بێده‌نگیی و کۆکوژیی*
سازدانی: حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌نفال له
وڵاتێکی ئیسلامی‌دا ڕووینه‌دایه‌و هه‌روه‌ها مانایه‌کی ئیسلامییشی پێنه‌درایه،
پێتانوابوو ئه‌نفال بتوانرایه نوقمی بێده‌نگییه‌کی وابکرێت هه‌م له‌لایان وڵاتانی
دراوسێوه تا ده‌گاته هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کانی دنیا، ئه‌وسا وڵاتانی
ئه‌وروپاش.
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور: به بڕوای من وه‌لآمدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره پێش
لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردنی خودی پرسیاره‌که، تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌عریفیی
گه‌وره‌مان ده‌کات، به‌ڕاده‌یه‌ک، هه‌رچی بڵێین له کۆمه‌ڵێک گوته‌ی ئاسایی
ڕۆژانه‌ی ناو ڕۆژنامه‌کان، زیاتر شتێکی دیکه نابێت. ئه‌و گوتانه‌ش ئه‌وه نزیکه‌ی
بیست ساڵه ده‌وترێن و ده‌وترێنه‌وه، چونکه له‌و پرسیاره‌دا جۆرێک ئیمبیگویتی
(التباس) هه‌یه. ئه‌مه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیاری: کێ
ئه‌نفال ده‌کات و کێ ئه‌نفال ده‌کرێت؟ به مانایه‌کی دیکه ئه‌و سیسته‌مه‌ی
ده‌توانێت ئه‌نفال چ وه‌کو پرۆسێسێکی سیاسی و چ وه‌کو ئۆپه‌ڕاسیۆنێکی سه‌ربازی
به‌ڕێوه‌به‌رێت، چ سیسته‌مێکه؟ له‌ولاشه‌وه ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی ئه‌نفال ده‌کرێت،
له چ ئاستێکی به‌رگری و خۆپاراستن دایه؟ )مارکس( له کتێبی (هه‌ژده‌ی برۆمێر
پۆناپۆرتی سێیه‌م)دا به پرسیارێکی له‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌کات: له چ بارودۆخێک
و له چ کاتێکدا دیکتاتۆر ده‌خوڵقێت و بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌دات؟ ئه‌نفال
هه‌ر به‌و مانایه‌ی، که چ له‌ناو کو‌لتووری عه‌ره‌بی و ئیسلامی و چ له ده‌ره‌وه‌ی
خۆیدا پێی دراوه، هه‌ر ده‌بوایه له عێراق، یان هه‌ر ولآتێکی دیکه‌ی وه‌کو
عێراقدا بکرێت، نه‌وه‌ک له شوێنێکی دیکه. ئه‌و بێده‌نگییه‌ش هه‌ر خۆی شتێکی
دانه‌بڕاوه له پرۆسێسی ئه‌نفال، که من ده‌مه‌وێت له به‌شێکی وه‌لآمی ئێوه‌دا
ئاماژه‌ی پێ بده‌م. به مانایه‌کی دیکه بێده‌نگیی خۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌نفال و هه‌موو
کاره‌ساته‌کانی دیکه‌یه، نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. بێگومان بێده‌نگییش مێژوویه‌کی
دوورودرێژی هه‌یه. ڕۆژگارێک ئه‌و بێده‌نگییه ده‌نگ بووه و له ئه‌نجامی
ململانێوه ملکه‌چی ده‌نگه‌کانی دیکه کراوه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه لای کتێبی
(هه‌ژده‌ی برۆمێر پۆناپۆرتی سێیه‌م)ی (مارکس)، ده‌بینین دیکتاتۆره‌کان وه‌کو چۆن
له ڕێگای هێزه کۆنه‌خوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه ده‌سته‌لآت ده‌گرنه ده‌ست،
به‌هه‌مان شێوه‌یش له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانی ئه‌وانه‌وه پارێزگاری ده‌کرێن و
پاساو بۆ هه‌موو تاوانه‌کانیان ده‌هێنرێته‌وه. پیاوانی که‌نیسه پشتگیریی
ته‌واویان له (ناپلیۆنی سێیه‌م) ده‌کرد وه‌کو چۆن زۆربه‌ی پیاوانی ئایینی له
دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی به کوردستانیشه‌وه لایه‌نگری ڕژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن)
بوون. هه‌ر که‌نیسه‌ش بوو له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتییدا ده‌یوت
ئیمپراتۆر له‌لایه‌ن خواوه دیاری ده‌کرێت. بوونی بێده‌نگی و نه‌بوونی ناڕه‌زایی
بوو، (سه‌ددام حسێن)ی وه‌کو هه‌ر دیکتاتۆرێکی دیکه خوڵقاند و هێشتیه‌وه،
ئه‌گه‌رچی گوتاری سیاسیی ئێمه ته‌نها پێ له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌کی داده‌گرێت، که
خۆی له هه‌ندێ زاراوه‌ی حازربه‌ده‌ستی وه‌کو ئیمپریالیزمی جیهانی و به‌رژوه‌ندیی
ئیقلیمی و شتی له‌و بابه‌ته‌دا ده‌بینێته‌وه. (سه‌ددام حسێن) به هه‌مان میلۆدیی
(لویسی چوارده‌هه‌م)، که ده‌یوت: "من ده‌وڵه‌تم و ده‌وڵه‌تیش منم"، ئه‌و ده‌یوت:
"ئه‌گه‌ر سه‌ددام حسێن گوتی، واته عێراق گوتی". ئه‌مانه له‌ناو بێده‌نگییه‌کی زۆر
گه‌وره‌دا نه‌بێت، ناوترێن. لێره‌وه ئاسانه ئه‌نفال و هه‌ر تراژیدیایه‌کی دیکه
سه‌ر هه‌ڵبده‌ن. من هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌ڵێم ئه‌نفال وه‌کو ئۆپه‌راسیۆنێکی
سه‌ربازی، شتێک نییه ئیسلام دایهێنابێت و له‌و سووره‌ته‌وه ده‌ست پێ ناکات، که
ناو‌ی ئه‌نفاله وه‌کو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسه‌رانی ئێمه لێی تێگه‌یشتوون.
به‌چاکی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدییتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بێده‌نگیی دنیای
عه‌ره‌بی و دنیای رۆژئاوا و بگره دنیای کوردییش بکه‌م له ئاستی ئه‌و ئه‌نفاله‌ی
کرایه سه‌ر کوردستان. ڕاستییه‌که‌ی تا ئێستا نووسینی کوردی ته‌نها لایه‌کی ئه‌و
بێده‌نگییه‌ی بینیوه و له کوردبوونی ئێمه‌یدا کورتکردۆته‌وه، که من پێم وایه
ئه‌و دیسکۆرسه له لایه‌ک ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی پێوه دیاره و له
لایه‌کی دیکه‌ش ساده‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه، که وه‌کو زۆر مه‌سه‌له‌ی
دیکه، ئێمه له تواناماندا نییه له‌ژێر ده‌سه‌لآتی ئه‌ده‌بی سه‌رزاره‌کیی
ده‌ریبهێنین و له‌سه‌ر ئاسته‌کانی فیکردا بیخوێنینه‌وه. ناکرێت نه‌ڵێین ئه‌و
گوتانه بارگاویین به‌و درووشم و هوتافانه‌ی، که ڕادیۆ شۆڕشگێڕه‌کان له سه‌رده‌می
شاخ و له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕیندا ده‌ریانده‌بڕین. بۆ نموونه (شێرزاد حه‌سه‌ن) به
ده‌نگێکی تووڕه و پڕ له حه‌ماس ده‌ڵێت: "له‌و ڕۆژه‌وه عه‌ره‌به‌کان به‌سه‌ر پشتی
ئه‌سپه‌وه، شـمشێر به‌ده‌سته‌وه هاتن و کوردستانیان داگیر کرد. ده‌قاو ده‌ق ئه‌م
شه‌رعیه‌ته‌یان له سووڕه‌تی ،،ئه‌نفال،، وه‌رگرتووه که هانی موجاهیده‌کان ده‌دات
ڕوو له ولآتانی بکه‌ن و به زه‌بری شمشێر کافره‌کانی وه‌کو ئێمه بکه‌ن به ئیسلام
به‌ناوی ،،غه‌زه‌وات و فتوحات،،ه‌وه". من پێم وایه نووسینی ئێمه کاتێک بیه‌وێت
له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه شتێکی نوێ و جیاواز بڵێت، ئه‌وا پێویسته ڕێک له پشت ئه‌و
په‌ره‌گرافه‌ی (شێرزاد حه‌سه‌ن)ه‌وه ده‌ست پێ بکات، چونکه ئه‌و نووسه‌ره‌مان
هه‌تا بڵێی ده‌ستپاکانه و ده‌قاوده‌ق، به زمانێکی میللیی، ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
بۆ ناو نووسین گوێزاوه‌ته‌وه، که سه‌رچاوه‌که‌ی مێژوویه‌کی سه‌رزاره‌کیی
ئه‌فسانه‌ئامێزه. دیسان ده‌ڵێم به بڕوای من بێده‌نگییه‌که ته‌نها بۆ کوردبوونی
ئێمه ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵکو زۆر فاکته‌ری دیکه‌ی گرینگتر هه‌ن ئه‌و بێده‌نگییه
قووڵتر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌نفال ئه‌گه‌ر له‌ناودا له‌گه‌ڵ هه‌ر شێوازێکی دیکه‌ی
په‌لاماردان و داگیرکردن جیاواز بێت، ئه‌وا له ناوه‌رۆکدا هێرشێکی ئایدۆلۆژی _
سه‌ربازییه و ئه‌نجامدراوه. ئایدۆلۆژیای حزبی کوردی توانیویه‌تی زۆر به‌ئاسانی
نووسه‌ری ئێمه به بریقوباقی ئه‌و ناوه فریو بدات، به‌وه‌ی به مه‌به‌ستی
کارئاسانی، هه‌موو ماناکانی ئه‌نفالی له ناوه‌که‌یدا کۆکردۆته‌وه. هه‌تا ئێستاش
سه‌رچاوه‌ی نووسین و گوته‌ی نووسه‌ری ئێمه له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه، میدیای
حزبییه، با ئه‌و نووسه‌ره له میانه‌ی قسه‌کانیشیدا هه‌زار و یه‌ک گله‌یی له‌و
حزبانه بکات.
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین، که زۆربه‌ی داگیرکردن و په‌لاماردانه‌کان به‌دریژاییی
مێژوو به کۆمه‌ڵێک پرینسیپی پیرۆزییه‌وه ڕه‌نگڕێژ کراون. لێره‌دا مه‌به‌ستمان
له پیرۆزیی، ته‌نها ئه‌و گوتارانه نیین، که له ئایینه‌کانه‌وه به‌رهه‌م
هاتوون، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان هه‌موو ئه‌و پرینسیپانه‌شن، که وه‌کو جۆرێک له
ڕه‌هایی سه‌یر کراون. بۆ نموونه (هۆلاکۆ) له‌ژێر ناو‌ی هیچ ئایینێکه‌وه په‌لاماری
دنیای ئیسلامیی نه‌دا، که‌چی خۆشی وه‌کو ڕزگارکه‌ر پیشان ده‌دا، به‌وه‌ی ده‌یتوانی
له ڕێگای ئه‌و په‌لاماردانانه‌یه‌وه خۆراکی گه‌لێکی برسی و ڕه‌شوڕووتی وه‌کو
ته‌ته‌ر مسۆگه‌ر بکات. ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵک کوشت، که نه‌یتوانی له‌به‌ر بۆنی لاشه‌ی
کوژراوان و ئه‌و تاعوونه‌ی به‌هۆی ئه‌و لاشانه‌وه بلآوبووه‌وه، له به‌غداد
بمێنێته‌وه. (ناپلیۆن) میسری داگیر کرد، گوایه ده‌یه‌وێت پرینسیپه‌کانی شۆڕشی
فه‌ره‌نسی بگه‌یه‌نێته جیهانی ئیسلامی و له تاریکیی ڕزگاریان بکات. هه‌موو
داگیرکردنه‌کانی دیکه‌ی ولآتانی ڕۆژئاوا هه‌ر له هێرشی خاچپه‌ر‌سته‌کانه‌وه، که
ئایینی مه‌سیحییان ده‌خسته سه‌رووی هه‌موو ئایینه‌کانی دیکه‌وه و گوایه
ده‌یانویست له ڕێگای ئه‌و هێرشانه‌یانه‌وه گۆڕی مه‌سیح بپارێزن، تا
په‌لاماره‌کانی پورتوگال و ئیسپانیا و ئینگلیز و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا دواتر تا
ده‌گاته داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه، هه‌موویان له‌ژێر ناو‌ی پیرۆزی
و گه‌یاندنی په‌یامی شارستانیه‌تی دنیای مه‌سیحی بوون بۆ تاریکستانی ڕۆژهه‌لآت. تا
ئێستا (جۆرج ده‌بلیو بۆش) زیاتر له جارێک وتوویه‌تی، که ئه‌وه‌ی کردی
ڕه‌زامه‌ندیی خوای له‌سه‌ر بوو. به‌لامانه‌وه سه‌یر نییه، کاتێک ده‌بینین
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌نیسه گه‌وره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
پشتگیریی (بۆش) ده‌که‌ن و پاساو بۆ کرده‌وه‌کانی ده‌هێننه‌وه. کتێبی
(ئۆرینتالیزم)ی (ئێدوارد سه‌عید) وه‌کو پڕۆژه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی هه‌موو
بێده‌نگییه‌کانی ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی له‌وه‌دا ده‌بێنێته‌وه، که ئه‌وان
ویستوویانه له ڕێگای ئه‌و زانسته‌یانه‌وه سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌لآتی وه‌کو
نه‌خۆشێک سه‌یر بکه‌ن، که ده‌رمانه‌که‌ی له ده‌رمانخانه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌ست
ده‌که‌وێت. هه‌ر له‌و کتێبه‌دا (ئێدوارد سه‌عید) ره‌خنه له (مارکس) ده‌گرێت، که
نه‌ک هه‌ر به‌رانبه‌ر به‌و داگیرکردنانه بێده‌نگه، به‌ڵکو پێشی وایه ڕێگایه‌کن
بۆ له‌ناوبردنی سیسته‌می کۆنی پێش سه‌رمایه‌داری. (ئێدوارد سه‌عید) هه‌ر خۆی وه‌کو
یه‌کێک له ڕووناکبیره گه‌وره‌کانی عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر جینۆسایدی کورد بێده‌نگ
ده‌بێت، بگره هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نکووڵی له‌وه ده‌کات، که ڕژێمه‌که‌ی
(سه‌ددام حسێن) چه‌کی کیماویی به‌کار هێنابێت، چونکه لای ئه‌و گرینگ ئه‌وه‌یه
سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی له به‌رانبه‌ر دنیای ڕۆژئاوا به‌هێز بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌و کتێبه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له نرخی خۆی ناکه‌وێت، به‌لآم
ئه‌وه‌شمان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که (ئێدوارد سه‌عید) مه‌به‌ستی له
ڕۆژهه‌لآت، ته‌نها له عه‌ره‌به. به مانایه‌کی دیکه رقی ئه‌و به‌رانبه‌ر به
گوتاری ئیمپریالیزم له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ده‌سه‌لآتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه و ئیتنیکه‌کانی ژێر ده‌ستی کز کردووه. ده‌توانم بڵێم بێده‌نگیی (ئێدوارد
سه‌عید)یش وه‌کو زۆرینه‌ی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی له ئاستی ئه‌نفال و هه‌موو
تاوانه‌کانی دیکه‌ی ڕژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن)دا به‌شێکی زۆری پێوه‌ندیی به‌و
تێكشکان و ڕوخانانه‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل و ڕۆژئاوا.
به‌لآم ئایا ئێمه مه‌به‌ستمان له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن چییه و ده‌مانه‌وێ کێ به
ده‌نگمانه‌وه بێت؟ ئایا ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی له ئاستی مێژووی خۆیدا به ده‌نگ
هاتووه؟ مێژووی عه‌ره‌ب خۆی پڕاوپڕه له‌و ئه‌نفالانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی
خۆیان. بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان نموونه‌یه‌کی زیندوو و به‌رچاوه، که له‌گه‌ڵ
مردنی په‌یا‌مبه‌ری ئیسلامدا ده‌ستی پێ کرد. ئه‌وانه به‌شێکیان له ئیسلام
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، به‌لآم به‌شه‌که‌ی دیکه‌یان ته‌نها له ڕووی باوه‌ڕه‌وه هه‌ندێک
له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانان جیاواز بوون. مێژوونووسه کلاسیکییه‌کانی
ئیسلام ئه‌وه‌ی له‌و کوشتن و بڕینانه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه ده‌یگێڕنه‌وه، هیچی له
ئه‌نفالی کوردستان که‌متر نییه. وه‌کو (فه‌ره‌ج فۆده) له کتێبی (ڕاستیی ونبوو)دا
ده‌ڵێ هۆکاری کوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌وانه، ئایینیی نه‌بوو، به‌ڵکو ئابووریی بوو،
چونکه ئه‌وانه له ئیسلام هه‌ڵنه‌گه‌ڕابوونه‌وه، به‌ڵکو ئاماده نه‌بوون زه‌کات
بده‌ن. له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆی ئیسلامدا، که له‌گه‌ڵ تیرۆرکردنی خه‌لیفه‌ی
سێیه‌مه‌وه به‌رپابوو، سه‌دان هه‌زار موسڵمان بوونه قوربانی. ئه‌وه‌ی
سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و شه‌ڕانه‌شی ده‌کرد: (عائیشه)ی دایکی موسڵمانان و (عه‌لیی کوڕی
ئه‌بی تاڵیب) و (مه‌عاویه)ی کاتب وه‌حیی په‌یا‌مبه‌ر و (ته‌لحه) و (زوبێر)ی
گه‌وره‌ئه‌سحابه بوون، بۆیه هه‌ندێک له مێژوونووسان ناو له‌و شه‌ڕانه،
به‌تایبه‌تی شه‌ڕی جه‌مه‌ل، ده‌نێن شه‌ڕی مژده‌پێدراوه‌کان (المبشرون). " إذا التقى
المسلمان بسيفيهما فالقاتل والمقتول في النار ". له‌و شه‌ڕانه‌دا ئه‌سحابه‌کانی
په‌یا‌مبه‌ر نه‌ک هه‌ر به شمشێر خوێنی یه‌کتریان ده‌ڕشت، به‌ڵکو جه‌سته‌ی
یه‌کتریشیان ده‌شێواند. وه‌کو له‌گه‌ڵ سێیه‌مین خه‌لیفه‌ی ئیسلامدا کردیان.
(محه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بوبه‌کر سه‌دیق)یشیان له چه‌رمی که‌ر پێچا و سووتاندیان. له
قورئانیشدا هاتووه، که ته‌نها خوا بۆی هه‌یه گیانه‌کان بسووتێنێت، نه‌وه‌ک
به‌نده‌کانی. هه‌ر له‌و شه‌ڕانه‌دا مه‌ککه، شوێنی هه‌ره پیرۆزی عه‌ره‌ب و
ئیسلامیان، دایه به‌ر مه‌نجه‌نیق. (حسێنی کوڕی عه‌لی) و حه‌فتا و دوو که‌س له
بنه‌ماڵه‌ی په‌یا‌مبه‌ر، که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون، له‌لایه‌ن خودی
موسڵمانانه‌وه کوژران. دووه‌مین خه‌لیفه‌ی ئومه‌وی ئاوی له که‌لله‌سه‌ری کچه‌زای
په‌یا‌مبه‌ر خوارده‌وه و ژنه‌کانی کرده که‌نیزه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا
ده‌یان کتێب و سه‌دان گوتار له‌باره‌ی (مه‌عاویه) و (یه‌زید)ی کوڕیه‌وه نووسراون
و باس له ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌کانیان ده‌که‌ن. (جۆرج ته‌رابیشی) له گفتوگۆیه‌کیدا
وتی: "کاتێک کێشه‌ی سیاسی دێته ئاراوه، سیاسه‌ت ده‌خرێته پێش ئایین". وه‌ک
ده‌بینین هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامه‌وه، تێکست به مانا سیاسییه‌که‌ی
ڕاڤه کراوه و لایه‌نه میلیتاریستییه‌که‌ی پێش لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی خراوه.
هه‌ر ئه‌و مێژووه پڕه له سه‌رکوتکردنی ئه‌و
ره‌وته عه‌قائیدیانه‌ی، که له‌ناو هه‌مان شوناسی ئیسلامدا ده‌یانه‌وێ
به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌ت، تێکست ڕاڤه بکه‌ن.
له‌وانه موعته‌زیله، قه‌ده‌ریه‌کان، مه‌رجه‌ئیه‌کان، شوارته‌کان و زۆری دیکه‌ش.
به‌کورتی مێژووی سیاسیی عه‌ره‌بیی ئیسلامی مێژوویه‌کی خوێناوییه، ئه‌گه‌ر زانیمان
ته‌نها له سه‌رده‌می چوار خه‌لیفه‌ی راشدییدا سه‌دان هه‌زار موسڵمان خوێنی
یه‌کتریان ڕشتووه. ئه‌گه‌ر زانیمان سێ خه‌لیفه‌ی ڕاشیدی و سێ خه‌لیفه‌ی ئومه‌وی
تیرۆر کراون. ئه‌گه‌ر زانیمان خه‌لیفه‌یه‌کی عه‌باسی له‌لایه‌ن براکه‌ی و یه‌کێکیان
له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه تیرۆر کراوه. حه‌وتی دیکه‌یان تیرۆر کراون و پێنجیان
لابراون. یه‌کێکیان (هۆلاکۆ) سه‌ری بڕی. ئه‌گه‌ر مێژوونووسه کلاسیکییه‌کانی ئیسلام
ئه‌و ڕووداوانه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه و زۆر جار ڕه‌خنه‌شیان گرتووه، ته‌نانه‌ت لای
(ئیبن خه‌لدوون) کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت عه‌ره‌ب ئۆمه‌تێکی دڕنده‌یه، بچێته
سه‌ر هه‌ر ولآتێک وێران و تالآنی ده‌کات. دیاره له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و
مێژووه‌وه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه.. به‌لآم ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب نه‌ک
هه‌ر ڕه‌خنه‌یان لێ ناگرێت، به‌ڵکو پاساویشیان بۆ ده‌هێنێته‌وه. دیاره ئه‌مانه
کۆمه‌ڵێک هۆکاریان هه‌ن، که زۆر که‌م بۆ کوردبوونی ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ڕه‌نگه
کتێبی (ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و که‌له‌پوور)ی (جۆرج ته‌رابیشی) لێره له‌وه‌دا
یارمه‌تیمان بدات، که تێبگه‌ین بۆچی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی له ئاستی ڕابردووی
خۆیاندا ئه‌وه‌نده میهره‌بانن. به باوه‌ڕی (ته‌رابیشی) عه‌ره‌ب تووشی گرێی خه‌سان
(Castration complex) بوون. دیاره ئه‌و گرێیه‌ش وه‌کو (فرۆید) ڕاڤه‌ی ده‌کات، له
ترسی باوک دێته کایه‌وه و پێوه‌ندیی به ئاره‌زووه سێکسییه‌کانه‌وه هه‌یه. کوڕ
له‌وه ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر دایکی دابگرێت، باوکی شه‌بزووزه‌که‌ی ببڕێت.
