ئیسماعیل خورماڵی
و
به‌هارێك له سرووشتی ئه‌و شیعرانه‌ی
بوون به بووكی گۆرانی و
بوون به خه‌رمه‌نی
چرای ماڵه‌كان
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌رێز
ئه‌و شیعرانه‌ی لێره‌دا ده‌یانبینن ، به‌شێكن له ئاگردانی گۆرانی و
به‌شێكن له خوڕه‌ی چه‌م گه‌رووی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی
له‌ته‌ك ئێوارانی عیشق و ،له ته‌ك ڕه‌هیڵه‌ی ئازاری میله‌ته‌كه‌مدا
گه‌ه به سروود و ،گه‌ه به گه‌رووی مه‌خمه‌ڵی
بوونه‌ته میوانی ماڵ و ،بوونه‌ته‌میوانی دڵتان !
|
|||||||||
( 1 )
قه‌ده‌ر
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی:ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ
كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ
چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره ، نانێمه ڕوو
وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه خوو
هه‌رچه‌ند ئێسته له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام
وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام
ته‌ماشا – با – سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه
وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه
من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌كو شوعله له دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه ئه‌م گوڵه‌ی من
ئه‌وا دیسان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
ئه‌وا دیسان هه‌رای جه‌نگه و كوردوستانم ڕوو له خوێنه
دیسان خوێنه و دڵه‌ی سروشت دڵه‌ی مه‌خلوق ڕوو له خوێنه
ئامان قه‌ده‌ر چاوم نه‌زری ، نیشتمان بێ و گوڵێك نه‌مرێ
سه‌رم نه‌زری ئازادی بێ و ، دڵێك له‌وێ دانه‌چڵه‌كێ
ده‌سا كوڕگه‌ل ، عاشقه گه‌لی كه‌ژ و زه‌نوێر وره‌تان بێ
ئێوه شاخی وره و هه‌ڵوێست شورای به‌رزی وره‌تان بێ
با دووباره گه‌واڵه‌ی خوێن هه‌رده‌ی ژیان نه‌گرێته كۆڵ
گه‌رده‌لولێ له زوڵم و زۆر ،چاوی دلمَان نه‌گرێته خۆڵ
با دووباره قرشی سه‌حرا ماسییه دێمان ئه‌نفال نه‌كا
له‌به‌ر دێیا لوله‌ی تفه‌نگ دوواین گولله‌ی به‌تاڵ نه‌كا
ڕێگه نه‌ده‌ن هه‌رێمی گوڵ ، به هه‌رێمی خوێناو به‌رن
قاسپه و ده‌نگی ڕۆژنامه‌كان به ته‌ڵانی سوتاو به‌رن
ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌رخه‌وانی خه‌ونی شه‌هید ته‌رزه بیبا
ئاسوده‌گی ئینسانه‌كان ، جارێكی تر گومان بیبا
ده‌سم دامێن وه‌خۆكه‌ون ، با هیچ مارێ نه‌تانگه‌زێ
هه‌ر هه‌موومان له‌گه‌ڵتانین وره‌تان هیچ دانه‌به‌زێ
عیشق نه‌بێ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
ئه‌ی بارانی به‌خته‌وه‌ریم به‌خوڕ داكه بابتبینم
كزه و كسپه‌ی ئێوارانم ، به‌تاو وه‌ره بابتبینم
هێن له‌مێژه له‌یه‌ك دورین وه‌خته دڵم ببێ به‌ئاو
بۆمن سه‌خته ئه‌م غوربه‌ته وه‌كو ماسی له‌ئاو بڕاو
منێك جاران به‌یانیه‌ك ، له‌سێبه‌رتا نه‌بوومایه
وه‌كو هێرۆی نزاری شین ، پێكه‌نینم نه‌گرتایه
ده‌بوو وه‌كو به‌فر به‌دیار خونچه‌وه من چرۆ بگرم
له‌تاو پایز وه‌كو پشكۆ سه‌حه‌ر تا شه‌و ئێشك بگرم
ئیدی ئێسته چۆن نابرژێم ئه‌م فیرقه‌ته چۆن نامكوژێ
وه‌كو گێلاس له‌كۆشی ژین ، ئه‌م ئازاره چۆن نامڕێژێ
من ڕۆشنایی كانیه‌كم ، عیشق نه‌بێ قه‌وزه ده‌مخوا
ڕه‌ز و ترێ ی وڵاتێكم ، عیشق نه‌بێ ئاگر ده‌مخوا
كوردستان
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
وتنی :زه‌كه‌ریا عه‌بدولاَ
گوێت بنێ به‌كێل و قه‌بری شه‌هیده‌وه هاوار ده‌كا
گوێت بنێ به‌دڵ و سینه‌ی چیاته‌وه هاوار ده‌كا
هه‌ر هه‌موومان له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
له‌ڕێ ی تۆدا هه‌ر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
بوونی ئێمه بوونی تۆیه و بوونی ئێوه‌ش بوونی ئێمه
ژیانی تۆ ئازادی تۆ ، یه‌كسانه به‌مه‌رگی ئێمه
چۆن ده‌نه‌وێ كه بابان ، و بادینانت له‌گه‌ڵتایه
دار و به‌ردی گه‌رمیان و هه‌ولێره‌كه‌ت له‌گه‌ڵتایه
چۆن ده‌نه‌وێ كه عه‌فرین و مهابادت له‌گه‌ڵتایه
خه‌ڵك و هۆزی لای قامیشلی و ماردینه‌كه‌ت له‌گه‌ڵتایه
سوێن به‌نه‌ورۆز به‌ڕاپه‌ڕین سوێن به‌مێژووی سه‌دان ساڵه
به‌ڕووباری كۆچ و ، خوێنا و ، به‌ئازادی سه‌دان ساڵه
له‌یاد ناچی ئه‌ی كوردستان هه‌میشه تۆ له‌دڵمانایی
وه‌ك هه‌ناسه له‌گه‌رودا هه‌میشه تۆ له‌بوونمانایی
خه‌م نه‌تگرێ لێ ناگه‌ڕێن ئه‌م به‌هاره‌ت بسوتێنن
جارێكی تر ، دلیَ سه‌دان دایكی شه‌هید ببرژێنن
سه‌رهه‌ڵبره وڕه‌شه‌بای خه‌نجه‌ری كورد دنیایی ته‌نی
پێشمه‌رگه‌ی تۆ هه‌روه‌ك هه‌ڵۆ دوا سنوری دنیایی ته‌نی
ئیتر بڵێ ئه‌ی كوردستان ده‌س تێوه‌ردان چۆن زات ده‌كا
ده‌م و لێوی پێكه‌نین و ، ژیانی تۆ ، قوفڵ بكا
یاران
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :زه‌كه‌ریا عه‌بدولاَ
له‌ژێر زه‌رده و نووری مه‌غریبدا ده‌گریم دیسان
له‌ناو به‌فری به‌ره‌به‌یاندا ، ده‌گریم دیسان
من ده‌گریم و ده‌زانم ئه‌و چه‌ند پیرۆزه
بۆ خه‌می من باوه‌شی ئه‌و چه‌ند به‌سۆزه
ئیتر یاران لێم گه‌ڕین با ئه‌مشه‌و شینی عومرێ بكه‌م
بۆ ئه‌و سۆزه مانگی قه‌ڵه‌م , چرۆی وشه به‌ڕێ بكه‌م
ئه‌مشه‌و جه‌ژنی شیعره به‌د مه‌ستی منه یاران
شه‌وی به‌خته و ڕه‌هێڵه‌ی عه‌شقه ئه‌مشه‌و یاران
تۆ ته‌ماشا ، كچانی شار به‌چرپه‌وه
به‌قریوه‌ی ، هه‌زار نازی سه‌ره‌ڕێوه
چۆن وه‌كو مه‌ل پۆلا و پۆلی سه‌رچنارن دێن و ده‌چن
قه‌تاری گوڵ چه‌می ڕه‌نگن چرۆی سه‌وزن دێن و ده‌چن
هانا
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
وتنی :بورهان مه‌جید
ماڵ وێران خۆم سه‌رنج وه‌ری ئاوی چاوم وشكایی هات
سه‌ری كاسم چاوه‌ڕوانی كۆشی تۆ بوو ئه‌ی بۆچی نه‌هات
بۆچی نایه‌ت خۆ بڕیار بوو بن ئه‌م داره جێ ژووان بێ
وه‌كو ڕۆژان گه‌ڵای وه‌ریو له‌ته‌رزه‌ی ماچ هه‌راسان بێ
ئه‌ی ئه‌مێستا هه‌وارت كوا هه‌وری سه‌وزی ئه‌م دڵه‌ی من
خۆ به‌بێ تۆ لێڵه چاوم وشكه كێڵگه‌ی ئه‌م دڵه‌ی من
ئه‌ی ئه‌مێستا كه تۆ ونی ده‌ستی هانا بۆ كێ به‌رم
له‌ڕه‌هێڵه‌ی ئه‌م غوربه‌تا چی بكه‌مه چه‌تری سه‌رم
هۆ ده‌ریاچه‌ی ئه‌وینی من له‌هه‌ر كوێ هه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕه
به‌دڵی كام بیابانا ڕۆیشتی سه‌ر هه‌ڵبڕه
سه‌ر هه‌ڵبڕه و گۆمی سووری چاوه‌ڕوانیم بهه‌ژێنه
سه‌ر هه‌ڵبڕه و ماسی ڕۆحم له‌م زۆنگاوه ده‌ربهێنه
ڕه‌وه‌ز
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
من ڕه‌وه‌زی دابانێكم ، هیچ بوركانێ نامسووتێنێ
حیله‌ی ئه‌سپی شۆڕشێكم ، قه‌ده‌ر مێژووم ناگلێنێ
ده‌مم كڵپه‌ی ڕاپه‌ڕین و ، هه‌نگاویشم وه‌رزی پێ شه‌نگ
دڵم ڕاوگه‌ی ژانی گه‌ل و ، سه‌رم ژووانی وریایی و زه‌نگ
با ئه‌نفالیش زه‌ریای توڕه ، من قه‌یاغم نوقم نابێ
با كۆڕه‌ویش ڕه‌وی زه‌مان ، من به‌یداغم نه‌وی نابێ
ده ئه‌ی سه‌رۆك ئه‌ی ڕابه‌ران خه‌می گه‌لمان بێ شێوه‌یه
پیره كه‌ركه‌ك له‌بیر مه‌كه‌ن ئه‌ویش هیوای هه‌ر ئێوه‌یه
نوكی قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی داخوازیتان داچه‌قێنن
له‌سه‌ر بستێ له كوردستان ، ڕامه‌مێنن دامه‌مێنن
له‌به‌ر تافی بێ ده‌نگیا ، تافی خوێنتان له‌به‌رچاو بێ
گۆڕی كومه‌ڵ دوا زریكه‌ی ئه‌و هۆزه‌تان هه‌ر له گوێ بێ
ده‌خیلتان بم له به‌هاری ، ڕاپرسیدا ده‌نگتان هه‌بێ
له‌پێشانگای ئه‌م هه‌له‌دا ، ئێوه چه‌مێ ڕه‌نگتان هه‌بێ
با نێرگزی ئه‌م نه‌ورۆزه‌ش ، گردی یاره شین كاته‌وه
تا ڕۆژێ دێ ژیان گره‌و ، له مردنیش ده‌باته‌وه
چرۆ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
په‌ڵه‌ی دووری ڕێژنه‌ی مه‌رگ ئه‌بارێنێ چرۆ
من ده‌زانم ده‌ستی پایز ده‌موه‌رێنێ چرۆ
نامورادنیم غوربه‌ت به‌من گیای به‌رپێ یه گوڵم
خۆڵه‌مێشم عه‌شقێكی تر ده‌سوتێنێ چرۆ
من قوربانی هه‌ر نمه‌یه‌ك ئه‌شكی تۆبم چرۆ
كه سێبه‌ری برژانگی شین ده‌كه‌ن به‌ئاو چرۆ
دڵ به‌سایه‌ی خونچه‌ی ده‌م و له‌ره‌ی ڕێت بێ گوڵم
كه ئاوازه بۆ گۆرانی سایه‌ی شه‌وت چرۆ
گه‌ر وه‌ك لاله من هه‌ناسه‌م بۆت نه‌سوتێ چرۆ
گوڵی شیعرم وه‌كو سێبه‌ر هه‌ڵنه‌تووتێ چرۆ
ئیتر خوڕه‌ی چه‌می جوانیم له‌كوێدایه گوڵم
ئه‌گه‌ر جه‌سته‌م وه‌ك سنه‌وبه‌ر به‌گڕ نه‌چێ چرۆ
مه‌یلی وڵات
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
چه‌ند ڕۆژێكه ، دڵم مه‌یلی ئێوارانی وڵات ده‌كا
چاوم مه‌یلی سه‌رچنار و شنه و ئاوی وڵات ده‌كا
چۆن بیر ده‌چن باده‌ی ئه‌وێ و ، چپه و ڕازی دڵدارانی
گه‌ڵای زه‌ردی پیره دار و ، كوانووی گه‌رمی دڵدارانی
خۆزگه ده‌كرا له‌سه‌ر باڵی ، گۆرانیه‌ك ده‌هاتمه‌وه
له‌شه‌قاما ، له‌كۆڵانا ، وه‌ك مناڵی ده‌خولامه‌وه
ئه‌ی نیشتمان قه‌زای به‌فری ، كۆێستانه‌كه‌ت له‌ئێره خه‌م
قه‌زای هۆبه‌ی گه‌رمیانه‌كه‌ت ، سه‌د هه‌زار جار له‌ئێره خه‌م
چۆله‌كه‌ی سه‌ر هه‌ر چڵێكت ، سه‌د كه‌ناری ئێره دێنێ
شه‌رم و بزه‌ی هه‌ر شۆخێكت ، سه‌د فریشته‌ی ئێره دێنێ
ئه‌ی نیشتمان ئێمه بێ تۆ ، ڕوبارێكین ، ڕۆخمان كوژراو
ئێمه لێره ، ئێمه بێ تۆ ، به‌هارێكین ، گولمَان كوژراو
ئه‌ی كوردستان دۆزه‌خیش بی ، هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خوێنمان بۆ تۆ ، دلمَان بۆ تۆ ، تۆ به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خه‌یاڵ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
ساقی ده‌خیلتم پیاڵه‌كه‌م پڕكه
له‌ڕێ ی مه‌یخانه له‌مه‌ی تێرم كه
با ئه‌مشه‌و پیاڵه‌ی خاڵی نه‌بینم
په‌لكه زێڕینه‌ی خه‌یاڵ بفڕێنم
تاوێ بچمه‌وه دییه‌نی وڵات
ئێواره‌ی ئه‌وێ و عه‌شقی وه‌ك نه‌بات
ده‌سا ئه‌ی یاران جه‌م بن ڕه‌فیقان
با زڕه‌ی پێكمان بگاته به‌یان
پیاڵه‌تان لێك به‌ن خۆش مه‌ستی بێنن
به‌ڕۆح به‌هاری خه‌یاڵێ بێنن
خه‌یاڵێك وه‌رزی بزه و سۆما بێ
پڕته‌قاڵی خۆر له‌ناو چه‌ما بێ
با مه‌زه‌شمان هه‌ر لیمۆی عه‌شق بێ
جار جار ئاواز و گوڵه شیعر بێ
بۆچیمه خوێن
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :دانا غه‌نی
كه كۆترێ ده‌بێ به‌ژێر بارانه‌وه و خه‌م ده‌نۆشێ
من لێره‌وه وه‌ك به‌ردی چه‌م ، قه‌وزه دڵم داده‌پۆشێ
گه‌رچی وه‌ك خۆر ، ژێر سه‌رینی ، ئه‌و هه‌ورانه‌ش ده‌كه‌م به‌گوڵ
ڕێگه ناده‌م كه‌س گلێنه‌ی ، دره‌ختێكم پڕكا له گڵ
هه‌تا من بم ده‌بێ سایه‌ی ، ئه‌م دیواره‌ی كه‌ماڵمانه
نغرۆ بێ له‌سیحری جوانی ، ئه‌م ئاسمانه‌ی كه‌ماڵمانه
وه‌ك ڕیحانه ده‌س ده‌نێمه ، ده‌ستی عه‌تر بۆچیمه خوێن
وه‌كو شیعر ده‌م ده‌نێمه ، ده‌می ئاواز بۆچیمه خوێن
نه زێوان و نه تابووت و ، نه گولله‌ی خۆ كوژم ده‌وێ
وه‌كو شه‌ونم ، تابمێنم ، من هه‌ر ده‌می خونچه‌م ده‌وێ
مه‌م
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
جووته سێوێ گه‌نم ڕه‌نگێ له‌ناو ماڵی كاڵه ڕه‌نگێ
وه‌ك هه‌ساره خه‌نده‌یان بوو له‌ده‌رماڵی كاڵه ڕه‌نگێ
له‌گه‌ڵ چووندا هه‌ڵده‌فڕین و زه‌رده‌ی به‌رۆك ئه‌یدانه كۆش
به‌و فڕینه عه‌ینی باده ، هه‌زاران ڕۆح ده‌بوون سه‌رخۆش
مه‌م چ مه‌مێ ، نارنج چنگێ له‌ناو گه‌ڵای ته‌ختی سینه
لیمۆی جوانی ، سێوی ڕۆشن له‌ناو لاسك و ته‌رزی سینه
تازه بۆڵی شیر و ئاگر ، پیاڵه‌ی لێوان له‌ئاره‌زوو
ئه‌وه‌ی من دیم مه‌خلوقێ بوو هه‌ر به‌جنسی مه‌له‌ك ده‌چوو
وه‌ختی بزه ڕوومه‌تی چاڵ نیگای شیرین هه‌ر له‌و ده‌هات
هه‌ركه‌س وه‌ك من وای بدیبا ده‌یوت گوڵه و گوڵی نه‌بات
ئه‌و ماڵێ بوو له‌شیرینی ، له‌هه‌رێمی باسوق ده‌ژیا
هه‌ر له‌خۆی جوان چاوگێڕانی سێبه‌ری چاو به‌ڕه‌نگی گیا
عه‌ینی ( تاووس ) كه‌مێ گۆشتن له‌ناو هاژه و چرۆی ڕه‌نگا
به‌ڕوو په‌ری و به‌له‌ش ماسی له‌ناو چه‌می جل و به‌رگا
به‌رۆك به‌رز و دییه سه‌وز و ڕوومه‌ت سێوی تازه به‌هار
ئه‌وه‌ی من دیم بارانێ بوو جارێكی تر نایه‌ته خوار
كانی سروود
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :شه‌هێن تاڵه‌بانی
ده‌بخوێنه ئه‌ی بولبولی هیجری ڕۆحم ، له‌غوربه‌تا
واده‌ی شینه و تۆش نۆبه‌ته ئاده‌ی سۆزێ به‌غوربه‌تا
به‌ڵام سۆزێ گه‌ڵا و گوڵی كوردستان‌م به‌شین بێنێ
وه‌ك هه‌تاوی گه‌رمی هاوین چاوی خاكم به‌تین بێنێ
له‌ڕۆژێكی وا خومارا گه‌ر نه‌خوێنم ، له‌ئێوه نیم
نزیك له كۆست ، پایزی خاك ، دامنه‌پۆشێ له‌ئێوه نیم
له‌ئێوه نیم گه‌ر كۆرپه‌یه‌ك ، تاو و شه‌سته‌م لێ نه‌هێنێ
ئاواره‌ی ژێر ده‌واری شڕ ، هه‌زار به‌سته‌م پێ نه‌هێنێ
ئه‌گه‌ر سه‌رم وه‌ك سه‌ری شاخ ، ماڵی گه‌رمی شۆرش نه‌بێ
ئه‌گه‌ر ناوم وه‌كو كه‌ركوك ، به‌سه‌ر خاكا به‌جۆش نه‌بێ
ئه‌گه‌ر چاوم وه‌ك چاوی باز ، نێچیر له‌پاڵ ده‌رنه‌هێنێ
ئه‌گه‌ر گه‌رووم وه‌كو كه‌ركوك ، ئاگر له‌چاڵ ده‌رنه‌هێنێ
له‌ئێوه نیم گه‌ر له‌گه‌ڵتان ، ئاسنی سوور دامنه‌بێژێ
له‌ئێوه نیم ئه‌گه‌ر خوێنم ، ڕێ ی شه‌هاده‌ت دانه‌ڕێژێ
