کۆڕی به‌خته‌وه‌ریی
له وێڵز
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه
له سیمپۆزیۆمێک له‌مه‌ڕ به‌خته‌وه‌ریی
ده‌روونناسێک وتی:
ده‌شێ گۆڕستان ئاسووده‌تان بکات
کاتی یه‌ئس و نیگه‌رانیی
سه‌ردانی گۆڕستان بکه‌ن
له نێوان ژیان و مه‌رگ
هێڵێکی ته‌نک هه‌یه، ئه‌ی هاوڕێم
من گۆڕستانم
من به‌خته‌وه‌رم که زیندووم
هاوڕێم
له دوای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال
من به‌خته‌وه‌رم که بووم به ده‌نگی خاکێک
روفاتی براکانمانی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه
له نێوان ژیان و مه‌رگ
هێڵێکی ته‌نک هه‌یه، ئه‌ی هاوڕێم
هێڵێکی ته‌نک هه‌یه له نێوان ژیان و مه‌رگ
وێڵز، هاوینی 2006
© 2006, Nazand Begikhani
From: Bells of Speech
Publisher: Ambit Books, London, 2006
ISBN: 978-0-900055-11-