(ته‌رابیشی) پێی وایه ئێستا که‌له‌پوور لای عه‌ره‌ب جێگای (باوک)ی گرتۆته‌وه. له
سه‌رجه‌می کتێبه‌که‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که عه‌ره‌ب وه‌کو (ئۆدیپ)
باوکی ناکوژێت تا دواجار بیپه‌رستێت، به‌ڵکو ته‌نها ده‌یپه‌رستێت. ئه‌و کتێبه‌ی
(ته‌رابیشی) ناڕه‌زایی زۆری لای ڕۆشنبیره عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان هێنایه
کایه‌وه. دۆڕانی عه‌ره‌ب و ئیسلام له شه‌ڕی ئایدۆلۆژی و شارستانی و سه‌ربازی و
کۆمه‌ڵێ بواری دیکه‌وه له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانیان هه‌ر له په‌لاماری هۆلاکۆ
(1258) و ده‌رکردنیان له ئیسپانیاوه (1492) تا ده‌گاته له‌بارچوونی پڕۆژه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی (جه‌مال عه‌بدولناسر 1967) و ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن 2003)،
که هیوای زۆربه‌ی دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامیی له خۆیدا کۆکردبووه‌وه، ڕۆڵێکی
گه‌وره‌ی بینی، که عه‌ره‌ب و ئیسلام تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نێرڤووسییه ببن و
وابزانن به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ڕۆژه شکۆکانی ئه‌نده‌لووس، به‌ختیاری و شکۆمه‌ندیی
خۆیان به‌ده‌ستدێننه‌وه. لێره‌شدا ته‌نها ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه ده‌بینن،
نه‌وه‌ک ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و هێزه، که له‌سه‌ر حیسابی توانه‌وه‌ی چه‌ند شوناسی
جیاواز دروست بووبوو. هه‌ر له‌و ڕۆژگاره پڕ له شکۆیه‌دا بوو، که فه‌یله‌سووفێکی
وه‌کو (ئیبن ئه‌لروشد) چه‌وسایه‌وه و کتێبه‌کانی گڕیان تێبه‌ردرا. (ناسر حامد
ئه‌بوزێد) پێی وایه له دوای شه‌ڕی (1967)ه‌وه چیی‌تر تازه‌گه‌ری نه‌کرایه
سه‌رچاوه بۆ راڤه‌کردنی که‌له‌پوور، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه که‌له‌پوور کرایه
سه‌رچاوه بۆ ڕاڤه‌کردنی تازه‌گه‌ری. به‌مه‌ش پڕۆژه‌ی تازه‌گه‌ری لای عه‌ره‌ب هه‌ر
ته‌واو له‌بارچوو.
خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره ئه‌وه‌یه چۆن سیاسی و ژه‌نه‌ڕاله‌کانی عه‌ره‌ب
هه‌یکه‌لێکی زه‌به‌لاحی ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌بی پێکبهێنن و هه‌موو خه‌ون و زینده‌خه‌ونی
ئه‌و ڕۆشنبیره بێنێته دی. (عه‌لی حه‌رب) له کتێبی (کاته‌کانی تازه‌گه‌ریی
سه‌رکه‌وتوو)دا ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد، که چۆن به ڕوخانی ڕژێمی (سه‌ددام حسێن)،
ته‌لاری پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب لای ئه‌و ڕۆشنبیره ڕما. (عه‌لی حه‌رب)
ڕه‌خنه له‌و ڕۆشنبیره ده‌گرێت، که چۆن گوێی به‌و هه‌موو تاوان و کاره‌سات و
به‌زینانه‌ی ڕژێمی به‌عسی نه‌داوه و هیواکانی خۆی له‌سه‌ر بنیات ناوه.
ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی به‌قه‌ده‌ر سه‌رکرده‌ی حزبه شۆڤێنیست و ژه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌میری ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌کانی ئیسلام له‌و ئیتنیک و که‌مایه‌تییانه‌ی ناو سه‌نته‌ری ئیسلام تووڕه‌یه، که به ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م یه‌کێتیی عه‌ره‌بیی ئیسلامی. ئه‌و ڕۆشنبیره له ئه‌نجامی ململانێی له‌گه‌ڵ شوناسه بچووکه‌کانی ناو سه‌نته‌ری عه‌ره‌بیی ئیسلامییدا، تووشی سه‌رلێشوانێکی وه‌ها بووه، که به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و سیومبولانه‌ی خۆشی مێژوو ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌و سیومبیولانه‌ی هه‌تا چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌کو ته‌وته‌م لێی ده‌ڕوانین. بۆ نموونه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له ئه‌نجامی ململانێی سوننه و شیعه‌دا، ئه‌و ڕۆشنبیره به شکۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانییدا هه‌ڵده‌ڵێت، که سه‌رده‌مێک بۆ ڕزگاربوون له ده‌ستی ده‌ریایه‌ک خوێنی ڕشتووه. ده‌وڵه‌تی عوسمانی، که جاران له کتێبی خوێندنی قوتابخانه‌دا وه‌کو گه‌وره‌ترین دوژمنی عه‌ره‌ب سه‌یر ده‌کرا، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆشنبیره وه‌کو درێژه‌پێده‌ری خه‌لافه‌تی راشدی و ئومه‌وی و عه‌باسی پێمان ده‌ناسێنێت، چونکه له دژی کافره‌کانی ڕۆژئاوا و گومڕاکانی سه‌فه‌وی جه‌نگاوه. ئه‌و ڕۆشنبیره دووفاقییه له یه‌ک کاتدا (عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لکه‌واکبی)ی ریفۆرمخواز و بیریار له‌پاڵ (سوڵتان)ی دژ به ریفۆرم و داگیرکه‌ر به مه‌رجه‌عی خۆی ده‌زانێت. له یه‌ک کاتدا شین بۆ (حسێن) ده‌کات و به بالآی (یه‌زید)یشدا هه‌ڵده‌ڵێ. (حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی)، که به باشووری کوردستان ده‌ڵێ (شمال العراق) و هه‌ندێک به فه‌یله‌سووفی عه‌ره‌بی ده‌زانن، خه‌می گه‌وره‌ی بۆته ئه‌وه‌ی چۆن کارێکی وا بکات دیکتاتۆره‌کانی دنیای ئه‌مڕۆی ئیسلامی یه‌کبگرن و به زمانێکی ساده و ڕه‌وان ته‌گبیریان بۆ ده‌کات، که به‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوانیاندا زاڵ بن و له دژی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن. سه‌رده‌می ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن) ڕێگای بۆ تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا داده‌نا، که مه‌سه‌له‌ی لیوای ئه‌سکه‌نده‌رۆن و ئاوی دیجله و فوڕات و مه‌سه‌له‌ی (کورده‌کانی سه‌ر سنوور!!) له‌نێوان خۆیاندا ببڕێننه‌وه. ئه‌و کابرایه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وتی له‌نێوان ناوه‌کانی خودادا دژایه‌تی هه‌یه. ده‌یوت چۆن ده‌بێت خودا له‌لایه‌ک میهره‌بان و له‌لایه‌کی دیکه دڵڕه‌ق بێت. داوای ده‌کرد ناوه‌کانی خودا له قورئان بگۆڕن، به‌لآم ناتوانێت باوه‌ڕ بهێنێت، ئه‌و نه‌خشه‌یه پێویستی به گۆڕانه، که نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو کوردی تیا کراوه‌ته ده‌رێ.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌کو ڕووداوێکی مێژوویی، ناچارمان ده‌کات مێژووی ئه‌و ڕووبه‌ره به‌وردی بخوێنینه‌وه، که ئه‌نفالی وه‌کو پرۆسێسێکی ئایدۆلۆژی و سه‌ربازی و کو‌لتووری لێوه هاتووه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌و ئاسانیه نییه، که زۆربه‌ی نووسه‌ری ئێمه لێی تێگه‌یشتوون. ئه‌وه نییه وه‌کو (شێرزاد حه‌سه‌ن)ی چیرۆک‌نووس هێناویه‌تیه به‌رچاوی، گوایه عه‌ره‌بی شمشێربه‌ده‌ست به‌سواری پشتی ئه‌سپه‌وه هاتوون و ئێمه‌ی کافریان کردۆته موسڵمان.
هه‌موو پیرۆزییه‌ک به ناچاری هه‌ڵگری جۆرێک گوتاری توندوتیژییه، چونکه ئه‌و پیرۆزییه ڕاسته‌وخۆ خۆی له به‌رانبه‌ر دژه‌که‌یدا ده‌بینێته‌وه، که پیسییه، یان به مانا میتۆلۆژییه‌که‌ی گلآوییه. لێره‌دا ده‌روازه‌یه‌کی دی له به‌رانبه‌ر دوو دنیای جیاوازدا ده‌رده‌که‌وێت، دنیای نادیار، که سه‌رچاوه‌ی (پیرۆزی)یه و دنیای دیار، که (گلآوی)ی تێدا ده‌ژی. به‌لآم جیاوازیی ئه‌و دووانه له بوونی کۆمه‌ڵێک سیومبولی وه‌کو جه‌سته و زمان و هه‌ڵسوکه‌وت دایه. (پیرۆزی) له ڕێگای سیومبیوله‌کانی خۆیه‌وه کۆنتاکت له‌گه‌ڵ دنیای نادیاردا ده‌کات، بۆیه (پیرۆزی) له لایه‌ک خه‌رمانه‌یه‌ک به ده‌وری خۆیدا پێکده‌هێنێت و له لایه‌کی دیکه‌ش هێرشی (پیرۆزی) بۆ سه‌ر (گلآوی) هه‌میشه ڕه‌وایه. ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه‌ش به‌ئاسانی (پیرۆزی) ده‌کاته خاوه‌نی هێزێکی کۆمه‌لآیه‌تیی گه‌وره و سه‌رمایه‌یه‌کی سیمبیولیی به‌رفراوان. لێره‌دا جه‌سته له هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌دا گرینگ‌ترین ڕۆڵ ده‌گێڕێت، بۆیه هه‌ر ئه‌ویشه ده‌بێته قوربانی. (پیرۆزی) هه‌ر خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای (قوربانی) دامه‌زراوه و (قوربانی) جۆرێکه له ریتواڵی ئاینی. ئاژه‌ڵ بۆ جه‌ژنه‌کان و مرۆڤ بۆ جه‌نگه‌کان. له هه‌ردووکیشیاندا خوێن پرۆسێسی ئه‌و قوربانییه پێکده‌هێنێت، چونکه وه‌کو (فرۆید) ده‌ڵێت خوێن بۆ خواوه‌ند ته‌رخانه. له بیرمانه خواوه‌ند قوربانییه‌که‌ی (هابیل)ی شوانی قه‌بوڵکرد، چونکه ئاژه‌ڵ بوو، نه‌وه‌ک ده‌نکه جۆیه‌که‌ی (قابیل)ی جوتیار. ئه‌و لۆژیکه ئه‌نفال و هه‌موو شه‌ڕه پیرۆزه‌کانی دیکه به‌ڕێوه ده‌بات. له شه‌ڕی پیرۆزدا بیانوو پێویست نییه، ئه‌وه‌ی پێویسته، ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه، چونکه ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر خه‌ڵکێکه، که نه‌زانن و له‌وه تێناگه‌ن، که له پشت ئه‌و قه‌لآچۆکردنه و له‌وبه‌ری ئه‌و ڕوباری خوێنه‌وه، مژده‌یه‌کی گه‌وره‌ی ژیانێکی پاشه‌ڕۆژ هه‌یه. ئه‌نفال ئه‌و شه‌ڕه بوو، که تێیدا به‌ره‌ی (پیرۆزی) و (حه‌لآڵ) به‌سه‌ر به‌ره‌ی (گلآوی) و (حه‌رام)دا سه‌رکه‌وت. ئه‌گه‌ر به زاراوه‌کانی جه‌نگ بینووسینه‌وه، ده‌بێت بڵێین موسڵمانه‌کان به‌سه‌ر کافره‌کاندا سه‌رکه‌وتن. هێزی خێر به‌سه‌ر هێزی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وت. به‌لآم بواری شه‌ڕی پیرۆز ته‌نها به سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی دیکه‌ی هه‌یه، که ده‌بێت جێبه‌جێیان بکات، ئه‌ویش له ڕێگای په‌یامه‌که‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و گیانه (گلآو)انه پاکده‌کاته‌وه، که له شه‌ڕی پیرۆزدا ڕزگاریان بووه. ئه‌مه‌یان خۆی له شه‌ڕی کولتورییدا ده‌بینێته‌وه. ناکرێت لێره‌دا باز به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی گرینگدا بده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که شه‌ڕی (پیرۆز) له شوێنی (پیرۆز)ه‌وه بۆ شوێنی (گلآو) ئاڕاسته ده‌کرێت. واته له شاره (پیرۆز)ه‌کانه‌وه بۆ شاره (گلآو)ه‌کان. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه مێژووی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی ئیسلام، ده‌بینین له‌پاڵ شوێنه (پیرۆز)ه سه‌نته‌ر و هاوبه‌شه‌کانی وه‌کو مه‌ککه و مه‌دینه‌دا، کۆمه‌ڵێ شاری لۆکاڵیی دیکه‌ی (پیرۆز)یش هاتنه کایه‌وه وه‌کو کوفه‌ی (ئیمامی عه‌لی)، دیمه‌شقی ئومه‌وییه‌کان، به‌غدادی عه‌باسییه‌کان. ئه‌گه‌ر کوفه و دیمه‌شق له‌لایه‌ن هێزی پیرۆزییه‌وه پیرۆز کران، ئه‌وه شارێکی وه‌کو به‌غداد هه‌ر خۆی له‌سه‌ر بناغه‌ی پیرۆزی دامه‌زرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زوور و خوراسان دوو شوێنی زۆر گرینگی شۆڕشی عه‌باسییه‌کان بوون، به‌لآم نه‌یانتوانی (پیرۆزی) به‌ده‌ستبهێنن، چونکه وه‌کو له‌لایه‌ن که‌سانی (پیرۆز)ه‌وه دانه‌مه‌زرابوون، که‌سانی پیرۆزی عه‌ره‌بییش نه‌یانکردنه پایته‌ختی ده‌سه‌لآتی پیرۆزی خۆیان. ئه‌و شاره پیرۆزانه‌ش (پیرۆزی)ی خۆیان له ڕێگای قوربانییه‌کانه‌وه به‌ده‌ستهێناوه. خوێنی (حسێنی کوڕی عه‌لی) (که‌ربه‌لا)ی پیرۆز کرد، که وه‌ک له ناوه‌که‌یدا دیاره پێشتر به شارێکی به‌دفه‌ڕ ناسرابوو. (پێته‌ر فارب) له کتێبی (نه‌وه‌کانی ئاده‌م)دا ده‌ڵێت: "شاری مردووه‌کان پێش شاری زیندووه‌کان دامه‌زراون".
