جنۆکەکانی حاجی سەعید و لێدوانی دوکتۆرە تایبەتییەکەی تاڵەبانی!
لە سایتی سپی نیوزدا ئەم ناونیشانە دەبینرێ:" تالەبانی بەناو شاری بەرلێندا گەڕاوە". لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێدا، ڕۆژانە ئەم ناونیشانە دەخوێنرێتەوە:" مام سڵاوی هەیە". لە هەر کوێیەکی سایتە کوردیەکاندا هەواڵێک سەبارەت بە تاڵەبانی هەبێت، شێوازێکی تایبەتی پەیامگەیاندن ئامادەیی هەیە: دەربڕین بە زمانی کەسی سێیەمی تاک. المبنی للمجهول بە زمانی عەرەبی. بە کورتییەکەی بکەر دیار نییە. ئەم رستە خەبەرییە کە کێ تاڵەبانی بینیوە، بە نادیاری دەهێڵرێتەوە. بە کورتییەکەی، کەسێك تاڵەبانی بینیوە کە بە ناو شاری بەرلیندا گەراوە. مام لە رێگای کەسێکی تروە سڵاو دەنێرێ.
بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو
بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو بە قەتڵی عاشقی شەیدا مەفەرموو
کە من کوشتەی جەمالی تۆم عەزیزم، لە باغی جەنەتلمەئوا مەفەرموو
ئەتۆ موو سونبوڵ و ڕوو ئافتابی لە حوسنی تەڵعەتی لەیلا مەفەرموو
دەڵێن: فەرمووتە بمکوژێ بە ناحەق کە تۆ سوڵتانی حوسنی وا مەفەرموو
دوو چاوم، دوور لە تۆ، تۆفانی خوێنە لە مەوج و جۆششی دەریا مەفەرموو
دەمت وا بێنە، قیبلەم، تۆی تەبیبم بە تەشریفی دەمی عیسا مەفەرموو
سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ
سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ بەهاری عەیشی مە زستانە ئیمڕۆ
بــە زەردی پـاییـزی ڕەنـگــم دیارە بە خاڵی ڕووتە تابووستانە ئیمڕۆ
ژیـانـی عـومـرەکـەم بـێ تـۆ زیانـە گوڵستان بۆم بە خارستانە ئیمڕۆ
تەواوی زیندەگانیت بێ وجوودت سەراپا وەک قومارسـتانە ئیمڕۆ
کەنارستانی عیشقت بۆ تەجەممول ئەوێسـتا نەوعـی شارسـتانە ئیمڕۆ
هەتاوی خاکی گەرمێنت بە من چی؟! لە بۆ من هەر وەکو کوێسـتاتە ئیمڕۆ
گوڵی من بێ نەزیرە، تۆ تەماشـــا ویـلایەت پاکی باغســتانە ئیمــــڕۆ
لە حزووری حافزی شیرازیدا
{ ئەو بابەتەی كە كردوومانەتە كوردی بریتییە لە پێشەكییەكی 'دانیاڵ لادنسكی' و دوو نموونەی شیعری و چەند بەشێكی ئەو بابەتەی كە 'هنری س.میندلین' لە كۆتایی دیوانی ( گوێم لە قاقای یەزدان بوو 'Heard God Laughing') ی حافزی شیرازیدا سەبارەت بە ژیانی بڵاوی كردۆتەوە. ڕەنگە بكەوینە هەڵەوە ئەگەر بڵێین 'دانیاڵ لادنسكی' وەرگێڕی دیوانەكەیە، چونكە هەروەك خۆی لە پێشەكی دیوانەكەدا ئاماژەی بۆ دەكات: شیعرەكانی حافزی لە ئینگلیزییەوە كردۆتە ئینگلیزی. هەر بۆیە دەشێت بڵێین دایڕشتۆتەوە.
یوسف عیزەدین لە وەڵامی تەوەرێكدا
ئامادەکردنی: شاڵاو حەبیبە