نزای فرانسیسکۆس
خودايه رێگه‌م بده ببمه گه‌يه‌نه‌ری ئاشتيی تۆ
رِێگه‌م بده ئه‌ڤين بێنم له‌وێدا كه هه‌نووكه رِق باڵی كێشاوه
رِێگه‌م بده رِۆحی به‌خشنده‌یی بێنم له‌وێدا كه هه‌نووكه زوڵم باڵی كێشاوه
رِێگه‌م بده هاواهه‌نگيی بێنم له‌وێدا كه هه‌نووكه ناكۆكی باڵی كێشاوه
رِێگه‌م بده رِاستی بێنم له‌وێدا كه هه‌نووكه درۆ باڵی كێشاوه
رِێگه‌م بده ئيمان بێنم له‌وێدا كه هه‌نووكه گومان باڵی كێشاوه
رِێگه‌م بده ئومێد بێنم له‌وێدا كه نائومێدی باڵی كێشاوه
رِێگه‌م بده رِووناكی بێنم له‌وێدا كه تاريكی باڵی كێشاوه و
رِێگه‌م بده شادیی بێنم له‌وێدا كه هه‌نووكه خه‌م باڵی كێشاوه
خودايه كه‌ره‌مكه
ئه‌ز زێده‌تر حه‌ز ده‌كه‌م به دوای دڵنه‌واييدا بگه‌ڕێم
وه‌ك له‌وه‌ی دڵنه‌وايی بكرێم
زێده‌تر حه‌ز ده‌كه‌م تێبگه‌م وه‌ك له‌وه‌ی تێمبگه‌ن
زێده‌تر حه‌ز ده‌كه‌م خۆشم بوێن وه‌ك له‌وه‌ی خۆش بويسترێم
چونكه له‌ميانه‌ی خۆ ئه‌فه‌رۆز كردنه‌وه‌يه كه مرۆڤ هه‌يه
له‌ميانه‌ی لێبوردنه‌وه‌يه كه مرۆڤ به لێبوردن ده‌گات
له‌ميانه‌ی مردنه‌وه‌يه
كه مرۆڤ له ژيانی ئه‌به‌دی تێده‌گات.
و/ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
فرانسيكسۆس ی ئاسيزی ساڵی 1181 يان 1182 ی زایینی له شاری ئاسيزی ئيتاڵيا له‌دايك بووه و له 3 ی ئۆكتۆبه‌ری 1226 دا مردووه.
سالَي 1210 فيرقه‌ي مه‌زه‌بی فرانسيسكانه‌كانی رِۆنا.
ساڵي 1225 گؤرانی خۆر Solsång ی نووسی كه بووه يه‌كه‌مين گرينگترين و ديارترين شيعرێك كه تا ئه‌وكات به ئيتاڵی نووسرابێ.
له 14 ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 1224 دا به‌بێ چ رِاڤه‌يه‌ك، هه‌مان ئه‌و جێگه برينانه له ده‌ست و پێی فرانسيسكۆس هاتن كه سوێی له‌خاچدان له ده‌ست و پێی حه‌زره‌تی مه‌سيح دا دروستی كردبوون.
قه‌ديس فرانسيسكۆس، يه‌كه‌مين كه‌سێكه كه كڵێسای كاسۆليك ددانی به گةيشتنی وی به‌و پله رِۆحييه، واته به (stigmatisering) ی ئه‌ودا ناوه. Stigma به واتای برين، وه‌ك برينه‌كانی مه‌سيح له‌سه‌ر خاچ، يان به مانای نيشانه ياخود جێگه برين دێت.