جیاوازیی نێوان ئه‌نفالی شمشێر و ئه‌نفالی کیمیاوی ته‌نها له زه‌مه‌ن و له جۆری ته‌کنه‌لۆژیای جه‌نگدا نییه، به‌ڵکو جیاوازییشه له‌نێوان گه‌یاندنی په‌یام و سزای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌دا. له یه‌که‌میاندا کورد بۆیه ئه‌نفال کرا، چونکه ته‌نها له ڕێگای توندوتیژیی (پیرۆز)ه‌وه ده‌کرا له په‌یامی ڕاستی و یه‌کسانی تێبگات و له جه‌هاله‌ت ڕزگاری ببێت، به‌لآم له دووه‌میاندا، واته له ئه‌نفالی کیمیاوییدا، کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاستییه‌کانی پێگه‌یشتبوو و به نووری عه‌ره‌ب دنیای بۆ ڕۆشن کرابوو، که‌چی له سه‌نته‌ری ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕابووه‌وه. ئه‌گه‌ر به مێژووی سیاسیی ئیسلامدا بچینه‌وه، ده‌بینین جیاوازی زۆره له‌نێوان کافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا، بۆیه ئه‌نفالی کیماوی سزادانی کورد بوو، نه‌وه‌ک پێگه‌یاندنی په‌یامی ڕاستی. هه‌مان شت له جووه‌کان ڕوی دا. ئه‌وان له مه‌ککه ده‌رکران، چونکه وتیان په‌یمانیان شکاندووه. ده‌رکردنی جووه‌کان و ئه‌نفالی کیمیاویی کوردستان له‌وه‌شدا له یه‌کتر ده‌چن، که وتیان هه‌ردوو لایان هاوکاریی دوژمنی ئیسلامیان کردبوو. گوتیان جووه‌کان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ بتپه‌رسته‌کان تێکه‌ڵکردبوو و کورده‌کانیش له‌گه‌ڵ ئێرانی شیعه‌دا. ڕاستییه‌که‌ی سزادان خۆی فه‌رمانێکی خواهانه‌یه و ئه‌و فه‌رمانه له ئه‌نجامی گوناهه‌کانه‌وه ده‌رده‌چێت. ده‌رکردنی ئاده‌م له به‌هه‌شت و تۆفانی نووح و ته‌فروتوناکردنی قه‌ومی لووت و له‌ناوبردنی قه‌ومی عاد له مه‌مله‌که‌تی ثموود، که حوشتره پیرۆزه‌که‌ی ساڵحیان کوشت، کۆمه‌ڵێ نموونه‌ن بۆ سزادانی گوناهباران. (گه‌لگامش) و (ئۆدیپ) و (سیزیف)یش هه‌ر خۆیان سێ نموونه‌ی دیکه‌ن، که له ئه‌نجامی یاخیبوونیان، ڕووبه‌ڕووی سزای خواوه‌ند بوونه‌ته‌وه. لاساییکردنه‌وه‌ش وه‌کو (ڕێنیه جێرار) له کتێبی (پیرۆز و توندوتیژی)دا ڕاڤه‌ی ده‌کات به‌شێکه له میکانیزمی توندوتیژیی پیرۆز. به ڕای من لێره‌دا لایه‌کی دیکه‌ی بێده‌نگیی جیهانی ئیسلامی ئاشکرا ده‌بێت. له ئه‌نفالی کیمیاوییدا به‌شێک له کورد په‌یمانه‌که‌یان نه‌شکاندبووو، بۆیه ئه‌وان له‌پاڵ سوپای ئه‌نفالدا ده‌جه‌نگان، که هه‌تا ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بیاتی کوردییدا ناو‌ی جاش و ناپاکیان لێده‌نێن. پێم وایه ده‌بێت ئێمه جارێکی دیکه به‌و دوو زاراوه‌یه‌دا بچینه‌وه، چونکه له پاڵیاندا چه‌مکێک ون بووه، که ئه‌ویش چه‌مکی عه‌قیده‌یه. ناپاک، یاخود خاین به‌و که‌سه ده‌وترێت، که له‌پێناو هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتدا پشت له ماڵه‌که‌ی، که‌سوکاری، خێڵه‌که‌ی یان نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات، به‌لآم کاتێک عه‌قیده خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وانه نامێنن. ئه‌میری ڕه‌وتێکی ئیسلامی له باشووری کوردستان (شمال العراق)، که په‌یوه‌ندیی به به‌عسه‌وه هه‌بووه، هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و عه‌قیده‌یه‌ی، که خۆی به به‌شێک له سه‌نته‌ری ئیسلام ده‌زانێت. ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خۆیه‌تی بۆ شه‌ریعه‌ت، که ده‌ڵێت: (أنصر أخاك ظالما أو مظلوما). ئه‌مه ره‌گوڕیشه‌ی بۆ ئه‌و میرنیشینه کوردییانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به ناو‌ی خه‌لیفه‌ی ئیسلامه‌وه حوکمیان ده‌کرد. زۆر جار زه‌مینه له‌بار بووه بۆ جیابوونه‌وه، چونکه حکومه‌تی ناوه‌ندی زۆر به‌ره‌و کزی چووه و خه‌لیفه‌ش هه‌ر ته‌نها ناو‌ی مابووه، به‌لآم ئه‌وان په‌یمانیان نه‌شکاندووه. لێره‌شدا پابه‌ندبوونی کورد به سه‌نته‌ری ئیسلامه‌وه کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری مێژوویی و کو‌لتووری و جۆگرافیی هه‌یه. کورد به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو عه‌ره‌ب و فارس له‌ناو مێژوودا هیچ سه‌رکێشییه‌کی وا گه‌وره و به‌رچاوی نه‌کردووه، به‌ڵکو تا توانیویه‌تی خۆی داوه‌ته ده‌ست چاره‌نووس. لێره‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم، که ڕاسته کورد زۆر جار له شۆڕش و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌کاندا به‌شداریی کردووه، به‌لآم هه‌موو ئه‌وانه له‌ژێر ئه‌دره‌سی ئه‌وانی دیکه‌دا بوون. ده‌وڵه‌ته‌که‌ی (حه‌سنه‌ویه‌ی کوڕی حسێنی به‌رزه‌کانی)ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیی لێ ده‌رچێت، که خه‌لیفه‌ی عه‌باسی وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دانی پێ دانا، ئه‌گینا هه‌وڵی دیکه‌ی وا گرینگی نه‌بووه. به‌هۆی نه‌بوونی فیکری سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌قڵی سیاسی و کو‌لتووری لای کورد، زۆر به‌ئاسانی توانیویانه بیخه‌ڵه‌تێنن. بۆ نموونه (ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسوور) بۆ ئه‌وه‌ی کورد داوای پاداشتی ئه‌و هه‌موو یارمه‌تییانه‌ی لێ نه‌که‌ن، که عه‌باسییه‌کانیان به‌سه‌ر ئومه‌وییه‌کاندا سه‌رخست، ژنێکی لێ خواستن. سه‌یر ئه‌وه‌یه، دوا خه‌لیفه‌ی ئومه‌وییه‌کانیش (مه‌روان الحمار)، که عه‌باسییه‌کان کوشتیان، دایکی کورد بوو. ئه‌و ژنه‌شیان هه‌ر بۆ رازیکردنی کورد خواستبوو. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری عه‌ره‌ب بکه‌ین، ده‌بینین هه‌ر له سه‌رده‌می (شه‌لمه‌نسه‌ری سێییه‌م)ه‌وه توانیویانه مه‌مله‌که‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژئاوای ولآتی ئاشوور دابمه‌زرێنن، که ئه‌مه ده‌کرێت وه‌کو یه‌که‌مین وه‌ستانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب سه‌یر بکرێت له ئاستی ده‌سه‌لآتی مێژوودا. به‌گشتی عه‌ره‌به‌کان هه‌تا هاتنی ئایینی ئیسلام چه‌ندین ده‌وڵه‌تی وه‌کو (سه‌به‌ء)، (حه‌زره‌مۆت)، (غه‌ساسینه)، (مه‌نازیره)، (حه‌میه‌ری) و (مه‌عینی)یان دامه‌زراند. کورد وه‌کو هێزێکی میلیتاری و کو‌لتووری ڕووبه‌ڕووی ئه‌نفالی شمشێر نه‌بووه‌وه، به‌ڵکو جه‌سته‌یه‌کی پاسیڤ بوو له‌ناو سه‌نته‌ری فارسییدا. به دۆڕانی ئیمپراتۆریه‌تی فارسی، کورد ته‌نها ناو‌ی خاوه‌نه‌که‌ی گۆڕا. حیسابنه‌کردنی کورد وه‌کو دوژمنێک له لایه‌ن هێزی عه‌ره‌بیی ئیسلامییه‌وه، هه‌ر خۆی سه‌ره‌تای به‌لاوه‌نانی کورده وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک. کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌نهێنی و بێده‌نگ به مێژوودا تێپه‌ڕیوه. جه‌نگاوه‌رێک بووه له سوپای ئه‌م ئیمپراتۆر و ئه‌و ئیمپراتۆردا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو و ناونیشانی هه‌بووبێت. له دۆڕان و بردنه‌وه‌دا هه‌ر به‌شی قوربانیدان بووه. لێره‌دا دیسان به‌شێکی دیکه‌ی بێده‌نگیی ئه‌نفالمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت. هه‌ندێک به‌لایانه‌وه سه‌یره کاتێک ڕژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن) وه‌کو به‌شێک له کو‌لتووری ئیسلام سه‌یر ده‌کرێت. لێره‌شدا دیسان نائاگایی، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم خۆگێلکردنی ئه‌و که‌سانه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت له مێژووی سیاسیی ئیسلامدا. دیاره ئێمه‌ش ده‌زانین، که (سه‌ددام حسێن) له (عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز)ی ئومه‌وی و له (مه‌ئموون)ی عه‌باسی ناچێت، به‌لآم وێنه‌یه‌کی زۆر نزیکی (مه‌عاویه) و (یه‌زید) و (حه‌جاج) و (ئه‌بو ئه‌لعه‌باس ئه‌لسه‌فاح) و (ئه‌بوو جه‌عفه‌ری مه‌نسوور) و (ئه‌لمته‌وه‌کیل)ه. ئه‌وه‌تا له دنیای عه‌ره‌بیی ئیسلامییدا ڕۆژانه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنن، که ئه‌و ڕژێمه پارێزه‌ری ماڵی ئیسلام بووه. ئێمه به‌درێژاییی مێژووی به‌عس له عێراق و باشووری کوردستاندا ته‌قینه‌وه‌یه‌کمان له‌بیر نییه له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه ئه‌نجام درابێت، به‌لآم له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و ڕژێمه رووخاوه، عێراق و پارچه‌یه‌ک له باشووری کوردستان به‌شی شێریان له ته‌قینه‌وه و کوشتاری حیزب و گرووپه ئیسلامییه‌کانه‌وه به‌ر ده‌که‌وێت. هیچ کاتێک وه‌کو ئه‌مڕۆ کورد ئه‌وه‌نده له‌ناو گوتاری ئیسلامییدا دزێو و ناشیرین نه‌بووه. سایتێکی ئیسلامیی کوردزمان مژده‌ی ئه‌وه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که ئیسرائیل له خواپه‌رستیی گه‌نجه میسرییه‌کان نیگه‌رانه، به‌لآم ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سایته له خۆیان ڕاده‌بینن لای ئه‌و گه‌نجانه نه‌ڵێن (سه‌ددام حسێن) موجاهیدێکی گه‌وره‌یه؟ گوته‌ی هاوڕێیه‌کی لوبناییمم بیر ناچیته‌وه، که جارێکیان پێی وتم: "ئیسلامییه‌کانی ده‌سه‌لآت و ئیسلامییه ئۆپۆزیسۆنه‌کان نه‌ک هه‌ر له دنیای عه‌ره‌بی، به‌ڵکو له سه‌رتاپای دنیای ئیسلامییدا، له زۆر مه‌سه‌له‌ی تاکتیکی و ستراتیژی ڕێکن، به‌لآم له هه‌موو شتێک زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکن، که سه‌ددام حسێن موجاهیدێکی پیرۆز و ڕژێمی به‌هێزی به‌عس گه‌وره‌ترین دوژمنی کوفر و کافران بوو".
ئێمه‌ش ده‌زانین جیاوازیی له‌نێوان ئیسلام وه‌کو (فقه) و ئیسلام وه‌کو مێژوودا هه‌یه. یه‌که‌میان پێوه‌ندیی به عه‌قیده‌وه هه‌یه، که حوکم و بنه‌ماکانی ئایینه‌که‌ن و دووه‌میان پراکتیزه‌کردنی عه‌قیده‌یه، که مێژووی شه‌ڕ و داگیرکارییه‌کانیش به‌شێکه له‌وه‌ی دووه‌میان. هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه له لایه‌ن ئیسلام خۆیه‌وه ره‌خنه له‌و پراکتیزه‌کردنه گیراوه. به مانایه‌کی دیکه جیاوازی له‌نێوان (ئیسلام) وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنگه‌ری و (ئیسلامیی) وه‌کو مێژووی شه‌ڕ و فراوانبوونه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییدا هه‌یه، که ئه‌مه‌ی دووه‌میان به‌رده‌وام سیاسه‌ت بزوێنه‌ری بووه. کورد ئه‌و دوانه‌ی تێکه‌ڵی یه‌کتر کردووه، بۆیه هه‌موو شه‌ڕ و کوشتاره‌کانیش هه‌ر به پیرۆز ده‌زانێت. ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به‌شێکی زۆری کورد به ڕۆشنبیره‌کانیشیه‌وه ئاگایان له ناکۆکی و جه‌نگه‌کانی ناو ئیسلام نییه. قورئان خۆی کوشتنی موسڵمانی به ده‌ستی موسڵمان حه‌رام کردووه. نه‌شیوتووه ئه‌سحابه بۆیان هه‌یه خوێنی یه‌کتر بڕێژن، به‌لآم تا ئێستا ته‌واو ڕوون نییه، بۆچی کورد هه‌موو ئه‌و کوشتنانه‌ش به پیرۆز ده‌زانێت، که تا ئه‌مڕۆش لای به‌شێکی عه‌ره‌بی موسڵمان به داخ و ئه‌فسووسه‌وه ئاوڕیان لێ ده‌درێته‌وه. به‌عس، وه‌کو جێگره‌وه‌ی خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی سه‌یر ده‌کرا. (به‌غداد) لای به‌عسی سوننی کۆمه‌ڵێ ساینسفێکشنی مێژوویی و ئاینی و کو‌لتووری به خۆوه گرتبوو. له‌گه‌ڵ هه‌موو تاوانه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن)دا، هێشتا ترسێکی سایکۆلۆژی لای کورد هه‌بوو له گۆڕینیدا. مه‌سه‌له‌ی ئۆتۆنۆمی له به‌رنامه‌ی پارته کوردییه‌کاندا به‌شێکی پێوه‌ندیی به‌و ترسه‌ی جیابوونه‌وه‌یه هه‌بوو له سه‌نته‌ری ئیسلامدا، که به‌درێژاییی مێژوو و به نهێنی له نه‌ستی کورددا کاریکردووه. (طاعه حاکم جائر خیر من فتنه داخل الامه). ئه‌مه بێده‌نگییه‌که، له‌ناو ئه‌و رووبه‌ره‌دا هه‌ستی پێ ده‌کرێت، که ئه‌نفال کراوه و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. سه‌یر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌بینین دوای ئه‌وه‌ی ئالآی کوردستان به فه‌رمی له هه‌موو هه‌رێمی کوردستاندا به‌رز کراوه‌ته‌وه، که‌چی له‌و شوێنانه‌ی گیانی ئیسلامیی سیاسی‌یان تێدا به‌هێزه، هه‌ر ئالآی عه‌ره‌بی په‌سه‌ند ده‌که‌ن، که الله ا‌کبری له‌سه‌ر نووسراوه. پیاوێکی کوردزمان زۆر ڕاشکاوانه ده‌ڵێت: (ئالآیه‌ک الله ا‌کبری له‌سه‌ر نووسرابێت، نایگۆڕمه‌وه به ئالآی مه‌جووسییان). یه‌کێک له نووسه‌ره کوردزمانه‌کانی ئێمه زۆر به‌ئاگاییه‌وه ڕه‌خنه‌ی توندوتیژ له نووسه‌رێک ده‌گرێت، که له کتێبێک‌دا باسی له‌وه کردووه ئه‌نفال هه‌ندێک لایه‌نی خراپی بۆ کورد هه‌بووه. به‌شێوه‌یه‌ک باس له پاکیی ئه‌و سه‌رله‌شکرانه‌ی ئه‌نفال ده‌کات، که ئه‌گه‌ر بکرێته عه‌ره‌بی و خوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌کانی (هادی ئه‌لعه‌له‌وی)، یان هه‌ر عه‌ره‌بێک، که ئاگای له مێژووی خۆی بێت، بیخوێننه‌وه، قاقا لێ ده‌ده‌ن. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زمانی عه‌ره‌بی هه‌ر خۆی وه‌کو گیانێکی پیرۆز سه‌یری کراوه، بۆیه هه‌رچی له ڕێگای ئه‌و زمانه‌وه به ئێمه گه‌یشتبێت، سیمایه‌کی پیرۆزیی وه‌رگرتووه. فه‌رهه‌نگێکی (ئینگلیزی _ کوردی)یمان هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ر وشه‌ی (Arabic)دا دوو مانا نووسراون، یه‌که‌میان "زمانی عه‌ره‌بی" و دووه‌میان "زمانی قورئانی پیرۆز". بڕۆ چ له فه‌رهه‌نگه‌کانی عه‌ره‌بی و چ له هی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا بگه‌ڕێ و بزانه مانای دووه‌میانت به‌رچاو ده‌که‌وێت؟ به هه‌موو ولآتانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ڕه‌کێکی شاره‌که‌ی من ناویان له منداڵی خۆیان نه‌ناوه (عا‌ره‌ب). وشه‌ی (یابه) ته‌نها له دیالێکتی عێراقییدا هه‌یه، کورد ئه‌وه‌شی تێکه‌ڵی ناو‌ی ئه‌سحابه‌کان کردووه و چه‌ندین که‌س ناویان (یابه)یه. بلآوکردنه‌وه‌ی مژده‌ی ئه‌وه‌ی، گوایه سه‌رکرده موسوڵمانه‌کانی ئێمه له حه‌ج به خزمه‌تی (ئیسماعیل هه‌نییه) گه‌یشتوون، له کاتێکدا به ئاشکرا (هه‌نییه) و حه‌ماس کورد به مرۆڤ نازانن و پرسه بۆ (سه‌ددام حسێن) داده‌نێن، چ مانایه‌کی هه‌یه؟ ناکرێت ئه‌مانه وه‌کو ناپاکی سه‌یر بکرێن، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌کو جۆرێک له جه‌بری عه‌قیده بیانخوێنینه‌وه. به‌لآم ناشکرێت باز به‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا هه‌ڵبده‌ین، که ئاخۆ چی وای له (کوردی قوربانی) کردووه به‌رامبه‌ر به جه‌للاده‌که‌ی، (مه‌به‌ستم سه‌رجه‌می عه‌ره‌ب نییه)، ئه‌وه‌نده میهره‌بانی بنوێنێت؟ (فرۆید) پێی وایه (قوربانی) ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌کات ڕۆڵی (جه‌للاد) ببینێت، به‌لآم ئه‌و ئاره‌زووه لای کورد ئاڕاسته‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتووه. کورد هیچ کاتێک ئه‌وه‌نده‌ی دوای ئه‌نفالی کیمیایی حه‌زی له جه‌للاده‌که‌ی نه‌کردووه. من پێم وایه زۆربوونی ناو‌ی عه‌ره‌بی له نه‌وه‌ده‌کان پێوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵی به‌و ئاره‌زووه‌وه هه‌یه. پێش ئه‌نفالی کیمیاوی کوا ئه‌وه‌نده ناو‌ی عه‌لی، حه‌سه‌ن، مه‌جید، سوڵتان، هاشم، ته‌ها، یاسین، ڕه‌مه‌زان، حسێن، ڕه‌شید و زۆری دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌مان هه‌بوو؟! هه‌ر له‌دوای ئه‌نفالی کیمیاوییه‌وه گوڕینی سیمای جلوبه‌رگیش، به‌تایبه‌تی هی ژنه‌کانمان، له کوردی و جیهانییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی به‌هه‌مان شێوه بێمه‌به‌ست نه‌بووه. من پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرم، که (کوردی قوربانی) ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نییه (عه‌ره‌ب) به پیرۆز ده‌زانێت، چونکه (عه‌ره‌ب) خاوه‌نی ئایینێکی پیرۆزی خوداییه، نه‌خێر، لایه‌نێکی سایکۆلۆژییشی هه‌یه، که خۆی له ئازاردانی خۆیدا ده‌بینێته‌وه. به مانایه‌کی دیکه ئێمه له هه‌شتا و هه‌شته‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ برینی ئه‌نفال ده‌خورێنین. خورانی برینیش تێکه‌ڵییه‌که له ئازار و له چێژ. ئێمه له‌ڕێگای پرۆسێسی خوراندنه‌وه ده‌مانه‌وێت له برین دانه‌بڕێین. هه‌ر له‌ناو ئه‌و ئه‌تمۆسفێره‌ش دایه، که کۆمه‌ڵه و پارته ئیسلامییه‌کان له‌ناو کوردستان چاو هه‌ڵدێنن و چالاکانه کار ده‌که‌ن. خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌نفال به‌ئاگایی و بێئاگایی ئه‌و لایه‌نی خوران و چێژه‌ی فه‌رامۆش کردووه. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه ئه‌ده‌بی ئه‌نفال لای ئێمه ئه‌وه‌نده ساکار و ڕووکه‌شه، چونکه ته‌نها باسی ئازار ده‌کات و خوران فه‌رامۆش ده‌کات.. چونکه ته‌نها پێمان ده‌ڵێت کورد نه‌فره‌ت له ئه‌نفال ده‌کات و دوور و نزیک به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت چ چێژێکیشی لێ بینیوه. پێم وایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و ئێره شوێنی ئه‌وه نییه. من خۆم چیرۆکێکم هه‌یه، باس له‌وه ده‌کات چۆن قوربانی و جه‌للاد ده‌بنه هاوڕێی گیانیبه‌گیانیی یه‌کتر. پارت و کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌نفالی کیماوییدا، که زانییان وێنه‌ی عه‌ره‌ب لای کورد گۆڕاوه، خێرا که‌وتنه خۆ بۆ ئارایشتکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه.. بۆیه زۆر له جاران زیاتر هه‌وڵیان دا عه‌ره‌ب یه‌کسان بکه‌ن به ئیمان. به مانایه‌کی دیکه به‌رده‌وام ویستوویانه بڵێن پیرۆزیی عروو‌به هه‌مان پیرۆزیی ئیمانه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بێده‌نگییه‌که له‌ناو خودی کورددا قووڵتر ده‌کاته‌وه. پێش ئه‌نفالی کیمیاوی، کۆنتاکتی تاکی کوردستانی به خواوه‌ند گوتارێکی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ بوو، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم شوناسێکی کوردانه‌ی هه‌بوو. گوتارێک بوو زیاتر له‌ناو ئیمانێکی سه‌ربه‌خۆدا به‌ڕێوه ده‌چوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و زمانه عه‌ره‌بییه‌ی له‌و کۆنتاکته‌دا به‌کاری ده‌هێنا، سیمایه‌کی کوردانه‌ی وه‌رگرتبوو، به‌لآم له‌دوای ئه‌نفاله‌وه له‌لایه‌ن پارت و کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کانی ناو کوردستانه‌وه زمانی ئه‌و کۆنتاکته کراوه‌ته عه‌ره‌بی و ته‌عبیری له ئیمانێکی ته‌عریبکراوه‌وه کردووه. جارێکی دیکه سه‌رنجت بۆ زۆربوونی ناو‌ی عه‌ره‌بیی وه‌کو عه‌لی، حه‌سه‌ن، مه‌جید و زۆری دیکه‌ی له‌و شێوه‌یه ڕاده‌کێشم. ئه‌وه‌شت بیر ده‌خه‌مه‌وه چۆن سیمای جلوبه‌رگی ئێمه، به‌تایبه‌تی هی ژنه‌کانمان له کوردی و جیهانییه‌وه کرا به عه‌ره‌بی. من له خۆم راده‌بینم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و پارت و کۆمه‌ڵه ئیسلامییانه نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان به‌م شێوازی کارکردنه‌یان بکردبا، ئێستا به‌زه‌حمه‌ت ده‌تتوانی له باشووری کوردستان له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆت بگه‌ڕێیت، چونکه ته‌عریبکردنی ئیمان، راسته‌وخۆ ته‌عریبکردنی زمانه و زۆر له ته‌عریبکردنی خاک کاریگه‌رتره. گۆڕینی مۆنادای تاکی ئێمه‌یه له شتێکه‌وه بۆ شتێکی دیکه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه. زه‌مینه‌ی ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی نێوان دوو پارته کوردییه‌که و گه‌نده‌ڵیی ده‌سته‌لآته‌کانیان بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و پرۆسێسه زۆر له‌بار بوو. له‌لایه‌کی دیکه نابێت لاوازیی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ش له بیر بکه‌ین، که له‌سه‌ر سیکۆلاریزم دێنه ژماردن. کۆمۆنیستی کرێکاری چ به‌هۆی نزمیی ئاستی تێگه‌یشتنیان له واقیع و مێژووی ئیسلامی و چ به‌هۆی ئه‌و شێوازی ئیشکردنه‌یان، خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان به پڕۆژه‌ی ئیسلامییه‌کان کرد. به‌شێک له ڕۆشنبیرانی حزبی به هێزێکی کۆمه‌لآیه‌تیی و سه‌رمایه‌یه‌کی سیومبۆلیی بچووکتر له هی ئیسلامییه‌کان، چوون جه‌مسه‌ره دژه‌که‌ی تێڕوانینی ئه‌وانیان گرت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان عه‌ره‌بیان کرده گیانێکی پیرۆز و ئیمانیان کرده عه‌ره‌بی، ئه‌وا ئه‌و ڕۆشنبیره هه‌موو گوناهه‌کانی خسته سه‌ر عه‌ره‌ب، ڕاستتر خستیه ئه‌ستۆی ئایینی ئیسلامه‌وه و به‌و زمانه میللیه‌ی خۆی که‌وته جنێودان به عه‌ره‌ب و هه‌موو سیومبیۆله‌کانی. له‌مه‌وه کاره‌کته‌ری ئێمه‌یان خسته نێو دووڕیانێکه‌وه، کردیانه کائینێکی دووفاقی. ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر که‌یسێکی دیکه به‌چاکی کاری کردبێت، ئه‌وه هه‌تاکو ئه‌مڕۆش له ئیش‌کردن له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال زۆر ده‌سته‌وسستانه. ئه‌و ڕۆشنبیره نه‌یتوانیوه ئه‌و دوو گوتاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. نه‌یتوانیوه له‌نێوان گوتاری پیرۆزکردن و نه‌فره‌تکردندا، میتۆدی خوێندنه‌وه و ڕه‌خنه له مێژوو و واقیعی خۆمان و ئه‌ویدیکه‌دا دابمه‌زرێنیت و درێژه‌ی پێ بدات. نه‌یتوانیوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌قلآنی بۆ چه‌مکی ئه‌نفال و چه‌مکی ئیمان بکات. ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ کاتێک ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره له‌نێو ڕۆشنبیریی خۆماندا ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وا پێش هه‌موو شتێک هه‌ست به نه‌بوونی دیمۆکراتی و ونبوونی گیانی تۆله‌رانسی ده‌کات له‌نێو ئه‌و زه‌مینه‌یه‌دا. له‌ناو ئه‌و زه‌مینه‌یه‌دا تاکی کوردستانی له‌لایه‌ک ئیمانی لێ ده‌سێنرێته‌وه و ئیمانێکی دیکه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، له‌لایه‌کی دیکه‌ش په‌لاماری ئه‌و ئیمانه‌ی ده‌درێت.
