دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى له ته‌وه‌رى نووسین و خوێندنه‌وه‌دا
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا
ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست ده‌ردێكه‌وه ده‌نالَێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى
نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین! ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان كتێبى هیچ
له‌بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون، ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى
ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت له بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، ته‌نها یه‌ك كتێبى
چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نوسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له‌دونیا، ده‌سه‌لاَتێكى سیاسى بێخه‌م و بێخه‌به‌ر، له زه‌مینه
سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نوسه‌رو
خوێنه‌ر له‌پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان له ئاستێكدا هه‌ن كه
لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حالَێكى وادا ده‌بێت نوسه‌رى
ئێمه حسابێكى جدى تر له‌ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به كتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نوسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانییه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نوسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى:
خوێندنه‌وه‌وه‌ك هه‌ناسه‌دان و گوێ رادێران له‌مۆسیقا و پیاسه‌ی دارستان،
پێداویستییه و خالَێكه كه تیایدا جه‌سته و ڕۆح ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی
هارمۆنییه‌ت و لێكحالَیبوون.
به‌ڕاست خوێندنه‌وه چییه؟ چی هانمان ده‌دا بخوێنینه‌وه؟ ئایا كه ئێمه
نووسینگه‌لێكی داهێنه‌رانه‌مان كه‌مه، هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه نووسه‌ری
ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه؟ ئێمه هه‌ر له مندالَیی و خێزان و
قوتابخانه‌وه چۆن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه ڕاهێنراوین و بۆ ده‌مانه‌وێ
بخوێنیننه‌وه؟ ئاخۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب كولتووره و ئه‌گه‌ر كولتووره، ئایا
ئێمه خاوه‌ن ئه‌و كولتووره‌ین؟ ئایا ئێمه ده‌بێ زۆر بخوێنینه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌قی جوان بنووسین؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین ورده‌پرسیاری تر له‌پێوه‌ند به پرسیاره
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئێوه‌وه ده‌وروژێن و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆی
له‌سه‌روه‌ستان و قسه‌كردنی زۆر هه‌لَده‌گرێ. له‌ڕاستیدا گومانكردنیش
له‌خودی كتێب و جێهێشتنی كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر فیترییه‌ت و
چه‌مكی چاكه‌خوازی لای نووسه‌ری ئێمه وه‌ك ئینسان، بۆ خۆی باسێكی تره و
ده‌كرێ له‌بوارێكی تردا قسه‌ی لێ بكرێ.
نووسه‌رگه‌لێك كه‌له‌پرسیاره‌كه‌تاندا ئاماژه‌تان پێداون به‌وه‌ی كه‌م
ده‌خوێننه‌وه و زۆروبۆر ده‌نووسن، به‌ڵام ئاخۆ گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌زۆر
بخوێننه‌وه‌ئیدی جوان ده‌نووسن؟ من پێموایه ئه‌وه ئیشكالیه‌تێكه و
له‌بناخه‌وه‌پێوه‌ندی به‌بڕی كه‌م خوێندنه‌وه و زۆر
نووسینه‌وه‌نییه، به‌لَكو پێوه‌ندی به به‌كوردیی نووسین و ئه‌و دونیا و
كولتووره‌پڕ له‌ژاوه‌ژاوه‌ی ئێمه‌وه‌هه‌یه‌كه‌هه‌ر دوای نووسینی دوو سێ