دوواین نیگا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
وه‌كو شه‌ونم له‌ناو گوڵا سه‌رخه‌وێ به توخوا دایه
وه‌كو باران له‌مه‌غریبا ، هه‌ناسه‌به توخوا دایه
خه‌ون و ماڵی چۆله‌كه‌ی دڵ مه‌شێوێنه هێشتا زوو وه
گوڵ و خونچه‌ی باخچه‌كه‌ی دڵ مه‌وه‌رێنه هێشتا زوو وه
نه‌ها كه‌نگێ كاتی مه‌رگ و زه‌رده‌په‌ڕی پێكه‌نینه
كه‌نگێ وه‌رزی قرچه‌ی سۆز و خه‌زه‌ڵوه‌ری بزه و ژینه
توخوا دایه دڵ كوا به‌رگه‌ی دابڕانت ده‌گرێ مه‌ڕۆ
دڵ كوا به‌رگه‌ی ماڵی چۆڵ و خوڕه‌می چاو ده‌گرێ مه‌ڕۆ
دڵ قوربانی ڕیحانه‌كه‌ی ژێر چه‌نه‌ت بێ ئاوا مه‌به
ڕۆح قوربانی سه‌ر و قژی پایزه‌ت بێ ئاوا مه‌به
وه‌كو شه‌ونم له‌ناو گوڵا سه‌رخه‌وێ به توخوا دایه
هه‌ر كه‌ده‌شڕۆی وه‌كو باران هه‌ناسه‌به توخوا دایه
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ئازادی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
كه‌به‌هار دێ به‌به‌رۆكی خاك به‌مه‌مكی گوڵ شل ده‌وه‌ستێ
له‌به‌ر ئاونگ كه‌مه‌ری گیا چاوی چرۆ شل ده‌وه‌ستێ
باڵی هاژه‌ی ئازادی چه‌م پتر باڵی فڕین ده‌گرێ
ڕه‌زی تازه‌ی هه‌ورامانم پتر هێشووی ئومێد ده‌گرێ
سوێن به‌م ڕۆژه‌ی غه‌ریبی دڵ له‌هه‌ر كوێ بم نه‌ورۆز ده‌كه‌م
وه‌ك بولبولان به‌سه‌د ئاواز من ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز ده‌كه‌م
به‌گه‌روی گوڵ ده‌چریكێنم خۆش هاتی ئه‌ی وه‌رزی نه‌جات
ڕما كۆشكی خوێن خانه‌كه‌ی فیرعه‌ونه‌كه‌ی ده‌می خه‌بات
ئۆخه‌ی ئه‌مڕۆ بۆنی ئه‌نفال بوو به‌بۆنی سه‌ربه‌خۆیی
له‌گه‌ڵ گوڵدا جریوه هات چوو پایزی سه‌ره‌ڕۆیی
نه‌ما ڕۆیی دوكه‌ڵی ناو پیره شاری بابه گوڕگوڕ
كشا هه‌وری پیر له‌داخی خانه‌قینی بڵێسه و گڕ
ده‌سا یاران له‌جێگه‌ی من له‌وێ ده‌ستی به‌هار بگرن
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ئازادییه و ده‌وری حوجره‌ی ژیار بگرن
له‌به‌ر سه‌رای سلێمانی و له‌به‌ر قه‌ڵای پیره شارا
وه‌ك چه‌می ڕه‌نگ بڕژێنه یه‌ك سه‌ری حه‌سره‌ت كه‌ن به‌دارا
سوێن به‌جه‌ژنی ئازادی گه‌ل به‌مناڵی پێخاوسم
له‌هه‌ر كوێ بم بۆ ئێوه‌یه من به خوێنی گوڵ ده‌نوسم
دڵه‌كان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
دڵه‌كان تاكه‌ی تاكه‌ی خه‌می ڕۆژگار بنۆشن
گوڵه‌كان تاكه‌ی تاكه‌ی ڕه‌نگی پایز هه‌ڵمژن
چاوه‌كان بۆچی بۆچی نوقمی ئه‌شك و گریان بن
وه‌ك دره‌ختی زستانان توڕه و یاخی زریان بن
بۆ نه‌بیستین قریوه‌ی به‌خته‌وه‌ری ناو ژیان
وه‌ك بارانی ئێواره له‌ئاو بنێ دڵ و گیان
وه‌ره گوڵم باسۆزێ بۆ ئه‌م شیعره په‌یداكه‌ین
له‌م چۆڵه‌وانی ڕۆحه‌دا ، گۆرانی یه‌ك په‌یداكه‌ین
هه‌ڵه‌بجه
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
گه‌رچی مێژووم وه‌كو پۆرێ ، شه‌ڵاڵی ناو به‌فر و خوێنه
به‌ڵام هێشتا هه‌ر جریوه‌م ، چه‌شنی نه‌غمه به‌بزوێنه
هه‌زار هێنده باخی گوندم ، هه‌ڵپاچن هه‌ر سه‌وزه باخم
خوێن له چاوی دڵم بێنن ، به( كوێری )یش هه‌ر ڕوونه ناخم
هه‌تا چاوی گوڵشه‌نم بێ ، بزه‌ی ده‌شتم ئاوه‌دانه
هه‌تا ئاوی چه‌مانم بێ ، زنه و كانیم ئاوه‌دانه
هه‌تا مله‌ی شاخانم بێ ، خه‌می شورایی شارم نی یه
هه‌تا سه‌نگه‌ر ژووانم بێ ، خه‌می ماڵی تارم نی یه
شاره‌زووریش كه‌ن به‌خه‌ڵوز ، گوڵستانه هه‌ر هه‌ڵه‌بجه
ئه‌و دیوانی كێوی شیعر ، گوڵستانه هه‌ر هه‌ڵه‌بجه
سه‌ما
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
به ساماڵی ته‌نگه‌ی شلدا ، كۆترێ له‌سه‌ما ده‌فڕێ
به‌و سه‌مایه ئه‌ی شه‌كره كچ ، دڵم باخێ له‌گوڵ ده‌گرێ
خۆ به‌له‌ره‌ی تازه لیمۆی ، باخی سه‌رسنگ ڕۆحم ده‌فڕێ
ده‌بم به‌دار لیمۆی شیعر ، به‌چوار لادا قه‌ڵه‌م ده‌فڕێ
چۆن هه‌ڵنه‌فڕێ گوڵه‌خاتوون ، هه‌ر گوڵێكت سه‌د به‌هاره
هه‌ر زه‌رده‌یه‌ك له‌تاقی لێو ، وه‌ك هه‌ڵاله‌ی تازه داره
هه‌موو گیانت به گوڵ بگرم ، له‌پاداشتی جوانیت كه‌مه
هه‌موو گیانت له‌عه‌تر نێم ، له‌پاداشتی بۆنت كه‌مه
له‌سپیده‌ی خۆت بڕوانه ، حاڵی ده‌بی چ شیرینی
وه‌ك وه‌نه‌وشه بۆ هه‌وێنی ، شیعر و ئه‌وین چ شیرینی
هه‌ر نێرگزه و بۆ نازی ڕێ ، سه‌ری سپی نه‌وی ده‌كا
هه‌ر ڕوباره و بۆ هاژه‌ی سنگ ، سه‌ری شینی نه‌وی ده‌كا
ئیتر من چۆن ئه‌ی سێوه كچ ، له‌به‌رده‌متا به‌لاڵ نایه‌م
جه‌رگ و دڵم به‌كون ناچێ و ، به‌سه‌ر بورده‌ی شمشاڵ نایه‌م
وه‌ره ئه‌ی یار كه‌مه‌ره شل ، به‌فووی عیشق بمژه‌نه تۆ
پیاڵه‌یه‌كم له‌باده‌ی تۆ ، ئه‌گه‌ر ده‌كرێ مه‌مڕێژه تۆ
پیری خاك
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :چۆپی فه‌تاح
من دارێكی تازه هه‌ڵچووم بناره‌كه‌م كوردستانه
بێچووه مه‌وجی ڕووبارێكم سه‌رچاوه‌كه‌م كوردستانه
ئه‌و له‌چاوی مندا ده‌نوێ و من له چاوی ئه‌ودا ده‌نووم
ئیتر یاران دووره یادی ئه‌و ووڵاته من چۆن ده‌نووم
كه ئه‌و چه‌شنی چڵی برژانگ به‌ری دییه‌م لێ چۆڵ نه‌كا
كۆتره شینكه‌ی خوێنی دڵ بێ و بانووی ڕۆحم لێ چۆڵ نه‌كا
به پیری خاك منیش خاكی به‌گشت گه‌نجی دنیا ناده‌م
شنه و كزه‌ی شه‌ماڵێكی به‌گشت دورگه‌ی دنیا ناده‌م
له‌به‌ر دڵما شه‌كری ڕووته ، به‌هه‌شتی وا نابێته‌وه
هه‌تا مه‌حشه‌ر خاكێ تر وا ، به‌ژیاندا نایه‌ته‌وه
بۆیه یاران تا بمێنم ، وه‌ك بولبولان ده‌چریكێنم
نه‌غمه‌م بۆ خاك ، دڵم بۆ خاك ، هه‌ر به كوردی ده‌چریكێنم
ئاوازی چوون
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
له‌ناو په‌یڤی خۆشه‌ویستی و ئه‌ویندا من هه‌ر تۆم هه‌یه
له‌ناو ڕه‌زی به‌هاراندا ، له‌تۆ زیاتر من كێم هه‌یه
له‌دوای جوانی ئه‌و چاوانه ، وه‌رزی جوانی وشكه هه‌مووی
له‌دوای مه‌وج و هه‌نگاوی تۆ ، ئاوازی چوون له‌نگه هه‌مووی
شه‌رته تاكو له‌سێبه‌رێ ، وه‌فای شوانێ نه‌بینمه‌وه
له‌به‌ر دڵیا نوێژی عیشقێ ، بۆ په‌روانه نه‌هێنمه‌وه
نه‌ڵێم ڕۆژێ ئه‌وینی من ، به‌فری جوانی باراندووه
سه‌راپا ده‌شت ، به‌عیشقی من ، له‌مێلاقه لێوان بووه
ئه‌گه‌ر ئاسمان میهری نه‌بێ ، بڵێ ماڵی ڕۆشن كوانێ
ئه‌گه‌ر هه‌تاو شه‌تڵی نه‌بێ ، بڵێ باخی ڕۆشن كوانێ
ئه‌گه‌ر باران عیشق نه‌كا ، بڵێ جوانی له‌كوێوه دێ
ئه‌گه‌ر ترێ خوێن نه‌ڕێژێ ، بڵێ شه‌راب له كوێوه دێ
گڕكان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :ناسری ڕه‌زازی
وه‌كو بوركان با هه‌ڵكوڵێ ، سینه‌ی تۆڵه‌ی كوردانه‌تان
له‌چاوتانا بڕژێ تاڤگه‌ی ، گڕ و مێژووی كوردانه‌تان
له‌به‌ر چه‌قۆی هه‌ر دوژمنێ ، كه‌هاته پێش سه‌نگه‌رێ بن
به‌ڕووی به‌حری زوڵم و خوێنا ، كه‌هاته پێش به‌نده‌رێ بن
كه‌لله‌ی سه‌رتان باگوڵدانی ، چڵ به چڵی ئازادی بێ
با جه‌سته‌تان مه‌شخه‌ڵی خوێن ، نه‌خشه‌ی تازه‌ی ئازادی بێ
له‌بیر نه‌كه‌ن ، له‌بیرتان بێ ، شه‌وانی شاخ له‌بیرتان بێ
بۆن كڕوزی پێ ده‌شته‌كان ، هیوای دوێنێ له‌بیرتان بێ
له‌سه‌نگه‌ردا په‌لاماری ،خاس پڵنگی سه‌ر ئاسكان بن
وه‌كو پشكۆ له‌پاشكۆی با ، په‌لاماری سه‌ر باسكان بن
نه‌كه‌ن ئامان كوردستانی ، خوێن و شه‌هید خامۆش بكه‌ن
داره مێوی دابانی پیر ، شیرینی خاك فه‌رامۆش كه‌ن
كه‌لێمان چوو به‌قه‌ڕنێ تر ، ده‌سگیر نابێ بازی نه‌جات
بۆ پێشه‌وه با هه‌ڵكوڵێ ، گڕكانه‌كه‌ی تۆڵه و نه‌جات
ژووان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :بورهان مه‌جید
ژووان كچه شیرینه‌كه‌م
مناڵه خه‌م ڕه‌وێنه‌كه‌م
چه‌ند ئه‌گریه‌م بۆ ئاینده
هه‌زار هێنده تۆم له‌یاده
ده‌ی ڕۆڵه گیان تۆش ئه‌م شیعره
كه وه‌ك گه‌زۆی هۆش و بیره
له‌سه‌ر ته‌خته‌ی پۆله‌كه‌تان
له‌جێ ی یه‌كه‌م وانه‌كه‌تان
بینووسه‌وه زۆر به وردی
با تێ بگا درشت و وردی
خه‌ڵكه مالمَان بێ كابانه
جه‌ژنمان جه‌ژنی بێخووانه
به‌ڵام ڕۆڵه ئه‌م حه‌سره‌ته
ئه‌م ڕه‌هێڵه پڕ مه‌ینه‌ته
ده‌رگایه‌كی ژه‌نگ گرتووه
كلیله‌كه‌ی زوو ون بووه
مه‌گه‌ر بابه به‌ئاوازێ ، ئه‌و ده‌رگایه‌ی بۆ بترازێ
شه‌ڕی غوربه‌ت
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غوڵامی
وا خه‌ریكه بازی غوربه‌ت ، چاوی دڵم هه‌ڵده‌كۆڵێ
هه‌ر به‌نینۆك له‌ده‌شتی له‌ش ، شه‌مامه‌ی ڕۆح هه‌ڵده‌كۆڵێ
له‌من گه‌ڕێ ئه‌ی بازی گه‌ڕ ، به‌مردنیش پێت ناخورێم
من له‌خۆما دیوارێكم ، سه‌د نیشتمان پێت نڕوخێم
چاوم خێوه‌تی گه‌رمیانه و ،دڵم ده‌شتی شاره‌زووره
ده‌ستم خوێنی سلێمانی و ، سه‌رم سنه‌ی به‌مه‌هجوره
قامه‌تم خۆ نه‌خشی قه‌ڵای ، پیره شاری هه‌ولێریانه
هه‌ناسه‌م خۆ بۆن كڕوزی ، جڕه مێژووی كوردستانه
با سه‌ریشم له هه‌ڵاڵه‌ی ، به‌فرا سپی بچێته‌وه
له‌دووكه‌ڵدا به‌سه‌ر كوانووی ، به‌ر بارانا بشكێته‌وه
با ڕه‌نگیشم به‌ڕه‌نگی زام ، به‌وه‌نه‌وشه‌ی بێ ئاو بچێ
له‌ژێر زه‌لمَی فرمێسكا دڵ ، هه‌ر به به‌ردی چه‌مان بچێ
ئه‌ی بازی گه‌ڕ له‌من هه‌ڵێ ، من خۆم غوربه‌ت به‌ڕۆح دێنم
ئیتر من چۆن له‌گه‌ڵ تۆدا ، شه‌ڕی غوربه‌ت ده‌دۆڕێنم
هاواری دڵ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
له‌قه‌فه‌زی سینه‌دا دڵ ، وه‌كو بولبول به‌هاواره
ئاو له‌چاوم تاوی شه‌سته ، عه‌ینی چاوی لاله‌زاره
ئه‌تۆش بێ باك له‌ژێر كه‌پری ، دڵ ڕه‌قیدا وه‌كو جاران
دوره حه‌سره‌ت ، هه‌ر بزه‌ت دێ ، قریوه‌ت دێ وه‌كو جاران
ڕۆژی چه‌شنێ ، چه‌شنی ته‌رزه ، داده‌بێژی له‌باخی دڵ
چه‌شنی پایز له‌ڕه‌گ دێنی ، شینایی ڕۆح له‌باخی دڵ
ئه‌دی كوانێ ، ساڵی عه‌شق و ، ساڵی سۆز و ساڵی په‌یمان
چ ڕوبارێ پێ ی وتی تۆ ، له‌چاو ده‌ركه نیگای په‌یمان
ئه‌دی كوانێ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ، من شه‌لال و من خه‌جت بووم
وه‌ك ئێواره‌ی سه‌ر گۆیژه‌ی سوور ، من هه‌ساره‌ی ئه‌وینت بووم
ده‌بێره ده‌نگ ، هۆ په‌یامی بۆ دڵه‌ی من هه‌زار فه‌رهاد
به‌كێ بڵێم : ئێوه‌ش درۆ ، بۆ كێ به‌رم داد و فریاد
خه‌جاڵه‌ت بن دنیای عیشق و خۆشه‌ویستی چۆن واده‌بێ
ڕۆژی یه‌كێ به میوانی ، به‌ر هه‌یوانی دڵتان ده‌بێ
پایزی وڵات
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :دڵخۆش
ئێمه ڕوباری به‌لرفه‌ی خاكین
بكوژی ماری هه‌زار زوحاكی
خوێن له‌كوێوه بێ هه‌لمَه‌ت واده‌به‌ین
نوور به‌سه‌نگه‌ری كوردستان ئه‌ده‌ین
هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ین له‌سه‌ربه‌خۆیی
له‌به‌هاری گه‌ل له‌حوكمی خۆیی
ده‌ماری خوێنمان خرۆش تر ده‌كه‌ین
كوره‌ی خه‌باتمان به‌جۆش تر ده‌كه‌ین
له‌ڕێ ی پایزی ئه‌م نیشتمانه
شه‌هید به‌مانایی هه‌زار سامانه
له‌هه‌ر جێگایه‌ك گوڵێ بكوژن
گوڵێ به‌سه‌د ڕۆح له‌دوژمن كوژن
مه‌ڵێن ئاسۆمان له ونبون دایه
بیری وردتان بێ له‌یه‌ك بوون دایه
كوردستان تینوی زه‌ڕه‌یه‌ك شادی
ده‌سا كوا هه‌وڵێ ڕووه و ئازادی
له‌خاكی بابان هه‌تا ئه‌رده‌ڵان
له‌سابلاَخه‌وه هه‌تاكو بۆتان
له‌تۆڵه‌ی زامی پایزی وڵات
ڕۆشن كه‌نه‌وه ئاسمانی خه‌بات
په‌یامی خۆر
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
وا ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕامه‌وه و په‌یامه‌كه‌م به‌یان ده‌كه‌م
سرودێكم هه‌زار خه‌می ، وڵاته‌كه‌م نیشان ده‌ده‌م
له‌ته‌ك ترس و دڵه‌ڕاوكێ ی دره‌ختێكدا ده‌بمه هاوڕێ
بۆ هه‌رتاوێ خوێن ببارێ ، دڵم لێتان دانابڕێ
ڕێم هه‌ر لڕێ ی كوردستانه و ، شانم به‌ردی دامه‌نی گوڵ
هه‌ناسه‌م بای كوێستانانه و ، سروه‌م عه‌ینی سوبحی به‌كوڵ
له‌ته‌ك زامی پیره زامی ، پیره دایكێ ده‌چمه برژان
له‌ته‌ك خوڕه‌ی پڕ گریانی مناڵێكدا ده‌چمه سوتان
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا په‌یامی خۆر ، هانای شه‌هید ده‌گه‌یه‌نم
له‌گه‌ڵ ئه‌مدا بانگی ویژدان ، شۆڕشی نان ده‌گه‌یه‌نم
به‌ڵێ قه‌ومه له‌گه‌ڵتانا له‌سه‌نگه‌ری ڕه‌قیبانم
له‌خه‌متانا منیش خومی ، خاسه خومی ڕه‌شپۆشانم
له‌ته‌ك زه‌رده‌ی مه‌غریبانا كه‌س وكارم له‌گه‌ڵتانم
له‌ته‌ك مه‌رگی كچی ئاونگ به‌چه‌قۆی خۆر له‌گه‌ڵتانم
وا ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕامه‌وه و ، باز په‌یامێ هه‌ڵده‌فڕێنم
ده‌بمه پردی نێوان دوو زێ ، كه‌ژی خه‌متان ده‌ڕوخێنم
ده‌تۆش ئه‌ی خاك ده‌ستم دامێن هه‌ر سروه‌یه‌ك به‌ڕۆحم به
خۆم غوڵامی ئاو و خاكت ، ده‌سا ئاهێ به‌ڕۆحم به
خولیا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
له‌بوونمه‌وه دیده خولیایی په‌رییه‌ك بووم له‌مانگه شه‌و
دڵه خولیایی ئه‌وینێك بووم ، هاژه ڕۆشن له‌مانگه شه‌و
ده‌مێك ڕابوو ، ده‌می ڕۆحم ، له‌شیرینێ ڕائه‌گه‌ڕا
شوكر بۆ خوا ئه‌مجاره‌یان ، نه‌سیمی خوا بۆمن گه‌ڕا
به‌و نه‌سیمه یه‌كه‌م چرۆی به‌هاری جوان هاته ساڵم
به‌و نه‌سیمه یه‌كه‌م سۆزه‌ی ده‌می ژووان هاته ماڵم
به‌خێر هاتی ئه‌ی هاوڕازی مه‌لی تاسه و هه‌ناسه‌ی ئاڵ
بێره ڕۆخی غه‌ریبی دڵ ، تۆ هه‌واری جوانی و خه‌یاڵ
بێره هه‌رای سۆزێكمه‌وه ئاوه‌دان كه ماڵی جوانی
پێ هه‌ڵهێنه ئه‌ی پاكیزه ، ئه‌ی ساحیره به‌په‌نهانی
