لە زمانی نووسەرەوە:

ئەم کتێبە ٢٨٦ لاپەڕەیەو لەچاپخانەی کارۆ چاپکراوە/سلێمانی٢٠٢٠

پێکهاتەی کتێبەکە لە کۆمەڵێک گوزەردا خۆی دەبینێتەوە و دەرئەنجامی کۆمەڵێك بابەت و نووسین هاتۆتەبوون و بە گشتیی کارکردنە لە وروژاندنی پرسیارگەلی فیکری و فەلسەفی ئەرگۆمێنتانەدا.. سەرەتا لە وتارە فیکرییەکانەوە دەست پێ دەکات و دواتر دەچێتە سەر دیالۆگە هەستیارەکان و ئینجا دەگاتە کۆمەڵیک وەرگێرانی هەڵبژاردە لە زمانی تورکییەوە.. هەر هەمووشی لە مەداری تێڕوانینێکی تەفکیکیانەدا هەڵدەسووڕێت و مەبەستیەتی خوێنەر بەرەو دنیای پرسیارلەخۆکردن و تێڕامان و بەخۆداچوونەوە ببات.