له‌ پرسه‌ی زه‌ماوه‌ندێکی خوێناویدا

جه‌نابی سه‌رۆك: ده‌کرێ سه‌رده‌شتێکی دیکه‌ وه‌ک کوڕی خۆتان قبوڵکه‌ن؟

سه‌رده‌شت عوسمان به‌ چه‌ند وتارێکی کورته‌وه‌‌ خۆی له‌ مێژووی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌خشاوه‌ نه‌خشاند. که‌م که‌س ‌ شانسی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت به‌ که‌مترین به‌رهه‌م، هێنده‌ خوێنه‌ر بۆ خۆی په‌یدا بکات و ببێته‌ خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.

"تۆدۆرۆف"١ لەنێوان فۆڕمگەرایی و چێژگەرایی

خوێندنەوە هەر تەنها بۆ زانیاری و شارەزایی نییە، هەر تەنها ئەوە نییە مەعریفە و لێهاتوویی خۆتی پێ‌ زیاد بكەیت، دۆزینەوەی چەند رستەیەك نییە بوونی خۆتی پێ‌ بوڕوژێنی، یان مانایەك تا ملكەچی بیت، بۆ ئەوە نییە قسە لەو كۆمەڵگەیە بكەیت كە ئەو داهێنانەی تێدا كراوە، بەڵكو گەیشتنە بەشێوازێكی دیكەی جوانتر لە پەیوەندی بەستن لەنێوان مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و دنیا. خوێندنەوە هەڵنانی مرۆڤە بەرەو جوانی و كەمال، بەرەو كرانەوەو خۆشەویستی و چێژبردن.
(1)