دەستم لە گەردەنی خۆت هەڵمەگرە ئەی (حەبیبە)!
وەبزانە خوێنی خۆمە، یا میننەتی ڕەقیبە
سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
تۆ نەوشگوفتە وەردی، من مایلم بە زەردیی
تۆ هەمسەرت نەسیمە، من هەمدەم لەهیبە
شاهێنی دیدەبازە، مەستی شەرابی نازە
دڵدار و دڵنەوازە، دڵکێش و دڵفریبە
ئەو طیفلە خوردساڵە، هەر چەندە وەک غەزالە
ئەمما کە هاتە نەخچیر، شێر صەولەتی مەهیبە
دڵ پەی دەکا نیگاهی، سەهمی موژەی سیاهی
ڕەمزی هەموو بەڵایە، غەمزەی هەموو موصیبە
ئەی چاوی پڕ نەدامەت، دڵ پڕ غەم و غەرامەت
بگری، کە وشکەصۆفی لەم فەیضە بێ نەصیبە
ئەی خەڵوەتیی موارئیی، بێ ڕەنگی خود نۆمائیی
ڕەنگ زەردی عاشقیی بە، نەک زەردڕوو و شەقیی بە
"نالی" لەبی (حەبیبە)، هەم طیب و طەبیبە
خولاصەیی لەبیبە، فەرمانبەری لەبی بە