سه‌رده‌می شۆکبوونه‌کانی ڕۆشنبیران
دیسانه‌وه کۆمه‌ڵێکی زۆر له ڕۆشنبیران ئیمزایان کۆکرده‌وه و له‌ئاست ڕووداوێکی دیارییکراودا ده‌ڵێن «پێشبینیی ئه‌مه‌مان نه‌ده‌کرد و شۆک بووین».
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا شۆکبوونی ڕۆشنبیران له‌ئاکامی ئه‌وه‌بوو که پێشبینییان نه‌ده‌کرد مومکین بێت یه‌کگرتووی ئیسلامیی له‌ناکاو ڕوخسار بگۆڕێ و ببێته حیزبێکی توندڕه‌و. ئێستاش زۆرێکیان له‌وه سه‌ریان سوڕماوه که چۆنه لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان - که له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه دامه‌زراوه که گومانی زۆر هه‌یه خۆی له‌پشت کوشتنه‌که‌وه بێت - ده‌ڵێت حیزبه‌که‌ی ئێمه بێتاوانه و تاوانه‌که ده‌دات به‌سه‌ر حیزبێکی تردا.