من لێره‌دا بۆ ناو مێژوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه و پێ له‌سه‌ر یه‌ک شتی دیکه‌ش داده‌گرم، که ئه‌گه‌ر کورد وه‌کو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه شوناسی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی له ده‌ست بدابوایه، ئه‌وا ئه‌نفالی کیمیاوی پێویستی نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو خۆی ده‌بووه به‌شێک له سوپای ئه‌نفال. ڕه‌نگ بوو له‌پاڵ سونییه‌کانی برا و هاومه‌زهه‌بی له دژی شیعه‌کانی ئێران بجه‌نگایه و سه‌رکه‌وتنیش بۆ سه‌نته‌ری ئیسلام زۆر ئاسانتر ده‌بوو. ئه‌نفالی یه‌که‌می کوردستانی ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی فارسی هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نفالی شام و میسر، که به‌شێک بوون له ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی. قوبتییه‌کان له میسر و فه‌ینه‌قییه‌کان له شام به‌شی هه‌ره زۆریان شوناسی خۆیان له ده‌ست دا و تێکه‌ڵی شوناسی عه‌ره‌بی بوون. ته‌نانه‌ت (ئیگوپتۆس) و (کیمی)یش، که ناو‌ی ئه‌وسای میسر بوون، کرانه عه‌ره‌بی. به‌لآم ئه‌وانه له‌ڕێگای ئه‌و شوناسه نوێیه‌یانه‌وه نه‌ک سه‌ر و ماڵیان، به‌ڵکو قه‌واره سیاسییه‌که‌ی خۆشیان پاراست. جیاوازیی کورد و ئه‌وان ئه‌وه‌یه، کورد له پێناوی زمان و شوناسی خۆیدا، نه‌ک هه‌ر خاک، بگره زۆر شتی دیکه‌شی دۆڕاندووه. ئه‌نجام نیشتیمانه‌که‌ی له شێوه‌ی یۆتۆپییایه‌ک له‌ناو زمانه‌که‌یدا هه‌ڵگرتووه. جیاوازیی کورد و فارس، که ئه‌وان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریا بوون، ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان زمانه‌که‌یان به‌خشی له‌پێناوی مانه‌وه‌ی نیشتیمانه‌که‌یاندا، به‌لآم کورد به‌ناچاری ده‌ستی له نیشتیمانه‌که‌ی هه‌ڵگرت له پێناوی زمانه‌که‌یدا.
یه‌کێك له‌و هۆیانه‌ی وای له ڕۆشنبیری کورد کردووه، که له ئاستی بێده‌نگیی دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامییدا تووشی شۆکێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره ببێت، مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیماوییه. لێره‌شدا ئه‌و ڕۆشنبیره‌ی ئێمه ته‌نها نائاگاییی خۆیمان له مێژووی سیاسیی عه‌ره‌ب و ئیسلامدا بۆ ئاشکرا ده‌کات. به‌کارهێنانی چه‌ک دژی دوژمن له مێژووی سیاسیی عه‌ره‌بیی ئیسلامییدا سنوورێکی دیاریکراوی نییه. به خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئایه‌تی (وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم.. سوره الانفال، الایه 61)، ڕێگا به خۆیان ده‌ده‌ن به هه‌موو چه‌کێک دوژمن بتۆقێنن. وه‌کو هه‌ردوو زانای کیمیا (کاتی کوب) و (هارۆلد گۆڵدوایت) له کتێبی (داهێنانه‌کانی ئاگر)دا ده‌ڵێن عه‌ره‌به‌کان یه‌که‌مین جار له گرتنی قوسته‌نتینیه‌دا ڕووبه‌ڕووی چه‌کی سووتێنه‌ری بێزه‌نتییه‌کان بوونه‌وه، که به (ئاگری ئه‌گریکی) ناسرابوو، بۆیه نه‌یانتوانی ئه‌و شاره بگرن. (مه‌به‌ستیان له سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌ففان)ـه. به‌پێی ئاگاداریی من دوای ئه‌وه دوو جاری دیکه له سه‌رده‌می (مه‌عاویه) له (669) و (679) و جارێکیش له سه‌رده‌می (سولێمانی کوڕی عه‌بدولمه‌لیک) له (719) هه‌وڵی جدی بۆ گرتنی قوسته‌نتینیه درا و هه‌ر سه‌ری نه‌گرت. مه‌سه‌له‌ی گرتنی قوسته‌نتینیه، ئه‌سته‌نبۆلی ئه‌مڕۆ لای ئیسلام وه‌کو گرێیه‌کی سایکۆلۆژی ده‌رده‌که‌وێت، چونکه هێڵی جیاکه‌ره‌وه و به‌ریه‌ککه‌وتنی نێوان ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوایه. ئه‌وه‌ی ده‌یتوانی تای ته‌رازووی هێز به‌لای ئیسلامدا بشکێنێته‌وه، ته‌نها داهێنانی چه‌کی قورس بوو. ئه‌و گرێیه له‌لایه‌ن سوڵتان (محه‌مه‌دی دووه‌م) کرایه‌وه، به‌وه‌ی دوای دامه‌زراندنی سوپایه‌کی زۆر به‌هێز توانی له 1453 بیگرێت و له‌مه‌وه نازناوی (محمد الفاتح)ی پێ درا. هه‌ر خێرا که‌نیسه‌ی به‌ناوبانگی (ئایا سۆفیا)ی گۆڕی به مزگه‌وت و ناو‌ی قوسته‌نتینیه‌شی کرده (ئیسلام بۆل)، واته ماڵی ئیسلام. دیاره ئه‌گه‌ر به گوته‌ی ئه‌و دوو زانایه بێت، ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی قوسته‌نتینیه هه‌ر له سه‌رده‌می سێیه‌مین خه‌لیفه‌وه یه‌که‌مین به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی ئه‌وانه له نوێکردنه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان. هه‌ر ئه‌و دوو زانایه ده‌ڵێن، که عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کان توانیان به یارمه‌تیی هیندییه‌کان و چینییه‌کان چه‌کی کیمیاوی (دیاره مه‌به‌ستیان مانا ساده‌که‌یه‌تی) به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له مێژوونووسه‌کانی ئیسلام باس له‌وه ده‌که‌ن، که له شه‌ڕه‌کانی سه‌رده‌می په‌یامبه‌ردا له‌پاڵ شمشێر و تیروکه‌وان و ڕمدا، مه‌نجه‌نیق و ده‌بابه‌شیان به‌کارهێناوه. (دیاره به‌شێوه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌که‌ی). مه‌نجه‌نیق و ده‌بابه له کاتی ئابڵۆقه‌دانی دیمه‌شق ساڵی 634 و له گرتنی قه‌لآی (دیبل) له ولآتی (سه‌ند)دا به‌کارهاتوون. هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر خاچپه‌رسته‌کاندا ئامێرێکی نوێیان به‌کار هێنا، که ناو‌ی (زیار) بوو و کۆمه‌ڵێ تیری قورسی به‌جارێک ده‌هاویشت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌نجه‌نیقانه‌ی ئاژه‌ڵی مرداریان له قه‌لآیه‌کان ده‌گرت. ئه‌و ئاژه‌ڵه مردارانه‌ش نه‌خۆشیی تاعون و هی دیکه‌یان بلآوده‌کرده‌وه و ده‌توانرا به‌ئاسانی ئه‌و قه‌لآ سه‌ختانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت. سوپای (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) وه‌کو مێژوونووسه عه‌ره‌به‌کانی ئه‌مڕۆ شانازیی پێوه ده‌که‌ن، یه‌که‌مین سوپایه گازیان له شه‌ڕدا به‌کارهێنابێت. ئه‌و گیایانه‌یان ده‌سووتاند، که مادده‌ی بێهۆشکه‌ر(مخدر)یان تێدا بوو و به‌و مه‌رجه‌ی ئاڕاسته‌ی باکه به‌ره‌و دوژمنی ببردایه. ئیتر هه‌موویان بێ هۆش ده‌بوون. تۆپه‌کانی عوسمانی ئه‌وه‌نده گه‌وره و ترسناک بوون، که زۆر به‌ئاسانی توانیان له شه‌ڕی (چاڵدێران)دا سه‌رکه‌وتنی سه‌نته‌ری ئیسلام به‌سه‌ر شیعه‌کانی سه‌فه‌وییدا مسۆگه‌ر بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی کردنه‌وه‌ی گرێیه‌کی سایکۆلۆژیی دیکه بوو لای عه‌ره‌ب و ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی دڵنه‌واییی خۆی پێ ده‌داته‌وه. ده‌توانین بڵێین به‌درێژاییی مێژووی ئیسلام تازه‌کردنه‌وه‌ی ئامێره‌کانی چه‌ک جێگای بایه‌خ بووه. له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی دووه‌مدا دیوانێک به‌ناوی دیوانی سه‌ربازی دامه‌زرا. له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌مدا، توانیان په‌ره به لایه‌نی ده‌ریاوانییش بده‌ن. ئه‌وه بوو له شه‌ڕی (ذات الصواری) ساڵی 655 به هه‌وڵی (مه‌عاویه) و (عه‌مروی کوڕی عاس) توانیان که‌شتیگه‌له‌کانی بێزه‌نتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا تێکبشکێنن و میسر و شام و قوبرس له‌ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی بێننه ده‌رێ. به‌کورتی ئه‌گه‌ر له قورئانیشدا هه‌ندێک ئایه‌ت باسیان له‌وه کردبێت، که ده‌بێت له شه‌ردا ژن و منداڵ و پیر له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ری کافردا جیا بکرێنه‌وه، به‌لآم له پراکتیکدا، ئه‌وانه گوێیان پێ نه‌دراوه. سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌بینین ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی زۆر به شانازییه‌وه باس له چه‌کی کیمیاویی عێراق و سعودیه و لیبیا و پاکستان ده‌کات. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ده‌یان فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رهێنراون، که باس له پاڵه‌وانبازیی عه‌ره‌ب ده‌که‌ن و به‌ئه‌نقه‌ست جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و چه‌که قورسانه ده‌که‌نه‌وه، که له ڕابردوودا به‌کاریان هێناون. له‌وانه هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سووری (نه‌جده‌ت ئه‌نزۆر) و (حاته‌م عه‌لی). مه‌سه‌له‌ی دروستکردنی ئامێر، به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه، نه‌وه‌ک هه‌ر ته‌نها هی جه‌نگ، وه‌کو (پیته‌ر فارب) له کتێبی (نه‌وه‌کانی ئاده‌م)دا ده‌ڵێت مرۆڤ له ئاژه‌ڵ جیا ده‌کاته‌وه. (فارب) پێی وایه بێجگه له ڕێویی ده‌ریا له کالیفۆرنیا، که به مه‌به‌ستی ڕاو، به‌رد ده‌گرێته گوێچکه ماسییه‌کان، ئه‌گینا ته‌نها مرۆڤه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌نای بردۆته به‌ر داهێنانی ئامێر و له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا به‌کاری ده‌هێنێت.
هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی بێده‌نگیی دنیای عه‌ره‌بی و
ڕۆژئاوا له ئاستی کاره‌ساته‌کانی کورددا، نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت، که
عه‌ره‌ب خۆشی دادوبێدادیه‌تی له ئاست بێده‌نگیی ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا،
به‌تایبه‌تی له ئاست مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستیندا. با بێده‌نگییه‌کی دیکه‌مان له یاد
نه‌چێت، که بێده‌نگیی خۆمانه له ئاستی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی ڕۆژانه خه‌ڵکی
عه‌ره‌ب ڕووبه‌رووی ده‌بنه‌وه چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆرییه‌کان و چ له
لایه‌ن هێزه تیرۆریسته‌کانه‌وه. ئێمه‌ش زۆر له‌مێژه چاو له‌وانه و له
تاوانه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا ده‌پۆشین. هه‌موو بیانووه‌که‌شمان ئه‌وه‌یه، که
ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی له ئاستی چه‌وسانه‌وه‌ی ئێمه‌دا بێده‌نگن. یان پرسیاره
سواوه‌که‌ی ئایدۆلۆژیا ته‌به‌نی ده‌که‌ین: بۆچی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و فه‌تح
لایه‌نگری رژێمه‌که‌ی (سه‌ددام حسێن)ن؟ وه‌ک بڵێی عه‌ره‌ب ته‌نها بریتی بێت
له‌وانه و ئێمه‌ش ده‌بێت ته‌نها به‌رگری له‌وانه بکه‌ین، که به‌رگرییمان
لێده‌که‌ن. لێره‌شه‌وه وه‌کو ئه‌وان بێده‌نگیی خۆمان به‌ڕه‌وا ده‌زانین.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئاڕاسته‌ی وه‌لآمدانه‌وه‌که‌ت وامان لێده‌کات هه‌ر له‌و
پرسیاره‌ی پێشو‌وه‌وه پرسیارێکی دیکه بێنینه گۆڕێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاخۆ
ئه‌نفال وه‌کو ئۆپه‌ڕاسیۆنێکی سه‌ربازی و وه‌کو هێرشێکی کولتوری گوناهه‌که‌ی
ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی تێکست، یان ڕاڤه‌کردن؟ یان به مانایه‌کی دیکه ئه‌نفال به
هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه گواستنه‌وه‌ی پرینسیپه‌کانی تێکسته بۆ ناو واقیع، یان
واقیعێک هه‌یه و پێناسه‌کانی خۆی له‌و تێکسته‌دا ده‌دۆزێته‌وه؟ ئایا ڕۆشنبیری
کورد توانیویه‌تی ئه‌مانه بکاته چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی فیکری و ئیشیان له‌سه‌ر
بکات؟
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور: ئه‌و پرسیاره، یاخود با بڵێین ئه‌و پرسیارانه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ڕزگارمان ده‌که‌ن له‌و ساده‌کارییه‌ی، که تا ئێستا ڕۆشنبیری ئێمه
تێیکه‌وتوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو گوناهه‌کان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی تێکسته‌وه،
ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی ناو‌ی ئه‌نفاله‌وه، گوایه سووڕه‌تی
ئه‌نفال ئه‌و که‌شتییه ئه‌فسانه‌ییه‌یه، که جه‌نگاوه‌ره‌کان له دورگه‌ی
عه‌ره‌بییه‌وه بۆ شوێنه‌کانی دیکه ده‌گوازێته‌وه. مه‌سه‌له‌که سیمایه‌کی
ئه‌وه‌نده کاریکاتێریانه‌ی وه‌رگرتووه، که گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ندێک بڵێن
ده‌بێت سووره‌تی ئه‌نفال له قورئان ده‌ربهێنرێت. ئه‌و شیعر و چیرۆکانه‌ش که‌م
نیین، که جنێویان به ئه‌نفال داوه و ده‌ستبه‌رداری شیعریه‌تی نووسین و هه‌موو
مۆڕاڵیک بوون. ئه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی به‌رهه‌مهێناوه، ئایدۆلۆژیایه. ئه‌و
تێگه‌یشتنه پێش هه‌موو شتێک بێئاگاییی خۆیمان بۆ ده‌رده‌خات له مێژووی ئه‌و
ڕووبه‌ره‌ی، که ئه‌نفالی لێ به‌رهه‌مهاتووه. له پشت ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه
ئه‌ده‌بێکی زاره‌کی هه‌یه، به‌وه‌ی خۆی له‌و هه‌قایه‌ت و سه‌ربردانه‌دا
ده‌بینێته‌وه، که نووسه‌ر له‌ناو خێزان و له‌ناو کۆمه‌ڵدا بیستوونی، نه‌وه‌ک
وردبوونه‌وه‌یه‌کی فیکری و فه‌لسه‌فییانه. من پێشتریش گوتم، که ئه‌نفال، ئه‌گه‌ر
وه‌کو ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی سه‌یر بکه‌ین، ئه‌وا شتێک نییه ئیسلام دایهێنابێت و
له‌و سووره‌ته‌شه‌وه ده‌ستپێناکات، که ناو‌ی ئه‌نفاله. به‌لآم جارێ پرسیار
ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر ئایینی ئیسلام نه‌بوایه، ئێمه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه
ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی سه‌ربازی و کولتوری نه‌ده‌بووینه‌وه؟ وه‌لآمدانه‌وه‌ی ئه‌و
پرسیاره، به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر وردی دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌تییش هی
شاری مه‌ککه، له‌پێش په‌یدابوونی ئیسلام، که هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئابووری، سیاسی،
کۆمه‌لآیه‌تی و کو‌لتووری بگرێته‌وه، مه‌حاڵه. هه‌ر که‌سێکیش ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه
بکات، ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که ئیسلام وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنگه‌ری
سه‌ری هه‌ڵداوه. فیکری ئیسلام دابڕانێكی گه‌وره بوو له‌ناو ئه‌و فیکره باوه‌ی
دورگه‌ی عه‌ره‌بدا. جیاوازیی نێوان ئیسلام وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشنگه‌ری و
ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی له‌وه‌دایه، که دووه‌میان دژی ده‌سه‌لآتی ره‌های که‌نیسه
بوو به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا، به‌لآم یه‌که‌میان، واته ئیسلام هه‌ر
خۆی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئایینیی ڕۆشنگه‌ری بوو دژی ئه‌قڵیه‌تی باوی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، که ڕه‌خنه‌گرانی هزر باوه‌ڕیان وایه ڕۆشنگه‌ری لای
(دیکارت) وه‌کو دژایه‌تیی ئایین به‌کار نه‌هاتووه، به‌ڵکو له سه‌رده‌ستی
(ڤۆڵتێر)، که هه‌ندێک به ڕووکه‌ش ناوزه‌دی ده‌که‌ن، ئه‌و شێوه توندوتیژه‌ی
وه‌رگرت. (دیکارت) له کتێبی (پرینسیپی فه‌لسه‌فه)دا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مکی
(ڕۆشنایی سروشتی) ده‌کاته‌وه و دواییش له لایه‌ن (لایبنتز) و (مالبرانچ) و (پیر
بایل)ه‌وه گه‌شه به‌و چه‌مکه ده‌درێت. له قورئانیشدا ئه‌و چه‌مکه زیاتر له
جارێک هاتووه: (الله ولی الذین آمنوا یخرجهم من الظلمات الی النور..
البقره:257)، (من کان میتا فاحییناه وجعلنا له نورا یمشی به فی الناس..
الأنغام:122)، (الله نور السموات والأرض.. النور:35).