ڕۆخی پیریم به‌مرواری ، بپۆشه تۆ ده‌سم دامان
چه‌می وشكه ، زیخه‌ڵانه ، ته‌مه‌ن بێ تۆ ده‌سم دامان
گوزه‌شت
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
گوزه‌شت ئازیز چپه و ماچی هه‌میشه‌مان له‌سێبه‌ران
شه‌وه ژووانی تێ ڕوانینی به‌جووته‌مان له‌ئه‌ستێران
گوزه‌شت ئازیز ئێواره‌ی ناو ، ساڵ و وه‌رزی یه‌كتر بینین
ڕێژنه نیگا ، ئومێدی زۆر ،خه‌ون و تاسه‌ی یه‌كتر بینین
تازه ڕۆیی له‌ده‌سمان چوو ، بۆن شه‌مامه‌ی بێستانی له‌ش
شورای جوانی له‌مه‌مكی گوڵ ، شه‌نگه‌ڕۆژی به‌هاری گه‌ش
تازه ڕۆیی نه‌سیمی ماچ ، جێ ژووانی پڕ له‌گولمَان
ژووانی گه‌رمی خۆشه‌ویستی و قریوه‌ی ناو ماڵی دلمَان
گوزه‌شت گوڵم ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه ده‌مانوویست هاوشانمان بن
چه‌شنی جوانی له‌ناو دێڕا ، دوا به‌هاری دیوانمان بن
ئاره‌زوومان بوو به‌گه‌ڵا و چڵی وشكی به‌ختی پایز
ئه‌ی دڵداره تاقانه‌كه‌م ، خوداحافیز ، خوداحافیز
هه‌واری عیشق
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :شێركۆ تاڵیب
هه‌واری عه‌شقم دووره دووره ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ نه‌گه‌مه جێ
سۆزیش به‌فره له‌به‌ختی من ڕێگا ڕه‌نگی وێم نه‌داتێ
چه‌ند خه‌مناكه ، چه‌ند خه‌مناكه ، ته‌مه‌ن بێ ئه‌و ئه‌ی ڕه‌فیقان
وه‌كو ڕۆخی بێ لم وایه ، ده‌روونی بێ كڵپه و سوتان
زه‌مه‌ن بارانه ، بایه بایه ، ڕه‌نگه ئاسۆ نه‌یه‌ته‌وه
ڕه‌نگه چی تر له‌جێ ی هه‌تاو باڵای باران بێنێته‌وه
چه‌ند شیرینه ، چه‌ند شیرینه ، هاوڕێ ی هه‌وری ئێواران بی
تۆش وه‌كو ئه‌و نوقمی دیده‌ی چۆڵه‌وانی هه‌ورامان بی
ئه‌وینی من دووره ده‌سته و ڕێ ی هه‌وارم پڕ هه‌ورازه
شه‌و تا سه‌حه‌ر له سوتانام شیعریش وه‌كو خۆم بێ نازه
به‌ڵام هه‌رگیز چۆك داناده‌م له‌حزوری گریانێكدا
وه‌ك چۆن لاله ئاگر ئه‌سوێ به‌ناو چاوی زریانێكدا
خۆ تۆ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :په‌یمان عومه‌ر
خۆ تۆ لاس و سیامه‌ندی دله‌كه‌م بووی ئیتر بۆچی
خۆ تۆ عه‌تر و چه‌م به‌رامه‌ی گوله‌كه‌م بووی ئیتر بۆچی
خۆ من ده‌مووت خوایه لاوێ ، بهاوه نێو چاره‌نووسم
بۆ منی خه‌ج چه‌شنی سیا ، به‌گوڵ بێنێ چاره‌نووسم
ئه‌ی ئه‌مێستا بۆ له‌سه‌رچی ، پایز كه‌وته ماڵی دڵت
هه‌ر وه‌ها زوو له‌بیرت چوو ، هۆ ئازیز گیان باخی گوڵت
له‌بیرت چوو په‌روانه‌ی تۆ ، له‌باخی من هه‌ڵنه‌ده‌فڕی
هه‌موو شینی ئاسمانی ئه‌و ، ڕۆحی من بوو هه‌ڵنه‌ده‌فڕی
ئه‌وی ئێستا دڕك و داڵی ، چ هۆشێكه باوانه‌كه‌م
به‌ری چاوی خۆشه‌ویستیت ، تاریك ده‌كا باوانه‌كه‌م
چ شۆخی تر فریو ئه‌ده‌ی ، تۆ به‌نازی سه‌ر و زارت
ڕاوی كوێیه ؟ سوێسكه‌ی كێ یه ، تۆ به‌تۆڕی سه‌ر و زارت
كه تۆ ئاوا ، قاپی مالیَ زه‌رده‌خه‌نه‌م له‌ڕوو داخه‌ی
شه‌رته منیش وه‌هات لێ كه‌م ، مردن نه‌بێ به‌هیچ نه‌گه‌ی
زه‌رده‌ی حوزن
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :چۆپی فه‌تاح
له‌نێوانی من و تۆدا ، عیشقێك هه‌یه له‌گوڵ ده‌چێ
وه‌كو ژیان ئاڵ و خوێنین ، ڕازێك هه‌یه له‌گوڵ ده‌چێ
له‌نێوانی من و تۆدا ، حه‌زێك هه‌یه وه‌كو ئاگر
وه‌كو ڕێژنه به‌چه‌خماخه ، له‌گه‌واڵه و هه‌وری ئاگر
ده‌سوتێین و خۆڵه‌مێشمان ، به‌هاری شین گوڵ ده‌هێنێ
موحیبه‌تمان نازی هه‌وران ، باران تاوی گوڵ ده‌هێنێ
به‌ڵام جه‌خار دڵداره‌كه‌م ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن كاڵه
به‌ر هه‌یوانی هه‌ناسه‌مان ، هه‌تا ڕێمان دڕك و داڵه
نه‌سپیده‌ی خاكی شنه ، به فریادمان ده‌گا كه‌مێ
نه‌بازه‌كه‌ی قه‌ده‌ری تاڵ ، له‌بانێژه ده‌ڕوا كه‌مێ
وه‌ك دوو مه‌لی زه‌رده‌ی حوزن ، له‌قه‌فه‌زا هه‌ر باڵ ده‌كوتین
وه‌ك دوو شه‌پۆل له‌ڕۆخانه ، تاك و ته‌ریك هه‌ر باڵ ده‌كوتین
به‌ڵام ئازیز با قه‌فه‌زیش ، له‌ئاسن بێ ، له‌پۆڵا بێ
مه‌یلی فڕین ئه‌گه‌ر هه‌بێ و ، با ئاسمانیش له پۆڵا بێ
ده‌بوو ئێسته
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :دانا غه‌نی
ئه‌ی شاره‌كه‌م لێم ده‌بووری ، وه‌كو جاران ناگه‌مه لات
قومری شیعرم باڵ به‌سته تا ، ئه‌م به‌هاره‌ش بگه‌مه لات
كه‌گوڵ ده‌مرێ ده‌بێ باران ، سایه‌ی میحراب بكاته ماڵ
وه‌كو كۆتر بۆ فڕینێ ، ده‌بێ عیشق بكاته ماڵ
ده‌بوو ئێسته له گولاَندا ، من ئه‌م شینه‌م بكردایه
به‌سه‌ر شانی كوچه‌یه‌كتا ، من ئه‌م عیشقه‌م بڕشتایه
به‌ڵام هه‌یهات قه‌ده‌ر كه‌ی كه‌ی ، بۆ من و تۆ هانا بووه
وه‌كو ئاسمان به‌ڕووی مه‌لا ، تاقه ڕۆژێ ئاشنا بووه
لێم ده‌بووری ده‌بوو ئێسته له شینا من باران بوایه‌م
بۆ ڕه‌ش و ڕووت ده‌بوو ئێسته من گوێ كوانووی سوتان بوایه‌م
هه‌ڵوه‌رین
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
تازه پایز نیشته شانی ئه‌و ئاوازه‌ی دڵم ده‌یویست
ته‌مه‌ن ڕۆیی و نه‌گه‌شتمه هیچ نه‌ئه‌و خه‌ونه‌ی ژووان ده‌یویست
ئه‌فسوس جاران كوردستان‌م ، عه‌رشی جوانی و ڕازاوه بوو
هه‌ر سێبه‌رێ كه تۆ ده‌تدی ، به‌گه‌ڵای ماچ شاراوه بوو
ئێسته‌ش دایه ، وڵات به‌ردی ، به‌رشه‌تاوی خۆكوشتنه
گوڵ له‌گه‌ڵ گوڵ ، چه‌م له‌گه‌ڵ چه‌م ، برا كوشته‌ن هه‌ر كوشتنه
ئیدی دایه كه نیشتمان ، چه‌قۆ و خوێن بێ ، گله‌یی چی
دوا دیواری پرسه‌نامه‌ی لاله‌ی ژین بێ ، گله‌یی چی
كه‌من چرای نیوه شه‌ویان كوژاندمه‌وه و دڵیان بردم
وه‌ك وه‌نه‌وشه به‌ده‌م باوه پێكه‌نینیان هه‌ڵوه‌راندم
ئیتر دایه سه‌ر به‌كوچه‌ی ، كامه وه‌رزی شاردا بكه‌م
درۆی چیبكه‌م ، وه‌كو ئه‌وسا ، بۆنی لیمۆی چ باخێ بكه‌م
باوه‌ڕ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :ناسری ڕه‌زازی
جارانی شاخ كه‌خۆره‌تاو ، په‌پووی بوو لێڵی هه‌ڵده‌فڕان
له‌ناو گیانی نه‌رمه گیادا ، عه‌تری ئاونگی هه‌ڵده‌فڕان
ئێمه‌ش ئه‌و ده‌م بازی سووری ، ئاسمانێ بووین له‌باوه‌ڕێ
وه‌ك با له‌كه‌ژ ئه‌وینی خاك ، هه‌وراز هه‌وراز ده‌یداینه ڕێ
گابه‌رد گابه‌رد هه‌ڵده‌خولاین و ، كانی خوێنمان قوڵپی ئه‌دا
چاره‌نوسمان نانی تازه‌ی ، به‌سه‌ر ساجی خوێنا ئه‌دا
ڕۆژ هه‌تا شه‌و خولیای گه‌رمی ، سه‌ربه‌خۆیی ده‌یبرژاندین
پشكۆی سووری ناو شه‌خته بووین ، كزه‌ی هیوا ده‌یهه‌ژاندین
نه‌هه‌وراز و نه‌ته‌می تاڵ ، په‌لامایان سڕ ده‌كردین
نه‌پێچی چه‌م ، نه دڕك و داڵ ، قاسپه‌ی كه‌ویان كڕ ده‌كردین
تاسه‌خت بووایه ساڵی خه‌بات ، ده‌روی خوێن شین تر ده‌بوو
ده‌غڵی ڕه‌نج و ده‌غڵی ڕۆحمان ، به‌هاری سوێن شین تر ده‌بوو
ئه‌وی هۆش و هزرمان بوو ، ئه‌و ده‌مه ئازادی بوو هه‌ر
له‌ڕێ ی خاكا ، خوێنمان له‌تای ، تای ته‌رازووی شادی بوو هه‌ر
بۆیه ئێسته‌ش من به‌پیری ، هه‌ر شوكرانه‌ی خه‌بات ده‌كه‌م
به‌م عومره‌وه هه‌ر ته‌ماشایی ، دوا ئاوێنه‌ی نه‌جات ده‌كه‌م
سه‌فه‌ری عیشق
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هێمن
وه‌ك تازه باخ من خه‌یاڵم به‌ر بڵاوه
ئه‌و له‌سه‌وزی و من له‌عیشقا چرۆم داوه
ئه‌و عیشقه‌ی من ئاگرێكه‌و له‌ڕۆحمایه
دوور و نزیك سه‌فه‌رێكه و له‌ڕێمایه
ئه‌ی چاره ساز كه‌م بێ و بڕۆ به‌دڵ ڕه‌قی
كه‌م بشكێنه شووشه‌ی دڵم به‌ناهه‌قی
به‌سه توبی و خوا په‌نای شادی‌م به‌ڵێنێك به
به‌نیگایه‌ك دڵخۆش ده‌بم به‌ڵێنێك به
به‌سیه توخوا هه‌ناسه‌یه‌ك بمدوێنه
له‌گوڵدانی ئه‌و دڵه‌تدا بمڕوێنه
گوڵی گه‌نجیم به‌با مه‌كه كافر ده‌بی
له‌مه زیاتر شه‌نم مه‌كه كافر ده‌بی
هه‌نگی گه‌ڵا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
ئه‌مێستا دڵ وه‌ك هه‌ناری داته‌كیوه گلێنه‌كه‌م
له‌دووریتا هه‌ناسه‌م خۆ ته‌می كێوه گلێنه‌كه‌م
چاوی دڵ به هه‌نگی گه‌ڵا گه‌ڵای پایز چۆن تێ ی داوه
عه‌مری بێ تۆ له‌پی ئاوه له‌ژێر به‌فرا گلێنه‌كه‌م
بشێ سازبێ وه‌رزێك نزیك بڕژێنه‌وه دامێنی یه‌ك
چه‌شنی چاوگ ، چاوگ بدا شیعرێ تازه گلێنه‌كه‌م
چون ساڵگاره وه‌ك كه‌فی ئاو له‌ڕۆخانه نه‌فه‌س وشكم
تاپێت نه‌گه‌م چه‌شنی ئاردی ئاشه ڕۆژم گلێنه‌كه‌م
له‌خۆم ناگه‌م من چۆن توانیم به‌هاری تۆ به‌جێبێڵم
بۆ سه‌فه‌رێ ، ته‌مه‌نی تۆ بگۆڕمه‌وه گلێنه‌كه‌م
به‌ڵام ژووان دڵنیابه له‌خۆم بگه‌م یاخود نه‌گه‌م
هه‌ر دێمه‌وه و به‌گشت گه‌نجی دنیات ناده‌م گلێنه‌كه‌م
تاقانه‌كه‌م هه‌ر تاقانه‌ی هه‌تا مردن ، چاوی بابه
عومری بێ تۆ مردنێكه هه‌ر به‌پێوه ، گلێنه‌كه‌م
جامی ئه‌شك
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حه‌مه فره‌ج
چرۆكانت كۆكه‌ره‌وه و بارانی خه‌م نه‌توه‌رێنێ
فرمێسكه‌كان بسڕه و مه‌گری یاده‌وه‌ری نه‌تسوتێنێ
ده‌رگای ئومێد كڵۆم مه‌ده و ڕۆڵه ژیان وه‌رزێك نی یه
جامی ئه‌شك نخون مه‌كه و ڕۆڵه ژیان خه‌ونێك نی یه
كه گوڵێك مرد گوڵێكی تر بچێنه تۆ ، بێ گوڵ مه‌به
كه سۆزێك چوو سۆزێكی تر بچێنه تۆ ، بێ گوڵ مه‌به
به پێكه‌نین ئاوی دڵ به‌و وه‌ك مانگه شه‌و ، شه‌و بدوێنه
گه‌ڵای سه‌وزی دار لیمۆ به‌و ، چاوی تاریك به‌نوور بێنه
چرۆكانت كۆكه‌ره‌وه و ئه‌وین ته‌نها فیراق نی یه
نیشتمانت له‌ئاواز نێ و ژووان ژیان فیراق نی یه
لێت توڕه نیم
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :تارا ره‌سوڵ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فڕێت دامه ، گوێ ڕووباری ئه‌م هیجره‌ته
لێت توڕه نیم هه‌ر له‌چاومای ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م غوربه‌ته
هه‌رچه‌ند دڵمت خسته كوانووی پڕ له‌پشكۆی نائومێدی
له‌سێبه‌رتا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بزه‌ی گوڵێ خۆشیم نه‌دی
تۆ بێ وه‌فا له‌ئاستانه‌ی وه‌رزه‌كانی خۆشه‌ویستی
له‌ده‌نگی ده‌ف ، له‌گیتار و ، له‌جێ ژووانی پڕ له‌مه‌ستی
منیش هێشتا هه‌ر كه‌چرای خه‌یاڵێكت شوعله ئه‌دا
له‌نێو ڕۆحما یاده‌وه‌ریت وه‌ك چه‌خماخه ئاگر ئه‌دا
جه‌خار گوڵم تۆ ئه‌و عیشقه‌ت دابه‌ئاوا منت تیاویست
منیش ئازیز پێچه‌وانه هه‌ر تۆم ئه‌ویست ، هه‌ر تۆم ئه‌ویست
خوڕه‌ی گه‌ڵا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
په‌ڕه و شیعرم لێ ده‌شێوێ كه‌لێوی خۆت ورد ده‌گه‌زی
هه‌موو گیانم ده‌بێ به‌گڕ كه‌تۆ ، به‌ناز لێو ده‌گه‌زی
ساڵ و وه‌رزم لێ ده‌شێوێ كه‌هه‌ناسه‌ت ڕۆحم ده‌گرێ
وه‌ختێ ئازیز وه‌نه‌وشه‌ی تۆ ڕۆخی جوانیم به‌شین ده‌گرێ
خۆزگه ده‌بووی به‌برژانگێ له‌پێڵوما سه‌وز ده‌بووی
تاهه‌میشه چه‌شنی سایه ، هاوڕێ ی گیانی گیانیم ده‌بووی
گه‌رچی ئێسته‌ش لێره نیت و به‌ڵام گوڵم هه‌ر هاوشانمی
لێره نیت و به‌ڵام ئازیز به‌یانیانیش هه‌ر هاوخوانمی
بۆ كوێ بڕۆی ، بۆ كوێ بڕۆم هه‌رگیز له‌یه‌ك نابینه‌وه
ئێمه خوڕه‌ی گه‌ڵای پایز .. قه‌ت دووباره نابینه‌وه
هه‌تا ده‌مرم
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
هه‌تا ده‌مرم تنۆی خوێن و ئاوه‌دانی ژیانم تۆی
چه‌می شینی به‌رباخانم ، هه‌نارانی ژیانم تۆی
هه‌تا ده‌مرم هۆ خونچه گیان ، تۆ تاقانه‌ی دڵم ده‌بی
له‌وه‌رینا تاوی پایز ، تۆ جانانه‌ی گوڵم ده‌بی
هۆ خونچه گیان ڕه‌نگ و ئاوی خۆشه‌ویستیم ئه‌شكی تۆیه
ژیان بێ تۆ ، فه‌نا بوونه ، سووته جڕی به‌بۆسۆیه
تۆ ئیمان و تۆ شه‌لالی ، به‌خت و نووری چه‌ن ساڵه‌می
تۆ ئیمان و تۆ میحرابی ، پڕ له‌ئایه‌ی چه‌ن ساڵه‌می
له‌زمسانا ، تۆ ئاگری پڕ له‌پشكۆی دڵ و گیانمی
له‌هاوینا ، تۆ پرووشه و شنه و ئاوی دڵ و گیانمی
له‌پایزا ، تۆ چه‌مێ گوڵ به به‌رچاوما گوزه‌ر ده‌كه‌ی
ده‌می مه‌وجی به‌هارانیش ، كه‌ندڕ به گوڵ كه‌ندڕ ده‌كه‌ی
هه‌تا ده‌مرم ، له‌تۆ ببڕێم ئه‌م گوێچكانه‌م به‌كه‌ڕ ده‌چن
له‌تۆ ببڕێم وه‌كو كانی ، ئه‌م چاوانه‌م به‌ته‌ڕ ده‌چن
ئۆردوی جوانی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
ڕه‌نگ په‌ڕیوه ، چه‌مه‌ن ڕه‌نگی ، كه‌ڕوخسارت حزور دێنێ
ئۆردوی به‌هار ڕوو شكسته ، كه‌ویقارت حزور دێنێ
سێوان باخان به‌جێ دێڵن ، كه‌سێوی تۆ به‌رۆك ده‌گرێ
خاكی ( میوه ) ان شه‌ڕ و شۆڕه ، كه‌هه‌رمێ جێ ی سه‌رۆك ده‌گرێ
تۆ بنوڕه چۆن ده‌وه‌رێ ، باده‌م له‌چڵ كه‌چاوت دێ
له‌پێ ده‌شتان چلۆن هه‌ڵدێن ، ئاهوی ناوان كه‌ناوت دێ
تۆ بنوڕه ماسی عه‌تران ، له‌ڕوباران چۆن دێنه ڕۆخ
كه‌ڕوباری عه‌تری تۆ دێ ، فیرده‌وسی بۆن چۆن دێته ڕۆخ
چ عه‌یاره په‌روانه‌ی ناز ، له‌سارایی چاو كه‌واوه دێ
خونچه نازێ له‌باخچه‌ی چاو ، كه‌قریوه‌ی ئاواوه دێ
ده‌خیل ئه‌ی یار ده‌سم دامان ، ئۆردوی جوانی ڕاگره تۆ
شیعر : گه‌نجی ..له‌خوێنایه ، ئه‌م كوشتاره ڕاگره تۆ
كێ ده‌وێرێ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
دێت و ده‌چێ ئه‌و به‌به‌رگی ڕه‌ش و مۆری وه‌ك وه‌نه‌وشه
نه‌ك هه‌ر چه‌مان ، سێبه‌ری تار ، تامه‌خلوقیش خڕ په‌رۆشه
له‌دووی ده‌ڕژێ سیمی هه‌تاو ، وه‌ختێ هه‌نگاو داده‌نێ ئه‌و
یاران به‌كۆ ئه‌چنه داوی ، كه‌داوی چاو داده‌نێ ئه‌و ..
وای له‌حاڵی ئه‌و به‌دبه‌خته‌ی له‌ڕێی ی ئه‌ودا ڕه‌نگ ئه‌ڕێژێ
نه‌شاره‌زا ته‌رزه‌ی عیشق ، به‌مل ئه‌ودا هه‌ڵئه‌ڕێژێ
وه‌ك عاشقی چاخی مه‌جنون به‌كوشتار و فه‌نا ئه‌چێ
له‌بێستون و كێوی عومرا له‌دنیا ئه‌و بێ سه‌نا ئه‌چێ
ده‌بێ یاران هه‌تا مردن باجی عیشق كه‌ره‌مكا ئه‌و
له‌ڕێ ی گه‌نجی و خاكی عومرا چاوه‌كانی خوڕه‌مكا ئه‌و
كێ ده‌وێرێ له‌ئه‌و پرسێ داخۆ دڵی ماڵی كێ یه ؟
چاوانی ئه‌و ، هه‌نگاوی ئه‌و ، عاشق به‌ڕێی ی ماڵی كێ یه ؟
چه‌ند شیرینه
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :سه‌فین خه‌راجیانی
چه‌ند شیرینه به‌بای ڕۆیشتن ده‌ریای سینه‌ت شه‌پۆل ئه‌دا
شه‌پۆلی چی ؟ وه‌ك خه‌رمانه له‌گوێ هه‌ورا سه‌رهه‌ڵئه‌دا
چه‌ند شیرینه شه‌كره نیگای ئێوارانی ئاسمانی ڕووت
دێت و ده‌ڕژێ هه‌ر به‌چه‌شنی ورده گه‌ڵای پایزی ڕووت
شیلانه‌كه‌م من له‌شیله‌ی چاوانی تۆ قه‌ت تێر نابم
به‌چاوی تۆ من به‌وڕكی هه‌زار ڕه‌نگه‌ت قه‌ت پیر نابم
نه‌ك پیر نابم گه‌ر سه‌ریشم به‌خشم به‌تۆ ئاسایی یه
وه‌ك چۆن مردن له‌ڕێ ی عه‌شقا بازڕێكی هه‌رزانیه
به‌ڵێ گوڵم له‌ڕێتا گه‌ر دڵ وه‌ك گه‌ڵا هه‌ڵنه‌وه‌رێ
نه‌چرۆیه‌ك سه‌وزم ده‌كا و نه‌خه‌میشم چرۆ ده‌گرێ
گوڵدانی گڕ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
دوو چاوم پڕه وه‌ك هه‌وری به‌همه‌ن له‌دورگه‌ی بادا
ده‌رونم پڕه وه‌ك سه‌مای ده‌غڵ له‌مه‌وجی بادا
( با ) ستایشی جوانی گوڵ ده‌كا له‌توێی ی مه‌غریب دا
من ئاگره‌كانی ده‌می ڕامووسان له‌توێی ی مه‌غریب دا
نیشتمانی من سای گوڵزارێكه گوڵ باره هه‌رده‌م
وه‌ك ماچی ده‌مان گوڵدانی گڕه ئاگره هه‌رده‌م
گه‌ر شه‌وێ به‌فر كه‌وته پرووشه و چاوی لێك نه‌نا
یان هه‌ور كه‌وته ژانی برووسكه ده‌می لێك نه‌نا
ئیدی بزانه سروشت هاوه‌ڵ و گوڵزاری عیشقه
سه‌دای باڵ بازه ، شه‌ڕی بارانه ، خۆشاوی عیشقه
ئیدی بزانه ، شه‌وی جێ ژووانه و بێره مانگه شه‌و
نه با بناسه و نه ساته‌كانی خه‌وی ته‌نیا خه‌و
به‌هه‌شتی سۆز
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
ئه‌مشه‌و پیاڵه‌م لێوان لێوه و ، لێوی قه‌ڵه‌م گوڵ ده‌هێنێ
ئێواره‌ی تۆ ، خه‌یاڵی تۆ ، گوڵ له‌سه‌ر گوڵ ، گوڵ ده‌هێنێ
تۆ نازانی ئه‌ی بێ مروه‌ت ، چ خۆشحاڵم به‌ده‌نگی تۆ
چ شه‌ماڵێ دڵم ده‌با ، كه گوێم ده‌بێ له‌ده‌نگی تۆ
كه‌ده‌نگی تۆ ده‌ڕژێته گوێم ، له‌ته‌ك ڕۆحما ده‌چمه خه‌ڵوه‌ت
وه‌ك په‌روانه به‌جێ دێڵم ، چڵ و چرۆی باخی غوربه‌ت
تۆ نازانی ئه‌ی بێ مروه‌ت ، چ خۆشیه‌ك به‌دلمَا دێ
وه‌ختێ بزه‌ت وه‌ك ئێواره ، ئاسمانی دڵ له‌كۆش ده‌گرێ
ده‌سا چرۆ پێكه‌نینێ ، كێوی میحنه‌ت ڕابماڵێ
ئامان چرۆ قریوه‌یه‌ك ، به‌هه‌شتی سۆز به‌ماڵ بێنێ
نالی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :هوشیار حمه فه‌ره‌ج
ڕۆژی سه‌د جار له‌به‌رده‌مما ، ده‌می پرسیار ده‌كه‌یته‌وه
وه‌ك ده‌غڵی شین له‌ناو ئاوا ، سه‌د نازم لێ ده‌گریته‌وه
وه‌ك چۆله‌كه‌ی لانه ڕماو ، دێیته كۆشم بابه بۆچی
تۆ به‌شوعله‌ی تاقی دڵت ، منت ناو نا نالی و كه‌چی
ته‌نها جارێ وه‌رزی سه‌وزی ئه‌و دیوانه‌ت نیشان نه‌دام
سێوی سووره ، لیمۆی زه‌رده ، تۆ هه‌ر هیچت نیشان نه‌دام
ئاخۆ دێڕی ، چه‌می خشڵه ، یان مه‌رجانی ڕۆخانه‌ی ئاو
وشه و بیری ، كوانووی ڕووته ، یان فرمێسكی ڕۆخانه‌ی چاو
ئاخر بابه نه‌مبیست جارێ ، سوبح باشی باخچه‌كه‌م كات
هه‌ورێكی ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی باران ، له‌ئه‌نگوستی باخچه‌كه‌م كات
ده‌ی خودایه گۆرانیه‌ك دڵی نالی شه‌قار بێنێ
بۆ به‌هار و بۆ شاره‌زوور جارێكی تر شیعر بێنێ
هه‌رێمی دڵ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :نه‌جمه‌دینی غولاَمی
به‌چی ده‌چێ كه ئێسقانم بوو به‌خه‌ڵوز به‌بیرت بێم
به‌چاوێكی غه‌مبارانه ، بڕوانێته ئێواره ڕێم
به‌چی ده‌چێ له‌دوای ڕۆحم ، بیر له‌كۆچم بكه‌یته‌وه
وه‌ك به‌د مه‌ستێ ، گڕت هه‌ستێ و ده‌رگای شینێ بكه‌یته‌وه
نا بێ وه‌فا ، له‌من دووربه ، نایه‌مه‌وه جارێكی تر
به‌ساڵ بگری ، هه‌ر چۆن ده‌گری ، بڕوات نه‌ما جارێكی تر
نا بێ وه‌فا خۆڵ بارانی ، سه‌ر دڵه‌كه‌م له‌یاد ناچێ
گوناهی وا نه‌ك ته‌نیا من ، له‌خه‌یاڵی كه‌س ده‌رناچێ
بڕۆ چیتر ، فریو ناخۆم ، به‌گریانی ئه‌و چاوانه‌ت
به‌گوفتی سارد ، چه‌می درۆ ، به‌دوو گه‌ڵای ئه‌و لێوانه‌ت
بڕۆ چیتر نه‌تبینمه‌وه ، له‌چاوی من بێ به‌ری بی
هه‌رێمی دڵ ، جێ ی تۆ نیه له عیشقی من بێ به‌ری بی
مه‌خمور گوڵێ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
چاوی كام خۆر به‌چاوی تۆ ده‌گا ئاخر
نازی كام گوڵ به‌نازی تۆ ده‌گا ئاخر
له‌قامه‌تا هه‌م سنه‌وبه‌ر هه‌م سه‌رووی تۆ
له‌جوانیدا خوا ده‌زانێ ، چ ئۆردووی تۆ
نیگات سێوی ناو سێبه‌ری گه‌لاَ و چڵان
بزه‌ت عه‌ینی تازه چرای تاق و دیوان
له‌وه‌ختی چوون مه‌لان باڵی فڕین ده‌گرن
له‌و ئاسمانه چاوی سه‌نگه‌ر له‌تۆ ده‌گرن
په‌روانه‌ش له‌قاپی زوهره ڕاده‌وه‌ستێ
له‌قه‌ڵبه‌زه‌ی خوێن و شه‌كر ڕاده‌مێنێ
ده‌ڵێ نه‌بوو له‌نیو گوڵا ، گوڵێك ئاوا
مه‌ستانه‌یه‌ك ، مه‌خمور گوڵێ ، گوڵێك ئاوا
ئاگردان
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
به‌هارێكه ، خاكه لێوی ئه‌م عیشقه‌ی تۆ
هه‌رێمێكه ، هه‌ر له‌گه‌زۆ ئه‌م له‌شه‌ی تۆ
تۆ ئه‌مه‌نده ، شیرین ئه‌ندام هاتوویه بوون
گوڵ به‌فریای نازت ناگا له‌وه‌ختی چوون
په‌روانه‌ی چاو ، چڵا و چڵی ڕوخساری گه‌ش
ڕوومه‌ت مانگی ، ناو شه‌وگاری په‌رچه‌می ڕه‌ش
بزه چرای ، ناو تاقی لێو ڕۆشن ده‌گرێ
سێوان مه‌وجی ، ڕۆخی سینه به‌تاو ده‌گرێ
كه‌مه‌ر باریك ، وه‌ك ستوونی گڕی چرا
له‌نازیشا ، هه‌ر نێرگزی مێرگ و سارا
قه‌ڵه‌م سه‌رسام له‌ئاست جوانیت شیرین ئه‌ندام
بولبول مه‌لول له‌تاو سۆزت شیرین ئه‌ندام
ئه‌دی من چۆن شیعرێ بڵێم : وه‌ك تۆ وابێ
له‌به‌ژنا شین ، هه‌م سنه‌وبه‌ر ، هه‌م سه‌ر و بێ
به‌ڵام ، شیعرێ ئاگردانی عاشقان بێ
هه‌تا مردن ئه‌و له‌ڕه‌نگا ئاوه‌دان بێ
كافر ده‌بی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
هاتوومه‌ته قاپی عیشقت ، ده‌رم مه‌كه كافرده‌بی
چرای دڵم له‌سه‌ر ده‌سته و ، به‌بام مه‌كه كافر ده‌بی
وا له‌به‌رده‌م به‌ژن و باڵا و ، مانگی ڕووتا ڕاوه‌ستاوم
ئه‌گه‌ر دڵم ڕازی ناكه‌ی ، شه‌نم مه‌كه كافر ده‌بی
مه‌مشكێنه ، مه‌مسوتێنه ، له‌م عیشقه‌دا خه‌سار ناكه‌ی
شه‌رمه‌زاری ، شه‌وه شیعر و باده‌م مه‌كه كافر ده‌بی
خۆ من سێوی دار سێوێك نیم ، به‌ڕه‌نگی خۆم له‌خشته‌ت به‌م
له‌كه‌ژ بێ خوار ، خۆت به‌ئه‌هلی كوفر مه‌كه كافر ده‌بی
خۆ چۆله‌كه‌ی به‌رزه چڵی دره‌ختیش نیم ده‌س پێم نه‌گا
گه‌ر له‌ئاستی تۆدا نه‌بووم ، نه‌مسوتێنی كافر ده‌بی
ئیتر گوڵم توبی و خوا ، له‌ڕڕایی و گومان گه‌ڕێ
گه‌ر وانه‌بووم ، سه‌د كه‌ڕه‌تم له‌خوێن نه‌نێ ی كافر ده‌بی
گومانی چی و فیراقی چی ، تازه چرۆی به‌هاری دڵ
گه‌ر وه‌ك خه‌یام تۆ له‌گۆزه‌ی مه‌یم نه‌نێ ی كافر ده‌بی
ئه‌به‌د ئاشنایی مه‌ستی نابم ، مه‌ستی چاوت مه‌ستم نه‌كا
ئێتر گوڵم به‌باده‌ی خۆت مه‌ستم نه‌كه‌ی كافر ده‌بی
(
51 )
كێ بوو كێ بوو
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی :كه‌مال محه‌مه‌د
كێ بوو كێ بوو پێمی ده‌ووت گوڵشه‌نی دڵ له‌به‌ر پێته
نه‌وه‌ك باخی پێڵوه‌كانم ته‌كێ ی لێوم شوێن و جێته
كێ بوو كێ بوو به‌چڵۆسكێ خۆڵه‌مێشی شه‌رمی پژان
به‌نیگایه‌ك له‌ده‌روونما
، زرێبارێ خه‌می رِژان
ئه‌ی تۆ نه‌بوویت پێت ده‌وتم بۆ تینویه‌تیت جامێ ئاوم
بۆ برسێتیت له‌تێ نانم
، بۆ تاریكیت مۆمه چاوم
ئه‌ی تۆ نه‌بوویت پێت ده‌وتم با ده‌وه‌نی خوێنم رِه‌ش بێ
بۆ ئه‌م رِێ یه بۆ ئه‌م ماچه شووشه‌ی چاوم هه‌زار به‌ش بێ
ئه‌ی ئه‌مێستا كوانێ سوتان ؟ كوا رِه‌شماڵی سوێن و گریا
بۆ پێم ناڵێ ی مردن كۆسته یان مردنی لێك دابرِان
(52)
گوڵی رِه‌عنا
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
ئازیز ئه‌مشه‌و گوڵی رِه‌عنا له‌چاوانتا سه‌رده‌ردێنێ
به‌ئاگابه نه‌با نیگای په‌پووله‌یه‌ك بسوتێنێ
چونكه ئه‌مشه‌و له‌م گه‌رِه‌كه نه‌رمه بایه‌ك پۆسته دێنێ
زۆر ده‌ترسم برِیارێكی وه‌نه‌وشه‌ی بدركێنێ
به‌ڵام نازه ئه‌گه‌ر باسی مه‌رگی من بوو مه‌قیژێنه
نه‌كه‌ی ئه‌شك سه‌رپۆش ته‌ركا قژی خاوت مه‌شمزێنه
نانا ئازیز نه‌كه‌ی بگری و هێشوو هێشوو خه‌نده برِنی
باخی نیگاش بێ گه‌ڵا كه‌ی دوا لاپه‌رِه‌ی ته‌مه‌ن بدرِی
(53)
سۆز
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
كه‌ئێواران به‌سه‌ر پێڵوی
ئه‌و شه‌قامه عه‌تر ده‌رِژی
ئه‌مه‌ن جوانی له‌چاوانتا ده‌ڵێ ی ده‌شتێ نێرگز ده‌رِژی
تۆ به‌جوانی رِووی به‌هاریت رِێزه رِێزه‌ی دڵ ده‌مرێنی
ئاخ بۆ رِۆژێ حه‌زی وێڵم له‌باوه‌شتا بخه‌وێنی
كچێ له‌نجه‌و رِه‌وتی پرِ ناز له‌گه‌ڵ نیگای تاو نا تاوێ
ئه‌م نهێنیه‌ی پێ دركاندم به‌سه چیتر شه‌رمی ناوێ
هه‌تا كه‌نگێ ده‌می گرِی چاوه‌رِوانی له‌خوێنما بێ
سبه‌ی ده‌مرم بۆچی نابێ فریشته‌یه‌ك له‌شینما بێ
كه‌من گۆرِی خۆمم ماچ كرد چی له‌ئه‌شكی چاوانت كه‌م
یاكه به‌فری عومرم نه‌ما چی له‌سۆزی شه‌وانت كه‌م
(54)
ووتم نازه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
ووتم نازه رِق
هه‌لمَه‌گره و خونچه‌ی عومرم مه‌ژاكێنه
به‌فرمێسكی پرِ ئازاریش مۆمی مه‌رگم مه‌سوتێنه
یاوه‌ك گوڵێ له‌بارانا به‌ده‌م گڤه‌ی رِه‌شه‌باوه
مه‌مده‌ره ده‌س گێژه‌ڵوكه وا به‌فری گیانم توواوه
دڵۆپ دڵۆپ هاته چه‌می دوا فرمێسكی ماڵئاوایی
كێڵگه‌ی ئارام بۆ یه‌ك دڵۆپ ئه‌یدا به‌كوشت دڵنه‌وایی
ئه‌وسا گریان یا قریشكه شه‌وی غوربه‌ت ناخنكێنێ
بۆنی عه‌تری چنگێ خۆڵیش زه‌رده‌خه‌نه ناخوڵقێنێ
ده‌سا نازه له‌گه‌ڵ نێرگز مه‌بنه ده‌روێش له‌مه‌زارا
زیكر و حه‌سره‌ت نابینایه مه‌گه‌ر كفنێ له‌ئازارا
( 55 )
سوتان
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
ئێواره‌یه و كچانی شار
شه‌قام له‌رِه‌نگ هه‌ڵده‌كێشن
