هه‌یوانی ته‌نیایی
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
کۆتره‌کان دێن و
ده‌نیشنه‌وه
باراناو
له چاڵوچۆڵییه‌کانی دڵم ده‌خۆنه‌وه
ڕێبوارێک له‌وێوه تێده‌په‌ڕێ
به ده‌م پیاسه‌وه خه‌ون ده‌بینێ
هێتفۆنێکی له گوێدایه
گوێ له هه‌واڵه‌کانی سه‌عات شه‌ش ڕاده‌گرێ
کۆتره‌کان ده‌فڕنه سه‌ر
قوبه‌یه‌کی شین
من .... ته‌نیا و ته‌ڕ
له‌و ته‌مه‌دا جێ‌دێڵن
بانگیان ده‌که‌مه‌وه
کۆتره‌کان نامبیستن
ده‌بێ من زوو زوو له کاتژمێره‌که‌م بنۆڕم
سبه‌ینێ هه‌مدیس
سه‌عات شه‌ش
له کاتی په‌خشی هه‌واڵه‌کانی سه‌عات شه‌شدا .... ده‌نیشنه‌وه
تینووێتیی زۆریان بۆ دێنێ و
باراناو
له چاڵوچۆڵییه‌کانی دڵم ده‌خۆنه‌وه
کاتێ دێن
که ڕێبوارێک خه‌ریکه به‌وێدا تێده‌په‌رێ
به ده‌م پیاسه‌وه خه‌ون ده‌بینێ
هێتفۆنێکی له‌گوێدایه و
گوێ له هه‌واڵه‌کانی سه‌عات شه‌ش ڕاده‌گرێ
کۆتره‌کان ده‌فڕنه سه‌ر
قوبه‌یه‌کی شین
من... ته‌نیا و ته‌ڕ
له‌و ته‌مه‌دا جێ‌دێڵن
من ده‌بێ ئاگام له وه‌خت بێ
سبه‌ینێ کۆتره‌کان سه‌عات شه‌ش
ده‌نیشنه‌وه
که ڕێبوارێک له‌وێوه تێده‌په‌ڕێ و
به‌ده‌م پیاسه‌وه خه‌ون ده‌بینێ
خودایه ... من ده‌بێ له‌م ته‌مه‌دا
هه‌ر ئاوها ته‌ڕ و ته‌نیا بم
تا سبه‌ینێ ئێواره
تا کاتی په‌خشی هه‌واڵه‌کانی سه‌عات شه‌ش
که ڕێبوارێک له‌وێوه دێ
هێتفۆنێکی له‌گوێدایه
به‌ده‌م ڕێوه خه‌ون ده‌بینێ و
گوێ له هه‌واڵه‌کانی سه‌عات شه‌ش
ڕاده‌گرێ!
ئازاری 2008
* تایبه‌ت به گۆڤاری ''هه‌نار''