ستوون له‌ڕۆژنامه‌یه‌ك و سازدانی دوو سێ چاوپێكه‌وتن و مسۆگه‌ركردنی هه‌ندێك
پیاهه‌لَدان و پێبه‌خشینی بڕێك شاباش و ئیمتیاز، ئیدی به‌سه‌ر دونیای نووسین و
داهێناندا ساخده‌بینه‌وه و هه‌تا ده‌مرین هه‌ر ده‌نووسین. بڕاوم وایه‌ئه‌و
هاوڕێیانه‌گه‌ر بیشخوێننه‌وه‌له‌باشترین حالَه‌تدا بۆ
ئه‌وه‌ده‌خوێننه‌وه‌تا له‌كاروان جێنه‌مێنن، بۆ ئه‌وه ده‌خوێننه‌وه‌تا
له‌موجاده‌له‌یه‌كدا دوو سێ دێڕیان پێبێ بیلَێن و وه‌ك خه‌لَكانی مۆدێرن و
خوێنه‌وار خۆیانی پێ نمایش بكه‌ن. هه‌لَبه‌ت من لێره‌دا ته‌نێ باس
له‌جه‌وهه‌ری خوێندنه‌وه‌لای ئه‌و ته‌رزه‌نووسه‌ره‌زۆر و بۆر
نووسانه‌ده‌كه‌م نه‌ك خوێنه‌رێكی ئاسایی و جیددی كه‌ڕوانگه‌ی بۆ
خوێندنه‌وه‌ی كتێب ته‌واو جیاوازه و به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا گه‌شتی خۆی
له‌گه‌لَ كتێبدا ده‌ستپێكردووه و كتێب خوێندنه‌وه‌له‌لای بووه‌ته‌جۆرێك
له‌پێداویستی. ڕوانگه‌ی ئه‌و خوێنه‌رانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌خالَێكی
زۆر گرینگدا هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی نووسه‌رێكی جیددی خاوه‌ن ده‌قی
داهێنه‌رانه‌دا به‌وه‌ی كه‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌لایان ته‌واو
له‌جێهێشتنی ولاَت ده‌چێت. پێموایه‌مرۆڤ هه‌ر به‌ته‌نها له‌به‌ر هۆیه‌كی
سیاسی یان كۆمه‌لاَیه‌تی یاخۆ سه‌فه‌ركردن و هه‌وا گۆڕین، ولاَت جێناهێلَێ،
به‌لَكو هۆیه‌كی شاراوه‌و جه‌وهه‌ری تر له‌پشت
سه‌فه‌ركردنه‌وه‌یه‌كه‌ئه‌ویش ونبوونی شتێكه‌و كه‌سی موسافیر(خوێنه‌ر)
په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌یه‌تی، شتێك كه‌هه‌میشه‌ون ده‌بێ و كاتێكیش
ده‌دۆزرێته‌وه،ته‌ماحی دۆزینه‌وه‌ی شتێكی له‌و گرینگتر به‌دوای خۆیدا
دێنێ. كتێبه‌كان كۆمه‌لَێك فه‌زا و ولاَت و ڕێگای باریك و پێچاوپێچن
كه‌ده‌چنه‌وه‌سه‌ر فه‌زا و ولاَت و رێگاگه‌لی باریك و پێچاوپێچی تر ...
موسافیری ئه‌و ولاَت و رێگایانه‌هه‌میشه‌خه‌لَكانی زاهید و ساكار و
خانه‌گومان و ماندوون، قه‌ت له‌دووی ئه‌وه‌نین خوێندنه‌وه‌ی كتێب
بكه‌نه‌ده‌سمایه‌بۆ كاسپی نووسین. خوێندنه‌وه‌واته‌هه‌بوونی پرسیار و گومان
و شوێنپێ هه‌لَگرتن، كه‌ئێمه‌خاوه‌ن هیچ گومانێك نه‌بین و هیچ پرسیارێك
نه‌بێت به‌دوای وه‌لاَمه‌كه‌یدا بگه‌ڕێین و هیچ شتێكمان لێ بزر نه‌بووبێ
په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌ی بین، ئیدی ته‌نها وه‌ك مۆد و بۆ كات به‌سه‌ر بردن و
خۆده‌ربازكردن له‌بێزاریی، كتێب ده‌خوێنینه‌وه، كه‌چی خوێندنه‌وه‌خۆی
وه‌ك هه‌ناسه‌دان و گوێ رادێران له‌مۆسیقا و پیاسه‌ی دارستان پێداویستییه و
خالَێكه‌كه‌تیایدا جه‌سته و ڕۆح ده‌گه‌نه‌ئه‌وپه‌ڕی هارمۆنییه‌ت و
لێكحالَیبوون.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ند به‌م ته‌وه‌ره‌یه‌وه و هاوشان له‌گه‌لَ وروژاندنی
ئه‌و پرسیاره‌ی ئێوه‌دا، ده‌كرێ ئاماژه‌به‌لایه‌نێكی تر له‌مه‌سه‌له‌ی
نووسین و به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی دهێنه‌رانه‌دا‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كتێب و
خوێندنه‌وه‌وه‌بدرێ، كه‌ئه‌ویش پێكهاته‌ی كه‌سێتیی و ئه‌زموونی شه‌خسی
نووسه‌ری ئێمه‌یه‌هه‌ر له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیه‌وه‌تا ده‌گاته‌ئه‌زموونی
بینین و سه‌فه‌ر و به‌ركه‌وتنی به‌ڕووبه‌ری تر و جوگرافیای تره‌وه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نها كتێبه‌كان نین كه‌هزر و ئه‌ندێشه‌ی نووسه‌ر
ئاوده‌ده‌ن و له‌ڕۆح داهێزران ده‌یپارێزن و پڕی ده‌كه‌ن له‌ئاماده‌گیی بۆ
وه‌به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی جوان، به‌لَكو سه‌فه‌ر و جێگۆڕكێ و بینینی ولاَتانی
