا مه‌نفا هه‌م دۆڕاندنه و هه‌م بردنه‌وه‌ش،
دووریی له شوێن زۆر جاران ماندووی کردووم، شوێن بۆ من دوای ئه‌م پانزه ساڵه‌م له
مه‌نفا چیتر مانایاکی هێنده ناسیۆنالیستی نییه، هێنده‌ی شوێنێکه ده‌وڵه‌مه‌نده
به یادوه‌رییه‌کانم. هه‌میشه له‌کاتی هه‌ستکردنم به شکستی له ناو مه‌نفادا
ده‌چمه‌وه ناو ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی شوێن، شوێن مانایه‌کی شیعرییه که به زه‌مه‌نی
ئاسایی ناپێورێت، جێگایه‌که بۆ تێڕامان و بیرکردنه‌وه، واتا جۆرێکه له
ته‌حنیتکردن به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێک بێت له‌گه‌شه‌کردن و گه‌وره‌بوون، ئه‌م
حاڵه‌ته ڕۆمانسییه‌ته‌شدا هه‌میشه ئه‌و به‌ریه‌که‌وتنه به‌زه‌بره دروستده‌کات
له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ نیشتیمان که هه‌ستده‌که‌یت چیتر نا‌توانیت ئه‌و
مه‌نه‌لۆگه له‌گه‌ڵ خۆت و نیشتیمان‌دا دریژه‌پێبده‌یت.
من له مه‌نفادا تامه‌زرۆی بینینی خوێنه‌ره‌کانمم، لێره له نێوان من و
خوێنه‌ره‌کانمدا سه‌رابێک هه‌یه و پێکناگه‌ین، ناتوانم له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
بیانبینم و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م وه‌ک له نیشتیمان ده‌متوانی، ئه‌م دابڕانه‌ش زۆر
جاران تاریکم ده‌کات و هێزی باوه‌ڕبوون به‌خۆمم له‌لا کزده‌کات.
قسه‌کردنیش به زمانێکی تر له مه‌نفا، واتا ته‌سلیمبوون به کۆمه‌ڵێ حاڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی، واتا بیرکردنه‌وه به‌و زمانه، که جاری وا هه‌یه هه‌م به
جه‌سته‌و هه‌م به خه‌یاڵ ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌وه و
بیرکردنه‌وه‌کانییه‌وه، چونکه زمان ده‌بێته مه‌نفا له ناو مه‌نفادا. ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش خۆخستنه‌ژێر هه‌ره‌سێکه له ته‌نهایی.
به‌ڵام جۆرێکی تر له ته‌نهایی ناو مه‌نفا هه‌یه که ده‌ستت ده‌گرێت و ده‌تداته
ده‌ستی خۆت، وات لیدێت خۆت باشتر بناسیت و له خۆت باشتر نزیکبیته‌وه، من بۆ خۆم
له مه‌نفادا نزیکتر بوومه‌ته‌وه له خۆم، واتا نزیکتری کردوومه‌ته‌وه له
ئینسان. سروشت، ئاژه‌ڵ، ڕووه‌ک، میوه‌کان، زه‌وی و هه‌موو که‌ون. ڕاسته مه‌نفا
له ئازیزانمی دورخستمه‌وه به‌ڵام نزیکی کردمه‌وه له خۆم، بۆیه زۆرینه‌ی جار
بیرکردنه‌وه له نه‌بوونی ئه‌و ته‌نهاییه‌ی خۆت له‌گه‌ڵ خۆت له لای نووسه‌رانی
نیشتیمان ده‌مترسینێت.
من ده‌ڵێم داهێنان هه‌میشه هه‌ڵگری مه‌نفایه بۆ که‌سی داهێنه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌و
شوێنه نیشتیمانیش بێت.
له‌بیریشت نه‌چێت ترس له‌سه‌فه‌ر، ترسه له ژیان خۆی، چونکه ژیان بۆ خۆی
سه‌فه‌ره.
هیوا قادر
070910
ستۆکهۆڵم