دوو نـموونە لە شیعری دوکتور ڕەزا بەرا هەنی
پێشەکی:
ڕەزا بەراهەنی نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی لەساڵی 1314 ی هەتاوی لەشاری تەورێز لە بنەماڵەێکی هەژار لەدایک بووه. دەگەڵ فێرکاری سەرەتایی و دواناوەندی لە ناعیلاجی کاریشی کردووه. بەکالۆریوس لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی لە زانستگای تەورێز لە ساڵی 1336 دا و لە دوای ئەوە بۆ تورکیە دەچێ و دوا گەرانەوەی بەرەو وڵات دوکتورای وێژەوانی خۆی لەسەر زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەردەگرێ.
لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپیی کەسێ دەمرم
بە ضایع چوو لە (ما لا یعنی)یا وەقتم هەموو، یەعنی
دەبێ وەقتێ لە (بوالوقت)ێ بخوازم دا تیا بمرم
ئەجەل دەورم دەدا: حاضر بە، وادەی دەور و تەسلیمە
منی غەفڵتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم
خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم
لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکو منداڵ
لەبەر پیریی سەرم خۆی ناگرێت و، تازە پێ دەگرم
لە كڵۆڵی ئەم حەرفە شێتەیە زەمەن دەوەستێ
پێشكەش بەڕوحی سەردەشت و سۆران
حاجیاوا - 18/5/2010
Jabarazez81@yahoo.com
Jabarazez81@yahoo.com
تۆ كە غەریبترین مەخلوقی خشۆكی
هەنگاوت نییە بەسەر زەویدا ڕێ بكەی
كوا حەقی ئەوەت هەیە عەشقی هەتاو بیت ؟
كوا حەقی ئەوەت هەیە لە خزمانی باران بیت ؟
كوا ئازیزم چڵوچێوی ئەم بەندەرە دۆستایەتی ئێمەی پێوەیە ؟
تۆ كەمیدالی موقەدەست بە سنگتدا هەلنەواسیوە
بۆ دەتەوێت تەعبیری بروسكە بكەی
تۆ كە خشۆكی ژێر زەمینێكی شێداری
ژیان لەوێیە .. لای تۆ
گوێم لە هاتنەکانتە بەحەسرەت گفتوگۆیەک
گوێم لە هەناسەکانتە بە ئیشتیاقی ماچێک ..
تاساو و ماندوو
گریاو و بێزار ..
پەیتا پەیتا هەنگاو دەنێی بۆ لای من
ناگەیتە لام ..
دەگەڕێیت بۆ ساتێک دیدارم
دیار نیم لە هیچ شوێنێک ..
تۆ نازانی من لێرەم
هەناسەیەک لەولای تۆوە لە گریان رادەمێنم
تۆ نامبینی ؟!!
لە تەنیشت ماڵی خەیاڵەکانت دانیشتووم
بیر لە خۆکوشتنی پەپولەکان دەکەمەوە وەرزی بەهار
بیر لە تەریکبوونی نەورەسەکان دەکەمەوە وەرزی عاشقبوون
بیر لە دار سنەوبەرێک دەکەمەوە وەرزی شێتی
بیر لە تۆ دەکەمەوە وەرزی غوربەتیی ..
منداڵانی گه‌ڕه‌ک
من له کۆڵانێکدا له‌دایکبووم
باخه‌کانی پڕبوون له گوڵی سپی، له په‌پووله‌ی سوور.
کۆڵانێک ئاگری ژیان تیایدا شین شین بوو،
گه‌ڕه‌ک وه‌ک مه‌نجه‌ڵێک گه‌نمه‌شامی
پڕبوو له هه‌ڵبه‌زودابه‌ز و
تریقه‌تریقی
منداڵانی به‌روانکه‌سپی.
په‌نجه‌ره‌کانی کۆڵانی ئێمه
هێنده شین بوون،
به‌شێکبوون له ئاسمان،
ده‌رگاکان هێنده سه‌وز بوون
به ته‌قولبابێک به‌هار ئه‌هات به‌ره‌وپیرت.
بۆ نامكوژی...؟؟
كە من بەناو فەنابوونی ئەم هەموو حەسرەتەدا شۆڕ بوومەتەوە
بە نێو جەنگی ئەم هەموو فیراقەدا تێپەڕیوم
لە ناو ئەو هەموو ئەویندار و دێوانەبوونەدا گەورە بووم
بە هەموو یەئسە ڕەنگ مەغریبیەكانمەوە
لە ئێوارەكانی تەنیاییدا
ئەم سەفەری عیشقەم نەگەیاندە كۆتا
ماتڵی چیت .........بۆنامكوژی ؟؟
*
نازانم..هێشتا..نازانم
ڕووداوه شێواوه‌کان
دیوی پشته‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کان تاریکن
زرموهوڕی ده‌رگاکان دێت
په‌نجه‌کانم ماخۆلانیانه
یه‌ک دوو قه‌ڵه‌مم له‌به‌رده‌ستدایه
گوێ له مۆزیکیش ده‌گرم
له‌تاو مه‌راق
خۆم ڕووتوقوت کردۆته‌وه
به زمانم ده‌ڵێم بێده‌نگبه
تا بزانین چی ڕووده‌دات
خرینگه‌ی پاوه‌نه‌یه‌ک ده‌بیستم
زه‌ینم ده‌چێته‌وه سه‌ر گۆرانییه‌کی فۆلکلۆر
بێئه‌وه‌ی له ده‌رگای ژووره‌که‌م بده‌ن
به په‌رتاو خۆیان ده‌که‌ن به ژووردا
قه‌سیده شێواوه‌کانم.
کۆست
ئای چ ڕۆژێکی شوم و غەمناکە!..
کە خۆر خنکاوە لە تەم و مژا
شاعیرێ بە دیار تەرمی خۆرەوە..
ئەگری و زستانی هاتووە بە گژا
*
ئاگری سینەش بوو بە خۆڵەمێش..
دڵی وێرانەم ئێستا سارد و سڕ
لە زستانێکدا چۆن بوو بە هەڵم..
ڕۆژێ لێوان لێو لە بڵێسە و گڕ؟
*
کوا ئەو ڕۆژانەی کە گەڵای نیگای..
بۆ جەستەی سڕی من دائەباری؟
بۆ منی خەستە دوو باخی نیگای..
گەڵای فرمێسکی ئەکردە دیاریی
*