تر و ئه‌زموونكردنی هه‌ناسه‌دان له‌پانتاییگه‌لی كولتووری تردا، نه‌ك هه‌ر
به‌ته‌نێ بۆ ئه‌زموونی نووسین پێویسته، به‌لَكو ئه‌و به‌ركه‌وتنه،كه‌سی
نووسه‌ر تا ئاستێكی بلَند‌به‌رامبه‌ر نووسه‌ربوونی خۆی ده‌خاته‌گومانه‌وه،
پێموایه‌دروستبوونی ئه‌و گومانه‌سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه‌بۆ سه‌رله‌نوێ
خۆدۆزینه‌وه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌به‌ڕۆحێكی تره‌وه. له‌خۆڕا نییه‌هه‌ندێك
له‌ئێمه‌مانان له‌میانه‌ی بینینی ئه‌و ئه‌زموونه‌دا ئازایانه
به‌یه‌كجاری واز له‌نووسین ده‌هێنین و هه‌ندێكی تریشمان به‌هه‌مان خه‌یالَ
و و لۆژیكی به‌كوردی نووسینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌كۆمه‌لَێك پۆزی
حه‌كیمانه و لاف وگه‌زافی بلیمه‌تفكرانه‌وه، له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی
شیعر و چیرۆكی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌نووسین و
قسه‌ده‌كه‌ین و سالاَنه هه‌زار دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌لَ ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌كانی كوردستاندا سازده‌ده‌ین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی كتێب خوێندنه‌وه و كولتووری خوێندنه‌وه، حه‌ز
ده‌كه‌م له‌و ڕووه‌وه ئاماژه به لایه‌نێكی تر بدرێ كه‌ئه‌ویش
هه‌نگاونانه بۆ خولَقاندنی په‌روه‌رده‌ی خوێندنه‌وه و كولتووری
خوێندنه‌وه. ئه‌م لایه‌نه‌ته‌واوێك تێهه‌لَكێشی په‌روه‌رده و كولتووری
خوێندنه كه به‌داخه‌وه لای ئێمه خوێندن و سیستمی خوێندن ڕێك
به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی كردنی په‌روه‌رده‌ی خوێندنه‌وه و كولتووری
خوێندنه‌وه‌دا كاری كردووه و ئێمه‌یش زوربه‌ی زۆرمان ده‌رچووی ئه‌و
قوتابخانه و زانكۆیانه‌ین. قوتابخانه وزانكۆكانی ئێمه‌له‌بری ئه‌وه‌ی
حه‌زی گه‌ڕان و خوێندنه‌وه‌ی جیددی له‌قوتابیدا په‌ره‌پێبده‌ن، ئه‌و
حه‌زه‌ی تێدا ده‌كوژن و ڕێگاكانی گه‌ڕان و هه‌لَگۆزانی پرسیاری
له‌به‌رده‌مدا داده‌خه‌ن. سیستمی خوێندنی ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ
كتێبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌دا دوژمنایه‌تی هه‌بووه و كه‌م نین
ئه‌و ساتانه‌ی كه‌مامۆستا ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه‌كه‌نابێ له‌وه‌لاَمی
پرسیاره‌كانیاندا له‌و‌كتێبه‌ی كه‌بۆمان دیاری كراوه‌لابده‌ین و ده‌رچین.
باخچه‌ی ساوایان كه‌خۆی ده‌بیَ‌بناخه و جێگایه‌كی پڕ جوولَه و مانادار و
ده‌لاله‌تی گه‌وره‌بێ بۆ پێكه‌ێنانی كه‌سێتی مندالَ و بره‌ودان به‌چێژ و
ئه‌ندێشه و دروستكردنی گیانی گه‌ڕان و خۆشویستنی كتێب تیایدا، كه‌چی
به‌چه‌ند گۆرانیی و ئۆپه‌رێتێكی ناخۆش ئه‌و ته‌مه‌نه پڕ له‌جوولَه و
ئاماده‌گییه‌ی مندالَی ئێمه‌به‌ڕێده‌كرێ. دیاره ناكرێ ئه‌و
هه‌ولَه‌تاكوته‌رایانه‌له‌به‌رچاو نه‌گیرێن كه‌ئه‌مڕۆ له‌كوردستان له‌و
ڕووه‌وه‌له‌لایه‌ن خه‌لَكانێكی دلَسۆزو خه‌مخۆره‌وه ده‌درێن، به‌ڵام
ئه‌و هه‌ولاَنه ته‌نهاباڵ و كورت مه‌ودا و تاكه‌كه‌سین و ناتوانن شتێكی
ئه‌وتۆ له‌كۆی وێنه‌گشتییه‌كه بگۆڕن. مه‌به‌ستمه بلَێم كه‌ئێمه‌ده‌بێ
له‌بناخه‌وه‌و هه‌ر له‌میانه‌ی خودی سیستمی‌په‌روه‌رده و
خوێندنه‌وه‌ڕوانین و گۆشه‌نیگای كۆمه‌لَگه‌بۆ خوێندنه‌وه و بۆ كتێب بگۆڕین،
دیاره‌ئه‌م ئه‌ركه‌له‌زه‌مه‌نێكدا قورستتره‌كه‌تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی
له‌وپه‌ڕی خێرایی و كاریگه‌ریدان و له‌كۆمه‌لَگه‌یه‌كدا كه‌خوێندنه‌وه
نه‌بووبێته پێداویستی و كولتوور، ئیدی كتێب ده‌شێ به‌سانایی ببێت به‌ژێر
هوروژمی وه‌سوه‌سه‌و ئیغرائاته‌كانی جیهانگیرییه‌وه.