خودا له لای دایکم نه‌مردووه
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه
"حه‌قیقه‌ت ئه‌ندێشه‌یه"
نێچه ده‌ڵێ
بۆ دایکم که قه‌ت نه‌چۆته مه‌کته‌ب
حه‌قیقه‌ت هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌کی هێمنه
دوای تۆفان
حه‌قیقه‌ت دوو ده‌ستی پڕ حیکمه‌ته
بۆ ژیاندنه‌و‌ه‌ی باخچه‌کان
حه‌قیقه‌ت توانایه‌کی پڕ ئوبهه‌ته
بۆ دواندنی دره‌خت و
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لفوبێی باران
بۆ دایکم حه‌قیقه‌ت قودره‌ته
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بێده‌نگیی رووخساری براکانم
که له ناو به‌رد راکشاون
بینینی تریشقه‌ی نووره
که له ناو شینایی ئاسمان هه‌ڵده‌چێ
هێڵێکی سپی ده‌کیشێ
به‌ره‌و ئه‌ودیوی هه‌ور و ئه‌ستێره‌کان
که تۆ بتوانی
باڵی سپی منداڵه جوانه‌مه‌رگه‌کانت ببینی
له‌ناو پیرۆزه‌یی ئاسمان
له‌سه‌ر رێگای نوور ده‌فڕن
هه‌رگیز ناته‌وێ خودا بمرێت
خودا له لای دایکم نه‌مردووه
کاڤه‌رشام، به‌هاری
2006
© 2006, Nazand Begikhani
From: Bells of Speech
Publisher: Ambit Books, London, 2006
ISBN: 978-0-900055-11-