شه‌هیده‌کان ماڵیان له شووشه‌یه
به‌رد ناگرنه ماڵی که‌س
شه‌هیده‌کان ...!
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
شه‌هیده‌کان ماڵیان له شووشه‌یه
به‌رد ناگرنه ماڵی که‌س
دوو دوو و سێ سێ دێنه‌وه و
پۆله‌کانی خوێندن پڕ ده‌که‌نه‌وه
له قه‌ره‌باڵغیی
تا دوای ده‌رسی شه‌شه‌م ناڕۆنه‌وه
دیواره‌کانی گه‌ڕه‌ک پڕ ده‌که‌ن له شیعر
مه‌چه‌کیان به دڵ و تیر ده‌کوتن
جادده پڕ ده‌که‌نه‌وه له پیاسه
به‌دوای باشترین ده‌وره‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ نه‌قاشیی
بۆ فێربوونی سه‌ما
بۆ ژه‌نینی ئۆکۆردیۆن!
شه‌هیده‌کان کۆڵانێک دوورتر ...
هۆده‌و هه‌یوانێکی عه‌لا حه‌دده
له حه‌وشی گه‌وره‌ی سونبوڵدا به‌کرێ ده‌گرن
ده‌بنه‌وه به جیرانی کۆتر
هه‌مدیسان په‌نجه‌ره‌یان به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی
ماڵی داده ڕه‌یحانی ئافتاب
به‌یانیی شه‌به‌ق باوکیان له خه‌ویان هه‌ڵده‌سێنێ
بۆ نانی گه‌رم کڕین
به‌دیار گرمه و گه‌رمای ته‌نووره‌وه
له‌به‌ر خۆیانه‌وه
گۆرانی ده‌ڵێن و ده‌نوون و
خه‌ون ده‌بینن
له خه‌ونیاندا
شه‌ویان به‌سه‌ردا هاتووه .... شه‌وێکی گه‌رم
له بێشه‌ڵانێکی چڕدا ون بوون
تینوێتیی بڕستیان لێ ده‌بڕێ
ده‌ڕۆن و قاچیان له‌دوویان نایه
بانگ ده‌که‌ن و ده‌نگیان ... وشک
وه‌ک بڵێی
له قووڵایی بیرێکه‌وه بێت
نمناک و
تاریک و
ته‌نگ!
شه‌هیده‌کان ماڵیان له شووشه‌یه
به‌رد ناگرنه ماڵی که‌س
ئه‌وان که عاشق ده‌بن
ڕه‌شه‌بایه‌ک هه‌ڵده‌کا و
قژیان تێکده‌داته‌وه
که دایکیان جوان بۆی شانه کردوون
قۆپچه به کراسه سپییه‌کانیانه‌وه ناهێڵێ
که خوشکه بچووکه‌کانیان جوان بۆی ئوتوو کردوون
ئه‌وان که عاشق ده‌بن
گێژه‌ڵووکه‌یه‌ک له باخه‌کانیانا هه‌ڵده‌کا
چاویلکه هه‌تاوییه‌کانیان ده‌فڕێنێ و
چاوانیان پڕ ده‌کا له لم
کۆڵانه و کۆڵان
به خۆڵدا .... به بیابانێک ته‌نیاییدا ده‌ڕۆن
وه‌ک بۆنێکی خۆش
تاوێک به چیچکانه‌وه له‌به‌ر ده‌رگا داده‌نیشن
چاکوچۆنییه‌ک له‌گه‌ڵ باجی مینای به‌ختگره‌وه‌دا ده‌که‌ن
هه‌ر منداڵه و چنگه نوقوڵی خۆی لێ ده‌با
هه‌ر ژنه و سه‌تڵی خۆی لێ پڕ ده‌کا
هه‌ر ماڵه و ئینجانه‌ی خۆی
پێ ئاو ده‌دا
هه‌ر پیره‌مێرده و سۆڵۆی ته‌نیایی خۆی
پێ لێده‌دا
ئینجا ده‌ڕۆن و به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه
هێند ته‌نک ده‌نوێنن
کاتێ ده‌گه‌نه سه‌ری کۆڵان
خه‌مین
هێور
نم نم
وه‌ک ته‌مێکی شینی کاڵ دیار نامێنن!
شه‌هیده‌کان ماڵیان له شووشه‌یه
کاتیان نییه به‌رد بگرنه ماڵی که‌س
کاتیان نییه بۆ ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فیزیۆن
بۆ گوێڕادێران له هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕ
بۆ خوێندنه‌وه‌ی غه‌زه‌ته
بۆ چاوگێڕان به بورجه‌کانی به‌ختدا
شه‌هیده‌کان کاتیان نییه
بۆ ئیره‌یی بردن به که‌س
ئه‌وان ئیتر هاوڵاتی جێگا و زه‌مه‌نێکی دیین
شه‌هیده‌کان ماڵیان له شووشه‌یه
خۆشبه‌ختانه ... کاتیان نییه
کاتیان نییه
شه‌هیده‌کان
به‌رد بگرنه ماڵی که‌س !..
کۆتایی ئه‌پریلی
2006