وتار، شانۆ، سینەما، پەخشان، داستان، ڕانانی کتێب، نامە، ...

من دەستنوسەكانی خۆمم سوتاند، ئێوەش ئەوەی لاتانە بیسڕنەوە

زۆر دەرگای ئەم دەزگای چاپ‌ و ئەو دەزگای چاپم كوتا، ئەهلی چەپڵە و مەكینەی ماستاو، ئەوانەی هەموو مەعریفەیان بەشی شیعرێكی باش ناكات، زۆر دۆست‌ و هاوڕێی ئازیز تەقەللای بێفایدەیان لەشوێنێكەوە چاپی بكەن نەیانكرد، سەرەنجام گەیشتمە ئەو قەناعەتەی بیانسوتێنم‌و سەری خۆم سوك بكەم. زۆرجار قەرزم كرد بۆ ئەوەی كتێبی پێبكڕم، كرێ‌ سەیارەی خۆمم داوە بەكتێبێك‌و چەند كیلۆمەترێك ڕێگام بڕیوە، زۆرجار بڕەپارەیەكی كەم ئەوەندەی مناڵێكی هەژاری پێ ڕازی بكرێت لەمن ئەبوو بەخەیاڵ. بەداخەوە ئەبوو ئەو عومرەی لەكتێب‌و دەفتەرو ئینتەرنێتدا خەرجم كرد لەگوڵە بەڕۆژە فرۆشتن‌و شتگەلێكی تری لەو بابەتەدا خەرجم بكردایە.

زمانی شیعر و کۆڵکە مەلا

سەرەتا مەبەست لە کۆڵکە مەلا ئەو بە ناو مەلایانەن کە کورت بین و کەم بین و زمان پیس و جوێن فرۆشن، مە لای زانا و دانا میحرابی مزگەوت بەکار ناهێنێ بۆ تە شیر و هەڕەشە و سوکایەتی کردن بە خەڵکانی تر، دین بە زۆرە ملێیی نییە، لە مێژە قورئان فەرمویەتی ( لا اکراه فی الدین ) .

نامەیەك لە سیخوڕێكەوە بۆ گەورەكەی

سڵاو گەورەی ئازیزم .........
ڕەنگە وشەی ئازیز بەتۆ وشەیەكی نامۆ بێت، لێ‌ هێشتا كات درەنگ نییە من‌ و تۆ و هەموو ئەوانەی بەو شێوەن، لەگەڵ ویژدانی خۆمان‌ و جوانییەكانی ژیان ئاشت بینەوە، دەست بخەینەوە ناو دەستی جوانی‌ و ویژدان‌ و بەڵێنی ئەوەی پێ بدەین هەرگیز خیانەتی لێ نەكەین. من ئێستا ئەمەوێت پێت بڵێم بۆ یەكەمجار من لە پێناوی عەشقا خیانەتم كرد و نازانم تۆ لە پێناوی چیدا.

Carlos Ruiz Zafon، ده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن له‌ ئیسپانیاوه‌

کارلۆس زافۆن، ڕۆماننووسی ئیسپانی، له‌ 25 ی سپتێمبه‌ری 1964 دا له‌ به‌رشلۆنه‌ له‌دایک بووه‌. له‌ باوکێک له‌ باشووری ئیسپانیا و دایکێکی خه‌ڵکی کاتالان، به‌ڵام ئه‌م به‌ ئیسپانی ده‌نووسێ، نه‌ک کاتالانیی. له‌ سه‌ره‌تادا له‌ بواری ڕیکڵامدا کاری کردووه‌. تا به‌ ته‌واوی بێتاقه‌ت ده‌بێ و ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته‌ مۆسیقا و نووسینی نۆته‌ی مۆسیقیی. تا له‌ساڵی 1993 دا یه‌که‌م ڕۆمانی خۆی ده‌نووسێ ، که‌ بۆ گه‌نجان بووه‌. تا ئێستا 6 ڕۆمانی هه‌یه‌، چواریان بۆ گه‌نجانه‌ و دووانی ئه‌م دوواییه‌شیان وه‌ک خۆی ده‌ڵێ بۆ گه‌وره‌کان.

نامەیەك لە 'دووعا' وە بۆ'خودا'

ئەی خودا ئەگەر تۆش وازت لە بەرانەكەی ئیبراهیم بهێنایە، ئەوا ئیتر شتێك بۆ بیانووی قوربانیدان لەم دنیا خوێناویەدا بوونی نەئەما، گەر تۆ میوەی بەهەشتت لە ئادەم حەرام نەكردایە، ئایا ئێمە لە ناخی خۆمانا ئەكوژراین؟؟ گەر تۆش لە گوناهی ئادەم‌ و حەوا خۆش بوویتایە ئایا ئێمە ئم دونیایەمان ئەبینی وەكو تەرمی كوژراوەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆگەن ئەكات؟؟
 
خودای من.....