بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم
بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم
گوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئاه و فەریادێ دەکەم
حەققی ئیخلاصە بەجێهێنانی ئادابی خولووص
پێ بزانێ. یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم
بێستوونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم
بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە
بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە
نەوەک بشکێ بە نەشئەی مەی خوماری دەردی بێ تۆیی
لە میحنەتخانەکەی مندا، بە بێ تۆ هەر براڕۆیە
کە جارێ ئێوە ناپرسن لە من بۆچی برا ڕۆیی!
تا قیامه‌ت کوشته‌ت ده‌بم
ئەى خودا گەڵاى ئەم دڵە باران شۆردەم،
بنێرەوە سەر چۆماوى عیشقێ
ئەم دڵەم بنێرەوە سەر خوێندنەوەى سورەتە
کچێ، وەلێ سورەتێ ئایەى لێ چۆڕێ و
سورەتێ کەرەم و ڕەحم و دڵنەوایى و ئاخیرەتى
عەشقى لێ بچۆڕێ
سورەتێ جریوەى هێلانەى دڵنەرمیی و تنۆکاوى
ئاگرى مێى لێ بچۆڕێ
دەى خودا تەرووى ئەم زمانە وشکەڵەم بە
هەناراوى چەمەزمانى کچێ تەڕ کەرەوە
سەحراى ئەم وەستان و نەنووسین و خوێنجومانى
پایزە ساڵەم
بە مەخمەڵى تێرهەڵاڵەى زەردەخەنەى کچێ سوور
کەرەوە
گوێ برینى ئەم تەنیاییەم بە خوێى ختووکەى
مزرە کچێ پڕ کەرەوە
زمانی شیعر و کۆڵکە مەلا
سەرەتا مەبەست لە کۆڵکە مەلا ئەو بە ناو مەلایانەن کە کورت بین و کەم بین و زمان پیس و جوێن فرۆشن، مە لای زانا و دانا میحرابی مزگەوت بەکار ناهێنێ بۆ تە شیر و هەڕەشە و سوکایەتی کردن بە خەڵکانی تر، دین بە زۆرە ملێیی نییە، لە مێژە قورئان فەرمویەتی ( لا اکراه فی ا‌لدین ) .
ژنی ژێر باران
من ئه‌و ڕۆژه‌ی بووم به حه‌فتاو دوو ساڵ قه‌ت نه‌ده‌چوو به مێشکمدا شتێک هه‌بێ دڵی پیرو بریندارم وه‌ک که‌لاوه‌یه‌ک ئاوه‌دان بکاته‌وه، هه‌وایه‌ک هه‌بێ ڕووحم وه‌ک کۆلاره‌یه‌ک به ئاسماندا هه‌ڵدا. په‌نجه‌ره‌یه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی تازه‌م بۆ بێنێت و له خۆمه‌وه حه‌زم له ژن هێنان بێت و دوو سه‌عاتێک له پارکی دایکدا بێ غه‌م دانیشم و بیر له دوواڕۆژ بکه‌مه‌وه. منێک له‌م ته‌مه‌نه‌مدا بۆ نیو سه‌عاتێک چوونه ده‌ره‌وه ده‌بێ چوار پێنج سه‌عات پڵانی بۆ داڕێژم.
مروارییە بچووكەكان
- هەموو شتێك تێدەپەڕێت. لە توانای هیچ كەسێكدا نییە هیچ شتێك بوەستێنێ. ئا بەمجۆرە پێویستە بژین.
- تەمەنم ئێستا 55 ساڵانە، هەر 3 ساڵ جارێكیش كتێبێك دەنووسم، من نازانم تاوەكو بەر لە مردنم دەتوانم چەند كتێب بنووسم، ئەمە كارێكە وەك هاتنە خوارەوەی ژمارەكان وەهایە، لەگەڵ هەموو كتێبێكیشدا من نوێژ دەكەم -لێت دەپارێمەوە كە لێمگەڕێ با بژیم تاوەكو كتێبەكەم تەواودەكەم.
ڕۆمانی ئە ژدیها
زمانی سێیەمی دەق
چەمكی گوێ نەدان وەكو زمانی سێیەمی دەق
بەشی سێیەم