پێشانگای ره‌نگ
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
سور ژوورێکی گومه‌زیه
دیواره‌کانی درزبردوو
چێژیان لێده‌ڕژێ
شین گۆشه‌یه‌كی شه‌رمنه
هێڵه‌کانی هێمن
له‌ژێر لێوه‌وه پێده‌که‌نن
زه‌رد سه‌کۆیه‌کی رۆشنه
بانگمان ده‌کا
بۆ ناو ماڵی عیباده‌ت
که‌سک په‌نجه‌ره‌یه‌کی پڕ هێمایه
سه‌ما ده‌کا
له‌سه‌ر ریتمی زه‌مه‌ن
نارنجی کورسیه‌کی که‌مدووه
له‌ناو دیمه‌نێکی زیندوو
له‌سه‌ر شانۆی پێکه‌وه‌یی
سپی رێگایه‌کی مه‌لوله
بێپایان راکشاوه
به‌ره‌و ئه‌ودیوی شته‌کان
ره‌ش چه‌قی بوونه
هه‌موومان کۆده‌کاته‌وه
توغ، هاوینی 2008
تێبینی: ئه‌م شیعره له گۆڤاری ڕامان، ژماره 135، 5/8/ 2008
دا بڵاوبۆته‌وه