ڕه‌خنه‌گرانی هزر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که ڕۆشنگه‌ری نه له فه‌ره‌نسا و نه ئه‌ڵمانیا و نه له هیچ شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌ورووپادا بزووتنه‌وه‌یه‌کی دژ به ئایین نه‌بوو، به‌ڵکو دژ به‌و لێکدانه‌وه‌یه لاهووتییه بوو، که که‌نیسه بۆ ئایینی ده‌کرد. ته‌نانه‌ت (ئایین ئه‌فیوونی گه‌لانه) لای (مارکس)یش به‌و قورساییه نییه، به‌ڵکو له لایه‌ن (لینین)ه‌وه زه‌ق کرایه‌وه، چونکه دووه‌میان به مه‌به‌ستی فریودان و به‌جۆشدانی جوتیاران ئه‌و گوته‌یه‌ی ئاوا تۆخکرده‌وه. زۆر له ڕه‌خنه‌گرانی فیکر ئه‌و گوته‌یه‌ی (مارکس) وا لێکده‌ده‌نه‌وه، که ئه‌وسا ئه‌و له‌ژێر کاریگه‌ریی (فیۆرباخ)دا بووه و دواتر شتێکی له‌م شێوه‌یه له نووسینه‌کانیدا به‌دی ناکرێت. جیاوازییه‌کی دیکه‌ی ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی و ڕۆشنگه‌ریی (ئیسلام)، نه‌ک ڕۆشنگه‌ریی (ئیسلامی)، ئه‌وه‌یه، که ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپی توانی درێژبێته‌وه و به‌درێژاییی خۆشی، کۆمه‌ڵێ فه‌یله‌سووف و بیریاری دیکه‌ی به‌رهه‌م هێنا، که به‌رده‌وام له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ئاستدا ڕاڤه‌ی بکه‌ن، به‌لآم ڕۆشنگه‌ریی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌کی که‌وت. به مانه‌یه‌کی دیکه ڕۆشنگه‌ریی ئیسلام هه‌ر زۆر زوو بووه قوربانیی ڕاڤه‌کردن، چونکه ستره‌کچه‌رێکی ئابووری و کۆمه‌لآیه‌تی و کو‌لتووریی نه‌بوو، که ئه‌و ڕۆشنگه‌رییه له خۆیاندا هه‌ڵبگرن. مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌ری، که هی سه‌رده‌می پێش ئیسلام بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ناو نه‌چووبوو. لێره‌شدا پێم وایه هه‌موو ئه‌و مێژوونوسه عه‌ره‌بانه‌ی، که ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلامدا قۆناغێکی دیکه‌ی مێژوو ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه ئه‌وان نازانن یان نایه‌نه‌وێت بزانن، که جیاوازی له‌نێوان گۆڕانی قۆناغی مێژوو و گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌لآتدا زۆره. تایه‌فه‌گه‌ری وه‌کو پێش ئیسلام مابووه‌وه و ڕه‌نگی پیرۆزیشی زیادکردبوو. ئه‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ مردنی په‌یا‌مبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رکه‌وت. واته هه‌ر له‌و کاته‌ی موسڵمانه‌کان به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه له سه‌قیفه کۆبوونه‌وه، ناکۆکی له‌نێوان ئه‌نسار و موهاجیره‌کاندا سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ر لایه‌کیان خۆی به شایانی ئه‌وه ده‌زانی، که خه‌لیفه له‌و هه‌ڵبژێردرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناکرێت هه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، که به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له‌و کاته‌دا کرا، ئه‌گه‌ر ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م له سه‌رۆکهۆزه‌کان و بازرگانه گه‌وره‌کانیش بووبن، به ڕووداوێکی گه‌وره‌ی میژوویی سه‌یر نه‌کرێت، نه‌ک هه‌ر له دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به‌ڵکو له سه‌رتاپای دنیادا. به‌لآم ئه‌و ناکۆکییانه، به‌تایبه‌تی ناکۆکیی نێوان هه‌ڤالآنی (ئیمامی عه‌لی) له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ خه‌لیفه‌که‌ی دیکه‌دا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی، که موسڵمانانی میسر و عێراق و حیجاز و یه‌مه‌ن هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌لیفه‌ی سێیه‌م و تیرۆری بکه‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌ڕی خوێناوییی وه‌کو جه‌مه‌ل و سه‌فێن و نه‌هره‌وان له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی چواره‌مدا به‌رپا بکه‌ن. ئه‌وه بێجگه له‌و هێرشه خوێناوییانه‌ی له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی یه‌که‌مدا کرانه سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان. هه‌ندێک له بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب، له‌وانه (محه‌مه‌د ئارکۆن) ئه‌و بارودۆخه وا ده‌بینن، که سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی سیکۆلاریزمه له‌ناو ئیسلامدا، به‌وه‌ی ده‌سه‌لآت بۆ خه‌لیفه ده‌گوازرێته‌وه و له مێژوویه‌کی دوورتریشدا ئه‌و ده‌سه‌لآته ده‌که‌وێته ده‌ست سوڵتان. واته ده‌که‌وێته ده‌ست مرۆڤ خۆیه‌وه. ده‌توانم بڵێم له ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه ئه‌و رووداوانه ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان بینی له‌وه‌ی ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه هه‌ندێک بشکێت، که شه‌ریعه‌ت سه‌پاندبووی. هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌و بارودۆخه زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌وه خۆشکرد، که قورئان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی تایه‌فه‌گه‌رییدا ته‌فسیر بکرێت. ئه‌نجام شوورا وه‌کو سیسته‌مێکی هه‌ڵبژاردن و حوکم به‌ته‌واوی له‌ناو چوو. ئه‌وه بوو (مه‌عاویه) خه‌لافه‌تی کرده پشتاوپشت و شیعه‌ش وه‌کو ڕه‌وتێکی ئۆپۆزیسۆن به‌شێوه‌یه‌کی دیکه خه‌لافه‌تیان بۆ خۆیان قۆرخکرد. لێره‌وه ڕاڤه‌کردن به ده‌وڵه‌ته‌وه په‌یوه‌ست کرا. ورده ورده لێکدانه‌وه‌ی ڕووکه‌شی سیاسییانه بووه میتۆدێکی ستاندارد بۆ قورئان و ده‌یتوانی دژایه‌تیی هه‌ر میتۆدێکی دیکه بکات، کاتێک ده‌یویست لێکدانه‌وه‌ی دیکه‌ی عه‌قلآنی بۆ تێکست بێنێته گۆڕێ. ئه‌گه‌رچی به گه‌یشتنی ئیسلام به ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌نده‌لووسدا میتۆدی دیکه سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌لآم ئه‌و میتۆده ستاندارده، که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانه‌وه ئیشی پێده‌کرا، هه‌ر مایه‌وه. هه‌تا هێزی ده‌وڵه‌تیش گه‌وره‌تر بووبێت، ئه‌و میتۆده چالاکانه‌تر خراوه‌ته گه‌ڕ و به‌توانای زیاتره‌وه سه‌رکوتی هه‌موو فیکرێکی جیاوازی کردووه. مه‌سه‌له‌ی بوونی جیاوازیی و دژایه‌تیی له‌نێوان تێکست و مێژوودا، ته‌نها پێوه‌ندیی به ئیسلامه‌وه نییه، به‌ڵکو هه‌موو ئایینه‌کانی دیکه و تیۆرییه دنیاییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. ئایینی مه‌سیحییش بانگه‌شه‌ی برایه‌تی و ئاشتی ده‌کات و مێژویه‌کی خوێناویی هه‌ر له‌ناو ئه‌وروپاش هه‌یه. (هیتله‌ر) له‌پێناوی سه‌رخستنی ڕه‌گه‌زی ئارییدا سه‌رزه‌مینی له خوێندا نقوم کرد. (ستالین) هه‌تا یه‌کسانی و سوسیالیزمه تایبه‌ته‌که‌ی خۆی بچه‌سپێنێت، دنیایه‌ک سه‌ری په‌ڕاند. وه‌کو چۆن ناتوانین بڵێن ئه‌و تاوانانه به‌رهه‌می ڕۆشنگه‌ریی ئه‌ورووپیین، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی فیکریی گه‌وره ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر وابزانین ئه‌و مێژووه خوێناوییه‌ی دنیای عه‌ره‌بیی ئیسلامی‌یش، که هه‌تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه، گوناهه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی تێکسته‌وه. کاسۆلیک و پرۆتستانتیش کۆمه‌ڵێک شه‌ڕی خوێناوییان له‌نێوان خۆیاندا هه‌ڵگیرساند وه‌کو ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا له‌نێوان 1562 _ 1598 ڕووی دا، به‌لآم جیاوازیی نیوان ناکۆکییه‌کانی نێوان ئیسلام و مه‌سیحی ئه‌وه‌یه، که شه‌ڕه خوێناوییه‌کانی نێوان ئیسلام زۆر زوو له‌سه‌ر ده‌ستی دامه‌زرێنه‌رانی ئیسلام خۆیه‌وه هه‌ڵگیرسا. هه‌رچی شه‌ڕه‌کانی کاسۆلیک و پرۆتستانته له مێژوویه‌کی زۆر دره‌نگدا ده‌ستی پێ کرد. له سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم ئێمه قوربانیی ڕاڤه‌کردنین، نه‌وه‌ک تێکست، یان وردتر نه‌وه‌ک ئه‌و سووره‌ته‌ی ناو‌ی ئه‌نفاله. ئێمه قوربانیی نه‌بوونی تازه‌گه‌ریین له‌ناو فیکری ئیسلامدا. لێره‌دا ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌کو ناسیۆنیش جیاواز بین، ئه‌وا وه‌کو تاک له‌ناو سه‌نته‌ری ئیسلامدا له‌گه‌ڵ هیچ تاکێکی دیکه‌ی قوربانی جیاواز نیین. له فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن و جه‌زائیر و میسر و هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بستان تاکه‌کان قوربانیی ئه‌م ڕاڤه‌کردنه‌ن. له‌مه‌وه ده‌توانین بڵێین نه‌ک تازه‌گه‌ریی ئێمه، به‌ڵکو دڵنیابوونیشمان له‌وه‌ی جارێکی دیکه ئه‌نفال دووباره نابیته‌وه، پێوه‌ندیی به سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌کانی تازه‌گه‌ریی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌نده‌مه‌نتالیزمی ناو کوردستان هیوایه‌کی گه‌وره‌ی به سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه سیاسییه‌کانی عه‌ره‌ب هه‌یه به‌سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریکادا. سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس و به‌هێزبوونی پایه‌ی ئایینیی عه‌ره‌بستانی سعوودی و فراوانبوونی تیرۆری قاعیده، به هه‌موو جیاوازییه فۆرمه‌کانی خۆیانه‌وه، خه‌ونی فه‌نده‌مه‌نتالیزمه له‌ناو کوردستاندا. ئێمه به لاکه‌ی دیکه‌شدا قوربانیی نه‌بوونی جۆره ڕۆشنبیرێکین، که له‌جیاتی ده‌ربڕینی کۆمه‌ڵێک رسته‌ی سواو، بێت به دیدگایه‌کی جیاوازه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و مێژووه‌مان بۆ بخوێنێته‌وه، چونکه هیچ پڕۆژه‌یه‌کی تازه‌گه‌ری ناتوانێت تازه‌گه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی تێکست کار بکات. له ئه‌ورووپا ناکۆکیی نێوان که‌نیسه و ده‌وڵه‌ت له‌پێناوی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لآتی ڕۆحی و زه‌مه‌نی، ڕێگای بۆ خوێندنه‌وه‌ی عه‌قلآنیی ئایین خۆشکرد و هه‌ر ئه‌مه خۆی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامبوونی داهێنانی فیکر و فه‌لسه‌فه، به‌لآم له ئیسلامدا، به‌تایبه‌تی دوای په‌یدابوونی ئیسرائیل، شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی له ڕێگای درووشمه‌کانیه‌وه پیرۆزییه‌کی گه‌وره‌ی به‌و مێژووه به‌خشیوه. هه‌تا ئه‌مڕۆش ئایدۆلۆژیای عه‌ره‌بی وا تازه‌گه‌ریی پێناسه ده‌کات، که ڕازیبوونه به ملکه‌چی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر به دنیای ڕۆژئاوای کافر. وه‌کو (شێخ سه‌فه‌ر بن عه‌بدولره‌حمان ئه‌لحه‌والی) له کتێبه پڕ له هه‌ڵه مه‌عریفییه‌که‌یدا: (پێشه‌کییه‌ک له په‌ره‌سه‌ندنی فیکری ڕۆژئاوا و تازه‌گه‌رییدا)، هه‌موو تازه‌گه‌ریی ئه‌ورووپی له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می پۆست مۆدێرینزم به پلانی جوو ده‌زانێت. خودی ئه‌و تازه‌گه‌رییه‌ی ڕۆژئاواش، که ئه‌وه‌نده دڵڕه‌قانه له‌سه‌ر تێکشکاندنی لایه‌نی ڕۆحی کار ده‌کات، ترسی ڕۆژهه‌لآتی ئیسلامیی به‌رامبه‌ر به گۆڕان زیاد کردووه. له ڕووێکی دیکه‌وه تێکست هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌وه‌دا بووه‌ته قوربانیی ڕاڤه‌کردن، که زه‌مه‌نی تێکست وه‌کو به زه‌مه‌نی وه‌حی ناسراوه، پیرۆزییه‌کی گه‌وره‌ی دراوه‌تێ. ئه‌مه‌ش دیسان له به‌رژوه‌ندیی تێکستدا نییه، چونکه ئه‌و هه‌لومه‌رجه مێژووییه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، که ئه‌وسا تێکست ده‌یتوانی کاری له‌ناودا بکات. له‌گه‌ڵ گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌کاندا پراکتیزه‌کردنی تێکست بۆته کارێکی دژوار و قه‌باره‌ی توندوتیژیی پیرۆزیش له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌تر بووه، چونکه ئه‌و واقیعه، که گۆڕاوه و بووه‌ته جۆرێک له یۆتۆپیا، جارێکی دیکه به‌هه‌مان شێوه‌ی خۆی دانامه‌زرێته‌وه. به‌کورتی ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکی بچووکی وه‌کو به‌در توانی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وه‌نده گه‌وره له واقیعه‌که‌ی خۆیدا بکات، ئه‌وه ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌دان بورج له‌ناو دڵی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، ناتوانن شتێک له‌و واقیعه‌ی به‌در بگۆڕن، چونکه ئه‌وه‌ی ماوه، واقیعه‌که نییه، به‌ڵکو ته‌نها تێکسته‌که‌یه. موسڵمانه جه‌نگاوه‌ره‌کانی به‌در به‌و تیروکه‌وان و شمشێره سادانه‌ی، که هه‌ر خۆیان دروستیان کردبوون، ته‌نها ده‌یانویست ئیمان له‌ناو واقیعی خۆیاندا دابمه‌زرێنن، به‌لآم جه‌نگاوه‌رانی ئه‌مڕۆ، به‌و ته‌کنه‌لۆژیایه‌ی ڕۆژئاوای کافر ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ک ئیمان و له‌لایه‌کی دیکه واقیعی به‌سه‌رچووی ئه‌و ئیمانه‌ش دابمه‌زرێننه‌وه، که جه‌نگاوه‌رانی به‌در دایانمه‌زراند. ئه‌گه‌ر له بیرت بێت پێشتر گوتم ئه‌و شێوازه ستاندارده‌ی ڕاڤه‌کردن، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ده‌سه‌لآته‌وه په‌یوه‌ست کرا، نه‌یهێشت ڕۆشنگه‌ریی ئیسلام درێژ بێته‌وه و له‌گه‌ڵ زانسته‌کاندا کارلێک دروست بکات، چونکه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، مه‌به‌ستم مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی شوێن و کاته، مه‌سه‌له‌یه‌کی فیزیاییه، که له‌مێژه له‌لایه‌ن (نیوتن) و زۆر له زانایانی دیکه‌ی فیزیا یه‌کلا کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی زاره‌کییمان ڕوونتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆدا. ئه‌و نۆستالۆژیا ئایینییه، که له ڕۆژگاری ئێستادا گه‌یشتۆته لووتکه، ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له‌وه‌دا بینیوه، که جه‌نگاوه‌ران له هه‌وڵی ئه‌وه دابن مێژوو وه‌کو پرۆسێسێکی کۆپیکردن ببینن، نه‌وه‌ک وه‌کو درێژبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ئاڕاسته‌ی جیاواز. پێیان وایه مێژوو قه‌واره‌یه‌کی یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه‌یه، که ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه مێژووی ڕه‌سمیی ده‌سته‌لآته و له‌ناویدا کۆمه‌ڵێک گوتاری دژ به‌و مێژووه سه‌رکوتکراون. له‌دوای هه‌موو ئه‌وانه پرسیار ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌نفالکراو، چۆن ئه‌و مێژووه‌مان خوێندۆته‌وه؟ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و نێوه‌دا ده‌که‌وێته به‌رچاومان، دوو تێڕوانینن. یه‌که‌میان: تێڕوانینی پیرۆزییه، که هه‌موو شتێک به پیرۆز ده‌زانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و شه‌ڕ و کوشتارانه‌ش، که له‌ناو کو‌لتووری عه‌ره‌ب خۆیاندا چ له کۆن و چ له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا که‌م و زۆر ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه. دووه‌میان: تێڕوانینی به‌لاوه‌نان. ئه‌و تێڕوانینه هه‌ر شتێک، که ده‌که‌وێته ناو کو‌لتووری ئیسلامه‌وه، به دوژمنی ده‌زانێت و هێڵی راست و چه‌پی به‌سه‌رداده‌هێنێت. ئه‌وه‌یان ئه‌نفالی له‌و سووڕه‌ته و له‌و هێرشه سه‌ربازییه کورتکردۆته‌وه و ده‌شیه‌وێت هه‌ر لێره‌وه کولتورێک به هه‌موو جیاوازییه‌کانی خۆیه‌وه بخوێنێته‌وه. ئه‌وه‌یان نه‌یزانیوه، که له‌شکره‌کان ته‌نها ده‌توانن چه‌ک و تفاق و ئازووقه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن و له‌توانایاندا نییه شارستانیه‌تێکی گه‌وره له ولآغه‌کانیان بار بکه‌ن، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ (ئه‌ویتر)، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ساکارانه‌یه و بارگاوییه به ئایدۆلۆژیا. خوێندنه‌وه‌ی زانراوه‌کانه و دوور و نزیک نه‌زانراوه‌کان نابینێت. به‌ڵێ، ئه‌م تێڕوانینه‌یان هه‌ر زۆر کۆمیدییانه خۆی ده‌رده‌خات. هیچ ئاگایه‌کی مێژوویی و جۆگرافی و کو‌لتووریی له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌وه نییه، که ئه‌و ئه‌نفاله‌ی لێوه ئاڕاسته کراوه. ئاگای له‌و هه‌موو ناکۆکی و دژایه‌تییه نییه، که له‌و شوێنه‌دا هه‌بووه. ئاگای له‌و هه‌موو خوێنه نییه، که له خه‌ڵکانێکی وه‌کو ئێمه رژێنراون. ئه‌گه‌ر تێڕوانینی یه‌که‌م هی خه‌ڵکی ئاسایی بێت، ئه‌وه ئه‌و تێروانینه‌ی دووه‌میان، زیاتر هی نووسه‌ره‌کانمانه. ئه‌و تێڕوانینه هێنده ساده و ساکاره، که پڕیه‌تی له جنێو و نه‌فره‌ت، نه‌ک هه‌ر بۆ سه‌رجه‌می خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه، به‌ڵکو بۆ خاک و ئاژه‌ڵه‌کانیشیان. وه‌کو گوتمان ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌و دوو تێڕوانینه‌وه ئیش ده‌کات، فیکر نییه، به‌ڵکو ئه‌ده‌بی زاره‌کییه. که‌ره‌سته‌ی ئه‌وانه خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه نییه، به‌ڵکو گوێگرتنه له هه‌قایه‌ته‌کان و گێڕانه‌وه‌یان. تێڕوانینی یه‌که‌م هه‌قایه‌ت ده‌گێرێته‌وه، به‌لآم ئه‌وه‌ی دووه‌میان، که هی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گره‌کانمانه، ئاڕاسته و مه‌غزای هه‌قایه‌ته‌کان ده‌گۆڕێت. یه‌که‌میان له وێنه‌ی قه‌د دیوار راده‌مێنێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا ئه‌سحابه‌کان به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌کانیانه‌وه سه‌ری کافره‌کان ده‌په‌رێنن، به‌لآم دووه‌میان ده‌ڵێت نه‌خێر، ئه‌مانه داگیرکه‌رن و هاتوون به زه‌بری شمشێر بمانکه‌نه موسڵمان. که‌واته هه‌ردوو لایان نایانه‌وێت، یاخود له توانایاندا نییه له‌ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه بێنه ده‌رێ، بۆیه هه‌رچیمان پێ بڵێن، هه‌ر هی ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه و هیچی دیکه. وه‌کو زۆر به‌ڕوونی له په‌ره‌گرافه‌که‌ی (شێرزاد حه‌سه‌ن)دا بینیمان. هه‌ندێک له هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت، ده‌نووسن: ئیسلام هات و ئێمه‌ی له کۆیلایه‌تی و تاریکی ڕزگار کرد، به‌لآم هه‌ندێکی دیکه ئازادیی ڕۆژنامه و سایته‌کان ده‌قۆزنه‌وه و ده‌نووسن: ئیسلام کوردستانی داگیر کرد. ئه‌و دوو تێڕوانینه هه‌رچه‌ند خۆیان وابزانن له یه‌کتر جیاوازن، به‌لآم له گرینگ‌ترین شت‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه، که هه‌ردوو لایان باوه‌ڕیان به دیاڵۆگ نییه. نه‌بوونی باوه‌ڕی ئه‌و دوو لایه‌ش به دیاڵۆگ به پله‌ی یه‌که‌م پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، که هیچیان نییه دیاڵۆگی پێبکه‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا له‌به‌رچاو ناگیرێت، خودی تێکسته. کاتێکیش تۆ تێکستت نییه، خوێندنه‌وه‌شت نییه. لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌کردنیشت نییه. بێگومان هیچ میتۆدێکی ڕه‌خنه‌ییشت نییه. له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌وه بیست ساڵه باس له ئه‌نفال ده‌کرێت، به‌لآم هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگت نییه. کۆمه‌ڵێک جنێو و دروشمت هه‌ن و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا ده‌وترێنه‌وه. به ڕای من ئێمه دوای ئه‌وه‌ی بیست ساڵه شت ده‌نووسین و هیچی گرینگمان به‌رهه‌م نه‌هێناوه، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه. ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک گومان له‌و ئه‌ده‌به زاره‌کییه‌ی خۆمان بکه‌ین، که تا ئه‌مڕۆ فریوی داوین. ده‌بێت گومانێکی گه‌وره له‌و نووسه‌ره به‌ناوبانگانه‌ی خۆمان بکه‌ین، که پێمان وابووه پڕۆژه‌ی فیکریی ڕه‌خنه‌ییان پێیه، که‌چی وا ده‌بینین هه‌موو سه‌رچاوه‌که‌یان ئه‌ده‌بی زاره‌کییه. ئه‌ده‌بی زاره‌کی، که خۆی له ئه‌فسانه و به‌سه‌رهاته‌کاندا ده‌بینێته‌وه، که‌ره‌سه‌یه‌کی گرینگ بووه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌قڵییه‌ته‌کان، که‌چی لای ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه خۆی کراوه‌ته سه‌رچاوه و خۆی کراوه‌ته ئه‌قڵ. به مانایه‌کی دیکه نوخبه‌ی کوردی یان به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌مان گوتاری به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه، یاخود له ترسی ئه‌وه‌ی وه‌کو ڕه‌خنه‌گرێک سه‌یر نه‌کرێت، هه‌وڵی داوه خۆی وه‌کو دژ بناسێنێت، به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، له‌گه‌ڵ زۆربوونی چه‌مکه ڕه‌خنه‌ییه‌کاندا. پارادۆکس ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆشنبیره خۆی بۆته به‌شێکی جیانه‌کراوه له‌و تێڕوانینه میللییه و له‌ناو ئه‌ده‌بی زاره‌کییدا نقووم بووه، که‌چی به‌هه‌مان زمانی میللییش به‌گژ ئه‌و تێڕوانیه‌دا ده‌چێته‌وه. ئه‌و ڕۆشنبیره پێویستی به‌وه نییه بزانێت کێشه‌که چییه، به‌ڵکو بۆ ئه‌و گرینگه له ڕێگای به‌کارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌وه پیشانی بدات، دژ به چه‌وسانه‌وه‌یه. ئه‌و شتانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه وتوویه‌تی، پێشتر هه‌مان شتی بۆ به‌رگریکردن له مافی ژن و منداڵ و ڕه‌خنه‌گرتن له گه‌نده‌ڵیی و سیسته‌می په‌روه‌رده و فێرکردن وتووه و هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش بۆ زۆر کێشه‌ی دیکه‌ی فیکری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌یانڵێته‌وه. وه‌کو گوتمان ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره پشتی پێی قایمه، فیکر نییه، به‌ڵکو شیعرییه‌ته، ئیلهامه، که سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌کییه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه هیچ میتۆدێک له نووسینی ئه‌و نووسه‌ره‌دا به‌دی ناکرێت. شیعرییه‌ت، که خه‌سڵه‌تێکی مه‌زاجییانه‌ی هه‌یه، بۆیه هه‌ر جارێ به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئه‌ده‌بدا، به‌تایبه‌تی له چیرۆک و ڕۆماندا گرینگه، له کاتێکدا تۆ زیاتر له کاره‌کته‌رێکت هه‌یه و ده‌توانی له ڕێگای شیعرییه‌ته‌وه له یه‌کتریان جیا بکه‌یته‌وه، به‌لآم له مه‌سه‌له‌ی فیکردا به‌شێوه‌یه‌کی کاریکاتێریانه ده‌رده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه نووسه‌ری ئه‌ده‌بیی ئێمه له نووسینی فیکردا به‌ده‌گمه‌ن سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. ئێمه که‌م نووسه‌ری وه‌کو (به‌ختیار عه‌لی)مان هه‌یه، که ئه‌و تۆقه‌ی شکاندبێت، مه‌گه‌ر نووسه‌رێکی وه‌کو (ڕێبوار سیوه‌یلی)، که به گیانێکی نیچه‌ییانه فیکر ده‌نووسێت. (مه‌ریوان وریا قانیع) و (ئاراس فه‌تاح)، که وه‌کو من بزانم دوو خوێنه‌ری زۆر چاکی ئه‌ده‌بن، به‌لآم به‌ده‌گمه‌ن کاری ئه‌ده‌بی ده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه دوو نموونه‌ی چاکی ئه‌و نووسه‌رانه‌ن، که ئه‌مڕۆ خه‌ریکی نووسینی فیکریین. (فاروق ڕه‌فیق) کاتێک تواناکانی خۆی له بواری فیکردا دۆزیه‌وه، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له شیعر دوور که‌وته‌وه. مه‌به‌ستی من له‌و باسه ئه‌وه‌یه، که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه نووسیویانه، نه‌هاتوون له‌ناو تایبه‌تمه‌ندییه‌تیی ئه‌و که‌یسه ئیش بکه‌ن، به‌ڵکو شاعیرانه وه‌سفیان کردووه. با جارێکی دیکه (شێرزاد حه‌سه‌ن) به نموونه بێنینه‌وه و ئاماژه به گرینگ‌ترین په‌ره‌گرافی گفتوگۆکه‌ی بده‌ین، که به پیتی گه‌وره نووسراوه و کراوه‌ته تایتڵ. بۆیه‌ش ئه‌و به نموونه ده‌هێنینه‌وه، چونکه ئه‌وه زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که وه‌کو نووسه‌رێکی دیار له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئێمه ناسراوه. ئه‌و به‌ڕێزه ئاوا ده‌ڵێت: (هه‌رگیز شه‌ڕی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفال نه‌کرد، تا ئێستاکه‌ش هه‌مان دۆخ به‌رده‌وامه، دۆخی زه‌لیلی و کۆیله بوون و ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه وای لێکردووین که جاروبار به‌شه‌رمه‌وه باس له ئه‌نفال بکه‌ین). ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ناو‌ی ئه‌نفال، هه‌ر ناوێکی دیکه دابنێین، هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. چ خوێنه‌رێکی زۆر ساده هه‌یه نه‌توانێت ئه‌و شتانه بڵێت؟ (شێرزاد حه‌سه‌ن) ده‌ڵێی له هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌یه و داڕشتن بۆ مامۆستای زمانی کوردی ده‌نووسێت. مه‌به‌ستی (شێرزاد حه‌سه‌ن) له "شه‌ڕی گه‌وره" چییه؟ سه‌ربازییه، یان کولتوری؟ یان چی؟ چه‌ند گه‌وره بوایه؟ که‌ی بکرابوایه؟ کێ بیکردبوایه؟ چۆن بکرابوایه؟ "دۆخی زه‌لیلی و کۆیله بوون" چییه؟ "جاروبار به‌شه‌رمه‌وه باس له ئه‌نفال ده‌که‌ین" چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و نوخبه‌یه ئه‌وه‌یه، که به‌رده‌وام له ڕێگای ئه‌و چه‌مکه ڕه‌خنه‌ییانه‌وه گله‌یی ئاڕاسته ده‌که‌ن و زۆر جاریش ئه‌وه‌ی ئه‌و گله‌ییانه‌ی ئاڕاسته کراوه، دیار نییه کێیه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه ئه‌وه‌یه ئه‌وان وه‌کو دژێک ده‌ر‌بکه‌ون. لێره‌شدا زیاده‌ڕۆیی و پاڵه‌وانبازییه‌کی زۆر به‌دیده‌که‌ین. من له سه‌رجه‌می گفتوگۆکه‌ی (شێرزاد حه‌سه‌ن)دا شتێکی نوێم له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه نه‌بیست، که تایبه‌تیشه به ئه‌نفال. له‌وێدا من نه‌وه‌ک فیکر، بگره زانیارییشم ده‌ستناکه‌وێت. (شێرزاد حه‌سه‌ن) دیارترین نووسه‌ری ناو ئه‌و نوخبه‌یه‌یه، که ئاماده‌یه له‌سه‌ر هه‌موو شتێک بنووسێت و وه‌لآمی هه‌ر پرسیارێکیش بداته‌وه، که لێی بکرێت. وه‌کو وتمان شیعرییه‌ت به‌سه‌ر نووسینی ئه‌و نوخبه‌یه‌دا زاڵه، بۆیه نووسینه‌کانیان پڕن له ناکۆکی زیاده‌ڕۆیی له دژایه‌تیکردندا. ئه‌مڕۆ شتێک ده‌ڵێن و سبه‌ینێ شتێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته. (نیهاد جامی) له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ (شێرزاد حه‌سه‌ن)، ئه‌وه‌ی بیر ده‌خاته‌وه، که جارێکیان ڕایه‌کی ده‌ربڕیوه، که‌چی له واقیعدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت: (ئه‌وه قسه‌یه‌کی سه‌رپێییه کردوومه، ڕه‌نگه زۆر راستگۆیانه نه‌بووبێت یان داڕشتنه‌که‌ی ساده بووبێت).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسه‌که‌مان به ئاڕاسته‌یه‌کی هه‌ندێک جیاوازتردا ببه‌ین، ئه‌وا من لێره‌دا پرسیارێکی دیکه به گرینگ ده‌زانم، که ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن بووینه قوربانیی عه‌داله‌ت و یه‌کسانی، که بکه‌رانی ئه‌نفال و لایه‌نگرانی له هه‌موو لایه‌که‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن؟ پێش ئه‌وه‌ی وردتر بچمه ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه، به‌چاکی ده‌زانم شتێکت بۆ بگێڕمه‌وه. چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ڕێگای ئیشه‌که‌م، که مۆزه‌خانه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی شاره، ژنێکم بینی به تراکتۆر زه‌ویی ده‌کێلآ. ده‌یان نه‌وره‌س و قه‌له‌ڕه‌ش دوای که‌وتبوون و ئه‌و کرمانه‌یان ده‌خوارد، که له‌ژێر زه‌وی ده‌ری ده‌هێنان. ئه‌گه‌ر من له‌و ژنه‌م بپرسیبا، ئاخۆ ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات چاکه، یان خراپ، ئه‌وا بێگومان پێی ده‌وتم ئه‌و زه‌وی ده‌کێڵێت و کشتوکاڵ ده‌کات. ئایا کشتوکاڵ خراپه؟ هه‌روه‌ها پێی ده‌گوتم خۆراکی ده‌یان نه‌وره‌س و قه‌له‌ڕه‌شیش دابین ده‌کات. ئایا ئه‌مه شتێکی باش نییه؟ به‌ڵێ، هه‌موو ئه‌و شتانه باشن، به‌لآم ئه‌ی کرمه‌کان؟ ئایا ژیانی ئه‌وان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بێنرخه، که وردن؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه تۆ هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌بینی، چونکه به به‌رچاوته‌وه روو ده‌ده‌ن، به‌لآم کرمه‌که‌کان ده‌خورێن و ناشبینرێن. ده‌زانی من، که به چاوی چیرۆکنووسێک ده‌مڕوانی، ئه‌و دیمه‌نه‌م وه‌کو مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالکردنی کوردستان هاته به‌رچاو؟ ئێمه زۆر به‌بێده‌نگی بووینه قوربانیی عه‌داله‌ت و یه‌کسانی. وه‌کو (تۆدۆرۆڤ) ده‌ڵێت: "شارستانییه‌ت به‌بێ ناوه‌رۆکی مۆڕاڵی، هیچ مانایه‌کی نییه". ده‌بوایه عه‌ره‌به‌کان سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵگایه‌کیان له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌کسانی و ئازادی دابمه‌زراندبوایه. ئه‌وسا ئه‌و نموونه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان چاوی لێ ده‌کرا. ئه‌و کاته (لا اکراه فی ا‌لدین) به‌ته‌واوی له‌به‌رچاو ده‌گیرا. باوه‌ڕم وابوو هه‌موو نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی دیکه‌ی وه‌کو کورد خۆیان داوای ڕژێمێکی له‌و شێوه‌یه‌یان بکردایه و ئیسلام ئاڕاسته‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌واو جیاوازی وه‌رده‌گرت، به‌لآم ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر خه‌لافه‌ت و سه‌دان شتی تر ناکۆکییان هه‌بوو. ڕوبارێک خوێنیان هه‌ر له‌ناو نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی ڕشت و ویستییشیان په‌یامی عه‌داله‌تی ئیسلام بگه‌یه‌نن. له قورئاندا هاتووه، که ده‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و دوور له چه‌وسانه‌وه دابمه‌زرێت، به‌لآم نه‌وتراوه چۆن ده‌ست پێ بکرێت و چۆن فراوان بکرێت. بۆ نموونه نه‌وتراوه ساڵی ئه‌ونده ده‌بێت فلآن که‌س په‌یامی ئیسلام بگه‌ینێته فلآن شوێن. هه‌موو ئه‌و شتانه ئیجتیهادی مرۆڤه‌کانن، بۆیه ڕه‌خنه‌گرتن له پراکتیزه‌کردنی ئیسلام، یاخود با بڵێین ڕه‌خنه‌گرتن له مێژووی عه‌ره‌بیی ئیسلامی وه‌کو مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌ش ڕه‌وایه، چونکه هه‌ر به‌پێی قورئان خۆی ئه‌وه ته‌نها خوا و کتێبی خوایه هه‌ڵه ناکه‌ن، ئه‌گینا مرۆڤه‌کان له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کدا بن، ناکه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵه‌وه. لێره‌وه ده‌بێت نه‌ک هه‌ر ڕۆشنبیری ئێمه، به‌ڵکو هه‌ر تاکێکی دیکه‌شمان هه‌قی پێ بدرێت ڕه‌خنه له پراکتیزه‌کردنی سووره‌تی ئه‌نفال بگرێت، که فه‌رمانی خودایی نییه، به‌ڵکو ئیراده‌یه‌کی ئایدۆلۆژیی عه‌ره‌بییه. ئه‌نفال کاتێک گه‌یشته ئێمه، که ئیسلام کرایه پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی. (ڕه‌فیق سابیر) له کتێبی (به‌ره‌و مێژوو)دا چاکی بۆ چووه، که ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی ئیسلام گه‌یشته کوردستان، زۆر له ناوه‌رۆکه‌که‌ی خۆی له ده‌ست دابوو. ئه‌مڕۆ تێکشکاندنی گوتاری عروو‌به له‌ناو ئه‌قڵیه‌تی کوردییدا زۆر سه‌ختتره له تێکشکاندنی هه‌مان گوتار له‌ناو عه‌قڵی عه‌ره‌بییدا، چونکه کورد جارێک به‌هۆی نه‌زانینی زمانی عه‌ره‌بی و جارێک به‌هۆی لاوازیی ڕۆشنبیرییه‌که‌یه‌وه نه‌یتوانیوه له‌وه تێبگات، که ته‌نانه‌ت به‌پێی یاساکانی شه‌ریعه‌تی خۆشیان هه‌موو شتێکی عه‌ره‌بی پیرۆز نییه، به‌لآم به‌داخه‌وه ڕۆشنبیری کورد تا بڵێی لاوازه له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره‌ی عرووبه‌دا، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر دیماگۆژییانه خۆی له پیرۆزییدا جێگیر کردووه و له دوای ئه‌نفالیشه‌وه له‌لایه‌ن فه‌نده‌مانتالیزمی کوردییه‌وه له جێگای ئیمان دانراوه. (تۆدرۆڤ) له کتێبی (ئێمه و ئه‌وانی دیکه)دا به چاکی ده‌رک به‌وه ده‌کات، که چۆن ئایدۆلۆژیا ئه‌و که‌له‌به‌رانه ده‌دۆزێته‌وه و له‌ناویاندا سه‌ر ده‌رده‌هێنێت.
ئێستا ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه لای ئه‌و پرسیاره‌ی خۆم، که ئایا ئه‌گه‌ر ئیسلام نه‌بوایه، ئێمه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی سه‌ربازی و کولتوری نه‌ده‌بووینه‌وه؟ من بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم به‌ڵێ. من پێم وایه مه‌رج نه‌بوو په‌لاماردان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌ر له‌ژێر ئالآی ئاییندا بکرابوایه، به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه دام، که کاتێک داگیرکردن به‌رگی ئایین ده‌پۆشێت و ئالآی پیرۆزیی هه‌ڵده‌کات، ڕێگا بۆ مانه‌وه‌ی زیاتری خۆی خۆش ده‌کات. مه‌گۆڵه‌کان چونکه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاینییان نه‌بوو، نه‌یانتوانی خۆیان بگرن، بگره هه‌ر له‌ناو شوناسی ئیسلامدا توانه‌وه. هه‌رکه سوڵتان (مه‌حمود غازان) بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی، مه‌به‌ستم ده‌وڵه‌تی ئێلخانییه، ئیسلامی کرده ئایینی فه‌رمیی ولآت، هه‌زاران مه‌گۆل هاتنه سه‌ر ئه‌و ئایینه. به‌و کاره‌ی هه‌موو پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ خاقانی گه‌وره‌ی مه‌گۆڵ له چین بچڕی. به مانایه‌کی دیکه من پێم وایه ئه‌نفال به‌شێکی دانه‌بڕاوه له ده‌رهاویشته‌کانی کولتوورێک، که پێش ئیسلام بزوێنه‌ری به‌شێکی زۆری بیرکردنه‌وه و عه‌قڵیه‌تی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب بوو. له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و کولتووره‌شه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی، که ئیسلام فیکرێکی ته‌واو دژ به‌و عه‌قڵه ستاندارده بوو، هه‌ر بۆیه نه‌ده‌کرا به‌ئاسانی خۆی بسه‌پێنێت. هه‌مووشمان ده‌زانین موسڵمانه‌کان سه‌ره‌تا چه‌ند له‌لایه‌ن ئۆرستۆکراتیه‌کانی مه‌ککه‌وه چه‌وسانه‌وه. هه‌ندێک پێیان وایه پێش په‌یدابوونی ئیسلام ئاشتی و ته‌بایی له‌ناو دورگه‌ی عه‌ره‌بدا هه‌بوو. پێیان وایه هه‌موو که‌سێک ئازاد بوو چی بپه‌رستێت، یان هیچ نه‌په‌رستێت. هه‌موو به‌ڵگه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه، که هه‌ر هۆزه‌ی بتی خۆی هه‌بوو و ده‌یپه‌رست. ئه‌وانه ناتوانن ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن، که هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک ناتوانێت له دۆخێکی چه‌سپاودا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی مه‌ککه به حوکمی ستراژیه‌تیی شوێنه‌که‌ی له گۆڕانێکی خێرادا بوو. نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شوێنێکی ئارام نه‌بوو. ته‌نها (شه‌ڕی به‌سووس) چل ساڵی خایاند، که له‌سه‌ر حوشترێک هه‌ڵگیرسا. شه‌ڕه‌کانی نێوان غه‌ساسینه و مه‌نازیره‌ش (یوم اباغ 544 زاینی) و (یوم حلیمه 554) وه‌کو مێژوونووسه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه، زۆر خوێناویی بوون. با سه‌رنج له‌و شیعرانه‌ی پێش ئیسلام بده‌ین، که سه‌رچاوه‌ی گرینگن بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی پێش ئیسلام. له‌و شیعرانه‌دا شه‌ڕ و په‌لاماردان و تۆڵه‌کردنه‌وه و شانازی‌کردن به چه‌ک و به گرتنی که‌نیزه به‌رچاوترین شتن. هه‌ر یه‌ک له شمشێر و جه‌نگ له زمانی عه‌ره‌بییدا زیاتر له ده ما‌نایان هه‌یه و له هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌دا به‌شاره‌زایی و وردبینییه‌کی زۆره‌وه به‌کارهاتوون. ته‌نانه‌ت وشه‌ی (یوم) له زمانی عه‌ره‌بییدا هاوواتای وشه‌ی (جه‌نگ)ه. وشه‌ی (خمیس)، که ناو‌ی ڕۆژێکی حه‌فته‌یه، هاوکات به مانای (سوپاش) هاتووه. ئه‌گه‌ر ته‌نها شاعیرێکی گه‌وره‌ی وه‌کو (ئومروء ئه‌لقه‌یس) وه‌ربگرین، که ناسکترین شاعیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، ده‌بینین به‌شێکی زۆری شیعری خۆی بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی باوکی ته‌رخانکردووه، که به ده‌ستی (بنی اسد) کوژراوه. شاعیرێکی وه‌کو (عه‌نته‌ره بن شداد)، چونکه دایکی حه‌به‌شی بوو، وه‌کو کۆیله‌یه‌کی نابووت سه‌یر ده‌کرا هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌کو سوارچاک و شه‌ڕکه‌ر خۆی سه‌پاند. ئه‌وه‌تا (قیس بن زهیر) له‌م شیعره‌یدا جاڕی شه‌رێک له‌گه‌ل (بنی فزاره)دا ده‌دات، که به هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌ستان و رێککه‌وتنی تێدا نه‌بێت:
إن الهوادة لا هوادة بيننا
إلا التجاهد فاجهدن فزارا
إلا التزوار فوق كل مقلص يهدي الجياد إذا الخميس أغارا
فلأ هبطن الخيل حر بلادكم لحق الأياطل تنبذ الأمهارا
دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، که ئه‌و شیعرانه بوونه هۆی په‌یدابوونی توندوتیژی، به‌ڵکو مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌وانه واقیعێکمان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ن، که تێیدا تاکه‌کان له ڕێگای توندوتیژییه‌وه ده‌یانتوانی شوناسی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، بگره شیعریش وه‌کو هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه که‌م و زۆر به‌رهه‌می ئه‌و واقیعه بوو. پێشتریش گوتم ئه‌نفال له‌ناو ئه‌و واقیعه‌دا له دایک بووه، نه‌وه‌ک له‌ناو ئه‌و سووڕه‌ته‌ی ناو‌ی ئه‌نفالی هه‌ڵگرتووه. به‌ڵێ، به مانایه‌کی دیکه ئه‌نفال درێژکردنه‌وه‌ی گیانی هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و په‌لاماردانانه‌یه، که ڕوون و ئاشکرا له‌ناو ئه‌و کولتووره‌دا خۆی سه‌پاندووه. درێژکراوه‌ی شه‌ڕه‌کانی ئاباغ و حه‌لیمه و به‌سووس و سه‌دانی دیکه‌ی پێش ئیسلام و جه‌مه‌ل و سه‌فێن نه‌هره‌وان و سه‌دان شه‌ڕ و کوشتاری دیکه‌ی دوای هاتنی ئیسلامه، که به‌رده‌وام له‌نێوان خۆیان و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا به‌رپایان کردووه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌نفال چ له سه‌رده‌می شمشێر و چ له سه‌رده‌می کیمیادا له‌ناو ئه‌و میکانیزمه‌دا ئیشی کردووه، نه‌وه‌ک به‌و مۆڕالانه‌ی ئایین به‌رده‌وام بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کات، چونکه ئه‌و هێرشه ته‌واو له‌گه‌ڵ (لا اکراه فی ا‌لدین) ناڕێکه. میلله‌تێک هێشتا یه‌ک وشه له زمانی عه‌ره‌بی نازانێت، هه‌تا بۆیان ده‌رکه‌وێت به‌و په‌یامه ڕازییه یان نا، ده‌کوژرێت و له‌ناو ده‌بردرێت. ئه‌نفال پێش ئه‌وه‌ی خه‌ونێکی سیاسی بێت، خه‌ونی بازرگانه‌کان بوو. (کارین ئارمسترۆنگ) له کتێبی (محه‌مه‌د، بیۆگرافیای په‌یا‌مبه‌رێک)دا، که به چاکترین کتێب داده‌نرێت له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه، به‌وه‌ی به‌ویژدانه‌وه مێژووی ژیانی په‌یا‌مبه‌ری ئیسلامی گێڕاوه‌ته‌وه، باسی ئه‌و بازرگانانه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌کات، کاتێک ده‌گه‌یشتنه ولآته پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌کو شام و ئێران، زۆر سه‌رسام ده‌بوون و به کۆمه‌ڵێک چیرۆکی سه‌یر سه‌یره‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه. شاعیره‌کانیش وه‌سفی ئه‌و ولآتانه‌یان ده‌کرد. هه‌موو خه‌ونیان به گه‌یشتنی ئه‌و ولآتانه‌وه ده‌بینی.
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌درێژاییی مێژووی خۆی دوو شتی
به‌رهه‌م هێنا، که ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ک وا ده‌هاتنه به‌رچاو دژی یه‌کترن، به‌لآم
له ناوه‌رۆکدا یه‌کتریان ده‌گرته‌وه. ئه‌وانیش په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی له
شاره‌کان و له‌دایکبوونی جه‌نگاوه‌ری لێهاتووی ره‌شماڵنشین بوون. لێره‌وه بیرۆکه‌ی
یه‌کگرتن چه‌که‌ره‌ی کرد. ئیسلامیش ئه‌ڵته‌رناتیڤ بوو. ئیسلام، که ئاینی
ته‌وحیده، توانی شوناسی ئومه به عه‌ره‌ب ببه‌خشێت. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم
(مایکیاڤیلی)ت بیر بخه‌مه‌وه، که هۆی پێکنه‌هاتنی یه‌کێتیی ئیتاڵیای بۆ لاوازیی
که‌نیسه ده‌گه‌ڕانده‌وه، که‌چی ده‌بینین ئیسلام له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌و
یه‌کێتییه‌ی بۆ عه‌ره‌ب مسۆگه‌ر کرد. به‌لآم ورده ورده ئه‌و عه‌قیده‌یه،
مه‌به‌ستم ته‌وحیده، له‌لایه‌ن بازرگان و جه‌نگاوه‌ره‌کانه‌وه له
مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆحییه‌وه کرایه مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیی _ ئیکۆنۆمیی ڕووت.
