هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م
هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م
هه‌ر جوستوجۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڕۆم و پێ ناگه‌م
چاوم ڕوا و گۆشه‌یی ئه‌و ئه‌بروه‌م نه‌دی
دڵ بوو به به‌حری عولوم و له ئه‌لف و بێ ناگه‌م
چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت
چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت
ئه‌مه‌نده چییه فه‌خر و به‌خ کردنت
به ڕۆچوونی ئاوێ ده‌که‌ی زینده‌گی
به ده‌رچوونی بایه‌ک ده‌بێ مردنت
به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
ده‌روونم که‌یلی زووخی ده‌رد و غه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بوو، کوشتمت، سه‌یریکه چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تێغت من ده‌که‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به غه‌دداریی نه‌وه‌ک ناوت به‌رن، بمئه‌نجنی، قه‌ت من
شکاتی جه‌وری تۆ به‌ر که‌س ده‌به‌م؟ بڕوانه چۆنم بۆت!
هه‌قیقه‌تی مێژوو، ڕۆمانێك بۆ نه‌مركردن
له‌باره‌ی ڕۆمانی ( وێڵگه‌ی یادهوهرییهگریمانكراوهكانی ) یوسف عیزه‌دینه‌وه
چاوه‌سه‌وزه‌کانی پشیله
سڵاو!
من مرۆڤێکی ساده‌م، ئه‌م نامه‌یه‌م گه‌یشتووه‌ته ده‌ستتان، پشیله چاوسه‌وزه‌که‌م به‌جێی هێشتم. تکا ده‌که‌م، که دێنه سه‌ر ته‌رمی من، لێکۆڵینه‌وه مه‌که‌ن. ته‌نیا به‌دوای ئه‌و پشیله‌یه‌دا بگه‌ڕێن، که قردێله‌یه‌کی په‌مه‌ییم له کلکی به‌ستووه. ته‌نیا ئه‌و بکوژی منه. بفه‌رموون! سه‌رهاتی خۆم له‌گه‌ڵ پشیله‌کاندا، پێش چه‌ند خوله‌كی مردنم به‌یان ده‌که‌م.
بزە و دوانیگای مۆنالیزا
- سڵاو، ئەم كاتەت باش.
گەڕانەوەی تارماییەكانی ژەنەڕاڵ
ڕاوەستانەكەم ڕاوەستانێكی سەربازییە، جەستەم لە خاچێكی یەك باڵ دەچێت، دەستی چەپم بە لەشمەوە جووت بووە، بەرەو خوار شۆڕبۆتەوە، قامكەكانم لەخوار كەمەرەوە لە ریزی یەك و بۆ ناوەوە نوشتاونەتەوە. دەستی راستم وەكو كلكی دووپشك هەڵگەڕاوەتەوە بۆ لای سەرم. پەنجەكانم كراوەیە، بە برۆ و لاچاوی ڕاستمەوە لەنگەری گرتووە. هیچ نابزوێم. بە وردی لێم بڕوانە، وا دەزانی هەناسەش نادەم، سەروملم لە بنچكە خڕنووك دەچێت، قاچەكانم وەكو دارێكی ڕەگداكوتراو قایم‌و مەحكەم راست و رەپ لەجێی خۆیان رەق بوونە..