توندوتیژیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا
پارێزه‌ر جه‌مال غه‌مبار باس له تۆڵه سه‌ندنه‌وه له قوربانیی له‌جیاتی سزادانی تاوانكار ده‌كات
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌١٨ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٨ ، مه‌ڵبه‌ندی كلتوری كورد له‌شاری ده‌نهاخی هۆڵه‌ندا ، یه‌كه‌م دانیشتنی كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌توندوتیژیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ، به‌تایبه‌تی توندوتیژیی دژی ژنان ، له‌هۆڵی ( بلوزاڵ ) به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ڕه‌وه‌ندی كوردی نیشته‌نیی شاری ده‌نهاخ ده‌ستپێكرد و تیایدا دوو توێژینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌پارێزه‌ر و شاعیر جه‌مال غه‌مبار و ، خاتوو بیرجان بۆزبی ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی چه‌په‌سه‌وزه‌كان له‌شاری ده‌نهاخ پێشكه‌شكران .
سه‌ره‌تا خاتوو ئه‌میره‌محه‌مه‌د پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و میوانانی كۆنفرانس ، باسی له‌بایه‌خی سازدانی ئه‌م جۆره‌چالاكییانه كرد و ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه‌كه‌خستنه‌به‌رباسی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌توندوتیژیی دژی ژنان و به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕوناكبیر و پسپۆڕه‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیی و قانون و چه‌ندین بواری تریش ، كارێكی گرنگ و پڕبایه‌خن . دواتر جه‌مال غه‌مبار كه‌له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی كلتوری ده‌نهاخ له‌وڵاتی ئوستورالیاوه‌داوه‌تی كۆنفرانسه‌كه‌كرابوو ، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی ( تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌له‌قوربانیی له‌جیاتی سزادانی تاوانبار – ژنكوشتن به‌بیانووی شه‌ره‌فپه‌رستیی وه‌ك نمونه) پێشكه‌شكرد . له‌سه‌ره‌تادا جه‌مال غه‌مبار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئاماده‌بووان و هه‌روه‌ها بۆ مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو‌و به‌تایبه‌تیش به‌ڕێز ئازاد كاكه‌ڕه‌ش سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو ده‌ربڕی بۆ داوه‌تكردنی بۆ ئه‌م كۆنفرانسه‌پڕ بایه‌خه. توێژینه‌وه‌كه‌ی ناوبراو پشتی به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر و هه‌ندێك له‌و داتاسازیی و ئامارانه‌ی كه‌ده‌رباره‌ی كوشتنی ژنانن بۆ شه‌ره‌فپه‌رستیی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك مه‌تنی قانونیی به‌ستبوو كه‌توێژه‌ر له‌پێشه‌كی توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێداون .
توێژه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی دابه‌شی سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌كردبوو :
- چه‌مكی شه‌ره‌فپه‌رستیی له‌ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و توێژه‌ر له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی زاتیی و مه‌وزوعیی چه‌مكی شه‌ره‌ف به‌وردیی قسه‌ی كرد و پاشان ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه‌كه‌كێشه‌ی ژنكوشتن به‌بیانووی شه‌ره‌ف بۆ خێزان و بنه‌ماڵه، یه‌كێكه‌له‌و كێشه‌ئینسانییه‌ترسناكانه‌ی كه‌به‌شێكی زۆری له‌ڕه‌شترین و تاڵترین مێژووی كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌به‌ڵكو زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی تری له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقیا و وڵاتانی تری دنیا داگیر كردووه.
- ته‌وه‌ری هۆكاره‌كانی پشت ژنكوشتن به‌بیانووی شه‌ره‌فپه‌رستیی . له‌م ته‌وه‌ره‌دا توێژه‌ر به‌درێژیی باسی هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تیی – كلتوریی و هۆكاری ئایینی و هۆكاری قانونیی كرد . سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تیی – كلتوریی باسی له داووده‌زگای خێزان و په‌روه‌رده‌كرد له‌و ڕووه‌وه‌كه‌ڕۆڵیان له‌خوڵقاندنی زیهنییه‌تی یان عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاریی و به‌كه‌مزانینی ژن‌دا هه‌یه.
- سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئایینی ، توێژه‌ر باسی ئه‌و ده‌قانه‌ی كرد كه‌به‌هۆیانه‌وه‌پێگه‌ی پیاو ده‌بێته‌پێگه‌یه‌كی به‌هێز و پێگه‌ی ژنیش پێگه‌یه‌كی لاواز . له‌م بواره‌شدا نمونه‌گه‌لێكی هێنایه‌وه.
- له‌باسی هۆكاری قانونیدا توێژه‌ر به‌وردیی له‌سه‌ر هه‌ردوو قانونی ئه‌حواڵی شه‌خسیی و قانونی عقوباتی عێراقی هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و باسی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌قانه‌كرد كه‌زه‌بروزه‌نگی ڕێكخراویان دژ به‌ژن تێدایه.
- له‌دوابه‌شی توێژینه‌وه‌كه‌دا جه‌مال غه‌مبار به‌وردی باسی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی كرد له‌به‌رگرتن له‌دیارده‌ی ژنكوژیی به‌بیانووی شه‌ره‌فپه‌رستیی . هه‌روه‌ها باسی له‌ڕۆڵی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌مه‌ده‌نییه‌كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كرد له‌م بواره‌دا .
شایانی باسه‌به‌ڕێز ڕه‌وه‌ز هه‌ڵكه‌وت كورته‌ی ئه‌م باس و خواسانه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی زمانی هۆڵه‌ندیی بۆ نوێنه‌ری شاره‌وانیی ده‌نهاخ ئه‌كرد كه‌ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌بوو .
پاشان خاتوو بیرجان بۆزبی باسێكی له‌باره‌ی
( چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ توندوتیژیی ئه‌كه‌یت له‌هۆڵه‌نده) پێشكه‌ش كرد . تیایدا هه‌ندێك نمونه‌ی له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی توندوتیژیی دژ به‌ژنان باسكرد و پاشان باسی كاریگه‌ریی توندوتیژیی كرد له‌سه‌ر ژن و كورته‌باسێكی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌بۆ شه‌ره‌ف له‌نێو ئه‌و كۆمیونیتیانه‌دا كرد كه‌كۆچیان بۆ هۆڵه‌ندا كردووه.
شایانی وتنه‌ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووان به‌پرسیار و گفتوگۆ به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد‌و ئه‌م دانیشتنی یه‌كه‌مه‌نزیكه‌ی زیاتر له‌سێ سه‌عات و نیوی خایاند .
ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی كلتوری كورد له‌ده‌نهاخ