پاييزانه
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
ڕه‌شه‌با
من مناڵانه ده‌ڵێم
بنۆڕه چۆن عیشقتم تێئاڵاوه
سه‌يركه چۆن خه‌ريكه عیشقت ده‌مخوا
تؤ نائومێدانه ده‌ڵێیت
بنۆرِه چۆن عیشقت ژێوانم ده‌كاته‌وه
سه‌يركه چۆن خه‌ريكه
رِه‌شه‌بای ئه‌وينت ده‌مبا
په‌ناگا
شيعرێك دێ
چاوانت ده‌كاته په‌ناگا
كه پێڵوو لێكده‌نێی
شيعر ده‌نوێ
بارانيش به‌لێزمه داده‌كا
بزر بوون
وشه‌يه‌كم پێ بڵێ
به‌ر له‌وه‌ی كه ئيتر بمرم
ماڵۆچکه‌ی خه‌ونێكتم پيشانده
به‌رله‌وه‌ی تا ئه‌به‌د بزربم
سوێند
بمده‌ره ده‌ستی با
تا بمبا بۆ كه‌نار
بمسپێره به باران
سوێندی به
ماڵه و ماڵ بگه‌ڕێ
هه‌تاكو ده‌مداته ده‌ستی يار
چه‌تر
گوتم جێگه‌ی كاممان
له‌ژێر چه‌تره‌كه‌تا ده‌كه‌يته‌وه
من يان باران
چه‌تره‌كه‌ی دادايه‌وه و
به دوودڵييه‌كه‌وه گوتی؛
پێكه‌وه جێگای هه‌ردووكتان
شاعير
شيعرێكيم
له فڕۆكه‌يه‌كدا خوێنده‌وه
هێند چێژم لێوه‌رگرت
كه ئيتر بۆم ده‌ركه‌وت
شيعری ئه‌و چه‌ند پرِه له فرِين
هێند چێژم لێوه‌رگرت
كه ئيتر سوور زانيم
مه‌له‌كان هه‌ر هه‌موو
خوێنه‌ری شيعری وين
شه‌قام
به‌لای شه‌قامێكدا رِۆيشتم
كيژێك سه‌رنجی رِاكێشام
وامزاني تۆيت كه‌مێك وه‌ستام
به‌لای كتێبخانه‌يه‌كدا رِه‌ت بووم
ديوانه شيعرێك رِايگرتم
گه‌رِامه‌وه و
په‌رِه په‌رِه ورد لێی رِامام
باران باری
نمه‌يه‌ك به‌ر رِوخسارم كه‌وت
وامزاني تۆيت هاتمه ده‌رێ و
چه‌تر چه‌تر ژێر بارانت
له دوو گه‌رِام
ماتڵ بوون
به‌لای باخچه‌يه‌كدا رِه‌ت بووم
فه‌رمووی كرد و
بۆ ته‌نها له‌حزه‌يه‌ك منيش چووم
له‌وێ له‌ژێر خه‌ياڵی چڕی دره‌خت و
به‌ديار خوێندنه‌وه‌ی گوڵه‌وه
يه‌ك سه‌ده‌ی ته‌واو ماتڵ بووم
لافاو
شه‌وی لافاوه زۆره‌كه
زۆر كۆشك رِمان
ئاو زۆر باڵه‌خانه‌ی رِقی رِاماڵی
به‌ڵام شتێك
لافاو نه‌يبرد
له‌و شه‌وه‌دا ته‌نها هه‌ر خۆشه‌ويستيی تۆ بوو
كه مه‌رگ زه‌فه‌ری پێ نه‌برد
پروشه
چاوه‌ڕێ بووم
تا كوتوپرِ چاوه‌رِوانیی
باوه‌شی خۆی بۆ كردمه‌وه
چاوه‌ڕێ بووم
تا كوت‌وپڕ
له‌ژێر پروشه‌ی تۆدا
بووم به‌ژێر هه‌ره‌سێك به‌فره‌وه
زريان
عه‌شقی تۆ نمه‌ی دێ له باران
عه‌شقی تۆ سيخناخه له كورِی كراس رِه‌ش
عه‌شقی تۆ وژه‌ی دێ له زريان
عه‌شقی تۆ لێوڕێژه له جه‌نگاوه‌ری نا‌ئومێد