یه‌کگرتن به‌بێ فراوانکردنی جۆگرافیای یه‌کگرتن پڕۆسێسێکی ناته‌واوه. واته هه‌ر
کاتێک یه‌کگرتن هاتبێته کایه‌وه، داگیرکردنی به‌دوای خۆیدا هێناوه. ئه‌گه‌ر به
مێژووی پێش ئیسلام و دوای ئیسلامیشدا بچینه‌وه، ئه‌وه ده‌بینین یه‌کگرتنی
ناوه‌وه و په‌لاماردانی ده‌ره‌وه له هیچ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا دوو شتی جیاواز
نیین. هه‌موو ئیمپراتۆره‌کان به‌و شێوه‌یه دروستبوون. بیرمان نه‌چێت، که
فراوانخوازیی ئه‌وروپییش له ئه‌نجامی شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: ئه‌و هۆکارانه چیین که
ئه‌نفال له هۆشیارییه‌کی سیاسی ساده‌وه که ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی
سه‌رپێیانه‌ی ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه، ده‌گوازێته‌وه بۆهۆشیارییه‌کی کلتوری، له‌و
بێده‌نگییه‌ی که خاوه‌نی قسه نییه ده‌گوازێته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به
ده‌نگی به‌رز. هه‌روه‌ها ئه‌م بێده‌نگییه چه‌ند په‌یوه‌ندی به کورد خۆیه‌وه
هه‌یه، هه‌م له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ئه‌نفال و هه‌م له
ئاستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیدا؟
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور: ده‌توانم بڵێم ئێمه له‌و دوو وه‌لآمه‌ی پێشووماندا که‌م
و زۆر به‌لای ئه‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌دا چووین. وه‌کو گوتمان جێگیرکردنی گوتاری
ئه‌نفال له‌ناو قوولآییی پیرۆزییدا، وای کردووه، که نه‌وه‌ک بێده‌نگیی، بگره
ڕه‌زامه‌ندی و به‌رگریکردنیش له‌و گوتاره‌دا به‌درێژاییی مێژووی خۆی بڕه‌و په‌یدا
بکات. هه‌ر لێره‌وه‌یه بێده‌نگیی کوردی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌لآته پیرۆزه‌وه
پاڵپشتیی کراوه و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر پاڵپشتیی ده‌کرێت. ئێمه له‌و دوو وه‌لآمه‌ی
پێشووماندا هه‌وڵمان دا ئه‌نفالی میلیتاریستی له‌و ئه‌نفاله ڕۆحییه‌ی ناو تێکست
جیا بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه سه‌رچاوه‌ی ئه‌نفالی میلیتاریستییمان بۆ پێش مێژووی
ئه‌و تێکسته گه‌ڕانده‌وه. بێده‌نگیی کورد له ئاست ئه‌نفالدا بێده‌نگییه‌که له
ئاست پیرۆزییدا. بێده‌نگییه‌که له ئاستی تابوویه‌کدا، که ڕێگا به هیچ
ئاڕاسته‌یه‌کی دیکه‌ی جیاوازی بیرکردنه‌وه نادات. هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی کوردی
به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ته‌بایی بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره‌دا. ئێمه له
خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیسپۆتیکییانه‌ی مێژووی خۆماندا، ئه‌وه به‌دی ده‌که‌ین، که
کو‌لتووری ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ ئاماده‌گییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفال و خۆپاراستن لێیه‌وه، وه‌کو چۆن
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له ئاستی داگیرکاریی ساسانییه‌کانیشدا نه‌بووه، ئه‌ویش به
پله‌ی یه‌که‌م له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی، که ده‌یانتوانی پرۆسێسی ئه‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه فه‌راهه‌م بکه‌ن. با ئێمه سێ نموونه بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفال بێنینه‌وه: یه‌که‌میان کورد، دووه‌میان تورک و فارس،
سێیه‌میشیان یۆنان. وه‌کو گوتمان کورد نه‌ک به‌رگرییه‌کی گه‌وره‌ی نه‌کرد، به‌ڵکو
هه‌ر خۆی له ڕێگای ئه‌ده‌بی زاره‌کییه‌وه به‌رده‌وام پیرۆزیی به‌و گوتاره‌ش
به‌خشیوه. دووه‌میان تورک و فارس. ئه‌وان بێجگه له‌وه‌ی به‌رگرییان کرد، بگره
دواتر خۆشیان ئه‌نفالیان بۆ فراوانخوازیی خسته کار. نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت،
که عه‌ره‌به‌کان ڕاسته له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر فارسه‌کاندا سه‌رکه‌وتن،
به‌لآم چونکه عه‌ره‌به‌کان نه هیچ شێوازێکی به‌رێوه‌بردنیان ده‌زانی و نه
ده‌شیانزانی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان چییه، هه‌روه‌ها هیچ سیسته‌مێکی ئاسایشیشیان
نه‌ناسیبوو، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه زۆر ڕواریانه له‌ناو سیسته‌می هۆزدا به‌ڕێوه
ده‌چوون، واته هیچ پلان و ڕێکخستنێکیان نه‌بوو، بۆیه دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
خۆیان، هه‌ستان له‌رووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه به پله‌ی یه‌که‌م پشتیان به کو‌لتووری
فارس به‌ست. عه‌ره‌به‌کان ئه‌گه‌رچی سامانێکی گه‌وره‌ی شیعری و میتۆلۆژیایان
هه‌بوو، له رووی هونه‌ری جه‌نگیشه‌وه بالآده‌ست بوون، به‌لآم له بواره‌کانی
دیکه‌دا زۆر هه‌ژار بوون. (ئیبن خه‌لدوون) له کتێبی (المقدمه)دا ئه‌م قۆناغه ناو
ده‌نێت (قۆناغی کۆچه‌ری) و پێی وایه ڕێکخستنی سه‌ربازی و ده‌مارگیری (عصبیه) له
که‌سانی ناو هۆز پێکدێت. ئه‌و ده‌مارگیرییه‌ش له بیابان مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی
دامه‌زراندنی سوپا و به‌دیهاتنی سه‌رکه‌وتنه. پێی وایه هێزی ئه‌و که‌سه
ئازایانه‌یه، که ده‌وڵه‌ت پێکده‌هێنێت.
تا سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) زمانی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت فارسی بوو، نه‌ک عه‌ره‌بی. (عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌روان)یش لێدانی پاره‌ی کرده عه‌ره‌بی، ئه‌گینا تا ئه‌و کاته‌ش ساسانی بوو. ئه‌مه‌ش ڕێگای به‌وه دا، که فارسه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بالآده‌ستییان له‌ناو حوکمی ئیسلامییدا هه‌بێت، ئه‌وه له کاتێکدا کورد تا بڵێی لێی دوور بوو. وه‌کو گوتمان کورد ته‌نها وه‌کو زمانێک (که ئه‌و زمانه‌ش شوناسی ئه‌و بوو وه‌کو جۆگرافیا نه‌ک وه‌کو کو‌لتوور)، ڕووبه‌ڕووی ئه‌نفال بووه‌وه. (ئیبن خه‌لدوون) له (المقدمه)دا پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت، که شارستانییه‌ت به‌رهه‌می شاره و عه‌ره‌ب به‌ته‌واوی لێی دوورن، به‌لآم ئه‌وه عه‌جه‌مه‌کانن شارستانن، چونکه ئه‌وان هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی فارسه‌وه ئه‌و شارستانیه‌ته‌یان تێدا چه‌سپیوه. هه‌رچی عه‌ره‌به‌کانن، ئه‌وه ئه‌وان ئه‌و شارستانیه‌ته‌یان ناسی و به‌و هۆیه‌وه له قۆناغی کۆچه‌رییه‌وه ده‌رچوون. ده‌ڵێ ئیشی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه سه‌رکردایه‌تیی ده‌وڵه‌ت بکات و بیپارێزێت و ئاگای له سیاسه‌ته‌که‌ی بێت. با سه‌یری شام بکه‌ین. عه‌ره‌به‌کان ته‌نها وه‌کو جۆگرافیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وێدا نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو له ئاستی کو‌لتووری ئه‌واندا تووشی نامۆییه‌کی گه‌وره هاتن. کاتێک ئومه‌وییه‌کان خه‌لافه‌تیان برده ئه‌وێ، هه‌ستیان ده‌کرد نه‌ک هیچ شتێکی نوێیان بۆ ئه‌وان پێنییه، به‌ڵکو ئه‌مانی کۆچه‌ری ڕه‌شماڵنشین بۆشیان ئاسان نییه له‌ناو ئه‌و زه‌مینه جیاوازه‌دا هه‌ڵبکه‌ن. عه‌ره‌به‌کان ترسێکی گه‌وره‌یان له خانووبه‌ره هه‌بوو. ته‌نانه‌ت کاتێک له سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب) له کووفه له‌جیاتی ڕه‌شماڵ، خانوو دروستکران، هه‌موویان سووتاندن. دواییش به‌و مه‌رجه ڕێگا به دروستکردنیان درا، که له سنووری خۆیان ده‌رنه‌چن، بچووک بن و به‌رز نه‌کرێنه‌وه، که‌چی له شام خه‌ڵک له‌ناو کۆشکی گه‌وره گه‌وره‌دا نیشته‌جێ بوون. هه‌رچی شێوازی حوکم و به‌ڕێوه‌بردن له سه‌رده‌می ئومه‌وییدا خرابێته کار، ڕۆمانی بووه، نه‌ک عه‌ره‌بی. وه‌کو گوتمان تا سه‌رده‌می (عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌روان)یش پاره بێزه‌نتی بوو. هێمای خاچی مه‌سیحیی و وێنه‌ی ئیمپراتۆری بێزه‌نتیی به‌سه‌ره‌وه بوو. ته‌نانه‌ت ئیمپراتۆری بێزه‌نتی به‌شێوه‌یه‌کی ناشیرین ناو‌ی ئیسلام و په‌یا‌مبه‌ری ئیسلامی له‌سه‌ر دیناری زێڕ نووسیبوو. بۆیه هه‌ندێک هه‌تا ئێستاش پێیان وایه ئه‌و یاسایانه‌ی ڕۆمانی دژی ئیسلام بوون و حوکمی ئومه‌وییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان و شه‌ریعه‌تدا به‌ڕێوه نه‌چووه. به‌کورتی کۆنتاکتی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کورددا به‌ناچاری جۆرێک بووه له ئاڵوێری کولتوری، که ئه‌مڕۆ به (acculturation) ناسراوه.
با نموونه‌ی سێیه‌میان بهێنینه‌وه، که یۆنانه.
ئه‌وان دوای چوار سه‌ده، شۆڕشی 1821 یان هه‌ڵگیرساند و عوسمانییه‌کانیان له
ولآتی خۆیان به‌ده‌ر نا. ئێمه ده‌بێت خۆشحاڵ بین، که کورد نه‌یتوانیوه وه‌کو
تورک و فارس بکات و وه‌کو ئه‌وان نه‌بۆته خاوه‌نی میژوویه‌کی خۆێناوی، به‌لآم
خۆزگه ده‌مانتوانی وه‌کو یۆنان بکه‌ین. له‌و کاته‌وه له یۆنان که‌سێک له‌ژێر
ناو‌ی ئاییندا ناچه‌وسێته‌وه. ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی تورکه موسڵمانه‌کان له ماوه‌ی
ئه‌و چوار سه‌ده‌یه‌دا سه‌دان هه‌زار منداڵ و پیریان له‌وێ زینده‌به‌چاڵ کرد.
له‌وساوه هه‌موو موسڵمانێکیش له‌وێ به‌قه‌ده‌ر کریستیانێک ئازادبووه له
ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی خۆیدا. ئێمه بۆ نه‌مانتوانی نه وه‌کو تورک و فارس و نه
وه‌کو یۆنان بکه‌ین؟ بێگومان وه‌کو گوتمان له‌به‌ر نه‌بوونی ئاماده‌یی ئه‌و
کولتووره له ئاستی هه‌ر په‌لامارێکدا. کاتێک به مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
ده‌چینه‌وه، ده‌بینین تورک و فارس له پێناوی گرتنی ده‌سه‌لآت و فراوانکردنیدا
هه‌موو ڕێگایه‌کیان گرتۆته به‌ر. خه‌لافه‌تی عه‌باسی هه‌ر جارێ به ده‌ست یه‌کێک
له‌وان بووه. ئه‌وان کاتێک ده‌گه‌یشتنه لووتکه‌ی ده‌سه‌لآت و له نزیکه‌وه
کۆنتاکتیان له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌دا ده‌کرد، هه‌موو ئه‌و ترسانه‌یان ده‌شکان، که به
پیرۆزیی خه‌لیفه‌وه به‌ند بوون. هه‌ر زوو له‌وه تێگه‌یشتن خه‌لیفه له‌لایه‌ن
هێزێکی غه‌یبییه‌وه پارێزگاریی لێ ناکرێت. کاتێک کۆشکی نایاب و ڕازاوه‌ی
خه‌لیفه‌کانیان ده‌بینی، که پڕ بوون له که‌نیزه و کوڕی لووسکه‌ی خه‌سێنراو و
زۆربه‌شیان تورک و فارس بوون، به‌ئاسانی له هه‌موو لوغز و نهێنییه‌کان
تێده‌گه‌یشتن. ئه‌وه له کاتێکدا کورد له دووره‌وه هه‌تا هێزی تێدابوو له ڕێگای
فه‌نتازیای خۆیه‌وه وێنه‌ی پاک و بێگه‌ردی ئه‌و پیاوچاکانه‌ی ده‌کێشا. ئه‌م
تێگه‌یشتنه هه‌تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه. سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیری
ئێمه مه‌سه‌له‌که‌ی ئه‌وه‌نده ساده کردۆته‌وه، که شێوه‌یه‌کی ته‌واو کۆمیدیی
به‌خۆیه‌وه بینیوه. وه‌کو گوتمان ئه‌و هاتووه ئه‌و وێنه‌یه‌ی هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه.
پاک و بێگه‌ردییه‌که‌ی گۆڕیوه بۆ دزێو و ناشیرین. ئه‌و گه‌مه‌یه هێنده ئاسانه،
که هه‌موومان ده‌یزانین. تۆ ئازیزم ده‌پرسی ئه‌و هۆکارانه چیین که ئه‌نفال له
هۆشیارییه‌کی سیاسیی ساده‌وه، که ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی
ساڵانه‌دا قه‌تیسبووه، ده‌گوازێته‌وه بۆ هۆشیارییه‌کی کو‌لتووری. به‌لآم
سه‌یره‌که له‌وه دایه، ئه‌وه هه‌ر ڕۆشنبیره ئه‌نفالی وه‌کو ده‌یان مه‌سه‌له‌ی
دیکه کردۆته بۆنه‌یه‌کی سیاسی و له نزمترین ئاستی زماندا یادی ده‌کاته‌وه.
کردوویه‌تیه عاشوورا و به زنجیر ده‌که‌وێته گیانی خۆیه‌وه. ئه‌وه
ڕۆشنبیره‌که‌مانه زۆر دیماگۆژییانه ئه‌و بۆنانه ده‌قۆزێته‌وه و له
ڕێگایانه‌وه پێمان ده‌ڵێت: "من ماوم، به‌رده‌وامم". ئه‌و فێڵه‌ی ڕۆشنبیر له
مه‌به‌ستێک زیاتری هه‌یه. له لایه‌ک بۆ فراوانکردنی سنووره‌کانی ناوبانگی
خۆیه‌تی و له لایه‌کی دیکه ده‌یه‌وێت وامان تێبگه‌یه‌نێت، که میدیاکان ده‌ربڕینی
راکانیان سنووردار کردووه، ئه‌گینا زۆر له‌وه زیاتری پێیه. میدیاکان تیغی دوو
سه‌ر بوون بۆ ڕۆشنبیر. له لایه‌ک ناوبانگیان پێ به‌خشی و له لایه‌کی دیکه له
هه‌موو سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌کانیان دوور خسته‌وه. ئه‌نجام هه‌موو قسه‌کانی خۆی
کرد، یان به مانایه‌کی ڕاستتر هه‌موو هه‌قایه‌ته‌کانی خۆی گێڕایه‌وه و ئێستا
به‌رده‌وام ده‌یانڵێته‌وه. زۆربوونی تیڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان وای
کرد ڕۆشنبیر له گۆشه‌گیرییه‌که‌ی خۆیه‌وه بێته ده‌ره‌وه و ڕۆژانه
به‌به‌رچاومانه‌وه بێت. من ده‌زانم ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به‌جیا لێی
بکۆڵدرێته‌وه، به‌لآم لێره ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی لێی ده‌رده‌خه‌م، که پێوه‌ندیی
به ئه‌نفاله‌وه هه‌یه. مه‌به‌ستمه بڵێم میدیاکان کاتێکیان بۆ رۆشنبیر
نه‌هێشتۆته‌وه تێیدا بخوێنێته‌وه و له‌ناو ته‌نیاییه‌کانی خۆیدا بیر بکاته‌وه،
به‌ڵکو ئه‌م تیڤی بۆ ئه‌و ڕادیۆی ده‌نێرێت و ئه‌و ڕۆژنامه به‌و گۆڤاری ده‌سپێرێت.
ئه‌نجام کردوویانه‌ته کائینێکی میکانیکی، که هه‌ر ده‌ڵێت و ده‌ڵێت، کاتی
بیرکردنه‌وه‌ی نه‌ماوه. هه‌تا ئه‌و ڕۆشنبیره زیاتر هه‌قایه‌ته‌کانی خۆی دووباره
بکاته‌وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش لای ئێـمه زیاتر بێتواناییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌بێت و
که‌متر باوه‌ڕمان پێی ده‌مێنێت. هه‌رچه‌ند ده‌بینین ئه‌و ڕۆشنبیره زۆر له ئێمه
ساده‌تر ده‌دوێت، هیچ ئومێدێکمان نامێنێت، که له‌پشت ئه‌و ساده‌کارییه‌وه،
پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فیکریی ڕه‌خنه‌یی هه‌بێت. قسه‌کانی ئه‌و ڕۆشنبیره
میکانیکییه و سرووده‌کان کتومت له یه‌کتر ده‌چن. هه‌ردووکیان له بۆنه‌کان لێ
ده‌درێن و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. ئه‌و ڕۆشنبیره وا بۆ بیست ساڵ ده‌چێت
له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌ڵێت و هیچ گۆرانکارییه‌کی نه‌هێناوه‌ته کایه‌وه، که‌چی
نه‌ک هه‌ر گومان له توانای خۆی ناکات، به‌ڵکو وه‌کو پێی ڕاهاتووه کۆمه‌ڵێک
گله‌ییش له خه‌ڵک ده‌کات، به‌وه‌ی ناگۆڕێن. ئه‌نفال، که یه‌کێکه له مه‌سه‌له
ئاڵۆزه‌کانی ناو فیکری ئیسلامی، ناکرێت ئێمه باوه‌ڕ بکه‌ین، که له ڕێگای قسه
ساده‌کانی ڕۆژانه‌ی ڕۆشنبیره‌وه ده‌توانین لێی تێبگه‌ین. ئه‌و ڕۆشنبیره خۆی
پێویستی به‌وه هه‌یه تێبگات، که ئه‌و هه‌قایه‌تانه‌ی ئه‌و ده‌یانگێڕیته‌وه،
نه‌ک له توانایاندا نییه هیچ فیکرێک به‌رهه‌مبهێنن، به‌ڵکو هه‌ر خۆیان ده‌بنه
به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌کی و ده‌بێت له‌ناو ئه‌و ئه‌ده‌به زاره‌کییه‌دا
ڕاڤه بکرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ کێشه‌ی گه‌وره لای عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه، که
ده‌سته‌وستانن له‌وه‌ی فیکری خۆیان له که‌له‌پووره‌وه بۆ تازه‌گه‌ری
بگوازنه‌وه، ئه‌وا لای ئێمه وه‌ک ده‌بینین کێشه‌که زۆر له دوای ئه‌وه‌وه‌یه.