بێ رِه‌حمانه به‌سه‌ر باڵای گه‌نجێتیما ئاگر ده‌رِژن
ده‌سوتێم و له‌مه‌غریبی پرِ دوكه‌ڵم دوور ده‌وه‌ستن
ئێواره‌یه‌ك دوای مردنیش له‌سه‌ر گۆرِم كۆرِ ده‌به‌ستن
ده‌بێ چی بێ ؟ ئێسكی ئاسك ئه‌م نهێنی شه‌و و رِۆژه
وا له‌لایه‌ك نیگا ووشكه و له‌لایه‌كیش تاڤگه‌ی نوێژه
ده‌خیل سازه گوڵی شیعرم له‌م هه‌رێمه دورم خه‌وه
مه‌غریبم تاڵ هه‌نسكم ته‌رِ بۆ ووڵاتم ببه‌ره‌وه
وه‌ك كوژه‌كه به‌ته‌وێڵی گه‌رِه‌كێكدا هه‌ڵم واسه
ئه‌وسا ته‌رمی ئه‌م مه‌سیحه لای عاشقان جێگه‌ی باسه
( 56 )
بانه مه‌رِ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
پێچا و پێچی ئه‌م رِێگایه
منی ته‌نیای له‌باوه‌شه
سه‌رم هه‌وره و به‌رپێم گیا
، لاته‌نیشتم زۆر خامۆشه
به‌ڵام پرِه له گوڵاڵه له‌گه‌ڵ باران یه‌ك ماچ ده‌كه‌ن
ده‌ڵێن گوایه به‌م ئێواره شه‌ونم له رِۆژ ماره ده‌كه‌ن
ئه‌ی دڵ گه‌ر تۆش خوێنت نه‌ما له‌نیگای یار ته‌مه‌ناكه
یا گه‌ر كه‌پری سینه‌ش رِوخا له‌رِێ ی گه‌روو ته‌ماشاكه
ببینه گشت ئه‌م سنووره
، بانه‌مه‌رِی لێ ده‌بارێ
پووشپه‌رِی له‌سه‌رچۆكه و گه‌ردوون تاڤگه‌ی لێ ده‌شارێ
( 57 )
دوا هه‌ناسه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
رِۆژانێ بوو له‌سایه‌تا
دڵم ده‌شتی به‌هارێ بوو
زه‌رده‌خه‌نه‌ش خورِه‌ی چه‌می به‌رگلێنه‌ی بێ دارێ بوو
چركه نه‌بوو چه‌شنی به‌فرێ بۆ كوێستانێ هه‌ردانه‌كه‌م
یان وه‌ك باران بۆ كێڵگه‌یه‌ك دڵۆپ دڵۆپ هه‌ردانه‌كه‌م
ئاسمان نه‌ما تا ئه‌ستێره‌ی دنیای جوانیت بۆ دانه‌گرم
شیعر نه‌ما هێمن هێمن له‌به‌ر پێتا سه‌ری نه‌برِم
كه‌چی ئێسته‌ش نه‌خشه‌ی ئه‌شك له‌چاوانما ده‌نه‌خشێنی
قوڵپی گریان له‌گه‌رووما به‌رِێبوارێ ده‌ناسێنی
ئه‌ویش مه‌رگه و رِێ به‌رنادا بۆ ئاوایی دوا هه‌ناسه
یا بۆ عیشقی شه‌نگه رِۆژێ له‌ووڵاتی دوره تاسه
( 58 )
زه‌نگی ته‌له‌فون
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : بورهان مه‌جید
نیوه شه‌وه و دوا
دره‌ختی شه‌قامه‌كان نوقمی شه‌ون
نیوه شه‌وه و دوا سه‌رخۆشی كۆڵانه‌كان نوقمی خه‌ون
منیش ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌رپا شكاوه‌كه‌م رِاكشاوم
خامۆش ئه‌ڵێ ی ئاسه‌واری ووڵاتێكی دارِوخاوم
غوربه‌ت نمه‌ی چاوه‌كانمه و ژووره‌كه‌شم چۆڵه‌وانی
گریان هاورِێ و گۆرانیشم برینێكه ئه‌رخه‌وانی
برینی من برینێكه پرِ له‌ژانی چاوه‌رِوانی
له‌بۆ زه‌نگی ته‌له‌فونێ شه‌پۆل ئه‌دا هه‌راسانی
هاوار له‌سوێ ی مه‌رگی ژووان چه‌ند گرانه چه‌ند گرانه
درۆی نه‌بێ خوا نه‌كرده ئه‌ڵێ ی مه‌رگی ئازیزانه
شه‌و تێ په‌رِی و ئه‌وه‌ی ویستم كه‌مێ ده‌نگی نه‌رِژانه گوێم
ئه‌وی ویستم ته‌نها تۆزێ بای ئارامی نه‌رِژانه جێم
ناچار چه‌رپام ته‌نیا كرد و ته‌له‌فونم كرده هاورِێ
هاوارم كرد ئه‌لو ئه‌لو دڵی مردوو چیتان ده‌وێ
، چیتان ده‌وێ
( 59 )
غه‌ریبی
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كاڵێ
دووچاوی به‌هار سیمای گوڵ
گه‌شته
وه‌رزی خه‌زانیش پیرێ كه‌نه‌فته
برِوانه كۆسار مێرگ و ده‌شتایی
قه‌ڵبه‌زه‌ی رِووبار فه‌رشی سه‌وزایی
كه‌روێشكه‌ی نێرگز سه‌مای گوڵاڵه
زایه‌ڵه‌ی مێگه‌ل سه‌دایی شمشاڵه
وه‌نه‌وشه‌ی گوێ چه‌م تاتای شه‌نگه بی
ئه‌وینی نازه دنیای غه‌ریبی
( 60 )
دایه دایه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : تارا ره‌سوڵ
دایه دایه شه‌وانێكه
په‌پوله‌ی خه‌و نیگه‌رانه
دیده و دڵه بچكۆله‌كه‌م وه‌كو هه‌ورێ له‌بارانه
دایه دایه بارانی دڵ سرودێكه گریانێكه
كه‌شتی نوحه ئه‌ویش وه‌ك من وێڵی ده‌ستی زریانێكه
ئه‌و له‌كۆشی تۆفانێكدا منیش له‌تاو ئه‌شكی یاقووت
ئه‌و له‌تاو رِقی ده‌ریا منیش له‌تاو پایزی رِووت
دایه دایه زویر مه‌به ئه‌گه‌ر بڵێم حه‌زم وایه
لێت بپرسم ده‌نگی بابه بۆچی ده‌ڵێ ی هاورِێ ی بایه
تاوێ ده‌شت و سنور ده‌برِی تاوێ وونی و بێ ده‌نگی
ده‌سا دایه ده‌ده‌ی دایه ماڵی بابه له‌كام لایه
منیش وه‌كو هاورِێكانم ئه‌م ئێواره بابه‌م ده‌وێ
له‌هه‌ر كوێ یه ناز و ماچ و ده‌نگی بابه‌م ده‌وێ
ده‌سا دایه ده‌ده‌ی دایه تاوێكی تر كاتی خه‌وه
ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ت خه‌می منه یاخود خه‌م و یادی ئه‌وه
( 61 )
بۆ غه‌ریبان
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
ئه‌مشه‌و دڵم بۆ غه‌ریبان
وه‌كو ته‌كێ ئاوه‌ڵایه
به‌بێ ئارام چاو له‌رِێگه‌م كوا میوانێ بهاتایه
له‌ئاسمانی دوو دیده‌یدا كه‌مێ سۆزی برِشتایه
هه‌تا مانگیش پێ ده‌زانێ ئاوایی دڵ بێ نه‌وایه
ئه‌مشه‌و دڵم نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵێكی بێ رِۆخانه
واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م بارانه گه‌ڵا و گوڵی هه‌ورامانه
گه‌لاَ گه‌لاَ ئارنگ ئارنگ به‌سه‌ر شانما سه‌ما ده‌كه‌ن
ئه‌ی خاتووزین ئه‌م رِه‌نگانه له‌رِوخسارتا یه‌ك ماچ ده‌كه‌ن
ئه‌مشه‌و دڵم له‌ژێر ته‌رزه‌ی پایزێكدا چاو لێك ده‌نێ
جگه له‌شه‌و تا ئه‌ستێره‌ش كه‌س به‌م مه‌رگه نازانێ
به‌ڵام سۆزی ته‌ماشاكه‌ی چ گه‌ڵایه‌ك رِه‌نگی سوره
پرسه‌ی یادی شاعیرێكه و چه‌ند هه‌ورازێ لێتان دووره
( 62 )
گله‌یی بێ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : كه‌مال محه‌مه‌د
كه‌ئێواران گه‌ڵای سه‌وزی باخی نیگام هه‌ڵده‌وه‌رێ
باڵای شیعرێ له‌خۆیه‌وه به‌فرێكی سور له‌خۆی ده‌گرێ
گله‌یی بێ گه‌ڵا وه‌ری و كه‌وته سه‌ما تۆ نه‌هاتی
گله‌یی بێ شیعر سور بوو شه‌قام زه‌رد بوو تۆ نه‌هاتی
بۆچی نایه‌ی وا ده‌زانی ئه‌گه‌ر وون بووی له‌به‌ر چاوم
نه‌ورِه‌سێكی له‌باڵ ده‌ده‌ی نایته‌وه له‌پی چاوم
نا باوانم له‌باڵیش ده‌ی من دڵنیام هه‌ر دێیته‌وه
چونكه گوڵم هیچ ئاسمانێ جێ ی ئاسمانم ناگرێته‌وه
ئاسمانی من هه‌موو شه‌وێ ئه‌ستێره‌ی له‌پرچت ئه‌دا
سه‌رنجی من هه‌موو رِۆژێ له‌سه‌ر رِێتا گیانی ئه‌دا
ئاخۆ ئێستا هاورِێ ی تازه‌ت چه‌می سۆزی شه‌پۆل ئه‌دا
یاخود گوڵم وه‌كو سه‌راب جه‌سته‌ی نه‌رمت گێنگڵ ئه‌دا
(
63 )
هاژه‌ی خۆزگه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
له‌به‌رده‌م چراو بزه‌ی
لێوانتا
یان هاژه‌ی سه‌رسنگ له‌وه‌ختی چوونتا
دڵم وه‌ك پایز ده‌بێ به‌رِه‌نگدان
وه‌ك مه‌لێ ده‌فرِێ له‌بینینێكتا
هه‌ناسه‌م ده‌بێ به‌قه‌ڵبه‌زه‌ی سوور
قه‌تاری خۆزگه دێنه‌وه له‌دوور
بشێ هه‌رجارێ گوڵێكت ماچ كه‌م
هه‌تاوی عیشقت بگاته‌وه ناو ژوور
بشێ گوڵه گیان تۆش بمبه‌یته‌وه
له‌خه‌یاڵێكتا بمنوێنیته‌وه
چۆن پایزه گه‌ڵا سایه ده‌نووسێ
تۆش به‌هه‌ناسه بمنووسیته‌وه
بڵێ ی هه‌ر جارێ من ببمه میوان
میوانی سه‌ما و به‌هاری ماچان
بیشمرم ئه‌وسا خه‌مم گوڵ دێنێ
له‌جیاتی شیوه‌ن و شه‌لالی گریان
( 64 )
باده
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
به‌لێوی من باده‌ی ئاڵی
، ئێوارانت هه‌ڵده ئه‌ی یار
به‌چاوی من جوانی ته‌ی كه
، چاوی سه‌رنج هه‌ڵده ئه‌ی یار
به‌رِۆحی من حوجره حوجره
، هه‌ورامانی عیشق گه‌رِێ
به‌رِووی چه‌می گوڵ سوره‌تا
، سێوی دڵێ هه‌ڵده ئه‌ی یار
چی هه‌ناسه‌ی شیرین هه‌یه
، رِایده‌ره ده‌ر هیچ مه‌ترسه
ده‌س له‌لاسكی رِووته‌ڵانه
، سێوی حه‌سره‌ت به‌رده ئه‌ی یار
گه‌رووم بۆ تۆ به‌گه‌رووی من
، هه‌ناسه‌م به هه‌ناسه‌كه‌م
ژیان له‌ته‌ك عیشقا سه‌وزه
، له‌و دابرِێ زه‌رده ئه‌ی یار
ده‌سا گوڵێ عه‌یار خاتوون
، وه‌ك پرووشه بێ و ببارێ
ده‌س له‌قرچه‌ی هاوینی رِۆح
، غوربه‌تی رِۆح به‌رده ئه‌ی یار
( 65 )
خه‌می ئاڵ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ووتم گوڵم : به‌و هه‌ورانه‌ی چاوت بڵێ : كه‌م ببارێن
به‌و گوڵانه‌ی لێوت بڵێ : كه‌م زویر بن
، كه‌م بناڵێن
ووتم گوڵم : به‌باڵنده‌ی دڵت بڵێ : كه‌م گومان كات
به‌هه‌ناسه‌ی وه‌ك شه‌تاوت بڵێ : ئازیز كه‌م فوغان كات
ووتم ئازیز بۆ په‌روانه‌ی دڵه‌كانمان له‌خه‌م دابن
وه‌ك هه‌تاوی رِۆژی تاریك
، له‌هه‌ورابن
، له‌ته‌م دابن
ووتم ئازیز بۆ ئه‌وینمان
، له‌گرِ دابێ به‌خۆرِایی
هێشووی سه‌وزی چپه و رِازمان
، به‌پایز بێ به‌خۆرِایی
كه‌هه‌ردووكمان سوتاوی یه‌ك
، مه‌فتونی یه‌ك
، خۆڵه‌مێشین
دوور له‌چاوی یه‌كان ئازیز
، هه‌تا بڵێ ی فه‌رامۆشین
ئیتر بۆچی وه‌ك هه‌ناری
، داوه‌ریو بێ دڵه‌كانمان
له‌سه‌ر پشكۆی ئاڵی خه‌مان
، وا ببرژێ دڵه‌كانمان
( 66 )
هانا
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
به‌گوفتی خه‌ڵكی خۆڵ
مه‌كه چاوم
رِۆشنایی چه‌مم
، لێڵ مه‌كه ناوم
مانگی یه‌ك شه‌وه‌م
، بۆ شه‌وگاری تۆ
ئاوێنه‌ی خۆرم
، بۆ رِۆژگاری تۆ
هه‌سته چاوه‌كه‌م
، ساڵ یادی عه‌شقه
جوانی نێوانمان
، هه‌ر تاوێ عه‌شقه
ئاده‌ی باوانم
، كه‌مێ ببزوێ
با رِۆحی ماندووم
، له‌خه‌م بسره‌وێ
ئێواره‌م نوقمی ئاگره بێ تۆ
رِۆحم باخه‌كه‌ی
، به‌خاره بێ تۆ
ده‌سا ئازیز گیان بگه‌ره هانام
خۆ من به‌بێ تۆ
، ته‌واو بێ هانام
( 67 )
غوربه‌ت
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ترێ سپیكه‌ی سه‌ر كه‌پری دڵم
مایه‌ی هه‌ناسه و باخچه‌ی پرِ گوڵم
سه‌رباری خه‌م و هه‌وری غوربه‌تمان
هه‌ورازی ژین و ماڵی میحنه‌تمان
وه‌ره با هه‌ردوو ئاوازێ بچرِین
له‌رِێ ی ئه‌وین دا
، رِێ ی شمشاڵ بگرین
تۆ وه‌ك نێرگز و به‌هاری شین به
له‌داوێنی ژین
، شینایی شین به
له‌ناو پایزا هه‌میشه گوڵ به
له‌كوره‌ی عیشقا
، گرِی به‌كوڵ به
هه‌سته چاوه گیان بێره ژوور سه‌رم
رِوخسارم ته‌رِكه به‌ماچێ گه‌رم
( 68 )
داری نوقڵ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌ی دایه گیان ...
كه جار و بار ،
( با ) ی سه‌فه‌رێ ...
له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵم ده‌گرێ ..!
تورِه مه‌به و رِق نه‌تگرێ ..
وا مه‌زانه
لێت یاخیم و
ئیتر دووربا ...دووربا ....
سه‌ری پرِ له‌گوڵم به‌جێت دێڵێ ...!
نا نا دایه
له‌هه‌ر كوێ بم ...
هه‌ر دێمه‌وه ئامێزی تۆ ،
ئه‌گه‌ر دووربا ...
له‌غه‌ریبسان
، منیش مردم ..
ئه‌وا رِه‌نگم
، ئه‌وا ده‌نگم
داری نوقڵه ....
بۆ مناڵی په‌رِه‌وازه‌ی هه‌ناوی تۆ !!