عه‌شقی تۆ خورِه‌ی دێ له گريان
زيكر
عه‌شقی تۆ لرفه‌ی دێ له ئاگر
عه‌شقی تۆ نێڵه‌ی دێ له‌زيكر
عه‌شقی تۆ پروشه‌ی دێ له به‌فر
عه‌شقی تۆ هاژه‌ی دێ له شيعر
هه‌ڵدێر
عه‌شقی تۆ هه‌ڵدێره
هه‌ڵدێری بێ بنی خوا
عه‌شقی تۆ هه‌تاوه
پاييزان كۆترێك
خۆی پێ ده‌شوا
باران
به‌يانيان
عيشق ده‌تبا بۆ كۆڵان
ئێواران كه دێيته‌وه
هه‌ميشه دووگيانيت به باران
به‌ڕێوه‌به‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه
هاواري كرد:
دوو دوو رِيز بن
من له ناكاوێكرِا ترسام
په‌له په‌ل ... به هه‌ڵه‌داوان
له قوتبی باكووره‌وه فرِيم و
گورج له ته‌نيشت تۆوه
رِاوه‌ستام
قه‌ڵه‌م
ده‌ستت گرتم
قه‌ڵه‌مێكت دايه ده‌ستم
وه‌كو مناڵ
فێری خوێندنه‌وه و نووسينی
ئه‌لفوبێی ئه‌وينی خۆت كردم
رِۆمان
گوتت رِۆمانێكم بۆ ناردوويت
په‌ڕه‌كانی
پرِن به جێگه‌په‌نجه‌ی ته‌رِی من
وشه‌كانی
پرِن له رِه‌نگی چاوی من
كه رِۆمانه‌كه‌م خوێنده‌وه
هه‌ر له‌يه‌كه‌مين دێرِييه‌وه
تاكو دوا دێرِ
سه‌رنجمدا
تۆ .. گا ئازادم ده‌كه‌يت و
گا گه‌مارۆم ده‌ده‌يت به مردن
مێرگ
له‌نێو مێرگێك رِووناكيدا
دێم و ده‌چم
خۆم ده‌زانم
رِۆژێك دادێ
په‌لك په‌لك
له‌ژێر تۆفانی ئه‌وينتا
وه‌كو سنه‌وبه‌ر ده‌نه‌وم
خه‌ون
خه‌ونم بينی
له خه‌ونمدا
خه‌ونم به تۆوه ده‌بينی
تا
هێنده‌م خۆش ده‌وێت
كه بير له عيشقی ده‌كه‌مه‌وه
( تا ) م لێدێت
داگير كردن
گوتم: خۆشم ده‌وێيت
به‌ڵام تكايه له‌بيرمكه
گوتت:
ده‌رگای هه‌موو سنووره‌كانم
ده‌خه‌مه سه‌ر پشت
هه‌موو هێزه‌كانم ده‌كشێنمه‌وه
تۆ ئه‌ی ژه‌نه‌رِاڵ
به تاقی ته‌نها ... وه‌ره
داگيرمكه
به‌ش
تۆ به‌شێكيت له من
به‌شێك هێنده‌ی ژيان و
به‌شێك سێ ئه‌وه‌نده‌ی مردن
ئه‌ستێره
شه‌وی تۆ ده‌دره‌وشێته‌وه
به ئه‌ستێره
كاتێ كه له‌خۆم ده‌نۆرِم
ده‌بينم
سه‌راپا نوقمی بارانم
كاتێ كه سه‌رم هه‌ڵده‌برِم
ده‌بينم
به لێزمه رِه‌نگی تۆ
ده‌رِژێته چاوانم
خۆر
كه دونيا تاريك ده‌كا
تۆ دێيت
له‌نێوان تاريكيی و دونيادا
هه‌ميشه وه‌ك خۆرێك
تۆ له به‌يانيانی مندا هه‌ڵدێيت
نه‌هه‌نگ
ئێواران
له‌گه‌ڵ تۆ له زه‌ريام
به‌يانيان
به بێ تۆ
هه‌ست ده‌كه‌م
له گه‌رووی نه‌هه‌نگدام
نيشتمان
تۆ هه‌ر نيشتمانی منيت
چ فه‌رق ناكا
له زه‌مه‌نی ئازاديیدا بێ
ياخود له زه‌مه‌نی ديليی
سه‌ره‌تای 2005