سه‌ردار عه‌زیز:
ئێمه هه‌تا ئێستا تاکه ده‌قێکی فه‌لسه‌فی چییه
نیمانه
ئاماده‌كردنى: توانا ئه‌مین
ته‌وه‌رى نووسین و خوێندنه‌وه
ئه‌مڕۆ نێوه‌ندى روناكبیرى كوردى له‌كۆمیدیایه‌كدا ژیان ده‌كات، به‌ده‌ست
ده‌ردێكه‌وه ده‌نالَێنێت كه‌ده‌توانین به‌په‌تاى نه‌خوێندنه‌وه ناوزه‌دى بكه‌ین!
ده‌یان روژنامه‌ى زه‌رد و سه‌دان کتێبى هیچ له بازاڕدا به‌رچاوده‌كه‌ون،
ده‌زگاگه‌لێكى چاپ و په‌خش له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى ئێمه‌دا ده‌بینرێن كه‌به‌زه‌حمه‌ت
له بیۆگرافیاكانیاندا کتێبێك، ته‌نها یه‌ك کتێبى چاك ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌ختت هه‌بێت.
رۆژنامه‌ى هه‌رزان، نووسه‌رانى ساده‌گۆ و پیشه‌یى، روشنبیرى موزه‌یه‌ف و به‌ناو
روناكبیرى بێ‌ئاگا له دونیا، ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى بێخه‌م و
بێخه‌به‌ر، له زه‌مینه سازیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن... ئه‌مڕۆ له‌لاى ئێمه
تاڕاده‌یه‌ك هاوكێشه‌ى نووسه‌رو خوێنه‌ر له پێچه‌وانه‌بونه‌وه‌دان، خوێنه‌رانێكمان
له ئاستێكدا هه‌ن كه لێناگه‌ڕێن هه‌موو شتێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، له‌حالَێكى
وادا ده‌بێت نووسه‌رى ئێمه حسابێكى جدییتر له ده‌یه‌كانى پێشوو بۆ خوێنه‌ر بكات.
ئێمه لێره‌دا له‌باره‌ى گرنگى خوێندنه‌وه و ئاشنابوون به کتێب و كلتور، وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان جارێك وه‌ك مرۆڤ و جارێك وه‌ك
نه‌ته‌وه، له‌مه‌ڕ به‌هه‌ند وه‌رگرتنى مه‌عریفه وه‌ك مه‌رجى یه‌كه‌م له‌پرۆسه‌ى
نووسیندا، ئیشى ئیلهام و رۆلَى مه‌عریفه له‌به‌رهه‌م هێنانى ده‌قدا، له‌مه‌ڕ ئه‌و
پاشا گه‌ردانیه‌ى رۆژنامه‌وانى و رۆشنبیرى كوردى، ده‌سته‌یه‌ك روناكبیر و نووسه‌رى
جدیمان له‌م ته‌وه‌ره‌دا كۆكرده‌وه و له‌م پرسیاره‌دا په‌یامى خۆمان كورتكرده‌وه:
له‌كاتێكدا تێكسته گه‌وره‌كانى دونیا زاده‌ى مه‌عریفه‌ن نه‌ك ئیلهام، كه‌چى
نووسه‌رى ئێمه كه‌م ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ده‌نووسێت! نووسینى دواى ئه‌م هه‌موو
نه‌خوێندنه‌وه‌یه رۆشنبیریى كوردى و به‌تایبه‌تیش ئه‌ده‌بیات به‌ره‌و ساده‌گۆیى و
هیچ نه‌وتن نابات؟
سه‌ردار عه‌زیز:
ئێمه هه‌تا ئێستا تاکه ده‌قێکی فه‌لسه‌فی چییه نیمانه. ده‌قێ ریچوالی پێویستی
به مه‌عریفه نییه و خه‌می داهێنانی مه‌عریفی نییه, به‌ڵکو وه‌ک نوێژ وه‌ک رۆژو
کردار و هه‌ڵسوکه‌وتێکه بۆ هه‌ستکردن به‌جۆرێک له ستاتۆ
بۆ تێگه‌یشتن له‌م دیاریده‌یه، چه‌ند ره‌هه‌ندێکی جیاواز پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر
بکرێت. له‌وانه ره‌هه‌ندی ته‌کنه‌لۆژی، ره‌هه‌ندی خوێندن، ره‌هه‌ندی رامیاری،
ره‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌هه‌ندی ستاتۆ، ره‌هه‌ندی دیموکراسی. لێره‌دا من هه‌وڵ
ئه‌ده‌م به‌کورتی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌ئه‌م ره‌هه‌ندانه ویستێک بکه‌م و پاشان به
کورتی قسه‌له سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دیاریده‌یه بکه‌م.
ره‌هه‌ندی ته‌کنه‌لۆژی:
ته‌کنه‌لۆژیا له به‌رهه‌می مۆدێرنه‌یه. ئه‌م به‌رهه‌مه داهێنانێکی ساده
نییه. به‌ڵکو ده‌توانرێت بوترێت ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌و چه‌که‌یه که مۆدێرنه پشتی
پێئه‌به‌ست و هیوایه‌کی زۆری پێ‌بوو که زۆربه‌ی زۆری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌کان
چاره‌سه‌رکات. بێگومان ته‌کنه‌لۆژیا به‌و شێوه پێشکه‌وتوه‌ی که له ووڵاتانی رۆژئاوا
و هه‌ندێک ووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی دوور هه‌یه نه‌گه‌شتوه‌ته کوردوستان. به‌ڵام سه‌ره‌رای
ئه‌وه ئه‌مرۆ ئاماده‌یی ته‌کنه‌لۆژیا له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له به‌رزترین
ئاستیایه‌تی له مێژووی کورددا. ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا به جۆرێکی بێوێنه
توانای چاپ و نووسینی داوه‌ته به‌شێکی به‌رچاووی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگای کوردیا.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر هه‌مان ئاماده‌یی ته‌کنه‌لۆژیایه که وه‌ها ئه‌کا که هه‌موو
گروپ و لایه‌ن و پارت و رێکخراوه‌کان بتوانن بڵاوکراوه‌ی خۆیان هه‌بێت. پروپاگه‌نده
بۆخۆیان بکه‌ن. بیرورا‌و دیدی خۆیان به کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی بگه‌یه‌نن. ئه‌مرۆ ئه‌م
ته‌کنه‌لۆژیایه تادێ هه‌رزان و به‌رفراوان ده‌بێت. ئه‌مه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو
بێین باس له ره‌وه‌ندی کورد بکه‌ین له رۆژئاوا یان له ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان. ئه‌م
ره‌وه‌نده نه‌ک هه‌ر ته‌کنه‌لۆژیای له به‌رده‌ستدایه به‌ڵکو ته‌کنیک و زمان و زۆری
تر له‌تواناکانی مۆدێرنه‌ی له به‌ر ده‌ستدایه.
ته‌کنه‌لۆژیا هه‌ر نووسینی ئاسان نه‌کردوه به‌ڵکو له هه‌مانکاتدا په‌یوه‌ندیکردنیشی
ئاسانکردوه. ئیتر بۆ پیاوێکی ته‌نها له ژوره‌که‌یا له هه‌ر کونجێکی دونیا هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێ کۆمپیوته‌رێکی لاپ تۆپ و به‌شداریکرنی له تۆری ئینته‌رنێت، ئیتر
ده‌توانێ هه‌رچیه‌هکی به‌خه‌یاڵدابێت و بینووسێت، وه به‌ئاسانی بۆ هه‌ر
رۆژنام‌یه‌کی بوێ له کوردوستان بینێرێ، یان بۆ هه‌ر ماڵپه‌رێ له سه‌ر ئینته‌رنێت
یان چه‌ند ماڵپه‌رێک که زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه وه‌ها ئه‌که‌ن.
ئه‌م دیاریده‌یه ده‌قه به‌ناوبانگه‌که‌ی واڵته‌ر بنیامینمان دێنێته‌وه یاد. بنیامین
له‌و ده‌قه‌ی که ناوی هونه‌ر له‌سه‌رده‌می میکانیکدا باس له‌وه‌ئه‌کات چۆن
له‌سه‌رده‌می میکانیکدا یان ته‌کنه‌لۆژیادا هونه‌ر ته‌لیسمی، ئه‌ورا به‌زمانی
ئینگلیزی، خۆی له‌ده‌ستداوه. زوو به‌رهه‌م دێت و هه‌ر زوو ژماره‌یه‌کی زۆری لێ کۆپی
ئه‌کرێت. ده‌کرێت چه‌مکی ئه‌ورا یان هاله به زمانی عه‌ره‌بی جۆرێک بێت له پیرۆزی،
له تایبه‌ت، له ده‌گمه‌نی. ئه‌و سیفه‌تانه‌ی که که‌سێک له به‌رهه‌مێکی هونه‌ریدا
بۆی ئه‌گه‌رێت. ده‌توانرێت ئه‌م تێزه‌ی بنایامین کارئ نووسین و داهێنان و
مه‌عریفه‌شی پێبخوێنرێته‌وه، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌مرۆ به‌ئاسانی
ده‌توانرێت بنووسرێت، به‌ئاسانی بگه‌یه‌نرێت، به‌ئاسانی له چاپ بدرێت. ئه‌م هه‌موو
ئاسانییه کاری نووسینی ئاسانکردوه و کردویه‌تیه کارێکی میللی یان گشتی.
ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی به تاک به‌خشیوه د‌سه‌ڵاتێک که له‌وه‌و
پێش لێی بێبه‌ریبووه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م دیاریده‌یه ته‌نها بواری نووسینی
نه‌گرتوه‌ته‌وه به‌ڵکو سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی گرتوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی جێی
تێرامانه که ئه‌م دیاریده‌یه وه‌ک فینۆمینه‌یه‌کی نێگه‌تیف ته‌ماشا ئه‌کرێت دیاره
بێگومان به‌تاڵ نییه له نێگه‌تیفێتی به‌ڵام پڕاوپڕ نێگه‌تیف نییه. بۆ ئه‌وه‌ی
دیدێکی قووڵترمان هه‌بێت وه له‌هه‌مانکاتدا تێگه‌یشتنێکی باشمان هه‌بێت ئه‌وا
پێویسته باسێک له‌و ناوه‌ند و هێزانه بکه‌ین که ئه‌م دیاریده‌یه‌یان به‌رهه‌م
هێناوه.
دوو هێزی هاوته‌با پێکه‌وه ده‌ست له ناوده‌ست به‌رپرسیارن له به‌ره‌هه‌م هێنانی
ئه‌م دیاریده‌یه. که ده‌ڵێین دیاریده مه‌به‌ستمان له دیاریده‌ی ساده‌بوون یان
رووکه‌ش بوونی ده‌قه‌کانه. ئه‌م دوو هێزه جمکه کاپیتالیزم و گلۆبالیزمه.
کاپیتالیزم چونکه سیسته‌مێکه وه‌ک له ناوه‌که‌یا دیاره له‌سه‌ر که‌پیتاڵ یان
سه‌رمایه‌وه‌ستاوه، وه‌سه‌رمایه‌ش پێش هه‌موو شتێک شمه‌که. شمه‌ک وه‌به‌رهه‌م دێت و
پاشان ساخ ده‌کرێته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ساخکردنه‌وه‌ی شمه‌که
پرۆسه‌یه‌که سه‌رتاپا پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌توێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێک
مارکسیانه بیرکه‌ینه‌وه. کاپیتالیزم ده‌یه‌وێ زۆرترین کاڵا و شمه‌ک به‌رهه‌م بێنێت
و بیفرۆشیت. که‌واته بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه مه‌یسه‌ربێت ده‌بێت به‌هه‌موان بگات. بۆیه
کاپیتالیزم له‌ساته‌وه‌ختی جوقانیه‌وه پرۆسه‌یه‌کی گلۆباڵ بووه.
ئه‌م پرۆسه‌یه بۆئه‌وه‌ی مه‌یسه‌ربێت پێویسته به‌هاکان، تێگه‌شنه‌کان، دیده‌کان،
زانسته‌کان، هونه‌ره‌کان، ئه‌ده‌به‌کان ساده‌کاته‌وه، بکاته رووکه‌ش ته‌نها
بۆئه‌وه‌ی که‌س سڵی لینه‌کاته‌وه که‌سه هه‌ست به‌نامۆیی نه‌کات به‌رامبه‌ری وه له
ده‌رئه‌نجامدا هه‌موو که‌سێک بیکرێت.
ره‌هه‌ندی خوێندن:
ئه‌مرۆ له کوردوستاندا له هه‌موو ساتێک زیاتر خه‌ڵک خوێنده‌واره، ده‌چێته
به‌رخوێندن، ده‌یه‌وێ بخوێنێت. دیاره خوێندن وه‌ک دیاریده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
جودایه له خوێندن وه‌ک دیاریده‌یه‌کی تاکه‌که‌سی. خوێندنه‌وه یانی هه‌بوونی توانا
بۆ کردنه‌وه‌ی کۆده‌کانی دونیا. چونکه ئه‌مرۆ دونیا سه‌رتاپا له‌توێی ده‌قه‌کاندا
به کۆدکراوه. خوێندنه‌وه وه‌ک دیاریده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یانی خوێندن وه‌ک
سه‌رمایه‌یه‌ک، وه‌ک به‌هره‌یه‌ک بۆ کارکردن بۆ بژێووی په‌یداکردن. بۆ دامه‌زراندن
له ده‌زگایه‌کی حکومی یان نا حکومی. له هه‌مانکاتدا یانی هه‌بوونی بوار بۆ
گواستنه‌وه له چینێکه‌وه بۆ چینێکی تر. ئه‌مه زیاتر بڵاوه له نێو چینی هه‌ژاران یان
کرێکاراندا له گواستنه‌وه‌یان بۆ چینی ناوه‌ند.
خوێندن ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ پرۆسه‌یه‌که که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌توانێ وه‌ده‌ستی بهێنێت
ئه‌وا بۆ مێژوویه‌کی زۆر ده‌سته‌و تاقمێکی زۆر که‌م له کۆمه‌ڵگا به‌ختی ئه‌وه‌یان
هه‌بوو که بتوانن فێری خوێنده‌واری ببن. به‌ڵام خوێندنه‌وه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی
تاکه‌که‌سی، تا هێندێک له پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی جودایه. له پرۆسه‌ی
تاکه‌که‌سیدا که‌سه‌که ده‌توانێ ده‌توانێت خوێندن و خوێندنه‌وه به‌کاربێنێت بۆ
تێگه‌یشتن له دونیا. بۆ تێگه‌شتن له وه‌ڵامی پرسیاره‌کان، بۆ ئاشنابوون به دیده
جیاوازه‌کانی مرۆڤ له شوێن و ساته جیاوازه‌کاندا. به‌ڵام به‌هه‌بوونی توانای
خوێندنه‌وه گه‌ره‌نتی نییه که‌ئه‌م پرۆسه‌ی خوێنده‌وه و گه‌ران و تێگه‌شتنه
رووئه‌دات. ئه‌وه‌ی پێویسته بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه رووبدات تینوێتیه‌که بۆ مه‌عریفه. ئه‌م
تینوێتیه بۆ مه‌عریفه ده‌بێ له ریی هێزێکی ده‌ره‌کیه‌وه له ناخی مرۆڤدا بکرێته‌وه.
لێره‌وه بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه بۆ به‌شه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که.
کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی نێو کۆمه‌لگا هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که جۆرێکی
تایبه‌ت له مه‌عریفه له تاکه‌کاندا بروێنن و له هه‌مانکاتدا بیکه‌نه ته‌نها
مه‌عریفه‌ی راست یان ته‌نها مه‌عریفه‌ی شایسته یان به‌سوود. که‌واته ده‌سه‌ڵات و
هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سنور و ئه‌ندازه‌ی مه‌عریفه لای تاکه‌کان دیاریئه‌که‌ن. بۆ
نموونه ئاین هه‌میشه به باوه‌ردارانی ده‌ڵێت که چی بخوێننه‌وه، چی نه‌خوێننه‌وه،
مارکسیزم به‌هه‌مانشێوه، یه‌کێتی و پارتیش به هه‌مانشێوه، په‌که‌که‌ش به
هه‌مانشێوه. هه‌موو هێزیێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینی هه‌میشه له خه‌می
ئه‌وه‌دایه چۆن ئه‌ندامه‌کانی سنوره‌دیاریکراوه‌کانی مه‌عریفه نه‌به‌زێنن.
زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگای کوردی به راسته‌وخۆ و به ناراسته‌وخۆ له ژێر ته‌وژم و
کاریگه‌ری یه‌کێک له‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیانه‌یه. بۆیه سنوره‌کانی
مه‌عریفه لای تاکی کورد له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆی دیاریکراوه. ئه‌وانه‌ی که دێن
سنوره‌کان ده‌به‌زێنن ئه‌وا ده‌بنه یاخی و نه‌گبه‌ت.
کاریگه‌ری ئه‌م دیاریده‌یه له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنای مه‌عریفه‌ی راسته‌قینه‌و
مه‌عریفه‌ی رووکه‌ش له‌وه‌دایه، تاکه‌کان ده‌یانه‌وێ له‌نێو ئه‌و سنوره ته‌سک و
کێشراوه‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ده‌رخه‌ن و جۆرێک له جیاوازبوون له خۆیاندا بنوێنن.
ره‌هه‌ندی رامیاری:
نووسین و خوێنده‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه هه‌میشه‌و هه‌میشه کارێکی
سیاسیه. بۆیه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م ره‌هه‌نده قسه‌کردنه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و
چۆنێتی سیاسه‌تکردن له کوردستاندا. سیاسه‌ت هونه‌ری گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات و
به‌رێوبردنی ده‌سه‌ڵاته. (دیاره ئه‌مه ته‌نها یه‌ک دیدی ته‌سکه بۆ سیاسه‌ت له نێو
کۆمه‌ڵێک دیدی زۆردا). ده‌سه‌ڵاتیش بۆئه‌وه‌ی پێی بگه‌یت پێویسته په‌یام و دیدو
تێروانینی خۆت به ئه‌وانی تر بگه‌یه‌نیت، بۆئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر لێت تێبگه‌ن و پێت
ئاشناببن به‌لکو بۆئه‌وه‌ی بزانن چی‌یان له‌سه‌ره‌و مافیان چه‌نده‌و چۆن هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ن.
ده‌سه‌لات هه‌روه‌ها پێویستی به مه‌عریفه‌یه بۆئه‌وه‌ی بزانێت چۆن ده‌زگاکان
به‌رێوه‌ببات کۆمه‌ڵگا رێکبخات، هێزه‌کانی ترری ناو کۆمه‌لگا دامرکێنێته‌وه.
که‌واته بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت به‌شێکی زۆری کاری حکومه‌ت سه‌رکوتکردنه. به‌پێی
پێناسه به‌ناوبانگه‌که‌ی ماکس ڤیبه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌زگایه‌یه‌که خاوه‌ن
شه‌رعیه‌ته له به‌کارهێنانی توند و تیژیا. ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و حیزب بۆئه‌وه‌ی
به‌م کارانه هه‌ستێ ئه‌وا پێویستی به پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ کاره‌کانی.
بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه پێویستی به برێکی زۆر له نووسه‌ره، به‌شێکیان بۆئه‌وه‌ی
مه‌عریفه‌یان لێوه وه‌رگرێت و به‌شێکی تریان بۆئه‌وه‌ی به‌کاریان بهێنێت بۆ
پاساوهێنانه‌وه. له کوردستان کاتێک حیزب پێویستی به‌که‌مترین بری مه‌عریفه‌یه،
چونکه زیاتر پشت به هێزێکی بێخیتاب ئه‌به‌ستێ ئه‌وا ته‌نها رۆڵی نووسه‌ران لای
ده‌سه‌ڵات پاساوهێنانه‌وه‌یه. پاساوهێنانه‌وه بۆکاره‌کانی سه‌رۆک، بۆ کاره‌کانی
حیزب، بۆ کاره‌کانی ئه‌ندامانی حیزب.
لێره‌وه نووسه‌ری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نووسه‌رێکه له سه‌ری نییه دابهێنێ، یان
مه‌عریفه به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵکو زمانێکی پێویسته بۆئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندامانی حیزب
بڵێت ئه‌وه‌ی رووئه‌دات جوانترین و راستترین شته. دیاره ئه‌م که‌سه له سه‌ری نییه
مه‌عریفه دابهێنێت، که‌سیش داوای لێ‌ناکات. به‌لام له‌قه‌یراندایه له گه‌ڵ ناسنامه‌ی
خۆیدا. ئه‌و نایه‌وێ که‌سێکی پاساوهێنه‌ره‌وه بێت، به‌ڵکو ده‌خوازێت که‌سێک بێت که
روناکبیربێت. روناکبیر یان رۆشنبیر به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ینووسێت
هه‌وڵدانه بۆ روونکردنه‌وه‌ی راستیه‌کان. بۆیه ئه‌م بونه‌وه‌ره خۆی له‌قه‌ره‌ی
مه‌عریفه فه‌لسه‌فیه‌کان نادات. هه‌رگیز خۆی ناخاته دۆخی دایه‌لۆگه‌وه، هه‌رگیز
نایه‌وێ به‌یانیه‌ک له خه‌وهه‌ستێت و له خۆی بپرسێ ئه‌رێ به‌راست ئه‌مه‌ی من
ده‌یڵێم به‌راست وایه.
دیاره ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌یشیدا راسته. زۆرێک له روناکبیرانی کورد کاری خۆیان
ته‌نها له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه که ره‌خنه بگرن. ئه‌م دیده له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌که
یه‌که‌م، ئیدوارد سه‌عید ده‌ڵێت کاری روناکبیر ئه‌وه‌یه که راستی وه‌بیر ده‌سه‌ڵات
بهێنێته‌وه. دیاره ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی زۆر ناراست و ترسناکه، چونکه روناکبیر
ده‌کاته که‌سێکی خاوه‌ن راستی. روناکبیر ده‌بێته که‌سێکی وه‌ک شێخ و یان مه‌لا یان
قه‌شه (دیاره من ئه‌و که‌سانه به خاوه‌ن راستی نازانم بۆۆڵکو ئه‌وان خۆیان خۆیان به
خاوه‌ن راستی ئه‌زانن). دووه‌م جارێکیان به‌ختیار عه‌لی ووتی کاری ئه‌و ته‌نها
ره‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌لات. ئه‌م دوو هۆیه وه‌هایکردوه ئه‌وه‌ی که‌ده‌نووسێ وه‌ها
ئه‌زانێت بۆئه‌وه‌ی ببێته رۆشنبیر ده‌بێ به شێوازێکی ره‌خنه‌ییانه‌بنووسێت. دیاره
هه‌میشه ره‌خنه و هه‌میشه پاساوهێنانه‌وه دوو دیوی یه‌ک دراون. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
که‌سی نووسه‌ر راستی یان مه‌عریفه رابه‌ری نییه به‌ڵکو دیدێکی چه‌سپیو رابه‌ریه‌تی
که جۆرێکه له ئایده‌لۆژیا.
