حــــهناییی کـــردووه پـــهنــجـهی بــه خــوێناوی دڵـــی زارم
حــــهناییی کـــردووه پـــهنــجـهی بــه خــوێناوی دڵـــی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه شههــادهت بێ که کـــوشتهی ده‌ستی دڵـدارم
گــوتم: ئایــا بـــه زاری خۆت ده‌پرســی حــاڵـی زاری مــن ؟
بــرۆی هێنایه یه‌ک، وه‌ک شــکڵی (لا) یه‌عنی که بـــێزارم
عه‌جه‌ب ئه‌ستێره شه‌و هه‌ڵدێ له ترسی خوسره‌وی خـاوهر
به ڕووی تـــۆم دیده هـــهڵنایێ شــه‌و و ڕۆژ، ئــهرچی بێـدارم
نامەیەک بۆ بەڕێز مەریوان وریا قانع
ئازیز کاک مەریوان، سڵاو و ڕێز!
زەرورەتم بینی ئەم نامە کراوەیەت سەبارەت بە بەشدارییەکانی تۆ لە دێباتی ئیسلامیزم و عەلمانییەتدا لە کوردستان لەم ماوەیەی دواییدا بۆ بنووسم چونکە ماوەیەکی زۆرە دەبینم بەڕێزت ڕا و لێکدانەوەی تۆزێک ڕووکەشانە بەڵام خەتەرناک دێنیتە ناو ئەو دێباتەوە؛ ئەمە بێئەوەی، بە هەر هۆیەک بێت، ناوەندی ڕۆشنبیریی و سیاسیی ئێمە دەرفەتی هەبێت ڕووبەڕووی ئەو لێکدانەوانە ببێتەوە و پیشانی بدات کە بەڕێزت تا ئاستێک نامەسئولانە دەست بۆ قسەکردن لە بابەتگەلێکی وا هەستیار دەبەیت کە ئازادییەکانی هەموومانی پێوە بەندە.