وڕێنە *
دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
ئه‌گه‌ر جوانیت سه‌رنجم ڕابکێشێ، مه‌گره لێم چونکه
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
په‌چه‌ت لاده ببینم ڕووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له ڕووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ
تۆ ئەی جەللادی برام
ئەشێت تۆ سەمای ناو ئەم خوێنەت پێ جوان بێ و من ئەوگوڵانەی ئێوە بە شمشێر ئەیانبچڕن، تۆ خەونی ئەو پیاوەت پێ جوان بێت بەباڵی شمشێر ئەفڕێت و من ئەو كچەی بەباڵی پەروانەكان ئاسمان تەی ئەكات. تۆ ئەو قەفەزەت خۆشبووێ ڕۆحت لەناو خۆ‌یا ئەخنكێنێ و من ئەو فڕینەی چوارچێوەكان ئەشكێنێ. تۆ ئەو تەفسیرەت خۆش‌بووێت وەكو خوێن بە شمشێرەكانا دێتە خوارو من ئەو خودایەی شوێن پەنجەی خۆی لە جوانی گوڵەكانا بەجێدێڵێ، تۆ ئەو خەنجەرەت خۆشبووێ بە خوێنی سەدە كۆنەكان ژەنگ ئەكات و من ئەو شیعرەی چەند بیكوژن ئەوەندەی تر زیندوو ئەژی .
لە خەومدا
فەیلەسوفێك وتی من بیر دەكەمەوە كەواتە من هەم *
منیش وتم من خەو دەبینم كەواتە من بەخەبەرم
كەواتە من نەخەوتووم
دڵی ژن مه‌شکێنه
ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینییه‌وه
که سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌مبینیبوو
له ژن مه‌ده
دڵی ژن مه‌شکێنه
نه‌ک خودا دڵی لێت عاجز بێت.
***
ژن کتێبێکه په‌ڕه په‌ڕه
به په‌نجه‌ی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه و
به چاوی رۆح بیخوێنه‌وه.
***
سه‌یری شه‌پۆلی ده‌ریا مه‌که
له چاوی ژن بڕوانه
پڕه له شه‌پۆلی عه‌شق.
***
به‌ده‌م گه‌یشتن به تۆوه
له ڕاستییدا، درۆیه‌کی سپی هاندەر و یاریدەدەری که‌وتنه‌قسه‌ی من بوو! بە ڕاشکاویش، عه‌شقی ئه‌کته‌رێک له خولیای پێگه‌یشتنیدا کردمییه نووسه‌ر!
كۆتایی فڕین
هەوڵ مەدە لەم دادگا فاشیلەدا پاكی خۆت بسەلمێنی، كە گوللەكانی ناو دڵی تۆ حەقیقەت تەفسیر ئەكەن.
بەم باڵە شكاوانەوە بۆ كوێ ئەفڕیت، كەلەدارستانێكی سوتاودا، درەختێك شك نابەیت لەسەری بنیشیتەوە؟دڵی خۆت بەم هەموو برینەوە بۆكوێ هەڵئەگریت، كەلەهەرجێیەك دەرویەك بەڕوی عیشقا بكەیتەوە، خێڵی خوێن خۆران لەوێن؟؟
ڕوئیا .....تۆ جوان بوویت لەناخەوە، هەر ئەو جوانیەت بوو منی كوشت ،نەك ئەو ڕوخسارەت گەجەرو گوجەر شەڕیان لەسەر بەرپا ئەكردو، ئامادەبوون تا ئەو پەڕی بێ‌ڕێزیان، سیخوڕیت لەسەر بكەن و دواتریش سوك‌و ئاسان دڵی خۆتیان بدەیتێ!