نابێت وەرگێڕ لە پێناو بە پیرۆز و بەرزڕاگرتنی زمانی خۆی، زمانی ئۆرگیناڵ لەكەدار بكات
سازدانی: شۆڕش غەفووری
پیاوێكی بێدەنگ و لە دڵان شیرینە. بێدەنگییەكەی هێندەی دیكە وای كردووە لە گوتن پەلە نەكات و هەڵپەی ناوی نەبێت، سیفەتێك كە زۆر بە كەمی لە نووسەرانی ئێستادا دەیدۆزیتەوە.
لە شیعردا قووڵبین و لە لێكۆڵینەوە پشوودرێژ و لە وەرگێڕاندا پاچڤەكارێكی دارێژەرانەیە. ئەم گوتوبێژە سەبارەت بە بەشی كۆتایی كارامەیی و قەڵەمبڕشتی پیاوە تەنیاكەی نێو ئاو و مەرگ و بارانە: