چاوشارکێ له به‌رگه‌ڵوو*
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه
سپێده‌یه‌کی نێرگزی
له دامێنی به‌رگه‌ڵوو
دوو زارۆک چاوشاركێیان ده‌کرد
ژنان له باخچه‌کانیان
نه‌مامیان ده‌ناشت
له‌ناکاو فڕۆکه‌یه‌ک ئاسمانی راچڵه‌کاند
له‌په‌وڕوو که‌وتین هه‌موومان
دوای چوار خولی پڕ له رق
ره‌هێڵه‌یه‌ک له ئاگر
هێڵێکی دووکه‌ڵیی چڕ
له سه‌رزه‌مینه‌وه هه‌ڵچوو
هه‌ژده ساڵ دواتر
له دامێنی گوندێکی نارنجی
پیرێژنێکی سه‌رشین ده‌بینرێ
له ده‌وری چاڵێکی بۆش
به‌دوای تارمایی دوو زارۆکدا ده‌سوڕێته‌وه
که چاوشاركێیان ده‌کرد له به‌رگه‌ڵوو
کاڤه‌رشام، زستانی 2006
© 2006, Nazand Begikhani
From: Bells of Speech
Publisher: Ambit Books, London, 2006
ISBN: 978-0-900055-11-
* ئه‌م شیعره چیڕۆکێکی راسته‌قینه‌یه و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ره‌مزی قوتبه‌ددین
بۆی گێرامه‌وه.