ژمارە و حەرفی نووسینت گشت عەرەبین
لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
بناغەی مــڵکی دڵ خاپوورە ئەمشـــــەو
(ڕەوانســــــەر) بۆ لە زیددی من فەرەنگی
لە بەردەرگای ڕەقیب مەسروورە ئەمشــەو
ئەمن فەرهاد و شـــــاهید بێســـــــــتـوونە
ئەتۆ شیرین، شەماڵ شاپوورە ئەمشــــەو
لە وەصــڵت مــــــــەنزڵی دوورکەوتەوە دڵ
سوپاسێک بۆ عومەر کڵۆڵ
یەکەم گفتو وگۆی ڕادیۆییم لەگەڵ عومەر کڵۆڵدا لە ڕادیۆی هاوپشتییەوە لە ساڵی 2005 دا ئەنجام دا، ئەو کات لە زانیارییەکی کەم و چاوپێکەوتنی کورتی ئێرە و ئەوێی ئەو پیاوە بەولاوە زیاتر، شتێکی تایبەتم دەربارەی ئەو نەدەزانی. بەو زانیاریانەی لە بەردەستمدا بوون، كلۆڵ خرایە سەرخەتی تەلەفۆنی ڕادیۆ. تەوەری گفتوگۆگە، زیاترناساندنی کاک عومەر و گروپەکەی بوو، گرووپی کەرگەلی کوردستان. هەتا بڵێی گفتو گۆیەکی سەرکەوتوو بوو و ژمارەیەکی ئیجگار لە گوێگران پەیوەندییان کردوو و تێبینی و سەرنجی خۆیان دا.
ژنی ژێر باران ( 3 )
نازانم منتان بیر ماوه یان نا؟ من غهریبم،غهریب ڕیکۆرد، ئهو کهسهی نیوهی زیاتری تهمهنم له نووسینهوهی ژیانێکی پڕ دڕک و گهڕان بهدوای کهسانێکی ون بوودا سهرف کرد، که ئهفسووس نه توانیم به دڵی خۆم ئهو ژیانه بهدبهخته بنووسمهوهو نه ئهو کهسانهشم بۆ دۆزرانهوه که رێکهوت یان چارهنووس به منی ناساندن و کردنی به بهشێک له ڕۆحی شێواوم.
'ئاشنا بوون' لە نێوان منى شاعیر و منى شیعردا
دەق: چۆمان هەردى
خوێندنهوهی عهبدولموتهلیب عهبدوڵڵا
"ئاشنا بوون"
لە رووناکى چراکەدا
سێبەرەکانى شێوەى ئەو
چ نوورێکیان لێدەبارێت
دنیا چییە!
جگە لە ئاشنابوونى دوو بێگانە و
بێگانەبوونى دوو ئاشنا!!
ئەى بێگانە!
سێبەرەکانى سەر شێوەت،
وشەکانت، جگەرەکەت
ئاشناییان لێدەتکێ.
با قاسم ئاغا قسەی خۆی بکات!
من چاوپێکەوتنەکەی قاسم ئاغام نەدیوە.
نازانم چی درکاندووە.
دەزانم تاوانبارێکی قێزەوونە.
دەزانم قسەکانی زۆرکەس توڕە دەکات بە تایبەت کەس و کاری قوربانییەکانی دەستی ئەو.
دەزانم زۆر کەس وەک ڕێبوار سیوەیلی پێیوایە :" ئەمە لوتكەی داڕمانیی ئەخلاقیی كۆمەڵگا، سیاسەت و میدیایە كە لە جیاتی هێنانەوەی باوك بۆ ئەم نەوە هەتیوە، جەلادەكانیان بۆ دەهێننەوە تا بەجنێو پێیان بڵێن: (هەتیو، بێدەنگ بن ئێمە حزبمان لە پشت بوو. " (١)
رۆشنبیر پۆستەچى نێوان گەل و دەسەڵات نییە
خوێندنەوەیەک بۆ کایەکانى رۆشنبیریى لە گفتوگۆى نێوان (نینار) و (ئەدۆنیس)دا
پرسی مەعاش و بچووککردنەوەی دونیا
بە بیرم دێ کاتێک یەکەم جار لە ئەوروپاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان، هیچ شتێک بە قەد ماڵی منداڵیم تووشی شۆکی نەکردم. هەر لەو ماڵەدا، دەیەها شەو چەندین میوان و منداڵ خەوتوون و کەسیشمان پێمانوانەبووە جێگا تەسک بووە. بەڵام کاتێک وەک گەورەساڵێک تەماشای هەمان ماڵ و ژوورەکانی دەکەم، هەستدەکەم ناکرێت ئەو ڕەشە خێزان و میوانانە لەوێدا توانیبێتیان دابنیشن نەک بخەون.