یەکتربڕەکان، یان : لەهەر بیرێکدا "یوسف" ێک دەگری !

و. لە عەرەبییەوە : جەمال غەمبار
 
ئەو کەشتییەی نەگەیشتە جێ .
ئەو ماڵەی دروست نەکرا .
ئەو ڕێگایەی نەگیرایە بەر .
ئەو نامەیەی کە نەگەیشت .
ئەو بیرەی کە لێ نەدرا .
ئەو درەختەی نەڕوێنرا .
ئەو سیگارەی نەکێشرا .
ئەو قاوەیەی نەخورایەوە .
ئەو مردنەی کە نەهات .
ئەو ژیانەی دەستی پێ نەکرد .
***
+ لە هەر کەشتییەکدا ، موسافیرێکی قاچاخ هەیە و
لە هەر ماڵێکدا ، چەندین بیرەوەریی ون .
+ لە هەر ڕێگایەکدا ، کاروانێک دەگەڕێتەوە .
+ لە هەر نامەیەکدا ، ڕستەیەک لەبیر کراوە .

چبکەم، نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لە لا بە کەس

 
 
چبکەم، نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لە لا بە کەس
خۆشم نەگەیمە ئەو کەسە ئەو من بکا بە کەس

 

گەر ئیشی ڕۆحتە، کە نەبوو کەس بە دەستەوە
دەست ھەڵگرە لە ڕۆح و مەبە ئیلتیجا بە کەس

 

نا ئەھلی ئەم ئەھالییە مەعلوومی من کە بوو
شوکری خودا، خودا بەس، ئومێدم نەما بە کەس

 

لێوی بە پرسشی چ نەخۆشێ نەپشکواند
دەردا! طەبیبی ئێمە کە نادا دەوا بە کەس

 

خورشید و سایە پێکەوە نابن، دە حەقیەتی
ئەو جیلوە وەحشییە کە نەبێ ئاشنا بە کەس

 

چەند بەشێک لە 'عەشیقی وەرگێڕ'


من بەم ئاوایە دەست پێ ناکەم یونس، هەر لە یەکەم دێڕی کتێبەکەمەوە خۆم ناخەمە سەر خوانی پیتەکان. لە دیباجەیەک قووڵ نابمەوە لە هی ئەوانە بکات دەستپێکی کتێبەکانیانی پێ دەکەنەوە. ئەز لە هەموویان جیاوازتر دەبم، نەفرەت لەوەی دوای ئەوانی پێش خۆی دەکەوێت و جێپێیان هەڵدەگرێت، بێ ئەوەی هزری بەگەڕ بخات و خەیاڵی زاخاو بدات. گەنجۆی ئارام کاغەزێک بگرە دەستتەوە.

چ ڕازێک لەم سپێتییە ئاسمانییەدا هەیە؟ خەم و خۆشی پێکەوە دەورووژێنێت.