هه‌تا ئێستا ڕۆشنبیر دڵنیای نه‌کردووین، که بیر ده‌کاته‌وه، بۆیه ئه‌رکی ئێمه
زۆر قورسه. ده‌بێت ئێمه ڕۆشنبیر به‌ئاگابێنینه‌وه و دنیای بۆ ڕۆشن بکه‌ینه‌وه،
هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، که ده‌توانێت هۆشیارمان بکاته‌وه و ئه‌نفالیش له
هۆشیارییه‌کی سیاسیی ساده‌وه، که ته‌نها له یادکردنه‌وه‌ی سه‌رپێیانه‌ی
ساڵانه‌دا قه‌تیس بووه، بگوازێته‌وه بۆ هۆشیارییه‌کی کو‌لتووری. ئه‌گه‌ر ئه‌و
دیمه‌نه زۆر به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕیانه دێته به‌رچاو، ئه‌وا ڕۆشنبیر خۆی
به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه. ڕۆشنبیر تا ئه‌و کاته‌ی پێناسه‌ی خۆی وه‌کو ڕۆشنبیر
ده‌رناخات، هیچ سه‌رزه‌نشت ناکرێت، که بۆچی نه‌یتوانیوه ئه‌نفال بکاته
هۆشیارییه‌کی کو‌لتووری، به‌لآم کاتێک خۆی له ڕێگای ئه‌و پێناسه‌یه‌وه نیشان
ده‌دات، ئه‌وا به‌رپرسیارێتیی ئه‌و دۆخه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. میدیاکانیش بێگوناهـ
نیین، که بۆ به‌جۆشدانی گفتوگۆ و بۆ گه‌رمکردنی بازاڕ، کۆمه‌ڵێک ئاوه‌ڵناوی قه‌به
ده‌خه‌نه پاڵ ناو‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره‌وه.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش: تۆ یه‌کێکی له‌و نووسه‌رانه‌ی، که تا ئێستا له‌و چه‌ند
گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامداوی، پرسیاری په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ده‌ب و
ئه‌نفالت ئاڕاسته کراوه. له سه‌رجه‌میاندا باوه‌ڕت وابووه ئه‌وه‌ی له‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا سوودمه‌ند نه‌بووه ئه‌ده‌به. ئایا پێت وایه شکستی نووسه‌ری
ئێمه له بواری فیکر به‌تایبه‌تییش له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا هه‌مان شکسته له
بواری ئه‌ده‌بیشدا؟
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور: لای ئێمه چاره‌نووسی ئه‌ده‌ب و فیکر یه‌کێکه، چونکه
هه‌موو ئه‌وانه‌ی نووسه‌ری ئه‌ده‌بیین، هاوکات خه‌ریکی کاری فیکرییشن. ئه‌گه‌رچی
له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه ئه‌و دوو کایه‌یه که‌م و زۆر سه‌ربه‌خۆن، به‌لآم به‌داخه‌وه
لای ئێمه هه‌مان شتن. ئه‌مه به پله‌ی یه‌که‌م ناتێگه‌یشتنێکه له ئه‌ده‌ب،
چونکه هه‌تا ئێستا نووسه‌ری ئه‌ده‌بی نه‌یتوانیوه باوه‌ڕ بهێنێت، که چیرۆک،
ڕۆمان، شیعر، هونه‌ری شێوه‌کاری و هونه‌ره‌کانی دیکه له توانایاندا هه‌یه فیکر
به‌رهه‌م بهێنن، بۆیه به‌ختی خۆی له زۆر بواری دیکه‌ش تاقی ده‌کاته‌وه. که‌م
نیین ئه‌و نووسه‌ره ئه‌ده‌بییانه‌ی له‌پێش فه‌یله‌سووفه‌کانه‌وه نه‌ک پێشبینیی
ئاینده‌یان کردووه، به‌ڵکو لێکدانه‌وه‌ی وردیشیان بۆ ئه‌و ئاینده‌یه کردووه. بۆ
ئه‌وه‌ی زۆر دوور نه‌که‌وینه‌وه، له‌جیاتی نووسه‌رانی وه‌کو (کافکا) و (ڕیلکه)،
(شێرکۆ بێکه‌س) به نموونه ده‌هێنینه‌وه، که تا ئێستا من هیچ نووسینێکی ئه‌و
شاعیره‌م له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه نه‌بینیوه، به‌لآم له ڕێگای هه‌ندێک له
شیعره‌کانیه‌وه زۆر زۆر له‌و نووسه‌رانه‌ی زیاتر مانا به‌رهه‌م هێناوه، که هه‌موو
مێژووی نووسینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه دامه‌زراندووه. هه‌مان شت لای (قوبادی
جه‌لیزاده) و (به‌رزان هه‌ستیار) و (دڵشاد عه‌بدوللآ)دا هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
تابلۆکانی (شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم) و (ڕێبوار سه‌عید) چه‌ند دنیایه‌کی سه‌ربه‌خۆن، که
له هه‌ر یه‌کێکیاندا نهێنییه‌کانی ئه‌نفال به‌جیاواز له‌ویتر ده‌رده‌که‌ون.
به‌ڵێ، من له هه‌موو گفتوگۆکانمدا له‌وانه
له‌گه‌ڵ (توانا ئه‌مین)، (ئیدریس عه‌لی)، (سایتی ده‌نگه‌کان) و (نه‌ورۆز عه‌لی) و
یه‌ک دوو نووسه‌ری دیکه‌شدا پێم له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه، که ئه‌نفال
دۆستایه‌تییه‌کی به‌تینی له‌نێوان نووسه‌ر و مێژوودا دامه‌زراندووه. له وه‌لآمی
پرسیاری (ده‌نگه‌کان)دا گوتوومه: "پێم وایه به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین کاتێک ده‌مانه‌وێت
ئه‌نفال و هه‌ر رووداوێکی دیکه‌ی مێژوویی و مرۆیی له خه‌یاڵ و فانتازیا داببڕین.
ئه‌نفال پێش ئه‌وه‌ی بکرێته تێکست، واقیع بوو. پێش ئه‌وه‌ی بکرێته تێکستیش،
خه‌یاڵ بوو. کاتێک خه‌یاڵ و ئایدۆلۆژیا ئاوێته ده‌بن، رووداوی وه‌کو ئه‌نفال
ده‌هێننه کایه‌وه".
ئه‌گه‌رچی خه‌یاڵ و واقیع به یه‌ک خێرایی و به یه‌ک ئاڕاسته ناچنه پێشێ، که‌چی
نووسه‌ری ئێمه هه‌ر کاتێک هه‌ستی کردووه گۆڕانێک له واقیعدا ڕووی داوه، هه‌وڵی
داوه ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌دا ڕێک بخات. ئه‌ده‌ب خۆی له‌و نێوه‌دا بێلایه‌ن
نه‌بووه، به‌ڵکو په‌یامێکی پاک و بێگه‌ردی پێ بووه. ویستوویه‌تی هه‌موو ناشیرین و
گلآوه‌کان ده‌ستنیشان بکات، که ئه‌مه‌یان ئه‌رکێکی ئایدۆلۆژییه. لێره‌دا ئه‌ده‌ب
به‌وه‌ی ئه‌رکێکی پیرۆزی له ئه‌ستۆیه، ناکه‌وێته ژێر ڕکێفی هیچ گومان و
ڕه‌خنه‌یه‌که‌وه، به‌ڵکو ئامێرێکی پێرفێکته بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو
خراپه‌کارییه‌کان له به‌ره‌ی دژدا. نووسه‌ری ئه‌و ئه‌ده‌به وه‌کو جه‌نگاوه‌رێکی
ڕێگای ڕاستی خۆی ده‌رخستووه، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و شێوازه نووسینه،
ڕه‌خنه ده‌ستی له هه‌موو شه‌ڕ و ئازاردانێکی تێکست هه‌ڵگرتووه. دیاره تۆ
ده‌زانی مه‌به‌ستم ئه‌و شه‌ڕه‌جنێوه نییه، که هه‌تا ئێستاش لای ئێمه وه‌کو
ڕه‌خنه سه‌یری کراوه. ده‌توانین بڵێین له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه جۆرێک ڕێککه‌وتنی
نهێنی له‌نێوان ئه‌و ئه‌ده‌به و ڕه‌خنه‌دا هاتۆته گۆڕێ، به‌وه‌ی شه‌ڕ به یه‌کتر
نه‌فرۆشن. به‌رده‌وام هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌ویدیکه‌یان زیندوو ده‌کاته‌وه، بۆیه
ستایلی ئه‌و نووسه‌ره هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نایه‌ت. ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت، چۆنایه‌تی
نییه، به‌ڵکو چه‌ندایه‌تییه. به‌کارهێنانه‌وه‌ی به‌کارهێنراوه. بۆیه ئه‌نفالیش
وه‌کو زۆر ڕووداوی دیکه‌ی مێژوویی نابێته ئه‌ده‌ب و هه‌ر به به‌رچاومانه‌وه
ده‌مێنێته‌وه. به مانایه‌کی دیکه ئه‌و ئه‌ده‌به نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه ئه‌و
تراژیدیایه‌مان له‌بیر بباته‌وه، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ مانای دیکه‌ی جوانکاری و
هونه‌ریی پێ به‌خشێت، جیاواز له‌و مانایانه‌ی واقیع پێی به‌خشیوه، به‌ڵکو
نووسه‌رانی ئه‌و ئه‌ده‌به هه‌مان مانا زانراوه‌کانی واقیع به‌کار ده‌هێننه‌وه و
له بۆنه نیشتیمانییه‌کانیشدا داوا ده‌که‌ن شه‌رممان بشکێت و زۆر له‌وه‌ش ڕوونتر و
زیاتر ئاوڕ له ئه‌نفال بده‌ینه‌وه. من ده‌کرێت لێره‌دا هه‌مان ئه‌و گوته‌یه
بڵێمه‌وه، که پێشتر به (سایتی ده‌نگه‌کان)م گوتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که
"ئه‌وه‌ی ناهێڵێت ئه‌نفال و هه‌ر ڕووداوێکی دیکه‌ی مێژوویی بسوێته‌وه، ئه‌و وتار و
لێکۆڵینه‌وانه‌ن، که له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا بلآوده‌کرێنه‌وه و باس له
گه‌وره‌ییی ئه‌و تێکستانه ده‌که‌ن"
ڕه‌خنه‌ی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان به‌و هه‌موو ساده‌یی و ساکارییه‌ی خۆیانه‌وه جۆرێک ناته‌باییان له‌گه‌ڵ تێکستدا ده‌رده‌خست، به‌لآم له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ئه‌و دوانه په‌یمانی ئاشتییان مۆر کردووه و سه‌رپێچی له به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یمانه‌ش ناکه‌ن. هاوکات بیرمان نه‌چێت ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی حه‌فتاکان و هه‌شتاکانیش جۆرێک دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ واقیعی خۆیاندا ده‌هێنایه گۆڕێ. له پرسیارێکی (ئیدریس عه‌لی) له گۆڤاری "ئاینده"دا له‌وه دواوم. (دووربین)ی (محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن) نموونه‌یه‌کی زۆر دیاری ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، که مامه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌رییانه و ئیستاتیکییانه‌ی بێوێنه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعدا کردووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی واقیعی واقیعه‌که‌شدا، به‌لآم واقیعی چیرۆکه‌که هێشتا هه‌ر ماوه، چونکه چیرۆک‌نووس واقیعێکی جیاوازتر و گه‌وره‌تری له واقیعی واقیع خوڵقاندووه. ده‌توانین بڵێین ئه‌ده‌بی ئێمه له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه به (محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن) خۆشیه‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ واقیعدا دروست نه‌کردووه و ره‌خنه‌ش له‌گه‌ڵ هیچیان. ناڵێم هیچ تێکستێکی جیاوازمان نییه، به‌لآم ئه‌وه‌یان بالآده‌سته. ئه‌و ستایله له ئه‌ده‌بی ئه‌نفال به‌گشتی و له چیرۆک و ڕۆمانه‌کانیدا به‌تایبه‌تی زۆر زه‌ق ده‌رده‌که‌وێت. نووسه‌ر و ناره‌ته‌ر، که خۆیان دوو ده‌نگی سه‌ربه‌خۆن و هه‌میشه‌ش به‌سه‌ربه‌خۆیی کار ده‌که‌ن، که‌چی لای ئێمه هه‌ردووکیان ده‌بنه یه‌ک ده‌نگ و لایه‌نگری بێچه‌ندوچوونی کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیی و هه‌موو ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ی دیکه‌شن، که ده‌که‌ونه به‌ره‌ی کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کییه‌وه. ئه‌نجام هه‌ر سێ ده‌نگه جیاواز و سه‌ربه‌خۆکه ده‌بنه یه‌ک. لێره‌وه‌یه خه‌یاڵ به‌ته‌واوی ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌لآتی واقیعه‌وه. هه‌ر ئه‌مه ئاسانکارییه‌کی گه‌وره بۆ نووسه‌ر فه‌راهه‌م ده‌کات، به‌وه‌ی واقیع له ڕێگای زمانی خۆیه‌وه زۆر ئۆتۆماتیکییانه هه‌موو ڕووداوه زانراوه‌کانی خۆی به نووسه‌ر ده‌به‌خشێت و گێڕانه‌وه‌که‌شی بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات. ئه‌و کاره‌کته‌ره له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لآته‌کانی باوکی ماڵ و باوکی قوتابخانه و باوکه‌کانی دیکه‌دا زۆر بیگوناهـ نیشانده‌درێت و له نزمترین ئاستی زماندا خه‌مه‌کانی خۆیمان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژێت. بیۆگرافیای ئه‌و کاره‌کته‌ره هه‌مان مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی، که ته‌نها چه‌وساوه‌ته‌وه و دووره له هه‌موو خراپه‌کارییه‌ک. هیچ یه‌کێ له‌و گوناهانه ناکه‌ونه ئه‌ستۆی خۆیه‌وه. به مانایه‌کی دیکه نووسه‌ر له ڕێگای زمانه‌وه کاره‌کته‌ر له‌ناو خه‌یاڵدا ناخوڵقێنێت، به‌ڵکو سووک و ئاسان له‌ناو مێژووی زاره‌کییدا ده‌یگوازێته‌وه. لێره‌وه‌یه ئه‌و کاره‌کته‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌حکومه به‌وه‌ی ملکه‌چی واقیعێکی دیاریکراو بێت، که پێشتر له سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئێمه چاره‌نووسه‌که‌یمان بۆ ئاشکرا بووه. بۆ نموونه ئێمه هه‌رکه له چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا فڕۆکه‌کان ده‌بینین، ده‌زانین ئه‌وانه گازی کیمیاوی ده‌ڕشێنن. ئه‌و زیله سه‌ربازییانه خه‌ڵکی بێ‌تاوانیان تێده‌کرێن و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار ده‌بردرێن. هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره کاریان پێ ده‌کات، ئاشکران و هه‌موو جووڵه‌یه‌کیشیان له‌ژێر ڕکێفی مێژوویه‌کی زانراو دایه. ئه‌وه‌ی نه‌یهێشتووه ئه‌و ئه‌ده‌به وه‌کو ئه‌ده‌بی شاخ و ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می شۆڕشی چه‌کداری له‌ناو ئایدۆلۆژیادا بخوێندرێته‌وه، ئه‌وه‌یه، که نووسه‌رانی ئه‌و ئه‌ده‌به زۆر دیماگۆژییانه بۆ گۆڤار و تیڤییه‌کان ده‌دوێن. به هه‌ندێک زاراوه‌ی قه‌به قه‌به‌ی وه‌کو باوکسالاری و سیکۆلاریزم و نامووسپه‌رستی و شتی دیکه چاوبه‌ستمان ده‌که‌ن.
نووسه‌ری ئێمه کاتێک دێت له‌ناو ئه‌ده‌بی
زاره‌کییه‌وه باس له ئه‌نفال ده‌کات، ئه‌وا خه‌یاڵی ئه‌و نووسه‌ره پێش ئه‌وه‌ی
بکه‌وێته کار، دیاری کراوه. ئاڕاسته‌کانی نیشان کراون. لێره‌شدا بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌ده‌به پرینسیپه‌کانی واقیع کراونه‌ته مه‌حه‌ک. هه‌تا ئه‌و ئه‌ده‌به
زیاتر واقیعی به‌رجه‌سته کردبێته‌وه، ئه‌وه‌نده لای ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه بایه‌خی
په‌یدا کردووه و زیاتر په‌سه‌ند کراوه. به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش گومان له‌سه‌ر
پیرۆزیی ئه‌و تێکستانه که‌متر و که‌متر بوونه‌ته‌وه. بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت
ئه‌و ئه‌ده‌به به‌حوکمی ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی کۆی ئێمه‌ی به‌رجه‌سته کردووه،
خاوه‌نی خوێنه‌ری خۆیه‌تی و له بازاڕی چاپه‌مه‌نییش ڕه‌واجی هه‌یه. هه‌ر ئه‌و
ره‌واجه‌ش، که دوور و نزیک په‌یوه‌ندیی به قووڵیی ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه نییه،
جۆرێک ده‌سه‌لآتی به‌رهه‌م هێناوه. به‌کورتی ئه‌و ئه‌ده‌به نه‌ک زیاترین هه‌وڵی
داوه پیرۆزیی به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵکو دواجار هه‌ر خۆی ویستوویه‌تی ببێته پیرۆز
به‌رانبه‌ر به گلآو. ئه‌و ئه‌ده‌به هه‌رچه‌ند هه‌وڵی دابێت فریومان بدات، به‌وه‌ی
گوایه سه‌ربه‌خۆ له ئایدۆلۆژیا هه‌ڵده‌سووڕێت، به‌لآم له‌وه‌دا له‌گه‌ڵ
ئایدۆلۆژیا تێک ده‌کاته‌وه، کاتێک ئه‌ویش وه‌کو ئایدۆلۆژیا به‌ره‌و (ڕای گشتی)
ئاڕاسته ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ناوی ڕه‌خنه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه
خوێندوومانه‌ته‌وه و به زمانێکی ساده و ره‌وان به شان و بالآی ئه‌و
نوسه‌ره‌یاندا هه‌ڵداوه، به‌شی هه‌ر زۆریان (ڕای گشتی)ین. ئه‌گه‌ر گوتاری
ئه‌نفال پیرۆزیی خۆی له‌ناو ئاین و مێژووی ئایندا به‌ده‌ست هێنابێت، ئه‌وا ئه‌و
ئه‌ده‌به به‌شێوه‌یه‌کی دیکه پیرۆزیی خۆی له‌ناو ئه‌و (ڕای گشتی)یه‌دا به‌ده‌ست
هێناوه. ئه‌و گوتاره ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌م، سه‌رکوتکردنی
ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌کی برینداری ئه‌نفالکراوه. وه‌ک هاوکات پێمان بڵێت مانه‌وه و
پیرۆزڕاگرتنم، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه. لێره‌وه‌یه ئێمه ڕووبه‌ڕووی
هێزێکی دیکه‌ی پیرۆزیی ده‌بینه‌وه. وه‌کو (پیر بۆردیۆ) باوه‌ڕی وایه (ڕای گشتی)
له‌لایه‌ن ئایدۆلۆژیاوه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌وایه‌تی پشتی پێ
ده‌به‌سترێت. ئه‌و ئه‌ده‌به زیاتر له‌سه‌ر ئاستی میللییدا خوێندراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی فریودان په‌نای بۆ
به‌کارهێنانه‌وه‌ی چه‌مکه ڕه‌خنه‌ییه‌کان بردووه، به‌لآم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌رگه میللییه‌ی خۆی بشارێته‌وه، چونکه له‌لایه‌ک به‌ساده‌یی
کاری کردووه و له‌لایه‌کی دیکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌باییی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و
تێکسته‌دا نیشان داوه. پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌و تێکسته‌ی مه‌به‌ستی بووه ئیشی
له‌سه‌ر بکات، هه‌ڵگری هیچ نهێنییه‌ک نییه و ناتوانێت هیچ کۆنتاکتێک له‌گه‌ڵ
ڕه‌خنه‌دا بکات. ئه‌و خوێندنه‌وانه ڕۆڵی کۆمه‌ڵێک پاسه‌وان ده‌بینن له ده‌وری
ئه‌و تێکستانه‌دا. هه‌تا ژماره‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه زۆرتر بن، ده‌سته‌لآتی ئه‌و
تێکستانه گه‌وره‌تر ده‌بن و له ئاستی ڕه‌خنه‌ی جدییدا زیاتر به‌رگریی له
مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌که‌ن. هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌و تێکستانه، مانای
به‌گژداچوونه‌وه‌ی (ڕای گشتی)یه و خۆی له ته‌نیایی و له به‌ره‌ی که‌مایه‌تییدا
ده‌بینێته‌وه. لێره‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌ده‌ب لای ئێمه له‌جیاتی
تواناکانی خۆی له ئاسته‌کانی هونه‌ر و ئیستاتیکادا وه‌ربگرێت، له هێزه
کۆمه‌لآیه‌تییه‌کانی وه‌رده‌گرێت. بۆیه نووسینی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی ئاوه‌ڵناو
به‌رهه‌م ده‌هێنێت، چاره‌کی ئه‌وه ڕۆشنبیریی به‌رهه‌م ناهێنێت. ئه‌و
ئاوه‌ڵناوانه‌ش ده‌بنه سه‌رمایه‌یه‌کی ڕه‌مزی و خاوه‌نه‌کانیان له هه‌موو
ڕه‌خنه‌یه‌ک به دوور ده‌گرن. ئاسان نییه به نووسه‌رێکی به‌ناوبانگ بڵێی
ڕۆمانه‌که‌ی، یان شیعره‌که‌ی لاوازه. یان بڵێی ئه‌و نووسه‌ره به‌ناوبانگه هیچ
له چه‌مکی ئه‌نفال تێنه‌گه‌یشتووه، مادام ئه‌و ڕۆمانه‌ی یان شیعره‌که‌ی
ژماره‌یه‌کی زۆر نووسه‌ر له‌باره‌یانه‌وه نووسیوه. ئه‌و ده‌سه‌لآته به‌رده‌وام
کۆمه‌ڵێک تێکستی داهێنه‌رانه سه‌رکوت ده‌کات ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌و
ئاڕاسته‌یه‌ی واقیع کاریان نه‌کردووه. کاتێک ژماره‌ی خوێندنه‌وه‌کان ده‌کرێنه
مه‌حه‌ک بۆ گه‌وره‌یی و بچووکیی تێکسته‌کان، ته‌نها هه‌ندێک ئاوه‌ڵناوی وه‌کو
"نووسه‌ری گه‌وره" و "رووناکبیری به‌توانا" و "داهێنه‌ری به‌ناوبانگ" و شتی دیکه‌ی
له‌و بابه‌ته به‌ده‌سته‌وه دێن، به‌لآم هه‌ر ئه‌و پیاوه مه‌زنانه ناتوانن
به‌قه‌ده‌ر خوێنه‌رێکی زۆر ئاسایی فیکر به‌رهه‌م بهێنن. بۆ نموونه نووسه‌رمان
هه‌یه هه‌موو ئه‌ده‌به‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نفال و ڕووداوه زه‌قه‌کانی دیکه‌ی
مێژوو دامه‌زراندووه، که‌چی کاتێک ده‌م ده‌کاته‌وه، ده‌بینی ئه‌و هه‌ر له
بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌یزانیوه ئه‌نفال چییه و مێژوو چییه. تا ئێستاش ئه‌و نووسه‌ره
وایزانیوه ئه‌ده‌بی ئه‌نفال ئه‌وه‌یه، که وشه‌ی ئه‌نفالی تێدا به‌کار هاتووه،
بۆیه کۆمه‌ڵێک ناوت بۆ ڕیز ده‌کات و پێت ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ن نووسه‌رانی ئه‌نفال.
- - - - -
* ئه‌م گفتوگۆیه یه‌کێکه له گفتوگۆکانی کتێبی 'بێده‌نگیی و کۆکوژیی' ، ئاماده‌کردنی حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش.