سه‌فه‌رنامه‌ی ئاو و، گولَه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ
به‌سه‌رچوو، قه‌ده‌ری سپی ی ئه‌و ڕووبارانه‌ی
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی شكاوی نیشتماندا پرچی عه‌شقیان
....بۆ گزنگی برین و دارستانی هه‌تاو شانه ده‌كرد
ئاوابوو، ئه‌ستێره‌ی ئه‌و گۆرانییه پاكیزانه‌ی
،شمشالَی خاك و شیعریان ئه‌دایه ده‌ستی په‌ری یه‌كان
به‌سه‌ر چوون
ئه‌و سپێده ئه‌رخه‌وانی و نیوه‌شه‌وه ڕووناكانه‌ی
پێكی گیان پڕبوو له ئایه‌تی سۆز و ترێ ی خۆشه‌ویستی و
.....ڕه‌شه‌بای حه‌قیقه‌ت
.پیاوچاكان ده‌رگای وێرد و نزایان كلَۆم داوه
مه‌زاری یاوه‌ران بۆته زیندانی مێرووله ڕه‌شه‌كانی درۆ و
.تیایدا په‌پووله‌ی كچێنی ی باخه‌كان ماچ ده‌كه‌ن
ده‌یان قه‌ڕنی خوێن، زه‌مهه‌ریری سه‌دان شه‌ڕ
هاتن و تێپه‌ڕین، كه‌چـی نان هه‌ر برسی یه......ئاو هه‌ر تینووه
ته‌وته‌مه‌كانی ده‌سه‌لاَت وازیان له به‌خشینه‌وه‌ی
،شكۆلاته‌ی مه‌رگ و سزا نه‌هێنـــا
،ده‌ستیان له ته‌لبه‌ندكردنی ئازادی هه‌لَنه‌گرت
ده‌یان قه‌ڕنی خوێن تێپه‌ڕ بوون
له مۆزه‌خانه‌ی كاسه‌سه‌ر و جبه‌و تانك و تۆپ زیاتر
......گولَێكــیان بۆ جێ نه‌هێشتین
،منیش له ڕۆخی داته‌پیوی ئه‌م شانۆیه‌دا
ئاوا بم و ئاوا نه‌بم.....گلَۆپێكـی سـكوت و به‌سه‌رچووم
.ئه‌م ژووره هێشتا بۆنی بێگانان و كۆیله‌ی لێ دێ
،هێشتا پڕێتی له چاویلكه‌ی شكاو و كتێبی به‌پێوه مــردوو
له كوێــــی؟ تۆ له كوێ ی ئه‌ی سولَتانی تاج شكـاوی
شیعر ، له كوێــــی ؟
عه‌رشم چۆلَه‌و بیابانی ئاوه‌دانییم ئۆردووی سیسركی برسییه
له كوێ ی؟ تۆ له كوێ ی ئه‌ی پیره زێوانی هه‌ور و ڕه‌شه‌باكان
ئه‌م بارانه‌ت، سه‌ری به‌ر به‌ردی خه‌تا
!گه‌وره‌كانی من كه‌وتووه، داناكاسێ
ئێوه له كوێن، ئه‌ی گۆرهه‌لَكه‌نه بێ مروه‌ته‌كان، ئه‌ی
سه‌نگتاشه پیره‌كانی تابووته نازداره‌كانی دنیا
ئێوه له كوێن؟
سینه‌ی زه‌ردم، قه‌برستانی زه‌رده‌خه‌نه كوژراوه‌كانی
.لێوانمه، گۆمی جه‌سته‌م خه‌لَتانی ئه‌رخه‌وانی ته‌نیایی یه
له‌كوێ ی ؟ ئه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری دلَنیایی
هه‌موو ئێوارانێ له‌سه‌ر هێلَی ژماره (33) ی
چاوه‌ڕوانی دا، فرمێسكی پلێته‌كان له په‌نجه‌ما
......ده‌ڕوێن و تۆ هه‌ر نایه‌یت
هه‌موو به‌یانیانێ ، مالَه‌كه‌م ده‌بێته هێلانه‌ی
كوكوختیه‌كانی شه‌ڕ و ، ده‌بێته سه‌كۆ و
، مینبه‌ری فریشته‌یه‌كی درۆزن
.تۆ هه‌ر نایه‌یت
باهۆزی خوێن ڕشتن له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌مدا پیره‌ژنێكی
جگه‌ره‌كێشه ، هه‌موو ڕۆژێ پیاسه ده‌كا و
!تۆ هه‌ر نایه‌یت
ڕه‌فته‌ی ئاشتی و دیموكراسیت بۆ هه‌لَده‌بڕم
.تۆ هه‌ر نایه‌یت
! ئێ ی ! ڕۆحه نامۆ و برسی یه‌كه‌م ، به‌چی مه‌ست كراوی
ئه‌م سه‌دایه ، ته‌پلَ و ده‌فی ده‌روێشه فێ گرتووه‌كانه و پێكه‌نینی قێزه‌وه‌نی
پیاوكوژانه و
قیڕه‌ی ناوه‌ختی بۆقه به‌زیوه‌كانه......چیم لێ ده‌كه‌ی ؟
به‌سه‌ر چووم.... وه‌ك هه‌موو ئه‌و سالاَنه‌ی تێپه‌ڕ نه‌بوون
ئاوا بووم . وه‌ك ئه‌و مانگه برینداره‌ی
دیوانه دڕاوه‌كانی ئاسمانی ئه‌زبه‌ر نه‌كردو
ده‌ستی بۆ چلَی شیعر برد
به كێوی گلان دا سه‌ركه‌وتم وه‌ك هه‌موو ئه‌و ئه‌سپانه‌ی
.له‌سه‌ر پشتی سواره‌كانیان به‌ربوونه‌وه
په‌یكه‌ری نه‌فره‌تم له مۆمی خۆشه‌ویستی داتاشی و
سه‌فه‌رنامه‌ی ئاوم بۆ خوێنده‌وه
گولَه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگی خۆم ، له ڕه‌عشه‌تی
. ماره‌بڕینی ڕه‌نگه‌كاندا زایه‌كرد
به‌سه‌ر چووم ... وه‌ك چۆله‌كه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی
چاوه‌ڕوانی خاپوركردنیان نه‌ده‌كرد
وه‌ك ئه‌و نامه نهێنی یانه‌ی ، پێش ئه‌وه‌ی
بگه‌نه باخه‌لَی عاشقه‌كان
ته‌ته‌ر و پۆسته‌چی یان ، له‌به‌ر هه‌لَمی لووله‌ی
. كتری یه شكاوه‌كاندا هه‌لَیان پچڕین
ئاوابووم ، ئاوابوونێ ، خواوه‌نده‌كان نامنووسنه‌وه، مه‌وسمی برینه
شیرینه‌كان
نامخوێننه‌وه
تۆش ئه‌ی په‌لَه گه‌نمی دلَنیایی ، چیدی چاوه‌ڕوانت نابم
.گه‌ر هاتیشی ، به‌كه‌نارما گوزه‌ر مه‌كه
منی خه‌سلَه‌ت خوێناوی ، شه‌ڕانگێز
بكوژی شارستانیه‌ت ، لێت بێزارم
.چیدی چاوه‌ڕوانت نابم
من له خه‌وی غه‌فلَه‌تا بووم
.....جانتاكه‌میان پڕكرد له ڕم و قه‌لَغان و كاسه‌سه‌ر
دلَنیایــی
من و تۆ ، پیاوكوژه خۆشه‌ویسته‌كان
! لێكیان كردین
جه‌مال غه‌مبار