عه‌شق و غیاب
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
ته‌نها له عه‌شقدا له‌ش ده‌بێته گه‌ڵا و
سه‌ریش كه‌مانجه‌یه‌كی ئه‌فسووناویی
سه‌رتاپات سووك و رۆشن
هاوتا ده‌بی به نۆته‌كانی شۆپان و
به پانتاییه زه‌رده‌كانی ڤانگۆغ
هاوتا ده‌بی به ئازاره به‌تینه‌کان
به دڵگرانییه نه‌رمه‌كان
به پێكه‌نینه منداڵییه‌كان
به گریانه شینه‌كان
هاوتا ده‌بی به هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بزاوتێكی نه‌رم و پڕجۆشدان
بزاوتێكی هارمۆنی و راكردنێكی ده‌روێشانه
هاوتا ده‌بی
چه‌شنی په‌ڕامووچه‌یه‌کی سپی به‌ده‌م باوه هه‌ڵده‌كه‌یت
هاوتا ده‌بی
چه‌شنی فیغانێكی سه‌ركه‌ش هه‌ڵده‌چی
تۆ ده‌فڕیت و سنووره‌كان ده‌بڕیت
سنووره‌كانی له‌ش
سنووره چه‌سپاوه‌كانی یه‌كبوون
سنووره‌كانی چێژ و مه‌ینه‌ت
سنووره‌کانی ژیری و شێتبوون
تۆ له جووڵه‌یه‌کی هێمن و هه‌ڵاتنێكی نائارامدایت
تۆ نه لێره‌یت و نه له‌وێ
ئه‌ی هاوده‌می من
به‌ره‌و كوێ ده‌چیت
له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ئاوریشمییه‌ی غیاب ؟
فه‌ڕه‌نسا، به‌هاری
2004
له دیوانی "زه‌نگوڵی وتن" وه‌رگیراوه، چاپخانه‌ی ره‌نج، سلێمانی 2008.