( 69 )
ماچ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
لێوت بنێ به‌لێومه‌وه با زمانی عیشق فێربم
ده‌ست و په‌نجه‌ت بنێ ده‌ستم با زمانی ئاگر فێربم
با له‌نێوان لێو و په‌نجه‌ت
، هه‌ناسه‌یه‌ك ووچانێ به‌م
به‌بۆنی گوڵ كه‌چین چینه له‌سه‌ر سینه سه‌رخه‌وێ به‌م
تو تروسكه‌ی ئه‌و چاوانه‌ت
، دییه‌م پرِكه له‌رِۆشنایی
تۆفانێكم له‌دڵدایه
، بمبه رِۆخی دڵنیایی
تو ئه‌و عه‌تره‌ی له‌سینه‌تا
، وه‌ك شه‌ماڵی به‌گوڵاوه
تو ئه‌و جوانیه‌ی له‌باڵاتا
، چه‌شنی ئاگر به‌شاڵاوه
وه‌ك رِیحانه له‌دێراوی خۆشه‌ویستی و ئه‌وینم نێ
به‌و لێوانه ، لێوانم كه
، له‌تامی ژین له‌ژینم نێ
ده‌ی ئازیزم تا ئێواره
، له‌تاریكی ماڵی دووره
بێ با برِۆین .. بێ مانایه چپه و رِازت ماڵی دووره
( 70 )
ئه‌گه‌ر
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌گه‌ر خوێنم بسوتێنن
وه‌كو پایز بموه‌رێنن
ئه‌گه‌ر دڵم له‌ت و په‌ت كه‌ن
وه‌رزی عیشقم لێ حه‌رام كه‌ن
ئه‌گه‌ر چاوم له‌لێڵَی به‌ن
چه‌می شیعرم له‌ووشكی به‌ن
ئه‌وا هه‌رگیز خۆ ناتوانن
تۆم له‌دڵدا ده‌ربهێنن
ئه‌گه‌ر به‌هار به‌پایز كه‌ن
گوڵ له‌سه‌ر گوڵ به‌خه‌ڵوز كه‌ن
ئه‌گه‌ر رِۆژم لێ بگۆرِن
رِووی شه‌ماڵم لێ بگۆرِن
ئه‌گه‌ر عه‌تری چپه و رِازم
لێ ووشك كه‌ن له‌گه‌ڵ نازم
ئه‌وا هه‌رگیز ده‌ربه‌ست نایه‌م
له‌م عیشقه‌دا به‌چۆك نایه‌م
( 71 )
لێتان دوورم
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
لێتان دوورم به‌ڵام هه‌رگیز له‌په‌رِه‌ی دڵ جیانابمه‌وه
لێتان دوورم به‌ڵام هه‌رگیز له‌ناو چاوما كاڵ نابنه‌وه
به‌هارێكن له‌ناو رِۆحما
، له‌ناو خوێنما گوڵتان ده‌رِوێ
چرایه‌كن له‌ناو سه‌رما
، له‌شیعرما خوێنتان ده‌گرِێ
له‌ناو گوێژه‌ی هه‌ناسه‌مدا
، پێكه‌نینی سنه‌وبه‌رن
به‌سه‌ر كێڵگه‌ی ئاره‌زووم، بارانێكن سه‌راسه‌رن
له‌هه‌ر جێ یه‌ك دڵ خێوه‌تی ژیان هه‌ڵبا ئێوه‌ش هامرِا
له‌هه‌ر جێ یه‌ك ئه‌وین بانگی مه‌ستانه با ئێوه‌ش هامرِا
له‌گه‌ڵ رِۆژا
، ئێوه خۆری ، خۆشه‌ویستی و شادیمن هه‌ر
له‌گه‌ڵ شه‌وا
، ئێوه مانگی ، پرِ تریفه‌ی شادیمن هه‌ر
( 72 )
رِاز
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
له‌مه‌رگیشدا دڵ به‌گۆشه‌ی
ئه‌و چاوانه‌ت ده‌ژیه‌ته‌وه
به‌سته‌ڵه‌كم هه‌ربه‌یادی ئه‌و شه‌وانه‌ت ده‌توێته‌وه
دڵ كه لێوی له‌خوێن دابێ بۆچی عیشق له‌خه‌ودابێ
كه‌خاكه لێو له‌گوڵ دابێ عیشق بۆچی له‌خه‌ودابێ
نا باوانم به‌ئاونگی پرِ له‌شیله‌ی چاوت سوێن بێ
به‌و خۆزگانه‌ی له‌ده‌رونتا ناڵه‌یان دێ گوڵم سوێن بێ
هه‌تا مردن من شه‌ونمی ناوه‌كه‌ی تۆم له‌ده‌م نه‌برِێ
له‌م عیشقه‌دا من به‌رامه‌ی لێوه‌كه‌ی تۆم له‌ده‌م نه‌برِێ
شه‌رته ئازیز هه‌تا مردن به‌چاوی تۆ بێمه بینین
دڵ و گیانم ، ژیانم تۆ
، به‌چاوی تۆ بێمه بینین
( 73 )
جه‌ژنانه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
گه‌رچی به‌قه‌د هاژه‌ی
بێخاڵ ، هاژه‌ی خوێنمان له‌به‌ر رِۆیی
وه‌كو به‌هار له‌پایزا
، مه‌وجێ گولمَان له‌به‌ر رِۆیی
له‌به‌ر قاپی هه‌ر ماڵێكدا
، به‌یداغی رِه‌ش شین ده‌گێرِێ
له‌به‌ر لارِێ ی هه‌ر رِێ یه‌كدا
، دڵه‌ی مه‌حزوون چاو ده‌گێرِێ
یه‌كێ بۆ گوڵ ، یه‌كێ بۆ شه‌م
، كه مه‌رگیشیان تاقانه‌یه
بێ جیاوازی مه‌رگی هه‌ڵۆ ، كه هه‌ر یه‌كیان خه‌رمانه‌یه
خه‌ڵكه هاوار كێ دیویه‌تی
، خوێن به‌رات و جه‌ژنانه بێ
مه‌رگی تازه و كاری خۆكوژ
، خۆشه‌ویستی زه‌مانه بێ
به‌ڵام هه‌ولێر
، ئه‌ی ووڵاتی قه‌ڵا و گڵكه‌ند دڵنیابه
چۆڵت ناكه‌ین ، له‌تاریكی ئه‌و خه‌یاڵه هه‌سته رِابه
سوێن به سه‌فین به‌هه‌ندرێن
، فه‌رامۆشت ناكه‌ین هه‌ولێر
خوێنی رِژاو ، بزه‌ی تۆراو
، هیچ به‌هه‌ده‌ر نابه‌ین هه‌ولێر
تۆ سه‌ركه‌ش و سه‌ر بڵندی
، له‌ئاسمانی كورده‌واری
خوێنت عیشقه ، عیشقت حه‌قه
، ئه‌ی گوڵ شاری كورده‌واری
( 74 )
رِامان
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ده‌مه‌و مه‌غریب هه‌ورێك
دێت و باران به‌چنگ گوڵ ده‌رِژێنێ
خانمێك دێ و به‌هه‌وری له‌ش هه‌م باران و هه‌م گوڵ دێنێ
من له‌نێوان هه‌ردوو لادا ورِده‌مێنم
، رِاده‌مێنم
له‌رِێ ی كامدا بسوتێم و وه‌رزی گه‌نجیم وا نه‌بینم
سنگی باران هه‌ڵبژێرم
، یاخود سنگی نارنجی كاڵ
من قوربانی كامیان بم و له‌رِێ ی كامدا بده‌مه باڵ
ئه‌ی خودایه بگه هانام بووم به‌خه‌ڵوز له‌م نێوانه
وه‌كو داری دووكه‌ڵ گرتوو چۆن ده‌مێنم له‌م نێوانه
گوڵ هه‌ناری له‌ش ئاوێنه
، په‌رچه‌م چه‌شنی هه‌تاو كوشتمی
نمه‌ی وردی ناو ئێواره
، باران به‌تاو
، به‌ناز كوشتمی
ئه‌ی خودایه بگه هانام
، كامیان بۆ من چراخانه ؟
باران یاخود ، چرۆی به‌هار
، كامیان بۆ من نیشتمانه ؟
( 75 )
نزا
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
خۆ تۆ باخی بێ سایه نیت
له‌گه‌ڵ هه‌ورا ده‌نگت نه‌بێ
خۆ تۆ چرای به‌رباران نیت له‌گه‌ڵ شه‌وقا ده‌نگت نه‌بێ
خۆ تۆ گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو نیت له‌گه‌ڵ بادا یه‌ك نه‌ناسن
خۆ تۆ نوقڵی بێ شیله نیت له‌گه‌ڵ ده‌م دا یه‌ك نه‌ناسن
ئیدی گوڵم تاقانه‌كه‌م ئه‌م زیز بوونی عیشقه بۆچی ؟
به‌خۆرِایی دابرِان و كه‌نار گرتن بۆ له‌سه‌ر چی ؟
گه‌ر خه‌تایه‌ك له‌من دایه وه‌كو هاوین بمسوتێنه
وه‌كو خونچه‌ی تازه به‌هار له با یه‌كدا بموه‌رێنه
گه‌ر شه‌ماڵی گوناهێكت له‌من دیوه جێ ی شه‌رم بێ
یان فێڵێكی وه‌هات دیوه فتوای مه‌رگ له‌سه‌رم بێ
هانێ رِۆحم بمكوژه خۆت
، با گوناهی عه‌شق به‌س بێت
باكه‌م هه‌وری نزا بگری و
، با دابرِان ئیتر به‌س بێت
( 76 )
باران
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌گه‌ر شه‌وێ پیره هه‌ورێ دای له‌شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ت
یان گه‌ر جارێ سێوی باران خۆی كێشایه سێبه‌ره‌كه‌ت
جه‌رگی بابه خونچه‌ی دڵت له‌یه‌ك مه‌نێ و رِامه‌مێنه
تۆش وه‌ك هه‌تاو ماڵی باران لانه ئاونگ مه‌شێوێنه
ئه‌و چه‌خماخه‌ی ساماڵی دڵ ده‌له‌رزێنێ خه‌می منه
ئه‌و بارانه‌ی دووكه‌ڵ ده‌با و به‌هار دێنێ ئه‌شكی منه
له‌تاو دووریت هه‌رچی بڵێم وه‌ك گوڵدانی بێ گوڵ وایه
وه‌ك ژووانی دووره دڵدار وه‌كو كوانووی بێ گرِ وایه
ده‌سا ژووان دڵ له‌ده‌وری حه‌سره‌تی تۆ گه‌رِێ هه‌رده‌م
وه‌كو رِووبار دڵ له‌ده‌وری شه‌پۆلی تۆ گه‌رِێ هه‌رده‌م
ده‌سا ژووان عومرم بۆ تۆ
، شه‌وی تاریك نه‌بینی تۆ
دڵ و چاوم له‌ده‌وری تۆ
، شه‌وی تاریك نه‌بینی تۆ
( 77 )
خوێنی سپی
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
چڵێ بزه‌ی باخچه‌ی نیگات
هه‌تاو دێنێ درۆ ناكه‌م
شه‌ونمێ له‌خونچه‌ی چاوت زستان دێنێ درۆ ناكه‌م
من چیم داوه له‌ئاوێنه تا گه‌ردنی شووشه‌ی تۆم بێ
بێ مانایه بۆنی عه‌تر تا هه‌ناسه‌ی ئێوه‌م هه‌بێ
شه‌پۆلی ئاو كوا ده‌گاته له‌ره‌و مه‌وجی رِۆیشتنی تۆ
نێڵه‌ی ئاگر كوا ده‌گاته چرپه‌یه‌كی جێ ژووانی تۆ
خودایه تۆ له‌ئه‌ندێشه بۆ ئه‌م چرۆ
، چرۆم به‌رێ
له‌خانه‌قا و ته‌كێ ی عه‌شقا بۆ ئه‌م گوڵه زكرم به‌رێ
له‌بالیَ مه‌ل هه‌لفرِین و له‌ئاوی شین مرواری شین
له‌باخ میوه و له‌تۆ ژیان له‌خۆشی هه‌ر كه‌تانی شین
خودایه تۆ خه‌ڵوه‌تی وا پرِ فریشته‌ی موحیبه‌ت كه
خوێنی سپی له عیشقایه
، تۆ ته‌ماشای موحیبه‌ت كه
( 78 )
چاوه‌رِوانی
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
به‌دووی عیشقی كۆچه‌رێكدا
وا خۆشم بووم به‌كۆچه‌ری
هه‌ر وه‌ك وه‌لی له‌كۆڵمایه
، خه‌می شه‌م و ده‌ربه‌ده‌ری
وه‌ره گوڵم گوڵ هه‌ناری
، به‌ری گوڵان نیشتمانم
به‌چاوی تۆ من دوور له‌تۆ وه‌ك چۆله‌كه‌ی بێ زمانم
كه‌ده‌تبینم پشكۆی ماچێ به‌لێومه‌وه گه‌ش ده‌سووتێ
كه‌لێم ده‌رِۆی هه‌ر ئێواره دۆزه‌خێ لێم هه‌ڵده‌توتێ
من تۆم نه‌بێ ، چرۆی عه‌شقم
، عه‌شقم درۆی زه‌مانه‌یه
به‌چاوی تۆ پێكه‌نینم كاولستانه
، وێرانه‌یه
چۆن بیر ده‌چن ئه‌و ساتانه‌ی
، له‌جێ ژووانا جۆگه‌ی گرِبووین
له‌ئاره‌قا ، له‌ناو ماچا
، وه‌كو هه‌رێز ته‌رِ و برِ بووین
تۆ سه‌رنج به له‌گێژه‌نی چاوه‌رِوانی بۆ كوێم ده‌با
له‌تۆ زیاتر من كوێم هه‌یه
، ده‌شێ گوڵم بۆ كوێم ببا ؟
( 79 )
میحراب
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وا به‌فری پیری شاخی
گه‌نجی گرت
ته‌م و پایز ته‌م چه‌می جوانی گرت
هه‌ڵكه نه‌رمه بای شادی تۆ تاوێ
به‌رِووی خه‌رمانه‌ی دڵما هه‌ر تاوێ
ئێوه میحراب و ئاینده‌ی منن
مه‌ی و ئاواز مه‌ی به‌هاری منن
ده‌روون بێ ئێوه سه‌رای وێرانه
سه‌راپا وه‌رزی تاریكستانه
یادت وه‌ك سێبه‌ر لێم نابێته‌وه
بوركانی عیشقت دانامرێته‌وه
هه‌ر زه‌رده‌په‌رِێ كه‌دڵ نه‌تبینێ
سه‌هۆڵ به‌ندانه به‌گشت یه‌قینێ
هه‌سته گوڵه باخ خۆت بنێ كۆشم
با چرۆ بێنێ پایزی هۆشم
( 80 )
نه‌سیمی سێ‌و
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
له‌ناو مه‌وجی ئاسمانێكدا
، فرِینم تۆخ وه‌كو قومری
له‌ناو چاوی سوتانێكدا
، كڵپه‌م حه‌سره‌ت وه‌كو دووری
ده‌سووتێم و كه‌س له‌عیشقی
، ئه‌م سووتانه‌م حاڵی نابێ
به‌كه‌س _ باز _ی ئه‌م نهێنی
، خۆڵه‌مێشه‌م ماڵی نابێ
دوانزه به‌هار به‌ر له‌ئێسته
، دڵ چراوگی ناو گوندێك بوو
وه‌كو شمشاڵ ده‌ست و په‌نجه‌م له‌تیره‌ی ناو نه‌یجه‌یه‌ك بوو
له‌ناو عیشقی نالی یه‌كدا
، ئاوازم شین بۆ شاره‌زوور
وه‌ك مه‌وله‌وی به‌رِووی خاكا بۆسۆم ده‌هات بۆخه‌ونی دوور
به‌ڵام ئه‌فسوس نه‌سیمی سێ‌و له‌مه‌رگێكدا شینی كردم
وه‌كو ئه‌نفال له‌وه‌رزێكدا لێزمه‌ی مه‌رگ دڵی بردم
له‌و رِۆژه‌وه دیده كوێره
، ده‌م به‌ژه‌هره چۆله‌كه‌ی دڵ
چه‌شنی بولبول به‌كوڵ ده‌گری له‌قه‌فه‌زی پایزا گوڵ
( 81 )
په‌رچه‌می گیا
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
تا مه‌رگ رِامنه‌كێشێ
،
ده‌ست له‌عیشق هه‌ڵناگرم
هه‌تا ئاونگ نه‌ڵێ من
، چاو له‌هه‌رێز دانابرِم
نه‌توانیومه وه‌كو با دوور له‌به‌ژنی گوڵ بژیم
نه‌ده‌شتوانم وه‌كو ئاو بێ په‌رچه‌می گیا بژیم
نه‌لێم چوو وه رِۆژگارێ
، وه‌ك ده‌روێشی بێ ته‌كێ
نه‌لێم ده‌رِوا شه‌وانێ
، كه رِۆحم دابچڵه‌كێ
من تا هه‌مبێ ئه‌شكی سوور
، وه‌ك گێلاسی ناو سێبه‌ر
یا فرِینی جووتێ باڵ
، وه‌ك كۆتری نامه‌به‌ر
ده‌بێ له‌رِێ ی شه‌وێكتا
، وه‌ك مانگه شه‌و بسوتێم
به‌دیار خونچه‌ی لێوته‌وه
، هه‌روه‌ك شه‌ونم هه‌ڵتووتێم
( 82 )
به‌راورد
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
من كه شیعرێ به‌ئاسمانی
به‌ر گوێتاندا هه‌ڵده‌فرێنم
یان كه‌جارێ من مێوژی خۆشه‌ویستیم ده‌پژێنم
خه‌نی نه‌بن وا نه‌زانن به‌له‌مێكی گێژه‌ن بردووم
یان كۆته‌ره‌ی ژێر باران و قه‌ڵه‌مێكی كه‌رِو گرتووم
ئاشنایه‌تیم سه‌ر شاخێكه و هه‌ر له‌وێوه ده‌تانبینم
ته‌ماشاكه‌ن خوێن و دزی بۆ مێژوویه‌ك ده‌تاندوێنم