ره‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی:
له ده‌رئه‌نجامی مۆدێرنه‌وه کۆمه‌ڵگا بوه‌ته دوو بواره‌وه. بواری تایبه‌ت،
که ئه‌و پانتاییانه ده‌گرێته‌وه که تاک تیا هه‌ڵسوکه‌ت ئه‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئه‌وانی تر تیا ئاماده‌بن، جگه له بازنه‌یه‌کی ته‌سکی خێزان نه‌بێت. دیاره هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌و شێوازی تایبه‌ت خۆی هه‌یه له دیاریکردن جۆری ئه‌و دیاریدانه‌ی که
ده‌بێ له بواری تایبه‌تدا پیاده‌بکرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی مۆدێرنه‌و ته‌کنه‌لۆژیاوه
ئه‌م بواره هه‌تا بێت ته‌سک ده‌بێته‌وه. ئه‌مرۆ زۆرێک له خه‌ڵك هه‌ن سه‌ر تاپا
ژیانیان به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگاوه به‌سه‌رده‌به‌ن. ئه‌م دیاریده‌یه به‌تایبه‌ت له
ئه‌مریکا بڵاوه که‌به‌زۆری خوێندکاران کامیرا له ژوره‌که‌یانا دائه‌نێن و له وێب
سایت یان بلۆگه‌که‌یان ده‌به‌ستن. دیاره له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سنوره‌کانی بواری
تایبه‌ت دیارینه‌کراوه وه بۆ نموونه نه‌بوونی ئه‌م سنوره‌یه وه‌هایکردوه که پرۆسه‌ی
عه‌ڵمانی بوون له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پرۆسه‌یه‌کی بێمانابێت.
بواری گشتی ئه‌و بواره‌یه که تاک تیایا به‌شێک له ژیانی له گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به‌ش
ئه‌کات. بواری گشتی ده‌زگاو ناوه‌ند و پێکهاته‌ی خۆی هه‌یه. مزگه‌وت کۆنترین و
دیاریترین ده‌زگای ناوه‌ندی گشتیه. تاک زۆر به‌لایه‌وه گرنگه که له بواری گشتیدا
تاکێکی دیار و ناسراوبێت. ئه‌مرۆ له کوردوستان نووسین و بڵاوکردنه‌وه، یه‌كیکه له‌و
بواره دیار‌و ئاسانانه‌ی که رێگه به‌تاک ئه‌دات هه‌تا بونێک بۆخۆی مسۆگه‌رکات له
بواری گشتیا. هه‌تا ئه‌وانی تر بیروراکانی ببینن، توانای نووسین و به‌کارهێنانی
زمانی ببینن، ئاسته مه‌عریفیه‌کانی ئه‌و ببینن، وه له زۆر جاردا وێنه‌که‌ی ئه‌و
ببینن. ئه‌م ئاماده‌بوونه له بواری گشتیا تاک له ته‌نهای و په‌راوێزی و گۆشه‌گیری
رزگارئه‌کات.
ئه‌م دیاریده‌یه ته‌نها له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا نییه. له سه‌رده‌می تاکایه‌تی و
که‌پیتالیزمدا مرۆڤ له هه‌موو ساته‌وه‌ختێکی تر زیاتر خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی چۆن
به‌ناوبانگ بێت. چۆن بناسرێت، چۆن ببێته سه‌لێبریتی. ئه‌مه بۆخۆی جۆرێکه له
شیزۆفرینیا. ئه‌م دۆخه‌یه که وه‌های کردوه ره‌خنه‌گرانی مۆدێرنه له رۆژئاوا هه‌مان
زمانی سه‌ید قوتبیان هه‌بێت له نه‌فیکردن و ره‌خنه‌گرتن له مۆدێرنه.
ئه‌مرۆ نووسین له کۆمه‌ڵگای کوردیا رۆڵی داهێنانی نییه، رۆڵی مه‌عریفه‌ی نییه،
به‌ڵکو وه‌ک پاسه‌پۆرتێک به‌کاردێت بۆ گه‌شتنه نێو پانتاییه‌کانی ناوه‌ندی گشتی،
نووسین جۆرێک له دڵنیابوون له بوونی خود ده‌به‌خشێت، له میانه‌ی پێشاندان خود به
ئه‌وانی تر، خود له‌لای خۆی ده‌بێته که‌سێکی شایسته به‌بوون. دیاره ئه‌م نارسیزمه
سه‌رتاپا خراپ نییه. به‌ڵکو تا راده‌یه‌کی زۆریش پێویسته.
