زەوی كـــەوتــووەتــە بــۆشــایــی
هێشتاكە باوەڕم وەها بوو خودا كەسێكی تر بۆ ئێرە دەنێرێ
مردووەكان جارێكی تر دەتوانن بگەڕێنەوە سەرزەوی.
ئاسمان بە مرۆڤ متمانە دەكا لەسەر سەری ڕاوەستێ.
هێشتاكە باوەڕم وەها بوو
گەڵا دەتوانێ جارێكی تر سەوز بێت.
دەریا ئەوەندە لە ماسی عاجز نییە نەیگرێتەوە خۆی.
ئەسڵەن درەخت دەتوانێ میوە بگرێ.
هەتاو كەسێكی تر دەدۆزێتەوە بۆی هەڵبێت.
دایكم، براكانم نانێرێتەوە بۆ جەنگ.
مۆدێرنە و نووسین
قەیرانی وەڵام، جەوهەری سەردەمی مۆدێرنیتە، كە عەقڵە، دەخاتە ژێر ڕووناكی گومانەوە. مەبەست لە سەردەمی مۆدێرنیتە، ماوەی نێوان ڕێنیسانس و شۆڕشی فەڕەنسایە. بۆچوونی جیاجیا هەن لەمەڕ ئەو سەردەمە. هەندێ لە نووسەران سەردەمی ئەمڕۆش بە سەردەمی مۆدێرنە لە قەڵەم دەدەن. هەندێكی تر دەڵێن لەگەڵ داهێنانی ئامێری چاپ مۆدێرنیتە هاتە پێشەوە. كۆمەڵەیەكی تر دەیبەستنەوە بە دۆزینەوەی ئەمەریكا لەسەر دەستی كریستۆڤەر كۆڵۆمبس لە سەدەی پازدەهەم. هەندێكی تر دەڵێن گالیلۆ فاكتەری هاتنە پێشەوەی مۆدێرنە بووە ....هتد .
ئەی (با) نمەكی جوانی دەتگرێ..
بۆ كوێ ڕۆیشتی
ئەی هاودەمی مناڵیم و..
بەوری خەیاڵ؟!
خۆ هێشتا لەمانای سەفەر سەر دەرناكەی
تەنها جارێك
سەرنجت لە هەنگاوی موسافیرێكی دڵتەنگ نەدابوو
تا بتوانی ئازاری پەژموردەیەك بخوێنیەوە
بەدەم دەنگی گۆرانی بێژێكی غەریبەوە
برسیەتی بەرچنەیەكت نەشكاندبوو
تا لە برسیەتی جانەوەرەكانی ئەوێ تێبگەی
بۆ كوێ رۆیشتی؟
ئەم سەفەرە..
بەرەو كام بیابان و..
ماڵی كام ماری دووسەرە؟
هێشتا دایە..
لە خوێنە زێی ئەشكی خۆیدا بێحاڵەو ..
لەگەڵ جیڕەی دەرگای هەر ژوورێك و
كردنەوەی هەر پەنجەرەیەكدا
خه‌دیجه
تۆش فریوی دنیات خووارد،
دنیا وایه خه‌دیجه، یه‌که‌مجار په‌پووسلێمانه‌کانت پیشان ده‌دات، ئینجا ئه‌بابیله‌کان
یه‌که‌مجار مانگ به تریفه‌کانییه‌وه ده‌نێرێت، ئینجا دووپشکه‌کان
که دڵبه‌سته‌ی بوویت وه‌ک ناپاکێک پشتت تێ ده‌کات، وه‌ک فاحیشه‌یه‌ک ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت
دنیا وایه خه‌دیجه، دنیا وایه
پێم ده‌ڵێی غه‌ریبه‌کان خه‌ون نابینن؟
به‌ڵام من، له ڕۆما، ئه‌و ڕۆژانه‌ی وه‌ک سه‌گ له چاره‌نووسی خۆم هه‌ڵده‌هاتم تۆم له یاد بوو
وێنەی دەریا بە دەنووكی باران
(1)
چاوم بەلقی بارانە هەڵواسراوە
ئەوەی ڕوودەدات هەرچی بێت
بەر خاك دەكەوێ وەكو ئاو
شین هەڵدەگەڕێ وەك دەریا.
(2)
دەریا شین شین
بە دنیا پێدەكەنی
بەر لەوەی مرۆڤ ببارێ.
(3)
قژت تنۆك تنۆك دەكەوێتە سەر بێدەنگی چاوم
لەشكری باران ناز دەكا
بەردەبێتەوە نێو دەریا.
ئه‌ی بـــــا
له‌وسه‌ری مه‌غریبه‌وه دێم و
به‌ناو قوڵایی عیشقا تیلاوه‌تی باران
ده‌گه‌م
تــــا بیرچونه‌وه‌م له تۆ،
گه‌ڕانه‌وه‌م بێ له ته‌مه‌ن
من و تۆ حه‌زمان له سه‌فه‌ری ناوه‌خته
............
جار جار دێینه‌وه لای نه‌سیمه‌كانی
گۆرانی
زۆرجاریش دڵی یه‌ك ئه‌شكێنین به
باوه‌شێ پرسیاره‌وه
*
*
ئێره نیشتیمانی بارانه ...!
وەداعى من.. لە غەوغاى زیندەگى تا سكوتى مەرگ
لە تەختەكەمدا جێنگڵان دەدەم، یادداشتەكانى بیرم لێكدەدەمەوە، بیرە پەرێشان و شێتەكان زەخت بۆ مێشكم دێنن، پشتى سەرم دێشێت، بروسكى پێدادێت، لاجانگەكانم دا‌غ بون، لە خۆم دەئاڵێم، لێفەكەم دەكێشمەوە سەرخۆم و بیر دەكەمەوە- ماندو بوم.. چەندە خۆش دەبو توانیبام كاسەسەرى خۆم كردباوەو هەمو ئەم كۆما بۆرە پێچاوپێچەى كەللـەم دەرهێناباو فڕێم دابا، فڕێم دابا بەر سەگ.
سادقى هیدایەت- زیندەبەگۆڕ
دەقى شیعرەكە: