شیعرێکی شاعیری مەغریبی "موستەفا ستیتۆ" Read more about شیعرێکی شاعیری مەغریبی "موستەفا ستیتۆ" لە دیوانی "پەرستگا"دا وەرگێرانی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد
جیهانێکی دی Read more about جیهانێکی دی بـۆ ئەسـتێرەیەک دەگەڕێـم نیـوەی ئاسـمان داگیربـکات، خۆرێـک بتوانێت بنوسـێت، شـەوێک بتوانێـت هەتـاو بخوێنێتـەوە. جیهانێکـی تـرم دەوێـت درەختـەکان بتوانـن هاواربکـەن، هـەر شـتێک کـە بێدەنگـە قسـەبکات. هـەر ڕەنگێـک بچێتـە سـەر عەرشـی خـۆی، هـەر شـیعرێک قافیــەی خــۆی بدۆزێتــەوە. جیهانێــک... بکرێــت کەشــتییەکان بەرینــەوە بــۆ مــاڵ، بکرێــت مرۆڤـەکان هەمـوو بـبن بـە پاڵـەوان، بکرێـت ئینسـان بگاتـەوە بـە کەمـاڵ.
تیرێك لەم رۆژگارە Read more about تیرێك لەم رۆژگارە غرورێك لە مندایە قاقای بە هەموو ئەو كەسانە دێت خەیاڵەكانیان هێندەی قاچی ئەو كورسیانە درێژن لەسەری دادەنیشن گاڵتە بە هەموو ئەو لەشكرانە ئەكات ...
بۆ هیوای کوڕم Read more about بۆ هیوای کوڕم هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری! لە چاوی بێقەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟ کوڕی خۆم! کۆرپەڵەم! میوانی دونیای تازە خوڵقاوم!
دەنگێ ، لەبەر پەنجەرەیەکدا فڕێ دراوە ! Read more about دەنگێ ، لەبەر پەنجەرەیەکدا فڕێ دراوە ! 1 لەبەر پەنجەرەیەکدا دەنگێ فڕێ دراوە . هەندێ جار ورتە ورتێک دەکات ؛ - ڕۆژێک گۆرانیی دەمکوژێت ! 2 مانگ پێی وتم ؛ گەر هەستت کرد دنیا بچووک بۆتەوە وەرە گۆڕێک بۆ زەمین لێبدەین
چبکەم، نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لە لا بە کەس Read more about چبکەم، نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لە لا بە کەس چبکەم، نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لە لا بە کەس خۆشم نەگەیمە ئەو کەسە ئەو من بکا بە کەس گەر ئیشی ڕۆحتە، کە نەبوو کەس بە دەستەوە دەست ھەڵگرە لە ڕۆح و مەبە ئیلتیجا بە کەس نا ئەھلی ئەم ئەھالییە مەعلوومی من کە بوو شوکری خودا، خودا بەس، ئومێدم نەما بە کەس لێوی بە پرسشی چ نەخۆشێ نەپشکواند دەردا! طەبیبی ئێمە کە نادا دەوا بە کەس خورشید و سایە پێکەوە نابن، دە حەقیەتی ئەو جیلوە وەحشییە کە نەبێ ئاشنا بە کەس
ڕوبارێ لە شارێک هەڵدێ ! Read more about ڕوبارێ لە شارێک هەڵدێ ! ١ بۆ ئەوەی چامەیەکی شیعریی کاریگەر بنوسیت دەبێ لە 'ئۆرۆک' ەوە بێیت . نائومێدییت بست بە بست بپێویت ئەودەمەی لە ئەسانسێرێک دێیتە دەرێ . لەگەڵ شاخ و ڕووباران و درەختەکانیاندا ئاشت بیتەوە . ژێیەکانی کەمانەکەت ، هارپەکەت ، لە مووی ئەسپێ ، چێ کەیت . دەبێ ببیتە فرۆشیاری خەون لە گوندەکان سبەینان – سەبر – ی خۆت بزر کەیت و ئێواران بیدۆزیەوە . لەدایکبوونی بافڵێ ، زریانێ ببینی . ئاڵتوون وەک ڕۆشنایی ببینی و ، هیچی تر . دەبێ ڕێزی شێتبوونی هەور و گڕکانەکان بگریت . وەک نابینایان ، خۆت ڕابهێنیت ، چۆن لە ئاسمان دەڕوانیت .
شەو ؛ دانیشتوویەکی موسافیر! Read more about شەو ؛ دانیشتوویەکی موسافیر! - ١ – بەرەو ناکۆتا ، شەو گالیسکەی کەون ڕادەکێشێت ، وای چەندێ بە سەبریت ئەی شەو ! ئەی ئەو شەوەی تیایدا هەندێ لە جەستەم شەڕ لەگەڵ هەندێکی تری خۆی دەکات . - ٢ - ڕۆشنایی ، بەلەمەکانی خۆی لەکەناری شەودا کۆکردەوە ، ئەمێستا ئەو چاوەڕێی ئەو چرکەساتە دەکات تیایدا چارۆکەکان بکاتەوە . - ٣ – " خودی خەونەکانت ، هیی خۆت نین "