ره‌هه‌ندی ستاتۆ:
مرۆڤ له کۆمه‌لگایه‌کا که ئاین تیایا لاوازده‌بێت، ئیتر مشوری ئه‌وه ئه‌خوات
چۆن له رێگای سێکیولاریزمه‌وه مانایه‌ک بۆ بونی خۆی بدۆزێته‌وه. دیاره ئاین به زۆری
لای ئه‌و چینه لاوازه که ناوی خۆیان ناوه روناکبیر یان رۆشنبیر. ئه‌م رۆشنبیرانه که
کاتێکا عه‌وداڵی دیدی نوێن، له بری دیدی ئاینی بۆ له‌یه‌کدانه‌وه‌ی دونیا له
هه‌مانکاتدا به‌دوای هه‌وارگه‌یه‌کی تردا ده‌گه‌رێن تا تیا بحه‌سێنه‌وه. نووسین
وه‌ک گقوسێک ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێ. نووسین له‌م روانگه‌یه‌وه ریچواڵێکی ئاینه نه‌ک
فه‌لسه‌فی. ئێمه هه‌تا ئێستا تاکه ده‌قێکی فه‌لسه‌فی چییه نیمانه. ده‌قێ ریچوالی
پێویستی به مه‌عریفه نییه و خه‌می داهێنانی مه‌عریفی نییه. به‌ڵکو وه‌ک نوێژ وه‌ک
رۆژو کردار و هه‌ڵسوکه‌وتێکه بۆ هه‌ستکردن به‌جۆرێک له ستاتۆ. بۆ هه‌ستکردن به‌وه‌ی
که که‌سێکی رۆشنبیری. چه‌مکی رۆشنبیر که چه‌مکێکه له دوای راپه‌رینه‌وه هاتوه‌ته
نێو ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌وه، له هه‌مان ساته‌وه‌ختدا که چه‌مکی رۆژنامه‌نووس
گه‌شتوه‌ته نێو ئه‌ده‌بیاتی ئێمه.
بۆنموونه هه‌رگیز نا‌توانیت به‌که‌سێک بڵێیت که جه‌ناب تۆ رۆشنبیرنیت. له
ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌نده به‌سه که شه‌راب یان ئه‌لکهول بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته
رۆشنبیر. که‌واته رۆشنبیر له ئه‌ده‌بیاتی کوردیا کاری مه‌عریفه نییه، کاری
بیرکردنه‌وه و پرسیارکردن نییه به‌ڵكو کاری کرداری هه‌یه. رۆشنبیر نازناوه،
پیشه‌یه، ستاتۆیه. بۆیه ده‌بینین خه‌ڵكێک دێن وه‌ک گۆرانی بێ‌ژان ماوه‌یه‌ک له‌وێ
ده‌بن و هه‌ر زوو وودن ده‌بن، هه‌ندێک له‌وێ ده‌مێننه‌وه له ده‌زگاو رێکخراوه حیزبی
و حکومیه‌کانه پله‌و پیشه به‌ده‌ست ده‌هێنن، هه‌میشه هه‌ر شتێکی نوێ بێت ئه‌وانیش
لێی به‌ئاگان (به‌بێ ئه‌وه‌ی له راستیا لیی به‌ئاگابن)، هه‌رگیز دان به داهێنانی
که‌سی تردا نانێن، زیاتر به رووکه‌شی ده‌قه‌کانه‌وه خه‌ریکن. بوینباخ و چاکه‌ت و
قژی پڕ له رۆنیان هه‌یه، هه‌میشه له بۆنه گشتیه‌کانا ئاماده‌ن و هه‌تا ئ‌مرن
پرسیارێ ناکه‌ن. هه‌رکه نووسه‌رێکی جدی دێت ئیتر ده‌که‌ونه هانای ئه‌وه‌ی چۆن
ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوکه‌وت و درێژی قژی و باڵا و پێڵاوه‌کانی قسه‌بکه‌ن.
ئه‌مه ته‌نها کێشه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردی نییه. نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورک ئۆرهان پامۆک
له ساڵی 1984 ه‌وه له تورکیا خه‌ڵات نامه‌یه‌کی وه‌رنه‌گرتوه. هه‌تا ئێستا زۆربه‌ی
نووسینه‌کان له تورکیا ده‌رباره‌ی ئه‌و نووسین نییه ده‌رباره‌ی ده‌قه‌کانی به‌ڵکو
نووسینه ده‌رباره‌ی رێکلام و هه‌ڵسوکه‌وت و سه‌فه‌ر و دزی و ئیره‌ی بردن
به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌و (ئه‌گه‌ر بوارم هه‌بێ نووسینێکی درێژ ده‌رباره‌ی پاموک
له‌مباره‌وه ده‌نووسم).
دیاره وه‌ک ووتم زۆری و بۆری نووسین کارێکی گه‌ردونییه، وه ئه‌مه به‌لای منه‌وه تا
ئه‌وپه‌ری پۆزه‌تیفه، به‌ڵام زۆربه‌ی نووسینه‌کان ئاستی خۆیان ده‌زانن، وه چونکه
رۆشنبیری گه‌له‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌به‌راورد به رۆشنبیری کوردی، له کاتێکا که
ئه‌م ده‌قه هاکه‌زاییانه ئاماده‌ن ئه‌وه‌نده کارناکه‌نه سه‌ر ئاستی رۆشنبیری گشتی.
هه‌رچه‌نده دونیاش وه‌ک کۆمه‌ڵگای خۆمان له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌دایه که ئه‌ده‌بی
جدی وه‌ک ده‌یناسور توشی پوکانه‌وه‌بێت. ئه‌مرۆ له سه‌رتاپا رۆژئاوادا هه‌تا
ده‌قێکی جدی دێته ئاراوه سه‌د ده‌قی کاڵوکرچ و بێ‌مانا ده‌که‌وێته بازاره‌وه.
وه‌ئه‌م ده‌قانه له وڵاتانی تری دونیای سێ ده‌بنه ده‌قی مه‌زن. بۆ نموونه نووسه‌ری
به‌رازیلی پاولۆ کۆیلۆ نووسه‌رێکی هه‌تا بڵێی پوج و کاڵ و کرچ بێمانایه. به‌ڵام
ده‌قه‌کانی ده‌خوێنرێنه‌وه.
ره‌هه‌ندی دیموکراسی:
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابوردودا کچێکی ئایرله‌ندی، که خوێندکاری دوکتورایه له
بواری مێژووی مۆسیقادا له کۆرێکدا چیرۆکێکی سه‌یری گێرایه‌وه. ئه‌و ووتی له
ئیتالیا، تێزی دوکتۆراکه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی ده‌ستنووسه‌مۆسیقیه‌کانی سه‌ده‌ی
شانزه‌ن که ئیتالیا، زۆر گرانه بزانی خه‌ڵکی ساده‌له سه‌ده‌ی شانزه‌دا چیان ووتوه.
چونکه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتالیا له زه‌مانه‌دا له ژێر سیسته‌می ده‌وڵه‌تی شاردا
ژیاوه هه‌میشه خه‌ڵکێکی که‌م خوێنده‌واربوون. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بزانی خه‌ڵکی ئه‌و
له‌سه‌رده‌مه‌دا چی‌یان ووتوه ده‌بێ بۆ نووسینی نێو دادگاکان بگه‌رێیته‌وه.
ئه‌م نموونه‌یه ئه‌وه‌مان پێشان ئه‌دات چۆن ته‌کنه‌لۆژیا بواری داوه به خه‌ڵكی ساده
بۆئه‌وه‌ی ده‌نگیان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی دونیابینی خۆیان بنووسن. له کاتێکا نووسین
بۆخوی کردارێکه هه‌میشه په‌یوه‌یسته به ده‌سه‌ڵاته‌وه. ده‌قی نووسراو یانی ده‌قێک
بۆ هه‌تاهه‌تایی، کاتێک که‌سێک مافی ئه‌وه به‌خۆی ئه‌دات که بیر و ئایدیا و
وورده‌کاریه‌کانی ژیانی ببێته ده‌قێکی هه‌تا هه‌تایی ئه‌وا ئه‌و که‌سه خۆی له
ناوه‌ندێکی ده‌سه‌لاتی گه‌وره‌دا دائه‌نێت.
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌میشه سه‌رده‌سته‌کان ماف و ده‌سه‌ڵات و توانای ئه‌وه‌یان
هه‌بووه که بنووسن. ئه‌مرۆ ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌و مافه به هه‌موان ئه‌دات تا بنووسن،
ئیتر نووسین دیموکراتیزه‌ده‌بێت. ئێمه به‌هۆی ئه‌و بواره‌ی که ره‌خساوه ئه‌مرۆ
زیاتر له هه‌موو رۆژانی تر له مێژووی کورددا ئاگامان له‌وه‌یه چی ده‌گوزه‌رێ.
ده‌رئه‌نجام
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که، ئه‌وا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر
ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌ره‌و ساده‌یی بروات ئه‌وا تاوانی ئه‌و نووسه‌رانه نییه که
ده‌یانه‌وێ ببنه نووسه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بن به‌ڵکو خه‌تا له ئه‌ده‌بیاتی
کوردی خۆیدایه که بونێکی هێنده لاوازی هه‌یه که هه‌ر زوو ده‌که‌وێته ژێر
مه‌ترسیه‌وه. ئه‌و نه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ بنووسێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بخوێنێته‌وه خه‌می
داهێنانی نییه، خه‌می گه‌وره‌ی ئاماده‌بوونه. ئه‌و خه‌می کێشه‌و خه‌مه
مرۆڤایه‌تیه‌کانی نییه به‌ڵکو خه‌می خه‌مێکی تاکه‌که‌سی هاکه‌زایی رۆژانه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نایه ده‌بێ ئێمه به‌شێکی زۆری نووسینی ئه‌مرۆ بخه‌ینه
خانه‌ی بێبایه‌خیه‌وه. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه چه‌مکت پێئه‌به‌خشی ئه‌وا ئه‌و نووسینه
سادانه که خه‌ڵکی ده‌رباره‌ی خه‌مو ژیانه ساده‌که‌یان ده‌ێنووسن که‌ره‌سته‌ی خاون
بۆ کارکردنی جددی. به‌ڵام وه‌ک ره‌هه‌نده جیاوازه‌کان ئاشکرایان کرد هه‌رگیز وه‌ڵام
دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه.
*ئه‌م ته‌وه‌ره له ره‌خنه‌ى چاودێردا بلاوكراوه‌ته‌وه.