سێ دەقی وەرگێڕڕاو

چ کەسێ غەمگین ترە؟
پوریا گل محمدی
چ کەسێ غەمگین ترە؟
ئەوەی کە ئەڕوات
ئەوەی کە جێ ئەمێنێت
کەس لە دڵی کەس خەبەرێکی نییە


هیچ مرۆڤێک کامڵ نییە
هیچ پیاوێک ناتوانێ تەنها باش بێت
هیچ شاعیرێ تەنها عاشقی ژنەکەی نییە
ئەڵێن
ئەو دەورانە گوزەشت کە تەنها ژنەکان مەعشوق بن
ئایا ژنێک هەیە کە منی خۆش بوێت


خودایە کوفر ناڵێم

شیعری: دکتۆر عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: عومەر سەیدە
پەرێشانم
تۆ چیت دەوێت لە ڕۆحم؟!
منت بەبێ ویستی خۆم دیلی ژیان کرد
ئەی خوداوەند
ئەگەر رۆژێک لە عەرشەکەت بێیتە خوارێ
بەرگی هەژاری بپۆشیت
غرورت بۆ تیکە نانێک
‌بخەیتە ژێر پێی نامەردانەوە و
شەو لەسەرخۆ و ماندوو
دەست بەتاڵ و زوبان بەستراو
بەرە و ماڵ بگەڕێتەوە
کوفر بە زەوی و ئاسمان دەڵێیت
دەیڵێیت؟!
ئەی خوداوەند
ئەگەر لە ڕۆژی گەرمی هاویندا
لەشت بدەیتە بەر سێبەری دیوار
لێوت بخەیتە سەر کاسەی مسی رەش هەڵگەڕاو و

شه وانەی 2

خۆشم ئەوێت
چونکە دەیناسم
بە هەڤاڵی و تاقانەیی،
- شار
هەموو نامۆیی و دژمەنایەتییە.-
ئەو کاتێ کە دەسە دڵۆڤانەکەی بە دەسمەوە ئەگرم
لە تەنیاییە خەمبزوێنەکەی تێئەگەم.
پەژارەکەی
ڕۆژپەرێکی دڵگرانە
لە دوورەوڵاتی و بێکەسییدا
هەروا کە خۆشییەکەی
هەڵاتنی تەواوی هەتاوەکانە
و ناشتا
و نامی گەرم،
و پەنجەرەێک
کە بەیانیان
هەوای خاوێن
ئەکرێتەوه،
و تەرچکی گوڵەشەمانییەکان
لە پاشۆرەی حەوز.
کانیاوێک

پەنجەره

پەنجەرەێک بۆ بینین
پەنجەرەێک بۆ بیستن
پەنجەرەێک کەوەکوو ئەڵقەی بیرێ
بەجەرگەی ئەرز ئەگات لە ئاخری خۆیدا
و بە لای پانایی ئەم دلۆڤانییە پەیتا پەیتای شین ئەکرێتەوە
پەنجەرەێک کە دەسە چکۆلەکانی تەنیایی
لە بەخشیشی شەوانەی عەتری ئەستێرەکان دەسواز
دارماڵ ئەکات
و لەوێووە ئەکرێ
خۆرەتاو میوان کرێ بە دوورەوڵاتی گوڵە شەمانییەکان
پەنجەرەێک بۆ من بەسە
من لە وڵاتی بەبلانەکان دێم
لە ژێر سێبەرە دارەکانی قاغەزی
لە باخی کتێبێکی وێنەدار

درۆ

ئیلهام لە خۆشبەختیی وەرئەگرم
من شاعیری ڕۆژە جوانەکانم
بۆ کچان
لە جیازی قسە ئەکەم
بۆ زیندانیان لێخۆشبوونی گشتی
بۆ ئەو مناڵانەی کە باوکیان لە جەبهەیە
مژدە ئەدەم
بەڵام ئەم کارانە سەختە
سەختە درۆ وتن

یەکتربڕەکان، یان : لەهەر بیرێکدا "یوسف" ێک دەگری !

و. لە عەرەبییەوە : جەمال غەمبار
 
ئەو کەشتییەی نەگەیشتە جێ .
ئەو ماڵەی دروست نەکرا .
ئەو ڕێگایەی نەگیرایە بەر .
ئەو نامەیەی کە نەگەیشت .
ئەو بیرەی کە لێ نەدرا .
ئەو درەختەی نەڕوێنرا .
ئەو سیگارەی نەکێشرا .
ئەو قاوەیەی نەخورایەوە .
ئەو مردنەی کە نەهات .
ئەو ژیانەی دەستی پێ نەکرد .
***
+ لە هەر کەشتییەکدا ، موسافیرێکی قاچاخ هەیە و
لە هەر ماڵێکدا ، چەندین بیرەوەریی ون .
+ لە هەر ڕێگایەکدا ، کاروانێک دەگەڕێتەوە .
+ لە هەر نامەیەکدا ، ڕستەیەک لەبیر کراوە .