لەو دڵەی مارییا بۆ هەمووان!
هەموو جارێك ترسێكی گەورەم هەبووە لەوەی بتوانم خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆمانێك بكەم و نەتوانم مافی خۆی بدەمێ، قسەكردن لەسەر ڕۆمانێك دەبێت هێندە ورد بێت كە كاتێكی زۆر بۆ لێكۆڵینەوەی تەرخان بكەیت و دواتر بەدرێژی لەسەری بدوێیت.
چەندین ڕۆمان هەبووە خۆشم‌ویستوون و هیواداربووم لەسەری بنووسم بەڵام وەك لە سەرەتاوە ئاماژەم بۆ كرد هەمیشە هەمان ترسی سەرەوە رێگای لێ گرتووم و لە بری خستنە سەر كاغەز لە قوڵاییەكانی دڵما بۆ هەمیشە هێشتومەتەوە.
به ده‌م ڕێوه ...
ده‌زانم سه‌ری ساڵان چه‌ند دڵته‌نگیت. لێره نیت تا به دیارییه‌کی بچکۆله‌ی ڕازاوه، بزه‌یه‌کی سه‌رده‌می منداڵیی بخه‌مه‌وه سه‌ر لێوت و به‌وه‌ی که له ناخه‌وه پێت بڵێم؛ سوپاس که هه‌یت. له مانادارێتی گه‌وره‌ییت ئاگادارت بکه‌مه‌وه.
پیربوونی من و خۆم
له ئاوێنه‌یه‌کدا له من ده‌ڕوانم
نیوه‌ی ڕیشم سپی بووه و
کۆمه‌لێک لۆچ که‌وتوونه‌ته ناوچه‌وانم
سێبه‌ری ته‌ڵخی پیرێتی هاتووه‌ته سه‌ر روخسارم
که‌چی ئێستایش له ناوه‌وه گوێم له ده‌نگی منداڵییمه و
دڵێکی ساده و ساکارم
خوا خۆم بگرێ ئاوا به‌ره‌و پیریی بردم
له‌سه‌ر کێلی گۆڕه‌که‌م بنووسن
خۆم نه‌بووایه هه‌زاران ساڵ ده‌ژیام و به‌ئاسانی نه‌ده‌مردم
خۆم گوێچکه‌ی پڕکردم له قیژه
چه‌ند حیکایه‌تێک له خوێنم
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینران
هه‌رجاره‌ی به شێوازێک له شێوازه‌کان،
له‌حزه‌یه‌ک هه‌بوو
هه‌موویانی کۆده‌کرده‌وه،
ئه‌وان ونبووی
ناو هاژوهووژی ته‌بیعه‌ت بوون،
له‌ناو ژووره‌کانی ته‌نیایدا
کڵۆم درابوون،
هه‌بوو.. نه‌بوو
لاسکی هیچ ته‌ڕه شیعرێ
له شیعره‌کانی من ناسک‌تر نه‌بوون،
*
نامەیەک بۆ ئەو پیاوەی هەمیشە لەوێیە لای شیعر (جەمال غەمبار)
سڵاو .. له کوردستانه‌وه .. له نیشتیمانی وشه‌ی جوان و له ئاسمانی ته‌نیای وڵاته‌وه … بۆ سه‌رکه‌شترین چیای نه‌مریی قه‌صیده و بۆ زولاڵترین ده‌نگی کانیاوی هه‌ڵبه‌ستی زه‌مین هه‌ژێن و جوانی بزوێن .. له نیشتیمانی پارچه‌پارچه‌ی دڵشکاوه‌وه تا زستانی باشوری سه‌رزه‌مینی خوا ،، چاوت ماچ ئه‌که‌م و وه‌فا ت بۆ به‌ڕێ ئه‌که‌م و سۆزی نیشتیمانت بۆ ئه‌نێرم ..ئه‌ی ئافرێنه‌ری جوانی … ئه‌ی هاوڕێی غه‌م و ئه‌ی هه‌نسکی غه‌مباری چیای سه‌رکه‌شی قه‌صیده..
ته‌م و مژ
من هاواری ملیۆن داری..
به‌ر ڕه‌شه‌بای له‌په‌ل که‌وتوو.. و هه‌ڵوه‌ریوم
من زایه‌ڵه‌ی ملیۆن مه‌لی..
لانه‌ڕوخاو.. و ته‌ریوم
له په‌نجه‌ره‌ی پایزێکی ئهبهدییيەوە
ئه‌ڕوانمه دنیای ته‌م و
خوێنی ڕژاوی گه‌ڵاکان
ئه‌ڕوانمه چرای کوژاوه‌ی ماڵه‌کان
*
ماسیگرێک*
له په‌نجه‌ره‌ی ڕۆژانێکی به‌فرینه‌وه..
پۆلهمراوی کێویله‌ی نیگای هه‌ڵئه‌فڕین و
ئه‌نیشتنه‌وه به سینه‌ی پانی ده‌ریای شینه‌وه
ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌ستی له جه‌رگی شه‌پۆلا و
تۆڕی ڕه‌نجی له کۆڵا بوو..
که‌وته بنی نائومێدیی و
گێژاوێکی دێرینه‌وه
*
شه‌پۆله‌کان تابووتی بوون..
ناڵه‌و هاواریان هه‌ڵمژی
که‌نار ڕه‌شیی بۆ نه‌پۆشی..
ئاخ ته‌رمه‌که‌ی بۆ نه‌که‌وته سایه‌ی دره‌ختێکی سه‌وز و
مه‌زاری ئاو..
سه‌ری هیوا و ئومێدی خسته ناو کۆشی!
*
ونبوون
هه‌ور ئه‌سوتێ.. هه‌نسک ئه‌دا.. شه‌ویش دره‌نگه
تنۆکی باران.. گه‌ڵاڕێزانی وه‌رزی گریانی..
دارستانێکی دووری بێ ڕه‌نگه
تنۆکی باران وه‌کو هه‌زاران نه‌رمه په‌نجه و ده‌ست..
له شوشه‌ی ساردی په‌نجه‌ره‌م ئه‌دا و
که سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم.. بهچۆڕاوگهوه باران ئه‌بێته خوێناوێکی خه‌ست
*
له ڕه‌شت و لول و چۆڕاوگه‌ی خوێنی باراناوه‌وه.. ئه‌ڕوانمه دوور
تارماییبهک ڕووه‌و گۆڕستانه‌که.. زۆر به‌خێرایی.. زوو تێده‌په‌ڕێت
ئه‌یناسمه‌وه.. تارمایی ته‌ڕی به‌ربارانی شه‌و..
باڵای له‌غه‌م و ته‌ما نوقمی شاعیرێکه شێت
*