به‌راورد كه‌ن هه‌تا ئێسته‌ش هه‌روه‌ك یه‌كن رِه‌ش و سپی
هه‌ڵۆ و قاژوو له‌ماڵێكدان وه‌ك دوو دێرِی رِه‌ش و سپی
ئه‌وی دوێنێ وه‌ك دار به‌رِوو
، سه‌نگه‌ری چۆڵ نه‌ده‌كرد
گولله‌ش وه‌كو باران بوایه ئه‌و ووڵاتی چۆڵ نه‌ده‌كرد
ئێستاكه ئه‌م ئاوازێكه و له‌گه‌روودا قه‌تیس ماوه
وه‌كو نێرگز له‌به‌هار و ئه‌شك له‌چاو به‌جێ ماوه
ئه‌وی دوێنێ دار ئابرِووی سه‌دان شۆخی داده‌پاچی
ئه‌مرِۆكه ئه‌و فه‌رمان رِه‌وا
، ده‌مه زه‌رده بێڵ و پاچی
( 83 )
غه‌ریبیتان ده‌كه‌م
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
به‌قه‌د په‌لك و گه‌ڵای
داران ، غه‌ریبیتان ده‌كه‌م یاران
به‌قه‌د خاك و كوچه‌ی شاران
، غه‌ریبیتان ده‌كه‌م یاران
هه‌ر هه‌مووتان له‌بیرم دان
، خاكه لێوی گوڵن بۆ من
هه‌ر هه‌مووتان هاژه‌ی خوێنن
، یه‌كه یه‌كه دڵن بۆ من
سپیدان زوو ، ئێواران دێر
، ده‌رِواننه گه‌رِاننه‌وه‌م
به‌لێوی وه‌ك خوێن و شه‌كر
، دێنه سه‌ر رِێ ی سه‌رداننه‌وه‌م
خۆزگه‌تانه ، خۆزگه‌مانه
، هه‌ناسه‌مان به‌یه‌ك به‌خشین
له‌نزیك رِا ، ئه‌زیزانم
، له‌حاڵی یه‌ك ، له‌یه‌ك پرسین
كه‌هاتمه‌وه له‌من باخچه‌ی پرِ له‌مه‌لی شیعر و جوانی
له‌ئێوه‌ش هه‌ر هاوه‌ڵانم
، سێبه‌رێ له‌تاسه و جوانی
كه‌هاتمه‌وه به مێخه‌ك و و بۆنی ووڵات
، بۆن خۆشم كه‌ن
وه‌ك تازه یار
، توخوا یاران ، به‌ئه‌وینتان سه‌رخۆشم كه‌ن
( 84 )
ده‌بمگه‌رێ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
خونچه‌یه‌ك له‌و لێوانه
،
هه‌زار باخه گوڵی شیعره
گه‌رماییه‌ك له‌و ده‌ستانه
، هه‌زار كوانووی لێو به‌گرِه
ده‌بمگه‌رێ هه‌تا ژووان پرِ په‌پووله‌ی ئاره‌زوو وه
تا مانگه شه‌و
، به‌شه‌و ده‌ڵێ : لێیان گه‌رِێ هێشتا زووه
با ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك بخۆن
، تا ته‌نیایی چاخێ ده‌به‌ن
هێنده بۆنی یه‌كتر بكه‌ن
، تا به‌رزایی شاخێ ده‌به‌ن
ده‌بمگه‌رێ هه‌تا ژووان
، نیشتمانی په‌ری و سیحره
باران بۆ گوڵ ، ده‌س بۆ یه‌خه .. هه‌تا ژووان چه‌می میهره
با ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك بخۆین
، هه‌تا جوانی ئێواره دێ
وه‌ك په‌روانه و گوڵ په‌روانه
، هه‌تا جوانی ئێواره دێ
ده‌بمگه‌رێ هه‌تا ژووان
، تێراو مه‌له له‌ده‌ورمان
تا چه‌می نوور به‌هاژه‌یه
، له‌رِۆشنایی ئه‌مجاره‌مان
( 85 )
من چیم هه‌یه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
نوێژی عیشقم به‌سه‌ر ناچێ
، چۆن چاوه‌كه‌ت قیبله‌ی دلمَه
گه‌ڵای لاویم هه‌ڵناوه‌رێ
، چۆن دڵه‌كه‌ت وه‌رزی دڵمه
چۆن ده‌توانم ده‌سبه‌رداری
، دڵه‌كه‌ت بم كه ئه‌و دلمَه
ده‌سبه‌رداری هه‌ناسه‌ت بم
، كه‌هه‌ناسه و په‌رِه‌ی گولمَه
ئاره‌زوومه رِۆژی سه‌د جار
، بۆت بنووسم بۆت بنووسم
له‌گه‌ڵ یه‌ك بین
، دوور له‌یه‌ك بین
، خه‌یاڵیش بێ رِات بمووسم
ئاره‌زوومه سنه‌وبه‌ری به‌ژن و باڵات له‌جوانی نێم
باخچه‌ی باڵات خونچه خونچه
، له‌باران و له جوانی نێم
من چیم هه‌یه چرۆی سه‌وزی
، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێوه نه‌بێ
سێوه شیعری جوانی نه‌بێ
، من چیم هه‌یه ئێوه نه‌بێ
(
86 )
رِازی نابم
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
رِازی نابم گه‌ر بارانی خۆشه‌ویستیت نه‌منێته ئاو
چه‌شنی برژانگ له‌پێڵودا ، شه‌تڵم نه‌كه‌ی نه‌منێته چاو
رِازی نابم گه‌ر شه‌وانم پرِ له‌نووری شیعر نه‌كه‌ی
بۆ سه‌فه‌ری خه‌وێكی قوڵ هێور هێور به‌رِێم نه‌كه‌ی
من وه‌ختانێ هه‌تاوی تۆم دێته ناو دڵ بمسوتێنێ
ئه‌وینی تۆم كاتێ ده‌وێ سه‌روی باڵام بهه‌ژێنێ
من وه‌ختانێ كوانووی وه‌فام لاشیرینه پرِ پشكۆ بێ
له‌ناو سۆزا دڵه‌كه‌ی من هه‌ر تاقانه و به‌شكۆ بێ
گه‌ر ده‌توانی مه‌رجه‌كانی خۆشه‌ویستیم قبوڵ فه‌رمووی
ها ئێواره و ها دڵ و چاو ، قوربانت بێ خوێنم هه‌مووی
( 87 )
كاڵ بوونه‌وه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ئێسته‌ش تینوی ئه‌و شه‌قامه‌م ، ناز و عیشقی پێ ده‌به‌خشین
له‌گه‌ڵ وه‌رزا ئه‌و نێرگز و ، زه‌رده‌خه‌نه‌ی پێ ده‌به‌خشین
به‌ڵام گوڵم كه شه‌ونم چوو ، سپێده گوڵ ، بۆ بسووتێ
كه دڵ بزه‌ی مه‌یلی تۆرا ، په‌روانه بۆ هه‌ر بسورِێ
جه‌خار ئه‌وسا وه‌كو باران ، لێزمه‌ت ده‌كرد به‌ناو عه‌شقا
وه‌ك ئێواره به‌رِووی مه‌لا ، باخی رِه‌نگ بووی له‌ناو عه‌شقا
جه‌خار ئێسته‌ش بزه‌ت نه‌ما ، وه‌ك هه‌تاوی به‌ر هه‌وری تاڵ
دوا گوڵدانی جوانیت شكان ، خۆشه‌ویستیت نایه ژێر چاڵ
له‌گه‌ڵ عه‌شقا بووی به‌هه‌ڵم و هه‌موو گه‌نجیت نایه لاوه
وه‌كو چرای ده‌م به‌دووكه‌ڵ ، هه‌موو نوورت نایه لاوه
( 88 )
خه‌یاڵ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
وتنی : هوشیار حه‌مه فه‌ره‌ج
ساقی ده‌خیلتم پیاڵه‌كه‌م پرِكه
له‌رِێ ی مه‌یخانه له‌مه‌ی تێرم كه
با ئه‌مشه‌و پیاڵه‌ی خاڵی نه‌بینم
په‌لكه زێرِینه‌ی خه‌یاڵ بفرِێنم
تاوێ بچمه‌وه دییه‌نی ووڵات
ئێواره‌ی ئه‌وێ و عه‌شقی وه‌ك نه‌بات
ده‌سا ئه‌ی یاران جه‌م بن رِه‌فیقان
با زرِه‌ی پێكمان بگاته به‌یان
پیاڵه‌تان لێك به‌ن خۆش مه‌ستی بێنن
به‌رِۆح به‌هاری خه‌یاڵێ بێنن
خه‌یالێك وه‌رزی بزه و سۆما بێ
پرته‌قاڵی خۆر له‌ناو چه‌ما بێ
با مه‌زه‌شمان هه‌ر لیمۆی عه‌شق بێ
جار جار ئاواز و گوڵه شیعر بێ
( 89 )
سایه سه‌وزان
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
كه‌ی رِه‌وایه له‌ناو عیشقا ، جامی ژه‌هر به‌یه‌ك به‌خشین
وه‌كو ماسی رِۆژه لافاو ، ژاڵه و ژه‌هر به‌یه‌ك به‌خشین
كه‌ی رِه‌وایه كه‌تانی سوور له‌سه‌ر شانی جوانی داگرین
وه‌كو بارِه‌ش بزه‌ی گه‌ڵا و بزه‌ی لاله له‌ئاو بگرین
نانا گوڵم عیشق وه‌ختێ ، له‌به‌ر دڵه خوێن نه‌یگرێ
وه‌ك هه‌ناری سایه سه‌وزان ، كزه‌ی په‌نجه نه‌ی بردبێ
هه‌رچه‌ند ئێمه موحیبه‌تمان ، له‌به‌هاریش سه‌وزتره
دڵی هیوا و ئومێدیشمان ، له‌شارای گوڵ رِه‌نگین تره
به‌ڵام شۆخه له‌خه‌و رِابوون ، نوێژی عه‌شقه گه‌ر نازانی
جوانی هزره له‌به‌هاری خۆشه‌ویستی ، گه‌ر نازانی
( 90 )
ماڵی ئه‌ندێشه
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
تۆ به‌چاوی مانگ ، شه‌وه
چۆڵه‌كان ده‌دوێنی
به‌هه‌ناسه‌ی با ، لاولاوی عیشق ده‌دوێنی
تۆ ئه‌گه‌ر ئاگر ، خه‌رمانه‌ی جوانیت پێ نه‌دا
سنه‌وبه‌ر باڵا و ، به‌فر پرووشه‌ت پێ نه‌دا
یان ئه‌گه‌ر له‌زه‌ت ، چرای ئاره‌زووت هه‌ڵنه‌كا
دێراوی گوڵ و ، جۆگه‌ی هه‌ناسه‌ت پرِ نه‌كا
تۆ ئێسته هه‌وری ئه‌م شۆخه عیشقه نه‌ده‌بووی
وه‌ك هه‌رێزی شین پرِ مه‌یلی ئاونگ نه‌ده‌بووی
منیش گه‌ر سایه‌ی گێلاسی شیعر نه‌بوایه
یان مه‌ڵۆی خه‌ون و ماڵی ئه‌ندێشه نه‌بوایه
ئێسته نه‌ده‌نگم ده‌بوو به ئاواز ، نه‌عیشقم
نه‌ئه‌م غوربه‌ته‌م ده‌بوو به‌چیرۆك ، نه‌عیشقم
كه‌وابوو گوڵم هه‌ردوو سێبه‌ری باخێكین
وه‌ك دوو دڵۆپه خه‌ڵكی ووڵاتی چاوێكین
( 91 )
گه‌ر ده‌ته‌وێ
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
من پێت ناڵێم : عاشقم به
، چونكه عیشق ئاسان نی یه
ده‌ستورێكه له باران و ، ئه‌ویش هه‌روا ئاسان نی یه
من پێت ناڵێم : هۆگرم به ، گه‌ر هۆگری گوڵ نه‌بوو بی
له‌خه‌یاڵتا ، ئه‌ستێره بم ، ئه‌گه‌ر جارێ گوڵ نه‌بوو بی
نا گوڵه‌باخ ، من پێت ناڵێم : بانگی عه‌شق له‌سنگتا بێ
دوو شه‌مامه‌ی ، توخمی ئاگر ، بۆ ده‌ستی من له‌ده‌ستا بێ
نا گوڵه‌باخ ، وه‌ختێ ده‌ڵێم : بارانم به ، له‌ئاوم نێ
وه‌ك فرمێسكی نیوه شه‌وی خۆشه‌ویستی له‌چاوم نێ
گه‌ر ده‌ته‌وێ هۆگرم بی .. هۆگرت بم هه‌تاكو سه‌ر
له‌گه‌ڵ منا به‌دڵ بۆنی .. چرۆ بكه هه‌تاكو سه‌ر
هیچ زمانێ ، وه‌ك زمانم .. گوڵ ناهێنێ رِاستت ده‌وێ
هیچ رِاوچیه‌ك ، وه‌ك زمانم .. رِاو ناهێنێ رِاستت ده‌وێ
( 92 )
تا ون ده‌بی
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
چڵه گوڵێ ده‌هاویته ناو رِووباری سه‌رو قژت
هه‌ر به‌و گوڵه گرِم ده‌ده‌ی چۆن بگه‌مه سه‌رو قژت
نه‌ك ته‌نیا من له‌رِێ و بانیش ، عاشقه رِێبوار ده‌سوتێنی
دڵی لاوی خه‌یاڵاتی ، وه‌ك وه‌نه‌وشه ده‌برژێنی
هه‌ریه‌كه‌مان به‌هه‌زار ناز ، بزه‌ی لێوت لێ ده‌سێنین
ده‌مرین هه‌تا پێكه‌نینێ ، نیگایه‌كت لێ ده‌بینین
به‌ناز ده‌رِۆی له‌جێ پێتا ، گه‌ڵای جوانی ده‌چنینه‌وه
به‌دوای عه‌تری هه‌ناسه‌تا ، به‌ره‌و گه‌نجی ده‌شنیَنه‌وه
تۆ ده‌رِۆیت و ئێمه‌ش هه‌ر دێن ، تا وون ده‌بی هه‌ر به‌هیواین
ئه‌ی خوێن گه‌رم ، ئه‌ی خۆره‌تاو ، تا وون ده‌بی هه‌ر به‌هیواین
( 93 )
پێشوازی
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
له‌پێشوازی ئه‌مجاره‌تا ،
چ گوڵێكت بۆ بهێنم ؟
كه‌شایسته‌ی جوانی تۆ بێ ، چ رِه‌نگێكت بۆ بهێنم ؟
گوڵێ ، هه‌ر خۆت بڵێ حه‌زت له‌كام گوڵه ..
كه‌مێ بۆنی سینه‌ت خۆش كاو چرۆی حه‌ز بێ ، بۆ ئه‌م دڵه
ده‌پێم بڵێ : ئه‌مجاره من ، چ شیعرێكت بۆ بهێنم ؟
تاجه گوڵی سه‌رسه‌رت بێ و به‌چ وه‌رزێ بۆت بهێنم ؟
تۆ نازانی چه‌ند دڵخۆشم ، كه‌دڵ ئاڵه به‌هاتنت
ئه‌م رِۆژانه‌م چ رِه‌نگینن ، كه‌دڵ مه‌سته به‌هاتنت
چاوه‌رِێتم ئه‌ی چاره خه‌م ، ئه‌ی سه‌وزتر له‌به‌هاراو
زوو بمگه‌یتێ و دڵم پرِكه‌ی له‌خه‌نده‌ی گوڵ ، له‌باراناو
زوو وه‌ره زوو با ئه‌مجاره‌ش ، شین كه‌ینه‌وه خۆشه‌ویستی
تا ده‌گه‌ینه شیرین ترین حیكایه‌تی خۆشه‌ویستی
( 94 )
چی بكه‌م
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
دڵت برد‌و ، گوڵت كرد‌و ،
منت بۆ خه‌م لێره دانا
چاوت برد‌و ، سێوت كرد‌و ، منت بۆ خه‌م لێره دانا
من لێره بم یان له‌لای تۆ ، كوانووی گه‌رمم هه‌ر ده‌سوتێم
به‌ئاگری خونچه كچان ، به‌عیشقی وان هه‌ر ده‌برژێم
من لێره بم ، یان له‌لای تۆ ، هه‌ر رِوباری عیشقه دڵم
غه‌ریبه بم یان له ووڵات ، هه‌ر به‌هاری عیشقه دڵم
منێك بۆ دڵ ، سێوی دڵم ، بداته گوڵ هه‌ر جوانی یه
له‌رِێ ی شیعرا ، بوكی قه‌ڵه‌م ، باته گریان هه‌ر جوانی یه
گه‌رچی جوانی له‌جوانیتا ، شه‌رمه‌زار بوو به‌ڵام چی بكه‌م
كه‌جێت هێشتم جگه شیعرێ ، هه‌ر خۆت بڵێ ، گوڵم چی بكه‌م ؟
( 95 )
سه‌رنج
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
ئازیز به‌هاری دڵه‌كه‌م هه‌ر تۆی ..
خونچه و خوناوی باخه‌كه‌م هه‌ر تۆی ..
هه‌تاوی ژووری زستانم هه‌ر تۆی ..
پایزان خورِه‌ی گوڵه‌كه‌م هه‌ر تۆی ..
شه‌وان خه‌رمانه‌م هه‌روا به‌تۆوه ..
چاوی ئاینده‌م هه‌روا به‌تۆوه ..
تۆ ئاسوده‌یی ته‌مه‌نی جوانیم ..
شینایی باخی ئومێد و جوانیم ..
ده‌سا ده‌خیلم سه‌رنجێك به‌خشه ..
به‌ماڵی چۆڵم بزه‌یه‌ك به‌خشه ..
چاوانم پرِكه له‌نیگای رِۆشن ..
بامن دابرِێم له‌وه‌رزی خۆ رِن ..
ده‌ی ده‌خیلتم میهرێ بنوێنه ..
سه‌رما برده‌ڵه‌م تینێك بهێنه ..
به‌ڵام هه‌ر تینێ ته‌مه‌ن بكوڵێنێ ..
نه‌ك دوربا تینێ سه‌رما بهێنێ ..
