دهرگاكهتان
به عودێكه‌وه دێمه به‌رده‌م ڕه‌شماڵه‌كانی بیره‌وه‌ری
له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ته‌رانه ئه‌ژه‌نم
كه هێشتا بۆنی ته‌نكه خه‌می ئه‌و ئێوارانه‌ی پێوه‌یه
كه ده‌ترسای جێت بهێڵم
ئه‌و ئێواره‌نه‌ی دوای ماڵئاوای له‌یه‌كتر
سه‌رنجی خه‌مێكی قوڵ ده‌هات و
له‌گه‌ڵمانا شۆڕ ده‌بوه‌وه به‌ره‌و ماڵ
ئێستاش وام له‌وێ
به بێژنگی خه‌یاڵێكی نه‌بڕاوه‌وه
تۆزی تێكه‌ڵ به ماچی تۆ پاك ده‌كه‌م
ئێستاش وه‌ك چاۆڕاوكه‌ی بارانێكی به‌خوڕ
چپه له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ره‌كه ئه‌كه‌م و هیلاك هیلاك
ڕزگارکردنی یه‌کێتی له تاله‌بانی یان تیۆریزه‌کردنی فه‌لسه‌فه‌ی داماویی
Baker.ahmed@telia.com
"ده‌بێت یه‌کێتی له تاله‌بانی رزگاربکرێت" (1) و "ماڵیکردنی هێزەدڕندەکەی نێو یەکێتی"،(2) دوو وتارن که به شێوه‌ی جۆراوجۆر له سه‌ر یه‌ک ته‌وه‌ر کارده‌که‌ن. یه‌که‌مییان مه‌ریوان وریا نووسویه‌تی و دوومیان ئیسماعیل حه‌مه‌مین.
لەدەرەوەی (ئا) یان (نا)، دەقی "خۆپیشاندان" بۆ خوێندنەوە
ئەگەرچی پرسیاری سەرەكی ئەو خوێندنەوەیە ئەوە نییە، ئایا (حكومەت/دەسەڵات) هەوڵیداوە نوێنەری تەواوی خەڵكی بێت، یان تەنها بەرژەوەندی لێپرسراوان و دەسەڵاتداران رەچاو دەكات؟ بەڵام لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی ئا و نا، خۆپیشاندان بە مەرگی ئایدیۆلۆژیا و میتا ناسنامە و منی ئازاد و شۆڕشی سپییەوە ناس دەكرێت، بۆیە ناتوانین لە خوێندنەوەی دەقی خۆپیشانداندا نكۆڵی لە سلبیاتی حكومەت/دەسەڵات بكەین، وەك چۆن ناتوانین ئامادەگی هەمەڕەنگی شەقام و بەتایبەتی نەوەی ئینتەرنێت بە هەند نەگرین!
Carlos Ruiz Zafon، ده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن له ئیسپانیاوه
کارلۆس زافۆن، ڕۆماننووسی ئیسپانی، له 25 ی سپتێمبه‌ری 1964 دا له به‌رشلۆنه له‌دایک بووه. له باوکێک له باشووری ئیسپانیا و دایکێکی خه‌ڵکی کاتالان، به‌ڵام ئه‌م به ئیسپانی ده‌نووسێ، نه‌ک کاتالانیی. له سه‌ره‌تادا له بواری ڕیکڵامدا کاری کردووه. تا به ته‌واوی بێتاقه‌ت ده‌بێ و ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته مۆسیقا و نووسینی نۆته‌ی مۆسیقیی. تا له‌ساڵی 1993 دا یه‌که‌م ڕۆمانی خۆی ده‌نووسێ ، که بۆ گه‌نجان بووه. تا ئێستا 6 ڕۆمانی هه‌یه، چواریان بۆ گه‌نجانه و دووانی ئه‌م دوواییه‌شیان وه‌ک خۆی ده‌ڵێ بۆ گه‌وره‌کان.
لە سۆزانیەكی بەربادەوە بۆ باوكێكی ڕەنج بەخەسار
سڵاو باوكی ئازیز‌و بەدبەختی من
غه‌ریبیتان ده‌که‌م یاران
چه‌ندم کرد نه‌متوانی
پێ به‌پێی ئێوه بێم و
له پشت چیاکانه‌وه
لای شانی ڕاستی گۆیژه‌وه
سڵاوێکتان وه‌کو جاران بۆ بنێرم،
کێ ده‌ستی ده‌گاته دووریم
کێ وه‌ک جارانی باخ
هاورێیه‌تیی له‌گه‌ڵ ته‌نیاییم ده‌به‌ستێ
من بۆ سڵاوێکی شیرین
وا قوڵپی گریانم دێ،
من ئێستا
له ناو تاقانه‌یی خۆمدا گیرم خواردووه
ره‌هێڵه‌یه‌ک هه‌ڵناکات
بۆ ته‌نها جارێ
پرسی جەستە لە یارییەكی بوونگەرایی
(مۆریس بلانشۆ) ئەزموونی ئەدەبی و ئەزموونی مەرگ بەیەكدەچووێنێ، هەرگیز بەدوای دەلالەت و ماناوە نییە، وەك چۆن نكۆڵی لە تاك خوێندنەوەیی دەكات و پێیوایە یەك خوێندنەوەیی ناتوانێ راڤەكردن بسازێنی. زمان لای بلانشۆ دەبێ پەیوەندی دووركەوتنەوە لەگەڵ شتەكان، لەگەڵ ئەو شتانەی دەیەوێت ناویان لێبنێ، دابمەزرێنێ.