( 96 )
هه‌ناری به‌هه‌شت
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
به‌گۆشه‌ی چاوی مه‌خمورت ،
له‌زیندانی عیشقت كردم
به‌یه‌ك بزه‌ی رِوومه‌تی چاڵ ، تۆ به‌مه‌حفی دنیات كردم
گرِت به‌ردا له‌جه‌سته‌م و ، دووره عیلاج به‌جێت هێشتم
من به‌سووتوی ئه‌وینت بم ، ئه‌گه‌ر چی تۆ به‌جێت هێشتم
شه‌رته پاكی هه‌موو عومرم ، هه‌ر ئاوابێ به‌وه‌فا بێ
هه‌تا رِۆژی مردن ئه‌من ، دڵه‌كه‌م هه‌ر به‌وه‌فا بێ
ده‌بێ نمره‌ی وه‌فاداریم ، له‌هه‌زاریش ئه‌ولا تر بێ
دوا بڵێسه‌ی عیشقم بۆ تۆ ، له‌دۆزه‌خیش ئه‌ولا تر بێ
كه‌من شنه‌ی ئێوه‌م هه‌بێ ، له‌بیانووی به‌هه‌شتم چی
كه‌من سێوی ئێوه‌م هه‌بێ ، له‌هه‌ناری به‌هه‌شتم چی
( 97 )
ته‌م
شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌زیزم كه‌من دڵم دا
به‌تۆ
تاجی ووڵاتی عه‌شقم دا به‌تۆ
كه‌من دوا سێوی جوانیم پێ به‌خشیت
برِوا و یه‌قینم ته‌واو پێ به‌خشیت
ووتم ئه‌ستێره كه‌وته ئاسمانم
رِۆشنایی كه‌وته نیوه شه‌وانم
ئیتر ته‌نیایی له‌ماڵم ده‌برِێ
پایز له رِۆح و له ساڵم ده‌برِێ
ووتم ده‌رِژێمه ناو كامه‌رانی
ووشك ده‌هێنێ حوزنی گۆرانی
به‌ڵام داخه‌كه‌م بۆ بێ به‌ڵێنت
بۆ رِۆژگاره‌كه‌ی پرِ له‌نهێنیت
رِۆژی خه‌یاڵم ته‌می داهێنا
دیسان دابرِان عه‌زابی هێنا
( 98 )
جوانی
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
شمشاڵی شوشه‌ن په‌نجه‌كانی
تۆ
لاسكی وه‌نه‌وشه‌ن په‌نجه‌كانی تۆ
گه‌رووت گوڵدانی مێخه‌ك و سۆزه
سینه‌ت له‌گوڵا ، به‌هاری سۆزه
ناز و له‌نجه‌كه‌ت ، مۆسیقای ئاوه
هه‌تاوی نیگات ، رِۆشنای چاوه
چپه‌ت گه‌رمایی ، ئاگره ئاگر
گۆشه‌ی چاوه‌كه‌ت ، ئاگره ئاگر
له‌ئاست جوانیتا ، دڵ هه‌رچه‌ن بڵێ
ناگاته جوانیت ، سه‌د شیعر بڵێ
( 99 )
رِه‌نگه ئازیز
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
رِه‌نگه ئازیز من
نه‌گه‌مه ئه‌و دیداره و دڵ بوه‌ستێ
هه‌روه‌ك یه‌كێ له‌وه‌رزه‌كان ، منیش رِه‌نگم زوو به‌سه‌ر چێ
رِه‌نگه ئازیز پێچه‌وانه‌ش ، دڵ ببێته باخچه‌ی گوڵان
پایزم بێ به به‌هار و ، دڵ ببێته بوكی دڵان
گه‌ر نه‌مردم وای له‌و ساته‌ی ، سایه‌ی ژووان ده‌بێ به‌گوڵ
دڵمان ده‌بێ به‌ئه‌ستێره و ، ئاسمانیش هه‌ر به‌باخێ گوڵ
گه‌ر نه‌مردم وای له‌و ساته‌ی ، وه‌ك په‌ژ و پۆی پیره دارێ
باوه‌ش ده‌كه‌ین به‌یه‌كتردا و ، هه‌زار هه‌زار گوڵ ده‌بارێ
هه‌زار هه‌زار ماچ ده‌بارێ
گه‌ر نه‌مردم له‌ناو ماچا ، ده‌تبه‌مه ناو دنیایه تر
وه‌ك پیانۆ گه‌رووم ده‌كه‌م ، به‌گوڵ ئاوی ده‌ریایه تر
به‌خێر هاتی ئه‌ی كازیوه ، ئه‌ی تاقانه ته‌ڵای خوایی
به‌خێر هاتی ئه‌ی خۆرنشین ، ئه‌ی تاقانه شیعری خوایی
ئه‌ی تاقانه چرۆی خوایی
( 100 )
لێت نابمه‌وه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
هه‌زار جاریش ده‌رم بكه‌ی
، خۆشم ده‌وێ ی به‌ره‌و رِووت دێم
بمسوتێنی ، بموه‌رێنی ، له‌رِێ ی عیشقا به‌ره‌و رِووت دێم
په‌رِ په‌رِم كه‌ی وه‌كو نێرگز ، به‌رِه‌شه‌بای تورِه بوونت
له‌مه‌رگیشدا هه‌ڵده‌سمه‌وه ، له‌رِێت نارِۆم به‌ره‌و رِووت دێم
ئه‌وینی من گه‌رد و تۆزی ، سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی رِۆژگار نی یه
له‌ت له‌تم كه‌ی ، له‌خوێنم نێ ، ئاواش گوڵم به‌ره‌و رِووت دێم
بچیه ئاسمان ، لێت نابمه‌وه ، خۆت به‌چاوان بانگت كردم
خۆ گه‌ر باڵم قه‌رز كردبێ ، بۆ كوێ برِۆی به‌ره‌و رِووت دێم
خه‌تای خۆت بوو ، زوو پێم ووتی ، به‌س به‌نیگا بمسوتێنه
كه گرِم گرت دانامركێم ، له‌هه‌ر كوێ بی به‌ره‌و رِووت دێم
ئێسته‌ش گوڵم له‌من نارِۆی ، له‌هه‌ر كوێ بی له‌سێبه‌رتام
لێشم دوور بی له‌سه‌ر پشتی ، شیعره‌كانم به‌ره‌و رِووت دێم
( 101 )
كۆتری زه‌رده‌خه‌نه
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
یه‌كه‌م نیگا ، چرۆی شه‌رم
و ، چرۆی ناز بووی كه ده‌ترِوانی
هه‌ر له‌خۆوه ، چاوه‌كانت لێوان ده‌بوو له‌گۆرانی
دووه‌م نیگا ، كۆترێكی زه‌رده‌خه‌نه‌ت بۆ ئه‌فرِاندم
به‌و بزه‌یه تێ ده‌گه‌شتم ، گوڵی عه‌شقت بۆ ئه‌چاندم
به‌ڵام ئازیز وه‌ختێ دیدار ، بردینیه ناو جێ ژووانه‌وه
له‌ناو عیشقا ده‌می تینوو ، بردینیه ناو سوتانه‌وه
من پێم ووتی : چ زوو ئازیز رِژامه نێو چاوانته‌وه
ناوه‌كه‌م بوو به‌شیرینی و ، رِژایه نێو لێوانته‌وه
تۆش پێت ووتم : چ زوو ئازیز بووی به‌وه‌رزی به‌هاری دڵ
خۆشه‌ویستیت دایه لێزمه و ، هاتیته به‌ر ده‌روازه‌ی دڵ
دوا جار هه‌ردوو به‌یه‌كه‌وه ، گوڵه ماچمان ده‌گرته یه‌ك
وه‌ك ئاوی شین له‌رِۆخانه ، چاوی ماچمان ئه‌دایه یه‌ك
( 102 )
سه‌ره مه‌رگ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
له‌مه‌رگیشدا دڵ به‌نیگای
ئه‌و چاوانه‌ت ده‌ژێته‌وه
به‌سته‌ڵه‌كی سه‌ره مه‌رگم هه‌ر به‌و خۆره ده‌توێته‌وه
دڵ كه‌لێوی له‌خوێن دابێ بۆچی عیشق له‌خه‌ودا بێ
كه بانه‌مه‌رِ له گوڵ دابێ بۆچی عیشق له‌شه‌ودا بێ
نا باوانم به‌ئاونگی پرِ له‌شیله‌ی چاوت سوێند بێ
به‌و حه‌زانه‌ی له‌ناو له‌شتا شه‌لالی خوان گوڵم سوێند بێ
هه‌تا مردن من شه‌ونمی ناوه‌كه‌ی تۆم له‌ده‌م نه‌برِێ
له‌ناو گوڵا من به‌رامه‌ی لێوه‌كه‌ی تۆم له‌ده‌م نه‌برِێ
هه‌تا مردن چاوه‌كانم به‌چاوی تۆ بێنه بینین
دڵ و چاوم به‌چاوی تۆ بێنه بزه بێنه بینین
( 103)
رِووباری شیعر
'شیعری
: ئیسماعیل خورماڵی
به‌ر له‌ماچێ وه‌ك
په‌روانه ، دێنه فرِین برژانگی شین
به _ با _ی نازێ ، پێكه‌نینێ ، نیگات ده‌بێ به‌باخی شین
له‌ناو رِه‌نگی لێوه‌كانتا ، خۆم ده‌بینم چۆن ده‌سوتێم
له‌په‌رچه‌متا چلاَ و چڵمه ، په‌روانه‌م و له فرِینم
ده‌سا ئه‌ی یار ، توو نازی شه‌و مانگی خۆتم لێ وون مه‌كه
به‌پروشه‌ی په‌رچه‌می لوول ، لارِێ ی نیگام لێ وون مه‌كه
تا بتوانم له‌ناو چاوی ، به‌سته‌یه‌كدا به‌هار بێنم
له‌گوێ چه‌می جوانیه‌كدا ، من نازی گوڵ به گوڵ بێنم
ده‌سا ئه‌ی ناز نازی نازناز ، ئاگرێكی وام گرتووه
گه‌ر تۆفانی نازت نه‌بێ ، بێشك رِۆحم له‌ده‌ست چووه
( 104 )
شورای گوڵ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
ئه‌ی مێوه‌خان هێشووی ماچی
ئه‌و لێوانه له‌من مه‌برِه
ئه‌ی مێوه‌خان خۆره‌تاوی ئه‌و چاوانه له‌من مه‌برِه
خۆت ده‌زانی من به‌بێ تۆ ، شه‌خته به‌نده خاكی دڵم
ئه‌گه‌ر رِۆژێ چاو نه‌تبینێ ، كوانووی سارده رِۆح و دڵم
خۆت ده‌زانی چه‌ند هۆگری چپه و رِازی هه‌میشه‌تم
چه‌ند هه‌ڵوه‌دای به‌هاری له‌ش ، گوڵ به گوڵی هه‌میشه‌تم
خۆ گوناهه له عیشقێ بم ، به‌ڵام تاوێ ئاوم نه‌دا
له‌خاكێ بم به‌ڵام وه‌فای ، هه‌تاوێ به‌چاوم نه‌دا
ده‌مم كوانووی به‌پشكۆیه گوناهه بۆ ، به‌دوكه‌ڵ چێ
شورای گوڵه ئه‌و به‌ژنه‌ی تۆش ، خۆ گوناهه بۆ به‌چڵ چێ
( 105 )
په‌شیمانم
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
گه‌ر ده‌مزانی بێ فرِینه ئاسمانی تۆ چۆن ده‌هاتم
بێ په‌روانه و بێ به‌هاره زه‌مانی تۆ چۆن ده‌هاتم
گه‌ر ده‌مزانی جه‌هه‌نه‌مه ناسینی تۆ چۆن ده‌هاتم
یه‌كه‌م رِۆژی خه‌زه‌ڵوه‌ره خاوێنی تۆ چۆن ده‌هاتم
من كه هاتم وه‌كو ماسی تۆم به‌ئاوی رِۆشن زانی
وه‌ك رِیحانه‌ی گۆلی وه‌فا تۆم به‌ماڵی عه‌تر زانی
من كه هاتم به‌په‌یامی عیشقێكه‌وه سه‌رم هێنا
وه‌كو باران به‌دوا نامه‌ی دڵۆپه‌وه سه‌رم هێنا
لێ مه‌خابن دۆستی ئاگر هه‌ڵه كه‌وتمه داوی عیشقت
وه‌كو به‌فر هه‌ر به‌هه‌ڵه باریمه سه‌ر كێوی عیشقت
ئه‌وا ئێسته‌ش په‌شیمانم له‌و شیعرانه‌ی به‌تۆم به‌خشین
له‌هه‌نگوینی ئه‌و ماچانه‌ی ئێوارانێ به‌تۆم به‌خشین
( 106 )
تۆ پێت ووتم
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
تۆ پێت ووتم ماڵی دڵت
تاریك مه‌كه بۆ تۆ ئه‌بم
به‌یاڵی ژین رِێ ی ئومێدت باریك مه‌كه بۆ تۆ ده‌بم
تۆ پێت ووتم چرای نیگات خامۆش مه‌كه بۆ تۆ ده‌بم
دڵت مه‌كه به‌ژێر مه‌وجی رِامانه‌وه بۆ تۆ ده‌بم
چه‌ندین ساڵه ئه‌مسوتێنی و هه‌ر بۆ خۆشت باران دێنی
ئه‌ی بێ مروه‌ت ئه‌مخنكێنی و دوا جاریش خۆت قه‌یاغ دێنی
ئه‌وی ووتت به بارانی به‌هار رِۆیی زوو ووشكی كرد
هه‌ر به‌گه‌رمی هه‌تاو رِۆیی له‌زستانا زوو ووشكی كرد
هه‌تا ئێستا به‌وه‌فاوه په‌یامێكت رِانه‌بوری
له‌قرچه‌دا نه‌بووی به‌ماڵ به‌سێبه‌رێ له سه‌بوری
دوا جار ئازیز چیت پێ بڵێم كه تۆ وه‌فات لانه‌ماوه
هه‌رچی ماڵی عیشقت هه‌یه به‌سه‌ر یه‌كا دارِووخاوه
( 107 )
ووردیله‌كان
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
هۆ مناڵی رِه‌ش و رِووتی
ئاواره‌ی ژێر ده‌واری شرِ
هۆ ئازاری كه‌ڵه‌گه‌ت تر له‌دۆزه‌خی ووڵاتی گرِ
له‌ته‌ك سه‌رمای پیره زستان له‌گه‌ڵتانم ووردیله‌كان
له‌ته‌ك سكی برسیتانا له‌گه‌ڵتانم ووردیله‌كان
له‌گه‌ڵتانم كه هه‌نگاوتان لارِێ لارِێ گورِی ده‌وێ
كه گه‌رووتان پێكه‌نینی له‌قه‌ڵبه‌زه و تاڤگه ده‌وێ
له‌گه‌ڵتانا پێ خاوسم وه‌ك پێ ی به‌فر له‌زستانا
له‌گه‌ڵتانا له‌سوتانم وه‌ك دوو پێ ی به‌رد له‌هاوینا
له‌م دووره‌وه هۆ مناڵان به‌میوانی دوا یه‌كتان بم
به‌خه‌رمه‌نی حه‌سره‌ته‌وه به‌حه‌یرانی دوا یه‌كتان بم
له‌كوێستان بن یان له‌گه‌رمیان سینه‌م گرِ و به‌فره بۆتان
له‌هه‌ر كوێ بن ووردیله‌كان پرِ دوكه‌ڵه دڵم بۆتان
ئیسماعیل خورماڵی
دیسان غوربه‌ت چاوی بردم به‌گریان
وه‌ک با گه‌ڵای بردم به تۆف وزریان
وه‌رن یاران سه‌یری حاڵی عیشقم که‌ن
ته‌واشای کۆته‌ڵی شه‌نس و به‌ختم که‌ن
له‌سه‌ر تا پێ ئه‌زام غرقی حه‌سره‌ته
نه‌سیمی کێوی دڵ ژه‌هراوی مه‌ینه‌ته
ئه‌ویش بۆمن به‌حرێ جه‌فاز هه‌ڵبژارد
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که جێت هێشتووم..
ئاگر سه‌رو دڵی گرتووم ،
نه بزه‌یه‌ک به لێوما دێ و ..
نه چرایه‌ک ..نه نه‌ختێ نوور به ماڵما دێ!
که تۆ ڕۆشتی وه‌کو پایز ..
ئێواره‌ی زه‌رد هه‌ڵیگرتم ،
گه‌ڵا ڕێزان که‌وته چۆپی و
خه‌می فیراق..به ئه‌سیری حوزنی بردم !
که تۆ ڕۆشتی ئه‌ی بێ وه‌فا..
هه‌مووشتێ له‌من گۆڕا ،
له پێ ده‌شتی ئاهه‌نگمه‌وه
هه‌تا خه‌یاڵ ئه‌ویش گۆڕا !
ئیتر ده‌بێ له‌دووای کۆچت ..
مه‌لی بزه‌م چۆن هه‌ڵفڕێ ،
له‌نێو به‌فری یاده گه‌رمه‌کانتا
جه‌فا..وه‌فا ..چۆن هه‌ڵگرێ !
من تێناگه‌م تۆ چۆن تووانیت به جێم بێڵی ..
له‌ناو ژه‌هری فیراقا وا به‌جێم بێڵی ..
هه‌تائێستاش که ده‌مبینی فه‌رامۆشم ،
دووره چاوی مه‌ستانه‌ته هه‌ر په‌رۆشم !
به‌ڵێ ئه‌ی یار ..په‌رۆشم تا دڵ حه‌ز کا ..
عه‌واڵی هه‌والێکم .. تا دڵ حه‌ز کا ..
به مردنیش له‌بیری من ده‌رناچی تۆ ..
هه‌ڵۆ ش خۆ له‌من ناڕۆی ..هه‌ڵنافڕی تۆ !!
ئیسماعیل خورمالی
هۆ کوردوستان هۆ کوردوستان
هۆ ووڵاتی بڕوا و ئیمان
هۆ کوردستان هۆ کوردستان
هۆبازه‌کای به خوێن خه‌ڵتان
سه‌دان ساڵه چه‌ته ودوژمن
ده‌م له خوێنت هه‌ڵده‌ژه‌نن
به‌ڵام هه‌رگیز ئاسکی زامار
تۆ به‌مۆڕه نا چیته بار
چووار ماڵه‌ی تۆ قه‌ڵای ئاسن
لوتکه‌ی ڕه‌وه‌ز جێگه‌ی باسن
قه‌ڵات قه‌ڵای هه‌ولێری زاڵ
هه‌زار زوحاک ده‌نێنه چاڵ
تۆ بڕوانه له مهباد
له چووار چرای هاوارو داد
له ماردینی جگه‌ر خوێنا
له قامیشلی تۆڵه وسوێنا
له بابان و بادینانا
له که‌رکوکی نه‌وت و نانا
گڕکانی تۆ چۆن ده‌سوتێ
ڕه‌قیبی تۆ چۆن ده‌لوورێ
نامه‌ی غه‌ریبیم هێناوه بۆتان
نامه‌م په‌یامی ساڵی تازه‌یه
ده‌شتی به‌هارم و گوڵجاڕم پێ یه
له‌ته‌ک خه‌متانا خه‌نه‌ی خه‌م ده‌گرم
له‌ته‌ک خۆشیتان سه‌رچۆپی ده‌گرم
ده‌می سووتان وناڵه‌ی هاوارتان
گه‌رووم کانیله‌ی سۆز‌و ئاوازتان
ڕه‌فیقان منیش هه‌ر له‌خۆتانم
پشکۆی ئاگرم و ماڵ له هیجرانم
ئیستاکه‌ش وه‌کو شه‌وانی به‌رات
دڵه‌که‌م پڕه له گه‌زۆی ووڵات
یاران هه‌مووتان بڵێن به خیر بێ ی
شه‌می دێوانه به ماچ و گڕبێ ی
ئاده‌ی هه‌ڵکه‌بای نه‌رمه گۆرانی
با بروسکه با ئێواره‌ی جوانی
وای بێوه‌فا وای بێوه‌فا
چ تاقانه‌ی تۆ له جه‌فا
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌مسوتینی
وه‌ک گوڵ به با ده‌موه‌رێنی
له‌په‌ناوه گه‌نجیم ده‌به‌ی
بزه‌و خوێنم تاڵان ده‌که‌ی
ئاخربڵێ دۆستی دوژمن
حاسڵاتت له‌مه‌رگی من
خۆبمکوژی و نه‌مکوژی تۆ
له‌شیعرامن دێمه ڕێ ی تۆ
شیعریش خوێنی دڵدارانه
هه‌ساره‌ی نیوه‌شه‌ویانه
ئیترزاڵم له‌قه‌تڵت چی
له‌مه‌رگی من له خوینت چی
من بازێکم پێت ناگیرێم
من شاخێکم پێت ناڕوخیم
ئیسماعیل خورماڵی
واله‌ساراو ده‌شتی عومرائه‌سپی پیری ده‌حیلێنێ
خۆش له پایز که به‌هارم گره‌وی خۆی ده‌دۆڕێنی
ته‌مه‌ن ده‌ڕواو ڕۆژه‌کانم له په‌ناوه تێده‌په‌ڕن
چه‌شنی نیرگز به کزه‌ی با وه‌رزه‌کانم هه‌ڵده‌وه‌رن
بێن ته‌واشاته‌رمی جوانیم له‌سه‌رشانی ئه‌شکی سووره
به‌هارم چوو لێوم گۆڕی زه‌رده‌خه‌نه و بزه‌ی دووره
بێن ته‌واشای ته‌نیایم که‌ن ،له ته‌نیایی ئه‌رخه‌وانا
دار هه‌ناری فه‌رامۆشم له به‌رده‌ستی باخه‌وانا
وه‌لێ یاران له پیربوونم ڕامه‌مێنن دامه‌مێنن
چه‌شنی هه‌وری هه‌وه‌ڵ په‌ڵه ده‌غڵ و جاڕم دامه‌ڕێژن
من شۆخیم کرد هه‌تاپیر چم ،ته‌مه‌نم کاڵ ده‌بێته‌وه
هه‌تا هه‌ڵچم ڕه‌نگه‌کانم ،سه‌رچۆپی ڕه‌نگ ده‌گرنه‌وه
ده‌سا یاران به‌شۆخی من باوه‌ڕمه‌که‌ن پیری کوانێ
له‌ناو خاکی بانه‌مه‌ڕا ،سوپای پایز جه‌وری کوانێ
من که عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی مناڵ نه‌بووم
له ئێواره‌ی ته‌نیایدا ، به‌دمه‌ست نه‌بووم خه‌یاڵ نه‌بووم
من که غه‌وری ئه‌وینت بووم خۆ باڵنده‌ی بێ ماڵ نه‌بووم
من که هاتم په‌یامێک بووم ، له کانیله ڕۆشنتر بووم
وه‌ک په‌روانه له ودیو به‌هار بێ زمان و غه‌ریب تر بووم
به‌ڵام حه‌یف و هه‌زار حه‌یف تۆ سێبه‌رت دڕک و خار بوو
ئه‌وین لای تۆ هه‌ر درۆ بوو، بیابانی پڕ له مار بوو
بڕۆ ئیتر تازه هه‌رگیز سێوی دڵم ناده‌م به تۆ
هه‌رگیز مه‌لی خۆشه‌ویستیم نا فڕێنمه ناو باخچه‌که‌ی تۆ
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به‌نه‌رمی نامبینییه‌وه
من به‌فر بم ، تۆ خۆره‌تاو ، هه‌رده‌بێ تۆ بتوێته‌وه